كۆمه‌له‌ی شۆرشگێر له شاری سلێمانی له گه‌ل وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران كۆده‌بێته‌وه
24. حوزه‌یران 2008
بۆرۆژهه‌لات ـ تایبه‌ت: كۆمه‌له‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدوللا موهته‌دی له شاری سلێمانی‌و به نهێنی دانیشتنێك له گه‌ل نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران ئه‌نجام ده‌دات‌و ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجار ئیبراهیم عه‌لیزاده له لێدوانێك دا ئاشكرای ده‌كات.
ئیبراهیم عه‌لیزاده سكرتێری كۆمه‌له‌ی رێكخراوی كوردستانی حیزبی كمونیستی ئێران له تازه‌ترین چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی خۆی له گه‌ل حه‌وتوونامه‌ی”هه‌وال” چاپی كه‌ركووك ئاشكرای ده‌كات كه كۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تكێشان دانیشتنی نهێنی له گه‌ل وه‌زارتی ئیتلاعاتی ئێران هه‌بووه‌و ده‌لێ:” كۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تكیشان كه سكرتێره‌كه‌ی عه‌بدولڵا موهته‌دییه له گه‌ل وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له سلێمانی دانیشتنی كردوه”.
ئه‌و ده‌لێ:” ئه‌و كات ئه‌و جیابوونه‌وانه روویان نه‌دابوو. به‌لام ئێستا‌و دوای ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه كه رووی داوه له سه‌ر زاری ئه‌ندامێكی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی‌یان هێندێك له نهێنییه‌كانی ئه‌و دانیشتنه‌یان ئاشكرا بووه”.
ئیبراهیمی عه‌لیزاده له درێژه‌ی دیمانه‌كه‌ی دا ده‌لێ:” ئه‌وه‌ی كه ئه‌م حیزب‌و ئه‌و حیزب به خه‌یالی خۆیان وتوێژیان له گه‌ل رێژیم كردوه جگه له پیلانێكی ئیتلاعات شتی تر نه‌بووه”.
جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه كه پێش ئاشكرا كردنی ئه‌م دانیشتنه‌ی نێوان كۆمه‌له‌ی شۆرشگێر له گه‌ل نوێنرانی وه‌زارتی ئیتلاعاتی ئێران، پێشتریش ده‌نگوی دانیشتنی عه‌بدوللا موهته‌دی سكرتێری ئه‌و رێكخراوه له گه‌ل وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاری به‌غدا بلاو كرابووه كه تا ئێستاش بلاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌والانه له لایه‌ن رێكخراوه‌ی ناوبراوه بێ ده‌نگی لێ كراوه
بروانه حه‌وتوونامه‌ی (هه‌وال) ژماره 284 لاپه‌ره6
Entry Filed under: باله كان كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان, بـــیـــروڕاى رێـــكـــخراوه كـــان, بۆرۆژهه‌لات. .
ئــــــهنــــــــارکـــــیزم چــــــیـــــیه؟
هـــۆکـــاری ســـهرهکـــیی زۆربـــوونـــی کێـــشه کـــۆمـــهڵایـــهتیـــیهکـــان پـــیـــاوانـــن.
فــــرێــــدریــــش ئــــێــــنگڵــــس و ڕزگــــاریــــی ژنــــان – بــــاســــێــــكی ئــــاڵــــۆز
كه‌مپه‌ینی داكۆكی له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی
ژن لــهنێــوان بـیری كـۆنـخوازی وجیــهانـگـیریدا
ســــۆسیــــالــیــزم ودیــــن .لــیــنــیــن 1909درێــژه‌ی بــابــهت …
مــــــــــارکــــســیــــزم و جــیــــهــانــــی ئــــــهمــــــڕۆ
لــه نــێوان مــام جــه‌لال و مــــندا
قه‌واره‌ی ژنانی ئێرانی له ناو ئاوێنه‌ی مێژودا ئێتر تارمایی نیه.”
به ش کۆمه‌ڵایه‌تی له سه ر تووند‌و تێژی ۆ ڕه شه کوژی ژنان
ســــــوســـــــــــیالـــــــــــیزم لــــــه ڕوانــــگهی مـــاركـــسهوه
نووسه‌ر مارى وڵستنکرافت:من وه‌ک ئه‌وه‌ى تۆ یاسادارێژهریت له‌گه‌ڵت ده‌دوێم،
به چ شێوه‌یه‌ك خێزان پێكه‌وه ده‌نێیت؟
مارکسیزم و مەسەلەی چەوسانەوە
ژنــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــان وکـــــــــۆمـــــــــــۆنـــــــــــیــــــــــزم
به‌شداریی ژنان لهپێكهوهنانی ئابووریی ده‌وڵه‌تدا
زواج 450 کچ 6 تا 10 ساله له گه ل پیاوان 16 تا 36 ساله
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed