“مێژووی خه‌باتی ناسیۆنالیسته‌كان پڕ پڕه له خه‌یانه‌ت به ئامانجه‌كانیان”
2008/09/20 at 11:34 PM Leave a comment
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یخوێننه‌وه وه‌لامی پرسیاره‌كانی مانگی رابردووی خوێنه‌رانی(بۆرۆژهه‌ڵات) له ئێبراهیم
عه‌لیزاده سكرتێری یه‌كه‌می كۆمه‌له‌یه كه وه‌ك میوان به‌شداری له سایتی (بۆرۆژهه‌لات) كردبوو. وێرای سپاس بۆ ئێبراهیم عه‌لیزاده (بۆرۆژهه‌ڵات) ده‌قی وهلامو پرسیاره‌كان وه‌ك خوی بلاوده‌كاته‌وه:
خه‌بات:کاک ئیبراهیم ئه‌و کاته‌ت باش
وه‌ک ده‌زانین پێشگووییه پێغه‌مبه‌ر ئاساکانی مارکس به پێچه‌وانه و سه‌تاسه‌ت به‌رعه‌کسی پێشگووییهکانی ئه‌و ده‌رهات که خۆتان باشتر ده‌زانن ناڕۆمه ناو ڕێزهکارییهکانی. له بواری ئابوریش له یه‌که‌م ساڵی ئێشتێراکی بوونی به‌رهه‌م هێنانی په‌تاته له سۆڤیه‌ت به‌هره‌ی ساڵانه‌ی په‌تاته واته به‌رهه‌می ساڵانه‌ی بوو به په‌نجا له‌سه‌تی به‌رهه‌می ساڵی پێشوو! ئه‌مه‌ش له‌بواری ئابووری. له بواری سیاسیش خۆ شکستی هێنا. له‌بواری مافی مرۆڤیش په‌روه‌نده‌ی له گهشتاسب ڕه‌شتره. ئیتر کێ بڕوای به‌و چه‌په ئیدئۆلۆگه درۆینه هه‌یه و بۆ چاومان نه‌که‌ینه‌وه و ئه‌گه‌ر توانیمان له ڕوانگه‌یه‌کی ئه‌خلاقی و هیومانیته سه‌یری چه‌پ بکه‌ین و بۆ ئه‌بێت به خیانه‌تی خۆمان وه‌ها پێشان بده‌ین ڕزگاری دوایین مۆستهعمێرهی مێژوو ههنگاوێکی هیومانیستی و مرۆڤانه نیه و به‌م بڕوا نهخۆشانهمان به‌ر به خواسته هیومانیتهکانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بنده‌ست ترین نه‌ته‌وه‌ی جیهان بگرین؟
عه‌لیزاده: له ولامی ئه‌و به‌رێزه‌دا پێویسته ئاماژه به چه‌ند خاڵێك بكه‌م.
یه‌كه‌م: ماركسیزم جیهانبینیه‌كی زانستییه و كاری ماركس پێشبینی كردن نه‌بوو به‌لكوو شی كردنه‌وه‌ی راستییه‌كانی جیهانێك بوو كه تێیدا ده‌ژیا. كۆمه‌ڵناسی، ناسینی ئابووری سه‌رمایه‌داری و ماتریالیسمی مێژوویی له زانسته‌كانی چاره‌نووسسازی سه‌رده‌می ئێمه‌ن كه ماركس وه‌كوو عالمێكی گه‌وره ده‌ورێكی گرینگی بووه له فورموله كردن و دارشتنی تێئۆرییه‌كانی دا. ئه‌وه‌نده‌ی كه نیۆتۆن و گالیله و لاوازیه و ئینشتێن به هه‌له چوون ماركسیش هه‌ر ئه‌وه‌نده له بواری خۆیدا به هه‌له چووه. بۆ ئاگاداری ئه‌و به‌رێزه تا ئێستاش ماركسیزم یان سۆسیالیزمی زانستی رێك و پێكترین و كارسازترین ولامی هه‌موو كێشه‌كانی جیهانی ئه‌مرۆی لایه. ته‌نانه‌ت ئه‌و هۆمانیزم و ئه‌خلاقه‌ی كه جه‌نابیشی شانازی پێوه ده‌كات سه‌رچاوه‌كه‌ی له سۆسیالیزم و ماركسهوهیه نه‌ك له ناسیونالیزم و لیبرالیزمه‌وه.
دووهه‌م: شۆرشی كرێكاری له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت دوای چه‌ند سال موقاومه‌تی به‌رده‌وام له ساله‌كانی ده‌یه‌ی 30 زایینی دا سه‌ره‌نجام شكستی خوارد و سه‌ره‌ڕای گه‌لێك ده‌سكه‌وتی به نرخ بۆ به‌شه‌ریه‌ت به داخه‌وه نه‌یتوانی ئامانجی دامه‌زراندنی ئابووریه‌كی سۆسیالیستی به‌دی بێنێت. هه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساله‌دا كه چینی كرێكار له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له ده‌سه‌لاتدا بوو مافی دیاری كردنی چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌كان به ره‌سمی راگه‌یه‌ندرا و ولاتی روسیه كه به زیندانی نه‌ته‌وه‌كان ده‌ناسرا، بوو به مه‌لبه‌ندی به یه‌كه‌وه ژیانی دلخوازانهیان. زال بوونی ره‌وتی ناسیۆنالیزمی روسی به سه‌ر حیزب و ده‌سه‌لاتی ئه‌و ولاته‌دا هه‌ر وه‌كوو هه‌موو بواره‌كانی دیكه‌ش ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی پێشێل كرد. له‌و سالانه به دواوه ئیتر مێژووی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت مێژووی كۆمۆنیزم نییه به‌ڵكوو مێژووی جۆرێكی دیكه له سه‌رمایه‌دارییه كه له ده‌رگاوه ده‌ركرا بوو و له په‌نجه‌ره‌وه هاته‌وه ژوره‌وه.
دوای كۆمۆنی پاریس ئه‌وه دووهه‌م جار بوو كه شۆرشی كرێكاری به‌رامبه‌ر به نیزامی سه‌رمایه‌داری ده‌شكا. مه‌گه‌ر شۆرشی كۆیله‌كان له دژی كۆیلهداران چه‌نده‌ها جار تێك نه‌شكا، شۆرشه‌كانی ده‌ورانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی چه‌نده‌ها جار تێك نه‌شكان، به‌لام ئایا ره‌وره‌وه‌ی مێژوو به‌م شكستانه له حه‌ره‌كه‌ت وه‌ستا؟. نیزامی سه‌رمایه‌داری هێشتا سه‌د سالێك نابێت رووی كردووه‌ته ولاتانێكی وه‌ك ولاتی ئێمه و له سه‌رجه‌می جیهانیشدا 300 سالی زیاتر له ته‌مه‌نی تێپه‌ر نابێت. ئه‌گه‌ر به‌راوه‌ردی بكه‌یت له‌گه‌ڵ نیزامه‌كانی تێك شكاوی پێشووتری خۆی بۆ دامه‌زراندنی سۆسیالیزم هێشتا ماوه‌مان زۆر له به‌رده‌سته و دلنیا به كه وه‌دی هێنانی كۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی به ده‌ستی به‌هێزی ئینسانی خولقێنه‌ر و داهێنه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی پێ ناچێ و ئاسۆی هه‌ر ئێستا له ژیانی به‌شه‌ردا ده‌ر كه‌وتووه.
سه‌یره كه‌سێك له جیهانێكدا بژی كه تێیدا ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تییانه به‌ربینیان به به‌شه‌ری ئه‌مرۆ گرتووه، به رێباز و به‌رنامه و خه‌باتی سۆسیالیستی بلێت بروای نه‌خۆش. ئایا ئه‌م جیهانه پڕ له شهر و برسیه‌تی و سته‌م و هه‌لاواردن و بێ عه‌داله‌تییه چاره‌نوسی چاره هه‌ڵنه‌گری به‌شه‌ره؟ بێ گومان نه. ئه‌م نیزامه ده‌بێ بگۆردرێ و هێزی كۆمه‌لایه‌تی بۆ ئه‌و گۆرانكارییه ده‌مێكه هاتووه‌ته مه‌یدانی ژیانی كۆمه‌لایه‌تییه‌وه.
به‌لام سه‌باره‌ت به ئامانجی رزگاری نه‌ته‌وایه‌تی، تا ئێستاش كۆمۆنیسته‌كان وه‌فادارترین و لێبراوترین خه‌باتكارانی رێَگای رزگاری نه‌ته‌وه‌ی بن ده‌ست له سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی بوون. كه چی مێژووی خه‌باتی ناسیۆنالیسته‌كان پڕ پڕه له خه‌یانه‌ت به‌م ئامانجه.
بیزاد:
کاک ئیبراهیم له گه ل ریزو سلاو. …
ناکوکییه کانی نیوان حیزبی كمونیستی ئیران پیش جیابونه وه ی منصور حیكمت چی بوو؟
ناکوکییه کانی نیوان خوت وکاک عه بدوالله مهتدی چی بووه؟
عه‌لیزاده: كاك بێزادی ئازیز سلاو،
كێشه‌كانی ناوخۆی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له هیچ كام له‌و دوو ده‌وره‌یه‌دا كه ئاماژه‌تان پێ كردووه بریتی نه‌بووه له كێشه‌ی نێوان دوو یا چه‌ند شه‌خسی دیاری كرا‌و. له هه‌ر دوو قۆناغه‌كه‌دا كێشه‌كان سیاسی بوون. به‌لام ناوه‌رۆكی جیاوازییه سیاسییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا روون و حاشا هه‌ڵنه‌گرن، له كاتی دوو جیابوونهوهكهدا به‌م ڕاده‌یه شه‌فاف نه‌بوون. هه‌ر بۆیه له هه‌ر دوو قۆناغه‌كه‌دا ئێمه هه‌ولمان ده‌دا جیا بوونه‌وه‌كان روو نه‌ده‌ن تا كاتێك كه جیاوازییه سیاسییه‌كان ئه‌وه‌نده ده‌رده‌كه‌ون كه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له ورده كارییهكانیشی تێ بگه‌ن و لایه‌نگرانی ئه‌م یا ئه‌و رێباز ئینتخابی ئاگاهانه‌ی خۆیان بكه‌ن. بۆ نمونه هه‌ڵوێستی جیاوازی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئێران له گه‌ڵ كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیست به‌رانبه‌ر به ئه‌ركه‌كان و ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی خه‌باتی ئێمه له كوردستان ورده ورده ده‌ركه‌وتن. یان ماوه‌یه‌ك دوای جیا بوونه‌وه‌یان كه تێزه‌كانی مه‌ربوت به “حیزب و ده‌سه‌لات” له لایه‌ن ئه‌و حیزبه‌وه فۆرموله كران روونتر ده‌ركه‌وت كه جیاوازییه‌كانی ئێمه و ئه‌وان له چیدان.
سه‌باره‌ت به جیابوونه‌وه‌ی دووهه‌م له كۆمه‌ڵه و له حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ئه‌گه‌رچی له سه‌ره‌تاوه ته‌پ و تۆزێك تارمایی خستبووه سه‌ر ناكۆكییه واقیعییه‌كان به‌لام زۆری پێ نه‌چوو كه روون بۆوه ره‌وتی ئینشعابی رێبازێكی سیاسی و به‌رنامه‌یی ناسیۆنالیستی گرتووه‌ته به‌ر و نه‌ك هه‌ر له حیزبی كۆمۆنیست وه‌كوو حیزبێكی دیاری كرا‌و، به‌ڵكوو له كۆمۆنیزم وه‌كوو ستراتێژ و وه‌كوو ئامانج بڕاوه. ئه‌م قسانه به‌و مانایه نییه كه من هه‌موو جۆره ناكۆكییه‌كی دیكه كه له سه‌ر ئه‌و جیابوونه‌وانه كاریگه‌رییان بوبێت ره‌ت بكه‌مه‌وه، به‌لام له راستیدا ئه‌وانه ئه‌گه‌ریش بووبن، هۆكاری لاوه‌كی بوون.
ر‌سولی:
با سلام گرم به ابراهیم علیزاده
من خدمت شما 2 سوال دارم
1 برنامه مشخص شما برای جانشین سازی برای رهبری سازمانتان چیست؟ همه می دانند که شما مدت گولانی است که به عنوان نفر اول و رهبر کومه له و حزب کمونیست فعالیت می کنید. فکر نمی کنید در غیاب شما حزب کمونیست ایران دچار بحران رهبری شود؟ برنامه عملی شما برای انتقال مسئولیت تان چیست؟ منڤور این نیست که گویا شما در رهبری حزب تان نخواهید ماند بلکه منڤور اینست که کسان دیگری نیز در این ڤرفیت امکان حچور پیدا کنند مپلا ێ‌یا نمی شود یک رهبری جمعی سه نفره جای شـما را در این ڤرفیت پر نماید؟
2 سیاست شما در برخورد به جناح مخالف حزب کمونیست که در درون این حزب کار می کند چیست؟ سیاست شما به عنوان رهبری حزب در قبال جلساتی که این محفل در پالتاک و یا در استکهلم خارج از مکانیسمهای تشكیلات شما برگزار کرده است چیست؟ ێ‌یا این تلاش برای پروژه انشعاب و ایجاد جریان سوم به همراه عمر ایلخانی زاده و دیگران نیست؟
عه‌لیزاده: ر‌سولی عزیز سلام، در پاسخ به سوال اول شما بایستی عرچ کنم که رهبری در حزب کمونیست ایران و در تشکیلاتی کردستان حزب (کومه له) هم اکنون هم جمعی است. علاوه بر کمیته مرکزی حزب که 3 ماه یک‌بار تشکیل جلسه میدهد، یک کمیته اجرائی پنج نفری هم کلیه امور حزب را در فاصله دو اجلاس کمیته مرکزی اداره می کند. مسئول این کمیته رفیق صلاح مازوجی است. به علاوه در غیاب پلنومهای کمیته مرکزی کومه له هم یک جمع پنج تا هفت نفره از اعچای کمیته مرکزی کومه له امورات این بخش حزب را اداره می کنند. در تشکیلات کومه له دبیر اول تنها نقش هماهنگ کننده و سخنگویی را بعهده دارد و از اختیارات ویژه ای برخوردار نیست.
در حال حاچر هیچ مکانیزم خاصی جز فعالیت روتین کمیته های رهبری کننده برای جانشین سازی را نداریم. از نڤر ما اگر ارگانهای تشکیلاتی منتخب کنگره ها کار خود را به شیوه اصولی و اساسنامه ای پیش ببرند، بگور گبیعی کادرهای جدید برای تصدی پستهای بالاتر ێماده می گردند و در واقع مکانیزم مورد نڤر شما در روح اساسنامه ما وجود دارد. به نڤر من در حال حاچر در حزب ما کسانی وجود دارند که می‌توانند مسئولیتی را که من بعهده دارم بخوبی انجام دهند و امیدوار هستم که حزب ما بتواند سبک کار و سنت پیشروی را در این زمینه در پیش بگیرد.
در پاسخ به سوال دوم، ما در قبال این رفقا سیاست ویژه ای اتخاژ نمی کنیم. ێنها بعنوان اعچای حزب مانند هر عچو دیگری از یک حقوق اساسنامه ای گبیعی برخوردار هستند که به دقت مراعات خواهد شد. اگر چنانچه رفقا بخواهند بعنوان یک جمع همفکر بگور رسمی بر اساس دیدگاه های خود اعلام موجودیت کنند، در این صورت هم با اعتماد به نفسی که در حزب خودمان سراغ دارم و با توجه به تجارب مپبت و منفی که از گژشته خود به دست ێورده ایم با حد اکپر انعگاف به این جریان برخورد خواهد شد.
در مورد جلساتی که به ێن اشاره کردید ما مانعی برای برگزاری جلساتی از این نوع از جانب این رفقا نمی بینیم. البته برگزاری این جلسات از گریق مکانیزمهای تشکیلاتی منگقی تر است و به علاوه از این نڤر هم مفیدتر است که می‌تواند تسهیلاتی بیشتری برای خود ێنها فراهم کند و گفته های ێنها سریع‌تر در سگوح مختلف حزب انعکاس یابد.
در مورد بخش ێ‌خر سوال شما، قبلا در مورد زمینه های همسوئی این رفقا با جریان سازمان انقلابی زحمتکشان ازجمله در مورد مخالفت با فعالیت کومه له در چهارچوب حزب کمونیست ایران صحبت شده است، اما در مورد دوری و نزدیکی ێنها به یکی از جناحهای این سازمان تا کنون مگلب خاصی عنوان نکرده اند. باید منتڤر بود که اگر این رفقا لازم بدانند خودشان در این مورد اڤهار نڤر بکنند.
ره‌زا هه‌ورامی:
له‌گه‌ل سلاو و رێز
کاک برایم!
تکات لێده‌که‌م واز له‌و رێبازه بێنه،جه‌نابت زۆر باش ده‌زانی خه‌ڵکی کوردستان له 1000 که‌س 2که‌س له‌گه‌ل ئه‌و رێگه‌و ریبازه نین . تۆخوا حه‌یف نییه ته‌مه‌نی خۆت و هاورێکانت و ئه‌و هه‌مووه ئیمکاناته به فیرۆ بروا. به‌لام ئێوه ده‌توانن نوێنه‌ری لانی که‌م به‌شێکی خه‌ڵکی کوردستان بن،ئه‌ویش له کاتێکدا کوردستانی بیر بکه‌نه‌وه. ماڵتان ئاوا بێ خه‌ڵکتان له خۆتان وه‌ره‌ز کردووه ؟
به‌رێز كاك ره‌زا سلاو،
كۆمه‌ڵه به‌و رێبازه‌وه كه هه‌ر ئێستا هه‌یه‌تی له ڕاپه‌رینی 1357ی هه‌تاوییه‌وه تا ئێستا كۆڵه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له كوردستان بووه، ئامرازی ده‌ستی خه‌ڵكی كورد بووه بۆ موقاومه‌ت به‌رانبه‌ر به ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زی، ئامرازی ده‌ستی كرێكار بووه بۆ شوێن گرتنی مافه‌كانی، سه‌رپه‌نای ژنی سته‌م لێكراو و هانده‌ری خه‌باتی بووه. 16ی گه‌لاوێژی پێرار هه‌ر له سه‌ر بانگه‌وازی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه نه‌ك له هه‌زار كه‌س دوو كه‌س به‌ڵكوو هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان له خوێندكار و كرێكار و كارمه‌ند و بازارییهوه مانیان گرت. به‌لام سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه دلنیا به ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا كراوه له‌وه‌ی كه له داهاتوودا هه‌ر له سه‌ر ئه‌م رێبازه له‌رێدایه شتێكی گه‌لێك كه‌مه. هیوادارین ئێوه‌ش له داهاتوودا ئه‌گه‌ر دۆستیشی نه‌بن لانی كه‌م بێ لایه‌ن بن و چاوه‌رێ بن ئه‌وانه‌ی قۆلی هیمه‌تیان بۆ گۆرینی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه لێ ههلمالیوه كاری خۆیان بكه‌ن و من دلنیام قازانجی به ئێوه‌ش ده‌گات.
كاردو:
به‌ریز عه‌لی زاده سڵاو
من 1 پرسیارم هه‌یه هیوادارم بێ ولامم نه‌كه‌ی ئێوه له گه‌ڵ حیزبی دیموكرات و خه‌بات بێوهندیتان تا جه‌نده ؟
به‌رێز كاك كاردۆ وێرای سلاو، ئێمه له گه‌ڵ حیزبی دیمۆكراتی كوردوستانی ئێران تا ئه‌و كاته‌ی جیا بوونه‌وه‌یان تێدا پێك نه‌هاتبوو دیالۆگ و چاوپێكه‌وتنی به‌رده‌واممان هه‌بووه و تا ڕاده‌یه‌كیش به تایبه‌ت له بواری كار و باری ئه‌منیه‌تییه‌وه هاوكاریمان كردووه. ئێستاش كه دوو لایه‌ن به‌م ناوه‌وه كار ده‌كه‌ن، ئێمه به بێ ئه‌وه‌ی به هێچ له‌ونێك هانده‌ری جیابوونه‌وه‌یان بووبین و لایه‌نگریه‌كی تایبه‌تی له هیچ كام له‌م لایه‌نانه بكه‌ین، په‌یوه‌ندی رابوردووی خۆمان له گه‌ڵ هه‌ر دوو بالهكهیان ڕاگرتووه و ئه‌وه‌ی تا ئێستا كردوومانه له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو لایان درێژه‌ی پێ ده‌ده‌ین.
له گه‌ڵ رێكخراوی “خه‌بات”یش هیچ چه‌شنه پهیوهندیێكمان نییه.
ئاریا ئه‌حمه‌دی :
ویرای ریزو سلاو بۆ بەریزتان و خەباتە مرۆیەکەتان
پرسیاره‌کانم به‌م شیوەیە دێنمە ئاراوه
یه‌که‌م:
بۆ کۆمەلە لە دوای هەرەسهێنانی یەکێتی سۆفیەتی جاران و کالبوونەوەی ئایدیای کۆمۆنیستی لە خۆرهەڵاتی ناوەراست، تاوەکو ئێستا ئالوگۆری بەسەر سیاسەتە گشتیه‌کانی بەتایبەت لە بواری نەتەوەییدا پیک نهههیناوه؟
دووم
ئیوە بۆ ئیستاش پیناسەیەکی کوردستانیتان نیەو بە نیازن کار بۆ سەرتاسەری ئێران بکەن؟ بە واتایەکی دیکە، ئایا ئێوە (بە رەچاوکردنی ئایدیای گشتگیرتان کە مافی دیاریکردنی جارەنوس یەکێکە لەوانە)تا ئێستا کەسایەتیەک یاخود لایەنێکی فارس و ئیرانیتان بینیوە یان دەبینن کە پشتیوانی مافی دیاریکردنی جارەنووسی نەتەوەی کورد بکات؟ئەگەر وەلام بەلێیە ، گەورەیی بنوێنن ئاماژە یان پێبکەن؟،
ئەگەریش ولام نەخیرە، دەی بفەرمون بۆ ئامادەن کەسێک یاخود لایەنیک مافی نەتەوەی ئیوەی وەک مافیکی سەرەکی مرۆفایەتی قبول نیە، هاوکاری و یارمەتی بدەن و کاریان بۆ بکەن؟
عه‌لیزاده: به‌رێز ئاریا ئه‌حمه‌دی، سلاوێكی گه‌رم.
برای به‌رێز! ئێمه پێمان وا نییه كه هه‌ره‌س هێنانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، هه‌ره‌س هێنانی كۆمۆنیسم بووه، ئه‌وه‌ی له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت هه‌ره‌سی هێنا، نیزامێكی سه‌رمایه‌داری ده‌وله‌تی بوو كه به ناوی كۆمۆنیسمهوه چینی كرێكاری ئه‌و ولاَتهی له پێناوی ئامانجه‌كانی فراوان خوازانه‌ی ناسیۆنالیسمی روسی دا، ده‌چه‌وسانده‌وه و مافه‌كانی سه‌ره‌تایی خه‌ڵكی ئه‌و ولاته‌ی به گشتی له پێناوی سیستمێكی دیكتاتۆری حیزبی‌دا پێشێل ده‌كرد.
كۆمۆنیسم وه‌كوو ئاوات و ئاره‌زووی به‌خته‌وه‌ری و ژیانی باشتر بۆ ئینسان و پێك هینانی فورسه‌ت و ئیمكانی یه‌كسان بۆ به‌هره‌مه‌ند بوون له سه‌روه‌ت و نیعمه‌تی كۆمه‌ڵگا، نه له رۆژههلاَتی ناوه‌راست و نه له هیچ شوێنێك كال نه‌بۆته‌وه، بهلاَم به داخه‌وه هێشتا نه‌یتوانیوه خۆی له ژێر باری ئه‌و هه‌موو لادان و چه‌واشه‌كاریه‌ی كه به ناوی كۆمۆنیسمهوه كراوه و ده‌كرێ رزگار كات.
كاری ئێمه له‌م بواره‌دا سه‌هل نییه بهلاَم ته‌نیا ئاسۆیه‌كی روونه كه به‌ره‌و رووی خه‌ڵكی چه‌وساوه و سته‌م لێكراو هه‌یه و به پێی گه‌شه‌ی ئابوری و سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستیش مه‌جالی هاتنه روو و به‌هێز بوونی رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ زیاتر ده‌بێت. نه ناسیۆنالیسم، نه لیبرالیسم و نه ئیسلام گه‌رایی توندره‌و و میانه‌ره‌و، هیچكامیان ناتوانن ئه‌و ئاسۆیه بۆ رزگاری به خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه نیشان بده‌ن. به‌هێز بوونی ره‌وتێكی كۆمۆنیستی وه‌كوو كۆمه‌ڵه له كوردوستان نیشان ده‌دات كه ئه‌و ئامانجه‌ی ئێمه ته‌نیا ئارهزویێكی شیرین نییه، به‌ڵكوو توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ببێ به بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمهلایهتیش.
سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆر به سه‌ر سیاسه‌ته گشتییه‌كاندا، پێویسته بڵێم كه بۆ ئێمه سۆسیالیسم، زانستێكی سه‌رده‌مه كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێش چوونی كۆمه‌ڵگا و له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێش چوونی خه‌باتی سیاسی و چینایه‌تی، گۆرانی به سه‌ردا دێت و به‌ره‌وپێش ده‌چێت. حه‌ره‌كه‌تی كۆمۆنیستی ده‌ورانی ئێمه، تایبه‌تمه‌ندی سه‌رده‌می ئێمه‌ی پێوه‌یه و له‌گه‌ڵ پشت به‌ستن به رابوردوو، به‌ره‌و پیری نوێ بوونه‌وه و به‌ره‌و پێش چوون ده‌چێ، و ئه‌مه ته‌نانه‌ت كه‌م و زۆر له حه‌ره‌كه‌تی كۆمه‌ڵه‌شدا ده‌بیندرێ.
پێناسه‌ی كوردوستانی ئێمه به‌روونی له ئه‌ساسنامه‌ی حیزبی كۆمۆنیست دا به‌یان كراوه. به پێی ئه‌و ئه‌ساسنامه‌یه كۆمه‌ڵه رێكخراوێكه كه هه‌ڵوێست، رێباز و به‌رنامه‌ی چینی كرێكاری كوردوستان له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ مافی دیاری كردنی چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌ی كورد دا دیاری ده‌كات و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن خه‌باتی بۆ ده‌كات، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل هه‌موو حیزبه سیاسیه‌كانی كوردوستان ته‌نزیم ده‌كات و له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا هه‌ول ده‌دات له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورد دیفاع بكات. ده‌توانێ ته‌نانه‌ت به بریاری خۆی خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی خه‌ڵكی كوردوستان رێك بخات و رێبه‌ری بكات و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی تایبه‌تی خۆی بۆ ده‌سه‌لاتداریه‌تی خه‌ڵك له كوردوستان هه‌بێ.
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و هه‌موو ئه‌و رێكخراو و كه‌سایه‌تییه شۆرشگێر و كۆمۆنیستانه‌ی كه خۆیان له‌و جیههتهی ئێمه به نزیك ده‌زانن، خوازیاری مافی دیاری كردنی چاره‌نوس بۆ خه‌ڵكی كوردوستانن. جگه له‌وه ئه‌مرۆكه ته‌قریبه‌ن هه‌موو رێكخراوه چه‌په‌كانی ڕادیكالی ئێران، مافی دیاری كردنی چاره‌نوسیان، وه‌كوو مافی جیابوونه‌وه و پێك هێنانی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆ بۆ خه‌ڵكی كورد به ره‌سمی ناسیوه. له ده‌وره‌ی هێرشی جمهوری ئیسلامی بۆ سه‌ر كوردوستان دوای 28ی گه‌لاوێژی 1358ی هه‌تاوی زۆربه‌ی هێزه چه‌په‌كانی شۆرشگێری ئێران به گه‌رم و گۆری پشتیوانیان له خه‌ڵكی كوردوستان كرد و كه‌م نه‌بوون ئه‌وانه‌ی كه له‌م پێناوه‌دا گیانیشیان به‌خت كرد، ناو و نیشانیان ده‌توانی له مێژووی خه‌باتی 28 ساله‌ی رابردووی ئێران‌دا ببینییه‌وه.
ئه‌گه‌ر كه‌س یان لایه‌نێك ئه‌و مافه سه‌ره‌تاییه بۆ خه‌ڵكی كوردوستان به ره‌سمی نه‌ناسێت مانای ئه‌وه‌یه كه هیچ بۆنێكی له عه‌داله‌ت خوازی و یه‌كسانی خوازی و سۆسیالیزم بۆ نه‌چووه و ئاشكرایه كه له چوار چێوه‌ی هاوپه‌یمانانی ئێمه‌دا جێگای نابێته‌وه.
پێشره‌و:
سلاو و ریزم بو به‌ریز کاک ئیبراهیم عه‌لی زاده هه‌یه و هیوادارام هه‌ر ده م له سه‌رکه‌وتن دا بیت.من 5 پرسیاری جیاواز له یه‌کم له به‌ریز کاک ئیبراهیم عه‌لی زاده هه‌یه
1-کاک جه‌عفه‌ر حه‌سه‌نپوور سال و نیویک له مه‌و پیش له بابه‌تیک دا له مالپه‌ری دیمانه نووسی((ئیبراهیم عه‌لی زاده و مه حموود ئه‌حمه‌دی نیژاد هه‌ر دوو وه‌ک یه‌ک دوژمنی بزووتنه‌ی میلله‌تی کوردن)).به بروای ئیوه بوچی کاک جه‌عفه‌ر ناوی ئیوه که زیاتر له 30 سال بو کوردوستان و چینی چه وساوه یئه و میلله‌ته خه‌بات ده‌که‌ن بی حورمه‌تی ده‌کات و ناوی ئیوه ده‌باته لای ناوی تیروریستیکی نیو نه‌ته‌ویی که له کوردوستانیش زور له دژی پیشمه‌رگه شه‌ری کردووه؟ئایا کینه‌ی شه‌خسیه یا نه‌زه‌ری خوی؟
2-کاک موسته‌فای هیجری سکرتیری حیزبی دیموکرات لهوت ویژله گه‌ل رادیو زایه‌له له بابه‌ت ئه‌گه‌ری شه‌ری نیوخویی له داهاتوو دا ده‌لی شه‌ری نیوخویی له کوردوستان نابیت چونکه ئیمه هیچ حیزبیک له و ئه‌ندازه و قه‌واره له کوردوستان نابینین که پیوست به‌وه بکات شه‌ری له گه‌ل بکه‌ین و که‌س زاتی ئه وه‌ی نیه له گه‌ل ئیمه ده‌رکه‌وی. دیسان ده‌لی ئیمه زیاتر له 85 له سه‌دی خه‌لکی کوردوستان لاینگری ئیمه‌یه. ئیوه چ ولامیک به‌م قسه‌ی کاک موسته‌فا ئه‌ده‌نه‌وه؟
3-دووسال له مه‌و پیش له رووداوه‌کانی هاوینی سالی 1384 دا ئیوه له بانگه‌وازێک ،داواتان له خه لکی کوردوستان کرد روژی 16 گه‌لاویژ وه‌ک مانگرتنی گشتی به‌ریوه به‌رن و دووکان و بازار دابخه‌ن.ئه‌م بانگه‌وازه له ماوه‌ی ئه‌م 28 ساله‌ی کوماری ئیسلامی بی وینه بوو خه‌لک هه‌ر له کرماشان تا ورمی و سه لماس هه‌موو به یه‌ک ده‌نگ دووکان و بازریان داخست و ته‌نانه‌ت له شاره‌کانی ورمی و نه‌غه‌ده و میاندووئائ و … له بازار و گه‌ره‌که تورک نشینه‌کانیش دا پیشوازی لی کرا و هه‌موو شاره‌کان به به یه‌ک ده‌نگ له مانگ گرتنی بی وینه بوون و زور له نیو راگه‌یاندنه‌کانی ده‌روه‌ش ده نگ دانه‌وه‌ی بوو.به‌لام دووسال دوای ئه‌و رووداوه کاک ته‌یموور موسته‌فایی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکرات وتی ئه‌و رووداوه بی وینه‌یی 16 گه‌لاویژ هه‌ندی له حیزبه‌کان(مه‌به‌ستی کومهلهی ئیوه‌یه)ویستیان خویان بکه‌ن به خاوه‌نی و بلین له سه‌ر بانگه‌وازی ئه‌وان بووه به‌لام ئه‌و حه‌ره‌که‌ته هه‌مووی کاری تیکوشه‌رانی حیزبی دیموکرات له ناو خوی کوردوستان بووه و خه لک بو لایه‌نگری له حیزبی دیموکرات ئه‌م حه‌ره‌که‌ته‌یان ئه‌نجام دا. ئیوه له بابه‌ته‌وه چ ولامیک تان بو کاک ته‌یموور هه‌یه؟
4-ماوه‌ی سالیک له مه‌و پیش وبلاگیک له سه‌ر توری ئینترنت به ناوی کومهله ناسی بلاو بووه که به ته‌واوی کاری بوو به جنیو دان و به قه‌ولی له قاو دانی سه‌رانی کومهلهی زه‌حمه‌تکیشان و عه‌بدوللای موهته‌دی و عومه‌ر ئیلخانی زاده. به بروای ئیوه ئه‌م وبلاگه له لایه‌ن چ که‌سانیک به‌ریوه چوو؟مه‌به ستیان له‌م وه‌ری خستنی ئه‌م ویبلاگه چیی بوو؟وه ئیوه تا چ راده‌یه‌ک نووسینه‌کانی ئه‌م ویبلاگه تان پی راست بوو؟
5-له جه‌ریانی سه‌ر هه‌ل دانی ره‌وتی کمونیزمی کریکاری له ناو کومهلهدا له ماوه‌ی سالانی 1367 تا 1370فراکسیونی کمونیزمی کریکاری دامه‌رزا. ئایا ئیوه ئه‌ندامی ئه‌و فراکسیونه بوون یا نه؟ئه‌گه‌ر بوون چلون ئه‌و کات وا بیرتان کرده‌وه و چوونه ناو ئه‌م فراکسیونه.
زور زور له کاک برایم خوشه‌ویست ده‌ست خوشی لی ده‌که‌م و هیودارم پرسیاره‌کانی منی پی خراپ نه بیت و ولامی ئه‌وانه بداته‌وه.
عه‌لیزاده: كاك پێشره‌وی ئازیز سلاو، پرسیاره‌كانت گه‌لێك ئاسایین هیوادارم ولامهكانم بتوانێ به قه‌ناعه‌ت تان بگه‌یه‌نێت.
من ئه‌و بابه‌ته‌ی كاك “جه‌عفه‌ر حه‌سه‌نپور”م نه‌خوێندووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر وای نوسیبێت زۆر به داخه‌وه‌م چوونكه كاك جه‌عفه‌ر و من ساله‌ها هه‌ر له زه‌مانی شا وه تا ده‌وره‌ی پێشمه‌رگایه‌تی هاورێی نزیك بوین و له یه‌ك سه‌نگه‌ردا خه‌باتمان كردووه. رێبازی سیاسی ئێستاشم هه‌ر ئه‌وه‌یه كه كاك جه‌عفه‌ریش تا كاتێك كه له ریزی ئێمه‌دا بوو دڵسۆزانه خه‌باتی بۆ ده‌كرد. به‌ش به حالی خۆم هیچ كێشه‌یه‌كی شه‌خسیش له‌گه‌ڵ كاك جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور شك نابه‌م.
2_ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم ولامێكی ده‌قیق به وته‌كانی كاك مسته‌فا هیجری بده‌مه‌وه پێویستیم به‌وه هه‌یه كه نه‌ك نه‌قل به مه‌عنی به‌ڵكوو ده‌قی ئه‌و وتانه‌م له به‌رده‌ست بێ. بهلاَم گومانم له‌وه‌دا نییه كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌سلی هه‌لگیرسانی شه‌ری ناوخۆیی له كوردوستان له پاوانخوازی حیزبی دیمۆكرات دا بوو. شه‌ری ئێمه و ئه‌وان شهر له سه‌ر ده‌سه‌لات و حاكمیه‌ت نه‌بوو به‌ڵكوو موقاومهتێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی مه‌جالی هه‌ڵسورانی سیاسی به بێ مه‌رج بۆ هه‌مووان دابین بێت و كه‌س نه‌توانێت به ناوی ئه‌وه‌ی كه بیرێكی جیاوازی هه‌یه و یان به پاساوی ئه‌وه‌ی كه تهبلیغاتهكهی به دلی حیزبی دیمۆكرات نییه، ئازادی هه‌ڵسورانی سیاسی به زه‌بری چه‌ك به‌رته‌سك بكرێته‌وه. ئێستاش بۆ ئێمه به ره‌سمی ناسینی ئازادی بێ قه‌ید و شه‌رتی سیاسی له كوردوستان پێش مه‌رجی هه‌ر چه‌شنه هاوكاری و رێك كهوتنێكه. سه‌باره‌ت به رێژه‌ی لایه‌نگرانی ئه‌و كاتی حیزبی دیمۆكرات، مێژوو هه‌یه و به‌ڵگه‌نامه هه‌یه و ئه‌و شتانه‌ی كه سه‌ر زاره‌كی ده‌وترێن ده‌قیق نین. به‌لام نزیك به سێ ده‌یه له‌م ده‌وره‌یه تێپه‌ر بووه، كێ ده‌لێ كاتێك جه‌ماوه‌ر مه‌جالی ئه‌وه‌یان بێت ده‌نگی ئازادانه‌ی خۆیان ده‌ر ببرن هاوسه‌نگییه‌كه هه‌ر به‌م جۆره ده‌بێ كه 27 سال له‌مه‌وبه‌ر بووه؟.
3_ ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه وا به ئاسانی جێ به‌جێ ده‌بوو، حیزبی دیمۆكراتیش ئه‌وكات ده‌یتوانی بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژ رادیۆ و هه‌موو ده‌زگاكانی ته‌بلیغاتی خۆی دانه‌خات و ئه‌م رووداوه بكات به هی خۆی، بۆچی نه‌یكرد؟. دیاره نه‌ده‌كرا بۆیه نه‌یكرد!.
4_ من مهعلوماتێكی ده‌قیقم له سه‌ر ئه‌و كه‌سانه نییه كه ئه‌و وێبلاگهیان خستبووه رێ. حورمه‌ت شكاندن و تێرۆری شهخسیهتیش به ره‌وشتێكی خراپ و ناره‌وا له خه‌باتی سیاسی دا ده‌زانم. ئه‌و وێبلاگه له نه‌زه‌ر منه‌وه ئهههمیهتێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو كه كات بۆ خوێندنه‌وه‌ی سه‌رف بكه‌م و مه‌علوماتی لێ وه‌ربگرم.
5_ ئه‌ندامانی ره‌سمی فراكسیۆن 4 كه‌س زیاتر نه‌بوون، به‌لام ئه‌و فراكسیۆنه له سه‌ره‌تاوه هه‌موو به‌رنامه و ستراتێژ و رێبازی سیاسی حیزب و كۆمه‌ڵه‌ی له بازنهیێكدا كردبوو به هی خۆی و هه‌ولی ده‌دا، كه‌سانێك بخاته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بازنه‌یه. من یه‌كێك له‌و كه‌سانه بووم كه ده‌م گوت ئه‌وانه‌ی ئێوه ده‌یلێن باوه‌ری هاوبه‌شمانه و هه‌موومان له پێناوی دا خه‌بات ده‌كه‌ین. ئه‌مه به تایبه‌ت له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه واقعیه‌تی هه‌بوو، هه‌ڵوێستێك بوو بۆ پوچه‌ل كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ولانه‌ی كه بۆ پێك هێنانی ئینشعاب له كۆمه‌ڵه و له حیزب دا ده‌درا. ره‌وتی كۆمۆنیسمی كرێكاری دواجار و ورده ورده جیاوازییه واقیعییهكانی خۆی له گه‌ڵ رێبازی حیزب و رێكخراوی كوردوستانی حیزب “كۆمه‌ڵه” ده‌ر خست.
له بواری عه‌مه‌لییه‌وه من له به‌ره‌ی كۆمیته‌ی ره‌هبه‌ری ئه‌و كاتی كۆمه‌ڵه‌دا بووم كه له گه‌ڵ ره‌وتی فراكسیۆنی كۆمۆنیسمی كرێكاری موخالفهتی ده‌كرد.
منصور پرستار- سوئد:
به سلاو و ریز بو کاک ابراهیم
سیاساتی كومله و حکا له قبال جبهه یه کی چپ چیه؟ من پیم وایه ئه‌مه یارمه تی زور ئه‌دات به ئنسجامی سازمانی له و ته‌شکیلاته دا. هیوای سه ر که وتن تان بو ئه که م و هیوادارم که هه م‌و دو ستان و کادرانی کو مه له هه ول بده‌ن حکا و کو مه له را گرن بو ئه وی جا معه ی ئیمه پیویستی به حیزبی رادیکال و شورشگیره و له به‌را نبه ر خو شبینی سازمانا نا سی‌و نالیسته کاندا راوه ستیت?
عه لیزداده: كاك مه‌نسووری به‌رێز، سلاو. حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌رانبه‌ر به مه‌سه‌له‌ی هاوكاری نێوان رێكخراوه چه‌په‌كانی ئێران، سیاسه‌تێكی گه‌لێك كراوه‌ی هه‌یه. به‌لام یه‌كگرتوو كردنی به‌ره‌ی چه‌پی ئێران كارێك نییه كه ته‌نیا له مه‌یدانی گفتوگۆ و رێك كه‌وتنی ئه‌م یا ئه‌و رێكخراوی چه‌پدا به‌ره‌و پێش بچێت. ئه‌وه ئه‌ركێكه كه ته‌نیا له ناو جه‌رگه‌ی خه‌باتی سیاسی و جه‌ماوه‌ری هاوبه‌شدا به ده‌توانێ جێ به جێ بێت.بزوتنه‌وه كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی ئێستا له كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا وه‌كوو (بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری، ژنان، كوردوستان، خوێندكاران و….)، له ناو دڵی خۆیاندا زه‌مینه‌كانی سه‌ره‌تایی ئه‌و هاوكاری و رێك كهوتنانهیان خولقاندووه، ئه‌مه ره‌وتێكه كه ده‌توانێ سه‌رئه‌نجام به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتووی چه‌پی لێ بكه‌وێته‌وه. له روانگه‌ی ئێمه‌وه هه‌بوونی لێكدانه‌وه‌ی سیاسی نزیك له یه‌ك له سه‌ر هه‌ل و مه‌رجێك كه كاری تێدا ده‌كه‌ین، هه‌بوونی ستراتێژی نزیك له یه‌ك، (به مانای رێگایێك كه بۆ گه‌یشتن به ئامانجی دیاری كرا‌و ده‌گیرینه به‌ر)، هه‌بوونی چالاكیه‌كی عه‌مه‌لی له ناو ئه‌و بزوتنه‌وانه‌دا سه‌رجه‌م، ده‌توانێ ده‌وری كاریگه‌ر له نزیك كردنه‌وه‌ی هێزه چه‌پ و ڕادیكاله‌كان ببینێ و ئێمه هه‌ول دهدهینله هه‌ر سێكی ئه‌و بوارانه‌دا ره‌وتی دور یا نزیك له خۆمان هه‌ڵسه‌نگێنین و به‌رنامه‌ی كاری هاوبه‌شیان پێ پێشنیار بكه‌ین.
ئه حمه د چه له بی:
له گه ل سلاو و رێز بو کاک برایـم
پرسیاری من له کاک برایم ئه وه یه که وه ک که سێکی ئاکادێمیك که له زانکۆ
ده رسی خویندوه، راده ی ئیمکانی شۆرشێکی کۆمۆنیستی، بگره به هه موو ره نگه کانی جۆراوجۆریشی، له ئێرانی ئه ورۆ دا چه نده؟
دیاره من باسی وه زعی کۆنکرێتی ئێستا ده که م و ناشمه وێ کاک برایم به پۆلمیک جوابی ئه و پرسیاره بداته وه
ئه گه ر به گه شبینێکی ساکارانه ش بۆی بچین له سات و کاتی ئیستادا گه لۆ ئه و ئیحتماله ده گاته یه ک له سه د؟
مه نسووری حیکمه ت فیرقه یه کی له سه ر ئه ساسی ئه وه پێک هێنا که ئیراده جێگای راسته قینه پر ده کاته وه.فارس گووته نی خواستن توانستن است
تا که ی کاک برایم وه دوای ئه و کلاوه خوار ده که وێ؟
له گه ل رێزی دووباره م
عه لیزاده: به‌رێز كاك ئه‌حمه‌د، وێرای سلاو، ئێوه به پێش داوهریێك كه كردووتانه، مه‌ودایێكی كه‌متان بۆ دیالۆگێكی جیدی له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له گرینگه سیاسی و كۆمه‌لایه‌تییه هێشتوته‌وه، به‌لام من به كورتیش بووه چه‌ند ئاماژه به چه‌ند خالێك ده‌كه‌م.
بۆ ئێمه ئه‌وه‌ی ئێوهناوی شۆرشی كۆمۆنیستی تان له سه‌ر داناوه به چه‌ندین قۆناغدا تێپه‌ر ده‌بێ. چینی كرێكار وه‌كوو چینێكی رێكخراو ده‌سه‌لاتی سیاسی به ده‌سته‌وه ده‌گرێ، به پێی به‌رنامه‌یه‌كی دیاری كرا‌و له گه‌ڵ باشتر كردنی هه‌ل و مه‌رجی ژیانی ئابووری و كۆمه‌لایه‌تی به هه‌ر ڕاده‌یه‌ك كه بۆی بگونجێت، له نیزامێكدا كه هێشتا ناوه‌رۆكی ئه‌سلییه‌كه‌ی سه‌رمایه‌دارانه‌یه، مه‌جالی گه‌شه‌ی ئابوری ولات پێك دێنێ و كۆمه‌ڵگا پێ ده‌نێته قۆناغی فراوانی و پێداویستییه‌كانی ژیانی ئینسان له سه‌ر یه‌ك كه‌ڵه‌كه ده‌بێت، (ته‌نانه‌ت هێندێك ولاتی پێشكه‌وتووی سه‌رمایه‌داریش ئه‌و قۆناغه‌یان تا ڕاده‌یێك بریوه، هه‌رچه‌ند ئێستاش به هۆی تهناقوزاتێك كه له زاتی نیزامهكهیاندایه، تێدا چه‌قیون). بۆچی ده‌بێ ئه‌و كاره‌ی كه چینی سه‌رمایه‌دار، كه به راستی چینێكی زیادییه و به بێ بوونی ئه‌ویش له سه‌رده‌می ئێستادا ژیان به‌ره‌و پێش ده‌چێ، بتوانێ كێشه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری ولات چاره‌سه‌ر بكات به‌لام چینی كرێكار كه چینێكی زه‌روریشه، به‌م هه‌موو ئه‌زموونه‌ی تا ئێستایه‌وه نه‌توانێ گه‌شه‌ی ئابووری ولات دابین بكات و كۆمه‌ڵگا بگه‌ێنێته ئاستی فراوانی له به‌رهه‌م هێناندا. ته‌سه‌ور بكه‌ن چه‌ند سه‌د هه‌زار مه‌لا كه رێكخراو بوون، و ستراتێژی یه‌كگرتوویان هه‌بوو، به‌رنامه‌یان هه‌بوو، له هه‌ل و مه‌رجێكی له‌باردا كه بۆیان هاته‌پێش توانیان حكوومه‌ت به ده‌سته‌وه بگرن، بۆچی ته‌سه‌ور ناكرێ كه نزیكه‌ی 20 ملیۆن كرێكاری ئه‌و ولاته (ئه‌گه‌ر زیاتریش نه‌بێ) وه‌كوو چینێكی رێكخراو بگاته ده‌سه‌لات و باقی قۆناغه‌كانی كه باسم كرد ئه‌و جار ورده ورده بیباته پێش؟. ئه‌وه “خواستن توانستن” نییه، ئه‌وه ماتریالیسمی مێژووییه. ئه‌وه ئیراده‌ی فهردێك یان حیزبێك نییه، ئه‌وه ره‌وتێكی له حالی حه‌ره‌كه‌تی كۆمه‌لایه‌تییه و من به راستی پێی گه‌شبینم.
ئه‌و رێبازه كلاوی خوار نییه، چینی كرێكار و ماف خوراو رێگایه‌كی غه‌یری خه‌بات له پێناو كۆتایی هێنان به‌و چاره رهشییانه نییه كه ئێستا تێدایه و زانست و مێژووشی له‌گه‌ڵه و خۆشی مۆتۆری حهرهكهتهكهیهتی.
كمال:
وێڕای سڵاو وڕێز بۆ کاک برایمی عه‌لی زاده و به‌ڕێوه‌به‌رانی سایتی بۆ رۆژهه‌ڵات
پرسیار، ئایا هه‌ڵوێستان سه‌باره‌ت به لێدانی رێژیمی سه‌دام حوسێن له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه هه‌ڵه نه‌بوو؟ ده‌کرێ پێمان بڵێی ئه‌گه‌ر هێزی ده‌ره‌کی نه‌بایه خه‌ڵکه‌کانی عێراق چۆن ده‌یان توانی حکومه‌تێکی دڕنده‌ی وه‌ک سه‌دام چۆن بگۆڕن یان بڕووخێنن؟
ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه چاوێک به سیاسه‌ت و ئایدۆلۆژیای قه‌تیس ماوی چه‌ندین ساڵه‌تان دا بخشێنن و له جیاتی نوێنه‌رایه‌تی کردن و رزگارکردنی چینی شوینیستی کرێکاری فارس دا له بیری رزگاری نه‌ته‌وه‌ی کورد دابن. به جێگای هێنانه‌وه‌ی فاکت له مارکس ی ئاڵمانی که زۆربه‌ی تێئۆریه‌کانی بۆ وڵاتانی ئورووپایی داڕشتووه و له وڵاتێکی وه‌ک کوردستان چۆن ده‌توانن ئه‌م تێئوریانه دابمه‌زرێنن که ساڵه‌های ساڵه له‌ژێر پۆستاڵی شوینستهکان دا ده‌تلێته‌وه. کاک سه‌ید برایم ده‌کرێ چینی کرێکارمان له کوردستان بۆ پێناسه بکه‌ی؟ ناوی چه‌ند کارخانهیهکم له کوردستان پێ بڵێی؟ ئایا له‌سه‌رتاسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا تاقه سه‌رمایه‌دارێک شک ده‌به‌ن؟ له‌گه‌ڵ رێز بۆ تان کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه ده‌ست له ئایدۆلژی کومونیستی هه‌ڵگرن و بیری رزگاری خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و مافخوراوی کورد هه‌ڵبگرن. سیاسه‌تکردنی ئێوه زۆرتر ئێحساسی شه‌خسی تێدا زاڵه تا له‌به‌رچاوگرتنی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤه‌کانی ناوچه؟ مه‌لاک بۆ قسه‌کانیشم ئه‌وه‌یه، که ئێوه بۆ جارێکیش بووبێ داوای دانیشتنتان له گرووپ و لایه‌نه‌کانی خۆتان نه‌کردووه بۆ دانیشتن له‌سه‌ر کێشه‌کانی ناکۆک و جیاواز له‌یه‌کتری و بۆ رێبه‌ری و به‌رێوه‌به‌ری وڵات هیچ پلانێکتان دیارنیه؟ قورسایی خۆتان زیاتر داوه‌ته سه‌ر ئێرانێکی که هیچ عزوورێکتان تێیدا نیه ، غه‌یری کوردستانه‌که نه‌بێ! هیوادارم بیر و فکرتان له ئوردووگای زرگوێز بێته ده‌ر و جیهانیش به چاوێکی واقعی ببینن و به چاویلکه‌ی چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر چاو لێ نه‌که‌ن. سه‌رکه‌وتووبن.
عه‌لیزاده: كاك كه‌مالی به‌ریز، سلاو
ئێوه له راستیدا پرسیارتان نه‌كردووه، به‌ڵكوو زۆرتر ڕا و بۆچوونی خۆتان ده‌ربریوه و هه‌موو ژیانی سیاسی خۆم و هاورێیانم له خیلافی ئه‌و جیهه‌ت و رێبازه‌دا چۆته پێش كه ئێوه به كورتی ده‌ست نیشانتان كردووه. له سه‌ر ئه‌و رێبازه‌ی ئێوه حیزب و رێكخراوی تایبه‌ت پێك هاتووه، ئێمه‌ش كه خاوه‌نی بۆچوونی و رێبازێكی دیكه‌ین حیزبی خۆمانمان هه‌یه، با هه‌ر كامه‌مان ئیشی خۆمان بكه‌ین و قهزاوهتهكه دابنێین بۆ ژیانی كۆمه‌ڵگا و بۆ مێژوو. به‌لام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه پێم خۆشه دوو نوكته له په‌یوه‌ند له گه‌ڵ قسه‌كانی ئێوه‌دا به په‌له باس بكه‌م.
ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا رژیمێك ده‌روخێنێ یان نای روخێنێ به ئیراده‌ی من و تۆ نییه، سیاسه‌تی ئه‌وان له جێگایه‌كی دیكه داده‌رێژێ و شه‌رت نییه ئه‌و جۆره‌شی بروخێنن كه به دلی من و تۆ بێ. ده‌كرێ وه‌كوو عێراق ولاتیك بكه‌ن به گۆمی خوین و پڕ پڕی بكه‌ن له نه‌فره‌ت و بێزاری ئینسانه‌كان له یه‌كتر و ژیانی ئاسایی به ده‌یان سالی به‌ره‌و دوا به‌رن، یان به هه‌ر شێوه‌یه‌كی دیكه. پرسیار ئه‌وه‌یه ئێمه خۆمان ئه‌گه‌ر له رژیمێك بێزار بووین، ئه‌گه‌ر نه‌مان توانی و نه‌مان ویست ته‌حه‌مول بكه‌ین ده‌بێ چی بكه‌ین؟.
سه‌باره‌ت به چینی كرێكاریش، هه‌ر له خۆت ده‌پرسم، ئه‌گه‌ر بۆ حه‌وتویه‌ك كرێكارانی شاره‌داری زبلی كوچه و كۆلانه‌كانی شارێكی وه‌كوو مه‌هاباد كۆ نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و حه‌وتووه كرێكارانی نانه‌وا، ده‌رگای نانه‌واخانه‌كان نه‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر كرێكارانی ئاو و به‌رق نه‌چنه سه‌ر كاره‌كانیان و تاریكی و بێ ئاوی باڵ به سه‌ر ئه‌و شاره‌دا بكێشێ، ئه‌گه‌ر كوره‌خانه‌كان و موزاییك سازییه‌كان و كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی بیناسازی هه‌ر له‌و شاره كار نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر باری ئه‌و كامیۆنانه‌ی كه خوارده‌مه‌نی دێننه ئه‌و شاره كه‌س نه‌بێ به‌تالی بكات و…. دیسانیش تۆ ده‌توانی هه‌ر به‌و هاسانییه ئینكاری وجودی چینی كرێكار له شاری مه‌هاباد بكه‌ی؟
ته‌نیا حه‌ره‌كه‌تی ئه‌و چینه و رێبازی ئه‌و چینه‌ی كه تۆ ئێستا هه‌ر وجودیشی ئینكار ده‌كه‌ی، ده‌توانێ سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی له سه‌ر شانی تۆ و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان هه‌ڵبگرێ. كاكی خۆم ده‌توانی پێم بڵێی ناسیۆنالیسم تا ئێستا چی بۆ ئه‌و ستهمكێشییهی تۆ كردووه كه ئاوا له پێناویدا “وجودی رۆژیش ئینكار ده‌كه‌ی”؟
كردستان:
با سلام به خدمت کاک ابراهیم علی زاده.
کاک ابراهیم من از شما دو سوال دارم.چرا از سال 1362 به این طرف همیشه و درتمام کنگره ها شما دبیر کل کومه له بودید .ایا هیچ شخصی مایل به این پست نبوده ویا در داخل حزب شما به هیچ شخصی اجازه خود کاندیدا شدن نداده شده است.
سوال دوم من این است که امروز بسیاری از صاحب نظران معتقد هستند که تاسیس حزب کمونیست ایران نه ازروی یک ضرورت سیاسی بلکه از روی یک توطئه از پیش تعیین شده توسط ارگانهایی خارج کومه له برای نابودی کومله تعیین شده بود و ملاک این حرف هم حضور منصور حکمت و دار و دسته اش در راس پروژه این حزب بوده است و هدف انها از تاسیس حزب کمونیست ایران این بوده که از سرمایه های مالی و نفری کومه له یک پلکان جهت بالا رفتن خود و نابودی کومه له استفاده کنند.لطفا در این مورد نڤر خودتان را بگویید. با تشکر از شما
عه‌لیزاده: درپاسخ به سئوالی که با امضاو کردستان رسیده است، بایستی بگویم، بگور قطع چه در گژشته و چه در حال حاچر کسانی بوده اند و هستند که بتوانند در ظرفیت دبیر اولی کومه له کار کنند. در همه این سالها به من اعتماد کرده اند و در این پست باقی مانده ام، اما انچه که نه خود به ان مایل بوده و هستم و نه اساسنامه ما هم در این مورد اجازه میدهد، این است که دبیر اول اختیارات ویژه ای ندارد و عضو متساوی الحقوق کمیته مرکزی و کمیته های رهبری است. تنها رو به بیرون از تشکیلات سخنگو و رو به داخل هماهنگ کننده بوده است. انچه که تحت عنوان رهبری و لیدر و امثال ان در بعضی از احزاب متداول است، در حزب ما وجود ندارد. رهبری بمعنی واقعی کلمه، جمعی است.
البته موقعیتهای رهبری در جامعه را کسانی در مقاطع تاریخی مهم، در نقطه عطفهای سیاسی سرنوشت ساز با تصمیمات تعین کننده و یا با عمل معینی می توانند کسب کنند، بدون اینکه الزاما در پستهای بالای تشکیلاتی قرار داشته باشند. به این معنی، از نظر ما مسئله رهبری امری اجتماعی است و نه حزبی و سازمانی.
در پاسخ به قسمت دوم سوال بایستی تاکید کنم که چنین قضاوتی نسبت به منصور حکمت و گروهی که همراه او در صفوف ما فعالیت می کردند بسیار غیر واقعی و غیر منصفانه است و از نڤر من مردود است. هیچ درجه ای از اختلاف نظر کنونی ما با جریانی که بنام کمونیسم کارگری از حزب کمونیست ایران جدا شدند، ما را مجاز نمی کند تا گزشته درخشان انها را در دوره ای که در حزب کمونیست ایران مبارزه می‌کردند فراموش کنیم و یا زیر سئوال ببریم. انها با ما در همه مخاگرات، پیروزی ها، شکستها و جانبازیهای دوره حساسی از فعالیت مشترک در کردستان و در ایران سهیم بودند. این تاریخ است و نمی توان انرا بنا به میل خود، یا قضاوت و پیشداوری امروز به شیوه ای اختیاری تبین کرد. اسناد و مدارک این جریان، ماتریال لازم برای تحقیق مستقل در این مورد را در اختیار، تاریخ نویسان منصف اینده قرار خواهد داد.
امید:
سلاو كاك سید ابراهیم
من كه سیكم كه تشكیلات مخفی كومله له مهاباد كارم كردووه و ته نانه ت شاید خه به ری زیندانی بونی منیشت بیستبیت و كا ك احمد صالحی جوان من ده ناسیت من تا ایستا نیزیك 4 كه سم هیناوه ته كومه له بو ناو ریزی خه بات فه رشی بن لاقی مال و مندالم فروشتووه و داومه بو خه رجی ری و توقوعیكم له ته شكیلات نه بووه من الان موشكیلم بو ساز بووه حوكمم خواردوه 4 سال زیندان الان به چه مانه ت له ده ریم 27 روز زیندان بووم الان هاتومه سلیمانی و داوا ی بوو ن به بشمه ركه م كردووه بلام ده لین مال و مندالت هه یه نابی. سوالم ئه‌وه یه كه ئه‌و كات من هاتم بو مه قه ر و قه و لی هاوكاری تشكیلاتیم به به ریزان دا بو بیریان له و روزه نه ده كرده وه كه من شاید موشكیلم بو ساز بیت من رو له كوی كه م؟
دواتر من 8 روزه له زركویزم داوای ملاقاتی به ریزتانم كردووه هه ر ئه‌ورو بو سبه ینی یان بی كردووم هه ر وه ها نامه یه كم بو داده سروه ناردبوو به كیوان افروز دا وتبویان كوبیه كی بو به ریزتان ده نیرن دواتر من به ریزیكی تایبه ته وه ده ستم به شورش كردووه من ماوه ی 7 سال سه ر به خو بو كومه له له مهاباد كارم كردووه من له بنه ماله سید ه كانی دیی ازادم شوره تم نورانی یه شایه د مامم بناسی سید حسن نورانی
عه‌لیزاده: سلاو كاك ئومیدی به‌رێز، سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كه‌ی ئێوه له‌گه‌ڵ هاورێیانی ده‌بیرخانه‌ی كۆمه‌ڵه و نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه له سلێمانی قسه كراوه. جارێكی دیكه سه‌ردانیان بكه، هیوادارم ئه‌گه‌ر گرفتێك هه‌بێ به پێی زهوابتێك كه دانراوه، چاره‌سه‌ر بكرێ.
سلاو:
سلاو و ماندوو به بن
من وه ک له م سه رده مه دا ده یبینم حیزبه کان به زوری خه یکی فه شه ل هینان به و کومه له ش ئه گه ر چی به ته واوه تی قازانجی کورد ناپاریزی به لام من ده لیم له و ده گمه ن حیزبانه یه که هیوای به خه بات هه یه و ئیستاش بوی تیده کوشی ره نگه که م وکوری هه بی و زور کیشه ی دیکه به لام من ته نها ئه وه ده لیم وه ک ده لین سه ریان له ن‌و لاکی خویانه و کاروخه باتی خویان ده که ن خوزگه کومه له و دیموکراتیش که جاری خه بات و ناسیونالیزم سه رده ده ن وا بوواین ته نانه ت سه د ره حمه ت بو حیزبه نوی که ئه وانیش کاروباری خویان ده که ن
عه‌لیزاده: ئه‌و به‌رێزه پرسیارێكی دیاری كراوی نه‌كردووه و ڕاوبۆچوونی خۆی له سه‌ر حیزبه سیاسییه‌كانی كوردوستان ده‌ربریوه.
امیر:
سلاوبۆسایتی 4رۆژهه لات وهه روابۆ به رێزعلیزاده.
من نه كۆمه له م نه سه ر به هیج لایه نێكی تر.ته نیا ده مه وێ بلێم كۆمه له م له ته واوی گرۆپ و سازمانه كان پێ راستتره.
ئه گه ر هه له م نه كردبێت دوای ئه وه ی كه عێراق له لایه ن ئه مریكاوه داگیر كرا،ته نیا كۆمه له بوو كه هه لوێستی درووستی گرت وه به دژی ئه م راوه ستا.
له دوایی دا بۆ هه موو لایه ك روون بووا،كه ئه م هه لوێسته ی كۆمه له راست و درووست بوو،به رێز ئیبراهیم ئیوه ته نیا كه سایه تیه ك و سازمانێكن كه هیواتان به خه باتی جه ماوه ر هه یه نه به تانكه كانی امریكا! ئیوه نه ناسیۆنالیستێكی فاشیستن نه كۆمۆنیستێكی شۆنیست!هیوادارم له خه باتتان دا هه ر سه ركه وتوو بن
عه‌لیزاده: كاك ئه‌میری به‌رێز، سلاو سپاس بۆ ئێوه
مسته‌فا:
له گه‌ل و ریز و سلاو بۆ به‌ریز برایمی عه‌لیزاده
من 3 داواکاریم هه‌یه
1- هه‌ر ئیستا کوماری ئیسلامی ئیران و تورکیا به بیانوی لیدانی پ ک ک و په‌ژاک به هه‌موو تواناییه‌ک هیرش ده‌که‌نه سه‌ر کوردستانی ئیراق. به راستی به چاوپیداخشاندنیکی بی لایانانه بومان ده‌رده‌که‌وی که کوردستانی ئیراق له هه‌موو لایه‌که‌وه له گوشار دایه و ئه‌مه‌ش دوور له هه‌موو که‌م و کورییه‌ک ده‌توانین بلین که ته‌نیا رووناکاییهکه که بو کورد ره‌خساوه. ئیوه وه‌ک سه‌روکی حیزبیکی سیاسی کوردی بوچی له‌م بواره‌وه بی ده‌نگ دانیشتوون و ته‌نانه‌ت روونکردنه‌وه‌یه‌کتان نییه؟
2- ناکوکی ناو کومهلهی شورشگیری کوردستانی ئیران گه‌یشتوته ئاستی بلندی خوی. تکاتان لی ده‌که‌م هه‌ستنه سه‌ر پی و بی هیچ کینه و بوغزیک و به‌و په‌ری سه‌داقه‌ته‌وه یارمه‌تی ههوالانی پیشووی خوت بده با خودای نه‌خواسته تووشی کاره‌ساتیکی دیکه نه‌بین.
3- به‌ریز تکایه پیم بلی گهلو ئیوه بو سه‌قامگیرکردنی دیموکراسی له ناو حیزبه‌که‌ی خوتان چی ده‌که‌ن؟ ئایا ئیوه پیتان وانییه که دیموکراسی پیکهینهری باشترین زه‌مینه و میکانیزمه بو کار کردن له نیوان کومهلگا و ریکخراوه دا؟ ئه‌گه‌ر ئیوه باوه‌رتان به دیموکراسی نییه من هیچ قسه‌یه‌کم نییه به‌لام ئه‌گه‌ر باوه‌رتان پیی هه‌یه چی ده‌که‌ن بو دیموکراتیزه کردنی ساختاری ریکخراوهکهی خوتان و هه‌روه‌ها یارمه‌تی دانی فه‌رهه‌نگی دیموکراتیک له کومهلگای کوردی دا؟
له گه‌ل ریز و سلاوم دا
عه‌لیزاده: به‌رێز كاك موسته‌فا، سلاو، سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانت پێویسته عه‌رزتان بكه‌م كه:
1_ ئێمه به‌رده‌وام هه‌ولمان داوه پیلانه‌كانی كۆماری ئیسلامی و ده‌وله‌تی توركیه له دژی هه‌رێمی كوردوستانی عێراق له‌قاو بده‌ین. له رادیۆ و تلوزیۆن و گۆڤار و سایتهكانمان دا هه‌واله‌كانی مان بلاو كردووه‌ته‌وه. له گۆڤاری پێشره‌ودا لێكدانه‌وه‌مان له سه‌ر كردووه و به‌یانی ره‌سمیش مان له مه‌حكوم كردنی دوایین هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سنووره‌كان ده‌ر كردوه. جگه له‌مانه له گه‌ڵ هه‌ر دوو باله‌كه‌ی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان له‌م بابه‌ته‌وه قسه‌مان كردووه و هه‌ولمان داوه هه‌ڵوێست و كرده‌وه‌مان به‌رانبه‌ر به‌م كێشه‌یه له گه‌ڵ ئه‌وانیش له یه‌ك نزیك كه‌ینه‌وه. دلنیا به له‌م بابه‌ته‌وه به جیدییه‌ته‌وه به‌رده‌وام ده‌بین.
2_ ئێمه هیچ خۆشحال نین به‌وه‌ی كه كێشه‌ی نێوان باله‌كانی ناو ئه‌و رێكخراوه‌یه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته و به داخه‌وه كارێكی زۆرمان له‌م بابه‌ته‌وه پێ ناكرێ و هیوادارین لانی كه‌م به هیچ له‌ونێك ئه‌و كێشه ناوخۆییه نه‌گاته ئاستی توند و تیژی چه‌كدارانه و به زوویی رێگا چاره‌یه‌كی گونجاو و مه‌نتقی بۆ ببیندرێته‌وه.
3_ ئێمه رۆژانه له چه‌ند رادیۆ و كانالی تلوزیۆنی، له رۆژنامه و گۆڤار و سایته‌كانماندا به‌رده‌وام ته‌بلیغی فه‌رهه‌نگی دیمۆكراتیك ده‌كه‌ین و خاڵ به خاڵ مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خه‌ڵك له‌م بابه‌ته‌وه روون ده‌كه‌ینه‌وه. لام وایه كه له كاتی دامه‌زراندنی ده‌سه‌لاتی جه‌ماوه‌ری له كۆمه‌ڵگا، په‌یگیر و به‌رێوه‌به‌ری هه‌موو ئه‌و ئوسول و پرنسیبانه ده‌بین كه ئه‌مرۆ پێی له سه‌ر دا ده‌گرین.
سه‌باره‌ت به دیمۆكراسی له ناو خۆی ته‌شكیلات دا، لام وایه ئه‌ساسنامه‌ی ئێمه له‌م بابه‌ته‌وه گه‌لێك دیمۆكراتیكه و رێگا نادات به شكل گرتنی دیكتاتۆری حیزبی. سوننه‌ت و ئه‌زمونی موسبه‌ت و مه‌نتقیش هه‌یه كه هه‌مووی ده‌بێته ده‌رس بۆمان بۆ داهاتوو.
کوردێکی ڕه‌سه‌ن:
به‌ڕێزان له ماڵپه‌ڕی بۆ رۆژهه‌ڵات و کاک ئیبراهیم
نامه‌وی درێژ دادڕی بکه‌م چه‌ند پرسیار ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان ده‌که‌م!
1- به‌ڕێزتان و رێکخراوه‌که‌تان مێژوویه‌کتان بۆ خۆتان به‌ناوی کۆمه‌ڵه‌وه تۆمار کردووه و ئێستا کۆمه‌ڵه چه‌ند باڵی هه‌یه و خه‌ریکه باڵی دیکه‌ش دروست ده‌بێ، هۆکاره‌که‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
2- جه‌نابتان زۆر دژی ئه‌مریکان و به وڵاتێکی سه‌رمایه‌داریی ده‌زانن، هه‌موو ده‌زانین که ئه‌مریکا ده‌سه‌ڵاتی یه‌که‌می دنیایه ئێستا، چۆنه جه‌نابتان له‌باتی لێنزیکبوونه‌وه دژایه‌تی و دووریی لێکدهکهن؟
3- به‌ڕێزتان به‌ره‌ی کوردستانی چۆن لێکده‌ده‌نه‌وه، هه‌رچه‌ند قه‌ت له لایان به‌ڕێزتانه‌وه باسی به‌ره‌ی کوردستانی نه‌کراوه، ته‌نانه‌ت به‌شداریتان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ساڵی 2006 له شاری هه‌ولێر نه‌کرد، هۆکاری ئه‌م دووریی و پشتگیری نه‌کردنه چییه؟
4- ئێوه خۆتان به پێشڕه‌وی چینی کرێکار ده‌زانن و ته‌واوه‌تی خاکی ئێرانتان به‌لاوه گرینگه و پشتیوانی له کرێکارانی جیهانیش ده‌که‌ن، به‌ڵام تائێستا هیچتان بۆ کرێکارانی کوردستان نه‌کردووه؟
5- له دووای دانانی ته‌له‌فزیۆنی رۆژهه‌ڵات، ئێوه‌ش وه‌خۆ که‌وتن و تهلهفزیۆنێکتان دانا، گوایه پ‌ک‌ک یارمه‌تیی کردوون، وه‌ک چۆن رۆژهه‌ڵات …. یارمه‌تیی کردن؟
6- جه‌نابت خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و ناسیۆنالیزمی کوردی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
7- بۆچی ئیستا چالاکیتان که‌مه و ….؟
8- نێوانی ئێوه حیزبه‌کانی دیکه‌ی کوردستان چۆنه، ماوه‌یه‌کی زۆر که سه‌ردانی هیچ لایه‌نێکتان نه‌کردووه و هیچ لایه‌نێکیش سه‌ردانی نه‌کردوون؟
به هیوای وه‌ڵام
عه‌لیزاده: له ولامی ئه‌و به‌رێزه‌دا كه پرسیاره‌كانی به ناوی “كوردی ره‌سه‌ن” ئیمزا كردووه:
1_ سه‌باره‌ت به هۆكاری كێشه‌كانی ناو حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌ر له‌م رۆژانه‌دا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئاوێنه وت و وێژێكم بووه كه له سه‌ر سایتی “بۆ رۆژهه‌لاتیش” دانراوه. داوام ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌رێزه بۆ وه‌رگرتنی ولامی پرسیاره‌كه‌ی له‌م بابه‌ته‌وه سه‌ردانی ئه‌م سایته یان سایتی ئاوێنه بكات. سپاسی ده‌كه‌م.
2_ بۆچی هه‌ر به سێرفی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا ده‌سه‌لاتێكی گه‌وره‌ی دونیایه ده‌بێ نزیكی لێوه بكرێ؟ سه‌رمایه‌داری بوون و سیاسه‌تی ئه‌مپریالیستی ئه‌مریكا به جێگه‌ی خۆی، هه‌ر چه‌شنه دوری و نزیكیهكیش له‌م یان له‌و ده‌وله‌ت له رووی سیاسی و له روی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مرۆ و داهاتووی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و سته‌م لێكراوه‌وه، ده‌بێ قازانج و زه‌ره‌ره‌كانی به شێوه‌یه‌كی كۆنكرێت لێك بدرێته‌وه. ئێمه ناتوانین چاومان له حاست، رابوردوی ده‌ست تێ وه‌ردانی ئه‌مریكا له‌م ناوچه‌یه و له‌وانه له مه‌سه‌له‌ی كورد ببه‌ستین، ناتوانین زیانه‌كانی ئه‌مرۆی له‌شكه‌ركێشی و شه‌ری ئه‌مریكا و نه‌هامه‌تییه‌كانی بۆ خه‌ڵك نه‌بینین، ناتوانین ئاواتی ئه‌وه بخوازین سیناریۆی عێراق له ئێرانیش دووپات بێته‌وه. ناتوانین خه‌ڵك له چاوه‌روانی ده‌خاله‌تی ئه‌مریكادا، ڕابگرین به جۆرێك كه بروا به خۆ و پشت به هێزی خۆ به‌ستن بۆ رزگاری، كه به‌ردی بناغه‌ی بونیات نانی كۆمه‌ڵگای دوارۆژیشمانه، له بیر به‌رنه‌وه.
3_ ئێمه له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێك هاتنی به‌ره‌یه‌كمان كه خه‌باتی دژی كۆماری ئیسلامی له كوردستان هاوئاهه‌نگ بكات پێ باشه و لامان وایه كه ئه‌مه رێگه ده‌گرێ له‌وه‌ی كه رژیمی ئیسلامی ئێران له كه‌لێن و كه‌له‌به‌ره‌كانی ناو ریزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی كوردستان كه‌ڵك وه‌ر بگرێ و خه‌باتی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی پێ لاواز كات، بهلاَم له هه‌مان كاتدا نامانه‌وێ قسه كردن له به‌ره، ببێ به نان به قه‌رز دان به یه‌كتر و یان چورتكه هاویشتن له ناو هێزه سیاسییه‌كاندا و كایه كردن به كێشه‌ی ره‌هبه‌ری.
دوور بوونی ستراتێژی سیاسی حیزبه‌كانی كوردوستان له یه‌كتر كاری پێك هاتنی به‌ره‌ی، ئه‌مرۆ گه‌لێك دژوار كردووه. به‌م حاله‌شه‌وه دیالۆگ كردن له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌مان پێ باشه، چونكه له‌م رێگه‌یه‌وه، جیاوازییه‌كان یان خاڵه هاوبه‌شه‌كان زۆرتر روون ده‌بنه‌وه. سه‌باره‌ت به ورده كارییه‌كانی ئه‌و باسه، له ئه‌ده‌بیاتی ئێمه‌دا، بابه‌تی زۆر هه‌یه و جه‌نابی ده‌توانێ موراجعهیان پێ بكات.
4_ به درێژایی سێ ده‌یه‌ی رابردوو، هه‌رچی چینی كرێكار له كوردستان مانی گرتووه، چی هه‌ولی داوه رێكخراوی خۆی پێك بێنێ، چی كۆبوونه‌وه و ئیعترازی كردووه، چی رێ و ره‌سمی جیهانی خۆی به‌رێوه بردووه، هه‌مووی رژیمی كۆماری ئیسلامی و سه‌رمایه‌دارانی كورد، لای خۆیان به ناوی كۆمه‌ڵه‌وه تۆماریان كردووه. هه‌ر كرێكارێكی مافخواز، ئۆتۆماتیك ماركی كۆمۆنیست بوون و كۆمه‌ڵه بوونی لێ ده‌درێ. ئه‌وه واقعیه‌تێكی كۆمه‌لایه‌تییه جا جه‌نابیشی چۆنی حیساب بۆ ده‌كات خۆی ئه‌زانێ.
5_ نه‌خێر ئێمه بۆ دانانی كانالی تلوزیۆنی ماهواره‌یی كۆمه‌له هیچ چه‌شنه یارمه‌تیه‌كی مادی مان یان هیچ چه‌شنه كه‌ل و په‌ل و كهرهسهیهكمان له پ.ك.ك وه‌ر نه‌گرتووه. بریاری دامه‌زراندنی تلوزیۆنی كۆمه‌ڵه‌ش به سالێكیش پێش دامه‌زراندنی تلوزیۆنی رۆژهه‌لات له پلێنۆمی هاوبه‌شی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیست دا په‌سه‌ند كرا بوو و هه‌وله‌كان بۆ جێ به جێ كردنی له بواری مالی و فه‌ننی و حقۆقییهوه ده‌ستی پێ كردبوو.
6_ خه‌بات بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌یه‌كی سته‌م لێكراو له سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی مه‌سه‌له‌یه‌كه و ناسیۆنالیزم وه‌كوو ئیدئۆلۆژی و به‌رنامه و رێبازێكی سیاسی دیاری كرا‌و مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌یه. ناسیۆنالیسته‌كانی ئه‌م سالانه‌ی سه‌رده‌می ئێمه به پێچه‌وانه‌ی رابردووی دورتر، بێ كیفایه‌تی خۆیان له چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه عادلانه‌یه باره‌ها نیشان داوه. جیاوازی ئێمه له گه‌ڵ ناسیۆنالیسته‌كان ته‌نیا له ناوه‌رۆكی به‌رنامه‌ی میللی مان دا نییه (هه‌رچه‌ند لێره‌شدا جیاوازییه‌كان كه‌م نین) به‌ڵكوو له‌وه‌ش گرینگتر له رێگه‌یه‌كدا، واته له ستراتێژێكدا خۆی ده‌نوێنێ كه بۆ گه‌یشتن به‌و به‌رنامه‌یه ره‌چاو ده‌كرێ. له‌و مهسیرهدایه كه ئه‌وان نیشانیان داوه گه‌یشتنی خۆیان و حیزبه‌كانیان به ده‌سه‌لات بۆیان له سه‌روی ئامانجی رزگاری نه‌ته‌وه له سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی دایه.
7_ له‌وانه‌یه له ئاستی پێویست دا نه‌بێت، به‌لام ئێمه هه‌موو هه‌ولی خۆمان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چالاكاییهكانمان له ئاستی ئه‌و چاوهروانییهدا بێت كه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ولاته‌كه‌مان هه‌یانه.
8_ ئه‌وه‌ی پێویست بێت كردوومانه. هه‌ر حیزبه‌ی ئه‌وله‌ویه‌ت گه‌لێكی بۆ هه‌لسورانی خۆی داناوه، ئێمه‌ش به پێی ئه‌و ئه‌وله‌ویه‌تانه هه‌لس و كه‌وت ده‌كه‌ین كه له ده‌زگای ره‌هبه‌ری مان دا دیاری كراوه.
ره‌زا:
سازمان زحمتکشان به رهبری مهتدی که 4 سال پبش از کومه له و حزب کمونیست ایران منشعب شد اکنون در استانه فروپاشی و انشعابی دیگر قرار گرفته است. اختلافات انها به شیوه ای دور از سنت های کومه له می رود به فاجعه ای تبدیل شود. نظر شما در این رابطه چیست؟ ایا اختلافات اینان که با نام کومه له صورت می گیرد ارتباگی با سنت های این جریان دارد؟ ایا جریان شما از این رویداد خشنود است؟
عه‌لیزاده: در جواب سوالی که با نام رضا امضاو شده است،
انشعاب جریان سازمان انقلابی زحمتکشان کردستان از کومه له و حزب کمونیست ایران 7 سال پیش صورت گرفته است، این را محچ اصلاحیه ای در مورد سوال یاداوری می کنم.
این سازمان با انشعاب از جریان ما، صرف نظر از نامی که بر خود نهادند، از لحاظ اهداف و برنامه و استراتژی و ایدئولوژی و روشهای کار، حزب کاملا متفاوتی بوده و هستند و به همین اعتبار بایستی مورد قضاوت قرار بگیرند. منصفانه و واقعی نیست اگر رویدادهای داخلی انها به صرف تشابه نام به حساب جریان ما نوشته شود. مسائلی که اخیرا در نتیجه اختلافات درون این سازمان بوجود امده است، به هیچ وجه موجب خشنودی ما نیست و ما خواهان ان هستیم که احزاب و گروههای سیاسی اپوزسیون با خط مشی و برنامه های متفاوت، بتوانند اختلافاتشان را در فضای سالم، دمکراتیک و متمدنانه ای به پیش ببرند.
هاوار هه‌ورامی:
به‌ڕیز کاک برایم عه‌لیزاده ئه‌و کاته‌ت باش
ناکرێ وه‌ک که‌سایه‌تێکی ئازاد خه‌بات بکه‌ی و واز له کورسی ده‌سه‌ڵات بێنی بۆ نه‌وه‌کانی سه‌رده‌م؟
له‌گه‌ڵ رێزمدا
عه‌لیزاده: به‌رێز كاك هاوار هه‌ورامی ، تا كاتێك ده‌توانم له چوار چێوه‌ی حیزبێكدا و له كۆری هاورێیانم دا خه‌بات بكه‌م، بۆچی بخزێمه گۆشه‌ی ته‌نیایی. ئه‌وه‌نده‌ی كه ئینسان ده‌توانێ له كاری رێكخراو و جه‌معی دا كاریگه‌ری هه‌بێ، كه‌م وا هه‌یه بتوانێ له ته‌نیایی دا ئه‌و ده‌وره ببینێ. پێم وایه ئه‌وه خزمه‌تێكی زۆرتره به “نه‌وه‌كانی سه‌رده‌م”.
مینا:
با درود فراوان به رهبر عزیز و گرامی و کمونیست ابراهیم علیزاده!
مایه افتخار است که رهبری همانند شما توانسته است اسم و ایده ها و ارمانهای کمونیسم را زنده نگه دارد، ما کسانی که چشم امید و فردای ازادی خودمان در ایران را به حزب کمونیست ایران و در سایه رهبری ابراهیم علیزاده دوخته ایم ، از همین جا برای این انسان ازاده و کمونیست ارزوی عمری دراز و ثبات فکر کمونیستی را داریم
عه‌لیزاده: مینای عزیز، سلام،
از ابراز محبت شما سپاسگزارم، بدون هیچگونه تعارفی بایستی عرض کنم که انچه که من انجام می ده‌م، گوشه ای از فعالیت جمعی حزب و جریانی است که امیدوارم بتواند به وظایفی که در قبال جامعه و جنبش ما بعهده گرفته است با جدیت بیشتری عمل کند.
سوران:
کاک برایم سلاو
1ـ بۆ چی بەری کوردستانی بە تەرحی ئەمریکا دەزانی لە کاتێکدا ئەو باسە زۆر بێشتر لە دەست پیکردنی دەخالەتی ئەمریکا لە ناوچه‌که‌دا لەکورێ دابووە؟
2ـ بەلەبەر جا‌و کرتنی ئەوەی کە بیروبۆجوونی جیاواز لە هەموو شوێنێک هەیە، خەباتی ئیدئۆلوزی کە تەنیا یەک مەبەستی هەیە و دەیهەوێ ئەوانی تریش بێنێتە سەر مەرامی خۆی هەر جەندە ئینسانیش بێ ئایا رەوایە؟
3ـ ئایا بە کرتنە دەسەڵات لە داهاتوو توانای تەحەموولی حیزبە رەسەنەکانی ترت هەیە؟ ئەگەر وەڵام ئەرێَیە بۆ چی هەر لەئیستاوە سازمانی خەبات بە دژمنی خۆت دەزانی؟
4ـ لە شۆرشی 57 ی ئیران ئیوە چۆن بوو وەکوو تودە و جریکی فیدای فریوی خومینی و نەخوارد؟ خۆ ئیوەش هێزێکی رادیکاڵ و کمونیستی دژە ئەمریکای بوون؟
کاک برایم هەر جەندە لەگەل فکرەکەو نیم بەڵام زانیاریم لەسەر خۆت و هێندێک لە رەفیقەکانت هەیە و لەسەر تێکۆشەریتان گومانم نییە.
تکایە وەلامی هەموو برسیارەکانم بدەرەوە.
عه‌لیزاده: كاك سۆرانی به‌رێز، سلاو.
1_ ئێمه نه‌مان وتووه كه پێك هێنانی به‌ره‌ی كوردوستانی ته‌رحی ئه‌مریكایه. ئێمه وتومانه، باسی ئه‌و ته‌رحه له‌و روانگه‌یه‌وه بۆ هێندێك له حیزبه سیاسییه‌كانی كوردی گرینگی په‌یدا كردووه كه بتوانن چالاكانه‌تر خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا، له‌م ناوچه‌یه رێك بخه‌ن. پێم وا نییه ئه‌مریكا له‌م بابه‌ته‌وه سیاسه‌تێكی دیاری كرا‌و و روونی هه‌بێ، لام وایه ئه‌وه به‌شێك له ته‌سه‌ور و ته‌وه‌هومی خودی ئه‌و حیزبانه‌یه و وێنه هه‌ڵگرتنێكی ساكار له‌و روداوانه‌یه كه له عێراق و له كوردوستانی عێراق هاتنه ئاراوه. به‌ره‌یه‌كی كوردوستانی به‌رانبه‌ر به رژیمی كۆماری ئیسلامی كه هه‌لقولاوی پێویستییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای كوردوستان بێ و خزمه‌ت به به‌ره‌و پێش بردنی خه‌باتی ئه‌و خه‌ڵكه دژ به رژیمی كۆماری ئیسلامی بكات، پێویستیه و جێگای خۆیه‌تی كه هه‌ولی بۆ بدرێ. وه‌ها به‌ره‌یه‌ك پێویسته كه ستراتێژی خۆی له سه‌ر بناغه‌ی خه‌باتی كۆمه‌لانی خه‌ڵكی كوردوستان دامهزراندبێ و پێش هه‌موو شتێك هه‌ول بدات له‌و خه‌باته هێز و توانا وه‌ر بگرێت.
2_ حیزبی سیاسی له سه‌ر ئه‌ساسی به‌رنامه‌یه‌كی دیاری كرا‌و، داده‌مه‌زرێ و ئێمه هه‌ول ده‌ده‌ین زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌و قه‌ناعه‌ته بگات كه به كرده‌وه ده‌ر هاتنی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی ئێمه به قازانجیه‌تی. له به‌رنامه‌ی ئێمه‌دا بۆ كۆمه‌ڵگا، باسێك له ئیدئۆلۆژی و بیر و باوه‌ر نه‌كراوه. له به‌رنامه‌ی ئێمه‌دا ئه‌وه مافێكی سه‌ره‌تایی هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگایه كه بیر و باوه‌ری جیهان بینی خۆی هه‌بێ. ئێمه پێمان وایه بیر و باوه‌ر و فه‌رهه‌نگی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا به ده‌ره‌جه‌ی ئه‌ساسی په‌یوه‌ندی هه‌یه به هه‌ل و مه‌رجی ژیانی مادی ئینسانه‌كانی ئه‌و كۆمهڵگایهوه و به رژیم و به چینی ده‌سه‌لاتداره‌وه. پێ به پێی گۆرانی ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه، ئیدئۆلۆژی و فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگاش ورده ورده گۆرانی به سه‌ردا دێت.
3_ ئێمه به پێی به‌رنامه‌ی خۆمان، به‌رێوه چوونی سه‌ره‌تای ئازادی بێ قه‌ید و شه‌رتی سیاسی بۆ ژیانی ناو هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك، به زه‌روری ده‌زانین. ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه كه هه‌رگیز رێگر نابین له سه‌ر چالاكی هیچ حیزب و رێكخراوێكی سیاسی دا، هه‌ر چه‌ندیش نه‌یاری ئێمه بێ.
ئێمه په‌یوه‌ندی و هاوكاریمان له گه‌ڵ سازمانی خه‌بات نه‌بووه و دامه‌زراندنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌مان به زه‌روری نه‌زانیوه، به‌لإم هه‌رگیز ئه‌و سازمانهمان وه‌كوو دوژمن ناو لێ نه‌بردووه.
4_ ئه‌و پرسیاره‌تان له به‌ر ئه‌وه‌ی كه پێشداوه‌ری تێدایه وه‌لامێكی نییه. ئه‌وه‌نده بزانن كه ئێمه هه‌م سیاسه‌تی ئه‌مریكامان له‌و ناوچه‌یه بۆ خه‌ڵكی ئێران و عێراق پێ زیانباره و پێمان وایه له به‌رژه‌وه‌ندی زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و مهنتهقهیهدا نییه و هه‌م موقاومهتێكی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی ئیسلامی كه به‌رانبه‌ر به‌م سیاسه‌ته ده‌كرێ، ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
هه ژار :
سلاو
کاک سه ید ئیبراهیم ئیوه هه ر چه ن خوتان به سه راسه ری ده زانن به لام سازمانیکی کوردستانیشتان هه یه . ئایا ئیوه خوتان نزیکتر به ئه حزابی ئیرانی یان سه راسه ر ی (کومنیزمی کریکاری، حکمه تیسته کان، راه کارگر ،ئه قه لیه ت) ده زانن؟ یان نزیکترن له حیزبه کوردیه کان(حیزبی دیموکراتی کوردستان، کومله ی زه حمه تکیشان ، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران)؟
پرسیار: ئه گه ر بیتوو سبه ی روژ به ره یه کی کوردستانی پیک بیت به سرنج دان به وه ی که زوربه ی حیزبه کوردییه کانی روژهه لاتی کوردستان به رنامه یان بو ئیداره ی دواروژی ئیران و کوردستان فیدرالیزمه، ئیوه به شداری له و به ره یه دا ده که ن ؟
پرسیار: ئیوه چون ده رواننه ئه و ریکخراوه مه ده نیانه ی که له نیوخوی ئیران و کوردستاندا چالاکی ده که ن بو نموونه ریکخراوی مافی مروفی کوردستان؟
پرسیار: پیتان وایه ئه م کیشه نیوخوییانه ی ئیوه سه رهه لدانه که ی ده گه ریته وه بوچی ؟ ئایا پیوه ندی به باقی کیشه نیوخوییه کانی باقی حیزبه کانی تره وه هه یه ؟
پرسیار: هوی چییه جه نابت تا ئیستا له چه ن سوخه نرانی له تیلویزیونه که تاندا به فارسی قسه ده که ن ئایا ئه م چه شنه هه لسوکه وت کردنه هه لاتنه له ده ست کورد بوون یان ته نیا مانوریکه….؟
به سپاسه وه
عه‌لیزاده: كاك هه‌ژار، سلاو.
1_ گه‌لێك ئاساییه كه ئێمه خۆمان له هه‌ر حیزب و هێزێكی سیاسی كه خۆی به سۆسیالیست بزانێ و هه‌ول بدات بۆ یه‌كگرتوو كردنی ریزه‌كانی خه‌باتی كرێكاری به نزیك بزانین. به‌لإم پێوانه‌مان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دووری یا نزیكی له حیزبێكی سیاسی هه‌ر ئه‌وه نییه كه ئه‌و حیزبه خۆی سه‌باره‌ت به خۆی ده‌لێ چی، به‌لكوو ده‌بێ به هه‌ڵسه‌نگاندنێكی عه‌ینی له ده‌ره‌وه‌ی خۆشیه‌وه بتوانین له مه‌حه‌كی بده‌ین.
له كوردوستان خه‌باتێكی جه‌ماوه‌ری مێژوویی له دژی رژیمی كۆماری ئیسلامی له ئارادایه، ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی كه رژیمی ئێران نه‌توانێ له ناكۆكییه‌كانی ناو حیزبه سیاسیه‌كان كه‌ڵك وه‌ر بگرێ، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ساره‌ت و زیانی خه‌ڵك له‌م خه‌باته‌دا كه‌م بێته‌وه، به پێی پێویستییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردوستان له گه‌ڵ ئه‌و حیزبه سیاسیانه‌ی كه كاریگه‌رییان هه‌یه، په‌یوه‌ندی ده‌گرین و هاوكاری ده‌كه‌ین.
2_ فیدرالیزم به‌رنامه نییه بۆ ئیداره‌ی دوارۆژی كۆمه‌ڵگای كوردوستان به‌لكوو گهلالهیهكی دیاری كراوه بۆ ته‌نزیمی په‌یوه‌ندی له نێوان ده‌سه‌لاتی ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زی و ده‌سه‌لاتی ناوچه‌ی فیدرال دا. بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ئێمه پێمان وایه سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی له‌م رێگه‌یه‌وه چاره‌سه‌ر ناكرێ و ئه‌و گه‌لاله‌یه له واقعیه‌تدا دابه‌ش كردنی ده‌سه‌لاته له نێوان ده‌وله‌تی مه‌ركه‌زی و حیزبه سیاسیه‌كانی خاوه‌نی ئه‌و گه‌لاله‌یه.
بۆ ئیداره‌ی دوارۆژی كوردوستان، ئێمه به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆمان هه‌یه كه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی نوێ كراوه‌ته‌وه و به‌م زووانه بلاو ده‌بێته‌وه. بۆ چاره‌سه‌ر كردنی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تیش، پێمان وایه كه ده‌بێ مافی جیابوونه‌وه و پێك هێنانی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆ به خه‌ڵكی كورد بدرێ و هه‌ل و مه‌رجی له بار بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و مافه بخولقێ. بریاری نیهایی خۆشمان به‌رانبه‌ر به جیابوونه‌وه یان جیا نه‌بوونه‌وه په‌یوه‌ندی به هه‌ل و مه‌رجێكی سیاسیه‌وه هه‌یه كه له كاتی دابین بوونی ئه‌و مافه‌دا دێته ئاراوه.
3_ حه‌ره‌كه‌تێك كه بۆ پێك هێنانی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان له كوردوستان كه‌وتووه‌ته رێ، به‌رهه‌می هاوسه‌نگیه‌كی نوێیه كه له نێوان خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و رژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا پێك هاتووه. زۆربه‌ی ئه‌وان له جه‌رگه‌ی كێشمه‌كێشێكی به‌رده‌وام له گه‌ڵ رژیمدا هاتونه‌ته كایه‌وه. ئه‌گه‌رچی رێكخراوی ئاشكران و ته‌نانه‌ت بڕێكیان له چوار چێوه‌یه‌كی یاسایی دا كار ده‌كه‌ن، به‌لإم گه‌لێك جار ده‌كه‌ونه به‌ر هێرشی ده‌زگاكانی ئه‌منیه‌تی رژیم، هه‌ڵسوراوانی ئه‌كه‌ونه زیندان. ئێمه به پێی دوایین لێكۆلینهوهكانمان له سه‌ر ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه نوێیه و ره‌وتێكی دلخۆشكه‌ر كه له‌م باره كه‌وتووته رێ، له كۆنگره‌ی 12ی كۆمه‌ڵه و كۆنگره‌ی 9ی حیزبی كۆمۆنیست دا، سیاسه‌تی لایه‌نگرانه‌ی خۆمان به نیسبه‌ت ئه‌و حهرهكهتهوه ورد كردۆته‌وه.
4_ سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره داوام ئه‌وه‌یه چاو له وتووێژێك بكه‌ی كه له رۆژنامه‌ی ئاوینه‌دا چاپ كراوه و له سه‌ر سایتی بۆ رۆژههلإتیش دانراوه، سوپاست ده‌كه‌م.
5_ زمان وه‌سیله‌یه‌كه بۆ په‌یوه‌ندی گرتن، بۆ په‌ره پێدانی په‌یوه‌ندی ئینسانه‌كان له گه‌ڵ یه‌كتر. پێتان وا نییه به‌رچاو ته‌نگی له‌م بابه‌ته‌وه زیان به پێناسه‌ی ئینسانیمان ده‌گه‌یه‌نێ؟
سنه:
سلاو بۆ به رێز عه لیزاده
به رێز تا ئێستا یه کێک له و هۆکارانه ی که بۆ مانه وه ی کۆمه له له چوارچێوه ی حیزبی کومونیست باسی لێ ده کرێ ئه وه یه که کوردستان خۆی خاوه نی جولانه وه ی مێژوییه و ئه م جولانه وه ده بێت سازمانی خۆی له چوار چێوه ی حزبی کمونیست هه بێت.هه لبه ت زۆر هۆکاری تر که من نامه وێ باسی هه موی بکه م لێره.ئێستا پرسیار ئه وه یه ..
باشه ئه ی خۆ جولانه و ی ژنانیش مه وجودن ئه ی بۆ سازمانی خۆیان نیه له چوار چێوه ی حزبی کمونیست..جولانه وه ی لاوان له شێو ه های جوراو جوردا وه کو جولانه وه ی خوێندکاری و باقی شوێنه کانی تر مه وجودن ئه ی بۆ سازمانی خۆیان نیه؟ به بروای من حزبی کمونیست کاتێک ئه توانێ خۆی به به شێک له و جولانه وانه بزانێ که هه نگاوی عه مه لی بۆ هه لگرێ.چۆن به نسبه ت جولانه وه ی خه لکی کورد هه لی گرتوه ئێستا به شێکی به ر چاوه له و جولانه وه دا.ده بێت به نسبه ت جۆلانه وه کۆمه لایه تیه کانیتر له وانه لاوان و ژنان کاری عه مه لی تر بکات. .ئایا تا ئێستا حزبی کمونیست تا چه نده هه نگاوی به نیسبه ت دروست کردنی سازمانی ژنان و و سازمانی لاوان له چوارچێوه ی حیزب دا ناوه؟
عه‌لیزاده: له ولامی ئه‌و به‌رێزه‌دا كه پرسیاره‌كه‌ی به ناوی “سنه”وه ئیمزا كردووه، پێویسته بلێم، كۆمه‌ڵه رێكخراوێكی جانبی بۆ حیزبی كۆمۆنیستی ئێران نییه، كۆمه‌ڵه به‌شی ئۆرگانیكی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه. خه‌بات بۆ ریشه كێش كردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی له كوردوستان، به‌شێكی گرینگی به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵه‌یه بۆ دوا رۆژی خه‌ڵكی كورد، به‌لام هه‌مووی نییه. رێكخراوی جه‌ماوره‌ی ژنان یان لاوان و هی تر، بۆ یه‌ك به‌رژه‌وه‌ند و یان یه‌ك ئامانجی دیاری كرا‌و پێك دێت، كه چی كۆمه‌ڵه، په‌یره‌وی هه‌موو به‌رنامه‌ی كۆمه‌لإیه‌تی ره‌وتی كۆمۆنیستی له كوردوستانه.
پێك هێنانی رێكخراوی جه‌ماوه‌ری، ژنان و لاوان ئه‌ركێكه كه ئێمه به شوێن جێ به جێ كردنیه‌وه هه‌ین و هیوادارم ئه‌و به‌رێزه بتوانێ ورده‌كاری ولامی پرسیاره‌كه‌ی له راپۆرتی دوایین كۆنگره‌ی ئیمه‌دا كه به‌م زووانه بلاو ده‌بێته‌وه، ببینێته‌وه.
كاروان:
من پرسیاریکم له کاک ئیبراهیم عه لی زاده هه یه. ئه گه ر روژیک زوربه ی ئه ندامان و دوستان و لاینگرانی ریکخراوه که تان ده نگ به لابردنی حیزبی کومونیستی ئیران بده ن و خوازیاری هه لسووران ته نیا به ناوی کومه له بن هه لویستی ئیوه چی ده بیت؟ئایا حازرن حیزبی کومنیست وه لا بنین یا دیسان هه ر خوازیاری مانه وه ی حیزبی کومونیستی ئیرانن؟
عه‌لیزاده: میكانیزمی هه‌ر جۆره گۆرانكاریه‌ك له ناو حیزبێكی سیاسی‌دا، ئه‌ساسنامه‌ی ئه‌و حیزبه‌یه. به پێی ئه‌ساسنامه‌ی ئێمه، ئه‌م حاله‌ته‌ش، هه‌ر مافی بێ ئه‌م لاو ئه‌و لای زۆربه‌ی ئه‌ندامانی حیزب له كۆنگره‌ی ره‌سمی ئه‌و حیزبه‌دایه. ئه‌گه‌ر كه‌سێك له باری سیاسییه‌وه له گه‌ڵ وه‌ها بریارێك نه‌بێ، ده‌توانێ رێگای سیاسی و ته‌شكیلاتی خۆی جیا كاته‌وه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه له رووی واقیعییه‌وه پێم وا نییه وه‌ها بریارێك له كۆنگره‌ی ئێمه‌دا ده‌ر بچێ، به‌لإم به فه‌رز كه وابی، من به بۆچوونی ئێستام، وه‌كوو ئه‌ندامێك دژی ئه‌و بریاره ده‌بم.
غه‌ریب:
به ریز عه لی زاده پیوندیتان له كه ل سازمانی خه با ت له ج ئاستیك دایه ئه كه ربیوه ندیتا ن نیه بوجی ده كه ریته وه ئایا مه سئه له فكره یان شتی دیكه یه تكایه له وباره وه روون كردنه وه مان بده نی؟
عه‌لیزاده: كاك غه‌ریبی به‌رێز، ئێمه له گه‌ڵ هیچ رێكخراوێكی ئیسلامی چ كورد و چ غه‌یره كورد په‌یوه‌ندیمان نه‌بووه.
سنه‌ی خویناوی:
سلاو م بو به ریز کاک ئیبراهیم عه لیزاده هه یه و چه ند پرسیارم له م خوشه ویسته هه یه
1-به نه زه ری ئیوه حیزبی کومونیستی ئیران به بی کومه له چ خوشه ویستی و پیگه یکی کومه لایه تی له نیو خه لک دا هه یه؟
2- ئایا ئیوه قه بوول ده که ن که پروژه دامه رزاندنی حیزبی کومونیستی ئیران شکستی خواردوه وته نانه ت بنه ماله ی شه هیدانی کومه له ئه و حیزبه به حیزبی خویان نازانن؟
3-بوچی له کاتی جیا بوونه وه ی دووهه م له حیزبی کومونیستی ئیران واته جیا بوونه وه ی کومه له ی زه حمه تکیشان زمان و قه له می ئیوه زور به توندی له دژی ئه و هاوریانه کاری کرد و زور قسه و جنیوی ناشیرین له رادیو ده نگی شورشی ئیران له دژی ئه وان تان بلاو کرده وه به لام بو دار و ده سته ی مه نسووری حیکمه ت له جیا بوونه وه ی یه که م دا که کومه له یان تا راده ی مونحه ل کردنه وه برد زمان و قه له م تان هیچی نه کرد؟
4- ئایا قه بوول ده که ن ئه دبیاتی حیزبی کومونیستی ئیران هه مان ئه دبیاتی کمونیزمی کریکاریه و ئیوه له خوتان هیچ نه زه ری سیاسی تان نیه ؟
5- ئه گه ربالی که مینه به ریبه رایه تی کاک ساعد وه ته ن دووست له ئیوه جیا ببنه وه ئیوه چ هه لس و که وتیک له گه ل ئه وان ده که ن؟
زور سوپاسم له کاک ئیبراهیم عه لی زاده هه یه و هیوادارم له داهاتووش دا سه ر که وتوبیت
عه‌لیزاده: ولامی ئه‌و به‌رێزه‌ی كه پرسیاره‌كانی به ناوی “سنه‌ی خوێناوی”وه ئیمزا كردووه؟
1_ ئه‌گه‌ر لاتان وابێ كه كۆمۆنیسم وه‌كوو به‌رنامه و ستراتێژێكی دیاریكراو له ناو كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا زه‌مینه‌ی عه‌ینی گه‌شه كردنی سیاسی و كۆمه‌لإیه‌تی هه‌یه، ئه‌وه دلنیا به كه حیزبی كۆمۆنیستی ئێران زه‌رفیه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له سه‌ر ئه‌و زه‌مینه‌یه‌دا به‌ره‌وپێش بچێ و هاوپه‌یمانانی واقیعی خۆشی بدۆزێته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ریش پێت وابێ كه كۆمۆنیسم هه‌ر له بنه‌ره‌تدا جێگه و پێگه‌یه‌كی ناتوانێ له ناو كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا هه‌بی، ئه‌وه ئیتر هیچ رێگایه‌ك نییه غه‌یری ئه‌وه‌ی كه جه‌نابت ولامی پرسیار و پێشداوهرییهكهی خۆت له راستییه‌كانی سه‌ر سه‌ختی زه‌مانه له داهاتوودا وه‌ر بگرییه‌وه.
2_ ئه‌وه ئیدعای نه‌یارانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه و حه‌قیقه‌تی نییه. ئه‌وانه‌ی ئه‌و ئیدعایه ده‌كه‌ن، له بیری ده‌به‌نه‌وه كه سیاسه‌ت و رێبازی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران هه‌ر ئێستا له ناو كۆر و كۆمه‌ڵه كرێكارییه‌كان، له ناو بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاران، له شیعاره‌كانیان دا، له كرده‌وه‌ی رۆژانه‌یاندا (كه‌م یا زۆری جارێ با بمێنی) ره‌نگی داوه‌ته‌وه. له گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وای سیاسی ئێران و به هه‌ر ڕاده‌یه‌ك كه توانای سه‌ركوتگه‌ری رژیمی ئیسلامی لاواز بێ، ئه‌ندازه‌كانی ته‌شكیلاتی ئه‌و حیزبه‌ش ده‌ر ده‌كه‌ون. چه‌پی ڕادیكالی ئێران به گشتی له رووی كۆمه‌لایه‌تی و سیاسییه‌وه، له رابوردوودا زه‌رفیه‌ته‌كانی خۆی ده‌ر خستووه. ره‌وتی سهرههلدانهوه و بوژانه‌وه‌ی ئه‌و چه‌په له ده‌وره‌ی ئێستاشدا ده‌ستی پێ كردووه. لێره‌دا جارێ قسه له سه‌ر هیچ حیزب و رێكخراوێكی دیاری كراوی نییه، قسه له سه‌ر ره‌وتێكی واقیعییه كه به شێوه‌یه‌كی بابه‌تی، له ناو كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا هه‌ستی پێ ده‌كرێ و ده‌بیندرێ، كه ئه‌وه زه‌مینه‌ی گه‌شه كردن و به‌ره‌و پێش چوونی حیزبی ئیمه‌شه.
سه‌باره‌ت به بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان، من هیچ دایك و باوكی شه‌هیدێك شك نابه‌م كه پێی خۆش بێ كه‌سێك پێی بلێ رۆلهكهتان به هه‌له چوو بوو، ره‌نج به خه‌سار بووه. ئه‌وان له ناو جه‌ماوه‌ردا شانازی به‌وه ده‌كه‌ن كه رۆلهكهیان له پێناوی خۆشبه‌ختی و ژیانی باش بۆ هه‌موو ئینسانه‌كان گیانفیدایی یان كردووه. باشتر وایه بۆ مه‌به‌ستی سیاسی نه‌چیته مه‌یدانی ئازار دانی عاتیفی ئه‌و ئازیزانه.
3_ ئه‌و قه‌زاوه‌ته‌ی ئێوه له سه‌ر ته‌بلیغاتی ئه‌و ده‌وره‌یه‌ی كه ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه تێیدا رووی دا، واقیعی نییه. خۆشبه‌ختانه ئێستا وتار و نوسراوه‌كانی هه‌موو لایه‌ك ئارشیو كراون و به هاسانی له دهسترهس دان. جنیو و قسه‌ی ناشیرین له ئه‌ده‌بیاتی ئێمه‌دا هه‌ر نییه، ئه‌گه‌ریش له‌حنێكی توندی سیاسی له وتارێكدا به كار هاتبێ، ئه‌وه‌ش هه‌ر زۆر به ده‌گمه‌نه و له ولام دانه‌وه‌یه‌كی دیفاعیدا به كار هاتووه.
4_ بۆ قه‌زاوه‌ت كردن له سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی سیاسی حیزبێك ده‌بێ زه‌حمه‌تی ئه‌وه به خۆتان بده‌ن، ئه‌و ئه‌ده‌بیاته بخوێننه‌وه و به فاكت و به‌ڵگه مۆستهنهدی بكه‌ن، ئه‌گینا كه‌س قسه‌كه‌تان به جیدی وه‌ر ناگرێت.
5_ ره‌وش و شێوه‌كانی ته‌شكیلاتی له سه‌ر حه‌دس و گومان دانامه‌زرێ. ده‌بێ ئوسول و پرنسیبی جێ كه‌وتوو هه‌بێ جا هه‌ر شتێك رووی دا با روو بدات. له‌م بابه‌ته‌وه ره‌وتی ئێمه له دوو جیا بوونه‌وه‌ی رابوردودا ئاستی ته‌وه‌قوعاتی كۆمه‌ڵگای گه‌لێك بردۆته سه‌رێ. ره‌فتاری ئێمه له گه‌ڵ ره‌فتاری حیزبه ناسیۆنالیسته‌كان له كاتی جیابونه‌وه‌یاندا به‌راوه‌رد بكه‌ن.
ئارام:
سلاو و رێزی تایبه ت بۆ کاک سید برایم
زۆربه ی ئه حزابی کوردی پێیان وایه که ئامریکا سه رچاوی ئالوگۆری دێموکراسیه له رۆژهه لاتی ناوه راست و ده لێن له ئێرانیش ده کری فیدرالی به یارمه تی ئامریکا ئاسۆی رزگاری میلله تی کورد بێت. بیرورای ئیوه چیه؟ هیجری و حسن زاده و مهتدی هه رسێک له و سیاسته دا هاوبه شن، ئه‌گه ر به ره یه کی کوردی له روژهه لات پێک بینن، ئێوه چی ده که ن و مه رجتان بو هاوکاری هێزه کوردیه کان چیه؟
عه‌لیزاده: كاك ئارامی به‌رێز، سلاوێكی گه‌رم،
1_ بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه ئایا سیاسه‌تی ئه‌مریكا له رۆژهه‌لإتی ناوه‌راست، سه‌رچاوه‌ی دیمۆكراسییه، پێویستی به‌وه نییه بچینه سوراغی، تێئۆری و تهحلیلهكانمان (كه هه‌لبه‌ت به روونی مهسیرهكهمان پێ نیشان ده‌ده‌ن)، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه، چاومان بكه‌ینه‌وه و هاوپه‌یمانی ده‌وله‌تی ئه‌مریكا له گه‌ڵ رژیمه دیكتاتۆره‌كانی گۆشه و كه‌ناری دونیا، هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا له گه‌ڵ ده‌وله‌تانی دواكه‌وتووی عه‌ره‌بی ببینین، له ژنانی حهرهمسهراكانی شێخه‌كانی میلیاردێری عه‌ره‌ب، له خه‌ڵكی لێ قه‌وماوی فه‌له‌ستین كه ده‌یان ساله، بێ مافیان كردون و دایان دهپلۆسن، له جه‌لاده‌كانی ده‌زگای قه‌زایی عه‌ره‌بستان كه به ره‌سمی به شمشێر سه‌ر ده‌په‌رێنن، له كۆدهتاچیهكانی پاكستان، له تالیبانێك كه بۆ دژایه‌تی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له داوێنی ده‌زگای “سیا”ی ئا‌مریكا و ده‌وله‌تی پاكستانی هاوپه‌یمانیدا په‌روه‌رده كران بپرسین، له مه‌رگه ساتێك‌دا بی بینین كه ئێستا له عێراق له ئارا دایه.
بۆ ئاسۆی رزگاری میلله‌تی كوردیش، یه‌كه‌م، پێشینه‌ی مێژوویی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌مان پێ ده‌لێ، دووهه‌م، راستییه‌كانی هه‌ر ئێستای سه‌ر شانۆی سیاسی عێراق و ئه‌و زه‌ختانه‌ی كه ده‌وله‌تی ئا‌مریكا خستویه‌ته سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردوستان بۆ داشكاندنی داخوازییه‌كانیان هه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و تهوههوماتهیه. سێهه‌م، سیاسه‌ت دارێژه‌رانی ئه‌مریكاش خۆیان هه‌رگیز له دووپات كردنه‌وه‌ی ئه‌و راستییه ماندوو نابن كه ئه‌وله‌ویه‌تی سیاسی ئه‌وان دابین كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئامریكایه نه‌ك رزگار كردنی میلله‌تی كورد له سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی. ئه‌گه‌ر ئه‌و دووانه ناته‌با بوون، ته‌ردید ناكه‌ن و ئه‌وه‌ی هه‌ولیان هه‌لده‌بژێرن.
پرۆژه‌ی ئێرانی فێدرال، جگه له‌وه‌ی كه كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد له ئێران چاره‌سه‌ر ناكات، ئه‌وه به جێگه‌ی خۆی، بۆ ده‌وله‌تی ئامریكاش پرۆژه‌یه‌كی جیددی نییه و ته‌نیا، بۆ ترساندنی رژیمی ئێران و ئیمتیاز وه‌رگرتن جار و بار باوهشێنێكی ده‌كه‌ن.
2_ بۆ مه‌سه‌له‌ی به‌ره‌ی كوردوستانی، یه‌كێك له مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كانی پێك هێنانی هه‌ر به‌ره‌یه‌ك نزیك بوونی ستراتێژی ئه‌و هێزانه‌یه كه قه‌راره به‌ره پێك بێنن، ئه‌گه‌ر وا فه‌رز بكه‌ین كه به‌رنامه‌ی هه‌موویان لابردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی له كوردوستانه و هه‌ر كامه‌یان پرۆژه‌ی تایبه‌تی خۆیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌یه، ئه‌و جار پرسیاری گرینگ ده‌بێته‌وه ئه‌وه كه له چ رێگایه‌كه‌وه ده‌یانهه‌وێ به‌م مه‌به‌سته‌یان بگه‌ن؟ ئایا ده‌كرێ، هێزێك كه پێی وابێ به ریفۆرم و له چوار چێوه‌ی قانوونی ئه‌ساسی دا، ده‌بێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی هه‌ول بدات، بێته ناو به‌ره‌یه‌كه‌وه كه هه‌ولی روخاندنی رژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌دات. یان هێزێك كه پێی وابێ خه‌باتی چه‌كداری ته‌نیا رێگه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه و هێزێكی دیكه رێگهیهكهی دیكه ده‌گرێته به‌ر، ئه‌مانه چوون له له ناو به‌ره‌یه‌ك دا جیگه‌یان ده‌بێته‌وه؟ ئایا ده‌كرێ له ناو به‌ره‌یه‌كدا بین و لایه‌نێك مافی ئه‌وه بۆ خۆی ڕابگرێ كه به جیاواز بچێته ناو پرۆسه‌ی وتووێژ له گه‌ڵ رژیمی مهركهزییهوه (وه‌كوو ئه‌وه‌ی كاتی خۆی له “هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كورد”دا كرا)، یان وه‌كوو نموونه ئه‌گه‌ر لایه‌ن گه‌لێك له هێزه كوردییه‌كان بیانهه‌وێ ده‌ورێكی وه‌كوو هێزه‌كانی “ئیئتلافی شیمال” له ئه‌فعانستان له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ده‌وله‌تی ئه‌مریكادا ببینن و لایه‌ن گه‌لێكیش ئه‌و سیاسه‌ته به سه‌ره‌تای كاره‌ساتێكی گه‌وره بۆ كوردوستان بزانن، ئه‌وانه چۆن پێكه‌وه ده‌چنه ناو به‌ره‌یه‌كه‌وه؟ و گه‌لێك نموونه‌ی تری له‌و چه‌شنه. كه‌وابێ رێگا چاره چیه؟
ئه‌گه‌ر ئه‌و یه‌كگرتووییه له پێناوی خه‌باتی هاوبه‌ش له دژی رژیمی كۆماری ئیسلامی پێویسته، ده‌بێ له چی رێگهیێكهوهبۆ بچین؟ ئێمه نامانه‌وێ باسی به‌ره وه‌كوو كایه‌یه‌كی دیپلۆماتیك به كار بێنن، ئێمه نامانه‌وێ خه‌ڵك به هیوایهكهوه كه گه‌لێك گیر و گرفت له رێگه‌ی جێ به جێ بوونیدا هه‌یه، سه‌رقال كه‌ین و له كرده‌وه‌دا هیچی بۆ نه‌كه‌ین. بۆیه وتوومانه كه ده‌رگای گفتوگۆ و دیالۆگی جیددی له‌م بابه‌ته‌وه با كراوه بێ، با هه‌مه لایه‌نه بێ و هیچ لایه‌نێك په‌راوێز نه‌خرێ، با له‌م پروسه‌یه‌دا هه‌م جیاوازییه‌كان بۆ خه‌ڵك ئاشكراتر بن و هه‌م خاله هاوبه‌شه‌كان ده‌ر كه‌ون. كارێكی گرینگ له‌م جیههتهدا ئه‌وه‌یه كه له خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ناو كۆمه‌ڵگای كوردوستان دا، رۆحی هاوئاهه‌نگی و یه‌كگرتوویی له پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دا په‌ره پێ بدرێ. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر قه‌راره مانگرتنێكی كرێكاری له شوێنێك به‌رێوه بچێ و یان مانگرتنێكی گشتی له هه‌موو كوردوستان له‌رێ دایه و بواری دیكه‌ی له‌و چه‌شنه، ئه‌گه‌ر هێزه سیاسیه‌كان خاوه‌نی مه‌یل و بۆچوونی جیاواز هانده‌ری زۆرترین هاوپشتی و هاوپه‌یمانی و یه‌كگرتوویی جه‌ماوه‌ر بن، له ده‌یان كۆبوونه‌وه و دانیشتنی دوو لایه‌نه و چه‌ند لایه‌نه زیاتر رێگه خۆشك ده‌كات بۆ له یه‌ك نزیك كردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر گۆره‌پانی خه‌بات له دژی رژیمی جمهوری ئیسلامی.
ئه‌وانه و خالی تری له‌و چه‌شنه بابه‌تی گرینگی دیالۆگ له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی به‌ره‌ن كه پێویسته به ئاشكرا و به به‌رچاوی جه‌ماوه‌ره‌وه به‌رێوه بچێت، هه‌تا خه‌ڵك هه‌م ئیمكانهكهی و هه‌م ئاسته‌نگییه‌كانی بناسێت.
هێرش:
پاش سلاو
منیش وه‌ک هه‌ر لاویکی دیکه کورد کومهلیک پرسیارم هه‌یه سه‌باره‌ت به حیزبه‌کان و له وانه حیزبی کومونیستی ئیران.
به لام سه‌ره‌تا روون کردنه‌وه‌یه‌کم بوو بو سایتی 4 روژهه لات. سه‌ید ئیبراهیم سالی 49 په‌یوه‌ست نه بووه به کومهله به‌لگه و ئه‌سناد باس له سالی 1352 و 1354 ده‌که‌ن .
پرسیار:1_ ئیوه وه‌ک حیزبی کومونیست هوی چیه له قسهکانتانا هیچ بایه‌خیک ناده‌ن به مه‌سه‌له‌ی نه ته وایه‌تی یان واباشتره بلیم بو هیچ به‌رنامه یه‌کتان نییه بو چاره‌سه‌ری ئه‌م کیشه‌یه ؟
2_ هه‌ر وه‌ک هه‌موان ده‌زانن حیزبی کومونیست و سازمانی کوردستانی ئه‌و حیزبه ئیسته دو باله و بالی که‌مینه جیاواز له ئیوه بیر ده‌که‌نه‌وه ، پیت وایه ئه‌م دو بال بوونه یان ئه‌م جیاوازی فکرییه به ره و کوی ده‌چیت؟
3_ به بروای ئیوه هوی ئه‌و دژیایهتییه سه‌ر سه‌ختانه له گه‌ل کومهله شورشگیر چییه ؟ ئایا ئه‌و که سانه هاوسه‌نگه‌ری پیشووی ئیوه نه بوون؟ ته‌بلیغاتی ئیوه بو به‌رانبه‌ر به حیزبه‌کانی تر بو نمونه پژاک جوریکی تره له حالیکدا به‌رانبه‌ر به کومهله ئیجگار توندن. ئایا ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه نییه که ئیوه کومهله به ته‌نیا ره‌قیبی خوتان له داهاتوی کوردستان ده‌زانن؟
به سپاسه‌وه
سه‌رکه‌ویت بزاوتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد
عه‌لیزاده: له ولامی پرسیاره‌كانی كاك هێرش دا،
سه‌باره‌ت به سالی په‌یوه‌ست بووم به كۆمه‌ڵه، ئه‌وه‌ی كه له سایتی بۆ رۆژهه‌لات دا هاتووه، ده‌قێق تره.
من له سالی 1349دا هاوكات ئه‌ندامی دوو حه‌وزه‌ی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه له مه‌هاباد و له ته‌ورێز بووم. له مه‌هاباد له گه‌ڵ كاك حه‌مه حوسێن كه‌ریمی و كاك عه‌لی ئاشناگه‌ر و له ته‌ورێزیش له گه‌ڵ كاك حوسێن مورادبه‌یگی (حه‌مه سور) به‌لإم سالی 1352 وه‌كوو ئه‌ندامی ره‌سمی وه‌رگیراوم (پرۆسه‌ی ئه‌ندامه‌تی له كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و كات دا دور و درێژ بوو). له‌وانه‌یه سوْ تهفاهۆمهكه له‌وه‌وه پێش هاتبێ.
1_ بۆ ئاگاداری ئێوه به‌رنامه‌ی ئێمه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له به‌رنامه‌ی هه‌موو حیزبێكی ناسیونالیست واقعی تر و ریشه‌یی تره و به كرده‌وه‌ش راستگۆیانه بۆی تێ كۆشاوین.
2_ بۆچوونه‌كانی جیاوازی ناو ئێمه له هیچ روویه‌كه‌وه له‌و ئاسته‌دا نییه كه له نێو ئێمه‌دا ئه‌زمه‌یه‌كی خولقاندبێ، ئه‌وه‌ی كه به‌و حاله‌شه‌وه به‌ره‌و كوێ ده‌چێ، ده‌بێ چاوه‌رێی به‌ره‌وپێش چوونی ناوه‌رۆكی باسه‌كانیان بین.
3_ موخالفهتی سیاسی ئێمه له‌گه‌ڵ سازمانی ئینقلابی زه‌حمه‌تكێشان و هه‌ر رێكخراوێكی دیكه له كوردوستان به‌شێكه له خه‌باتێكی شارستانیانه كه ده‌بێ بۆ كۆمه‌ڵگای كوردوستانی به ره‌سمی بناسین و نابێ حه‌ساسیه‌تی پێ نیشان بده‌ین. ته‌نیا له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌كرێ ئیمكانی هه‌ڵبژاردنی ئازادانه و ئاگاهانه بۆ خه‌ڵك پێك بێنین. ته‌بلیغاتی ئێمه كه له سه‌ر سایته ئینترنێتییه‌كان هه‌مووی ئارشیو و تۆمار كراوه، شتێك نییه غه‌یری به كرده‌وه ده‌ر هێنانی ئه‌و بۆچوونه‌ی كه له سه‌ر زه‌روره‌تی ئازادی بێ مه‌رجی سیاسی هه‌مانه. هیوادارین هه‌موو لایه‌نه‌كان به هه‌موو بالهكانیانهوه ئه‌و سه‌ره‌تایه بسه‌لمێنن و هه‌رگیز له‌بیری نه‌به‌نه‌وه
كاوس عزیزی:
سلاو کاک سه‌ید برایم.
من پرسیاریکم هه‌بوو که ئاوا مه‌تره‌حی ده‌که‌م.
داخوا ئه‌و حیزبی کۆمۆنیسته چ رهسالهتیکی ماوه که ئیوه ئاوه‌ها به ده‌م ده‌ست
گرتووتانه؟
باشتر وانیه که ناوی خۆتان بکه‌نه حیزبی کۆمۆنیستی کوردستان ؟
کوا چه‌ند غه‌یره کوردی کۆمۆنیستی ئیرانتان له گه‌له؟
عه‌لیزاده: به‌رێز كاك كاووس عه‌زیزی، سلاو
“ره‌ساله‌تی” حیزبی كۆمۆنیستی هه‌ر ئه‌وه‌یه كه له به‌رنامه و له ستراتێژی ئه‌و حیزبه‌دا به‌یان كراوه و له دوایین كۆنگره‌ی حیزبیشدا كه په‌سه‌ند كراوه‌كانی له‌م رۆژانه‌دا دێته سه‌ر سایته ئینترنێتییه‌كان، ته‌ئكیدیان له سه‌ر كراوه‌ته‌وه. ئێوه ده‌توانن موخالیف یا موافقی ئه‌و “ره‌ساله‌ته” بن به‌لإم ناكرێ ئینكاری ئه‌وه بكرێ كه كۆمه‌لێك ئینسانی شۆرشگێر له كوردوستان و له ئێران، له پێناوی ئه‌و “ره‌ساله‌ته”دا خه‌بات ده‌كه‌ن و چونكه ئه‌وه واقعیه‌تێكی عه‌ینییه.
ئێمه جیههتمان ئه‌وه نییه كه حیزبی كۆمۆنیستی كوردوستان پێك بێنین، به‌لإم به هه‌موو تواناوه تێده‌كۆشین بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه كه رێكخراوی كوردوستانی حیزبی كۆمۆنیسته، هیچ بۆشاییه‌ك له پێناوی “رهسالهتێكی” كۆمۆنیستی دا كه له‌و ناوچه‌یه ئه‌كه‌وێته سه‌ر شانی به جێ نه‌هێلێت.
سه‌باره‌ت به دوایین به‌شی پرسیاره‌كانیشت ئێمه ئه‌ندامانی حیزبه‌كه‌مان به‌وه پێناسه ناكه‌ین كه له كوێ له دایك بوون، به‌لكوو به‌وه ده‌یان ناسینه‌وه كه له پێناوی ئامانجیك و له رێبازێكی دیاریكراودا خه‌بات ده‌كه‌ن.
A.H:
کاك سه ید برایم عه لیزاده ئه م کاته ت باش
دیاره پیم وایه ئه و کات بۆ به خاك سپاردنی دوکتور جعفه ر له ناوچه ی چۆخماخ و گاپیڵۆن له گه ڵ یه کێک له که سایه تیه کانی کوردستان به شدار بووم. بۆ یه که م جار پێکه وه دوای به خاکسپاردنی ئه و مرۆڤه کارامه و ئازادی خوازه پێکه وه قسه مان کرد.
دیاره ها وکات جه نابیشت ته سلیه تت به من وه ت بۆ شه هید بوونی براکه م ، ئه وه م له بیر ناچێته وه ،
هیوای سه ر که وتنت بۆ ده خوازم، به و هیوایه که له هه وڵی پێوه ندی له گه ل ئه و لاینه دا بن که براکه م و سه دان ڕۆله ی کورد گیانیان بۆ ئازادی تیا به خت کرد. من پێم وایه جه نابت که سێکی سادقی له کاره کانتدا، ئه گه ر چی جیاوازی سه لیقه له نێوانمان دا هه یه، به ڵام گومان له وه نی یه هه وڵ بو چه وساوانیش به سه داقه ته و ه ئه دیت و خه سڵه تی ئاریستوکرا سیت تیا نی یه و بۆ خۆشت له بنه ماله ێکی ئاسایی کۆمڵگای کورده واریت که به ڕنچی شان بژێویی پیدا ده کات.
به و هیوایه ڕوانگه کان سنوور بۆ مرۆڤه تێکۆ شه ره کان دروست نه کات به ڵکو هۆ کارێک بێت بۆ لێك نزیك بوونه وه یان.
سه رکه وێت خه باتی گه لی چه وساوه ی کورد
له گه ڵ ڕێز بۆ ماندوو بوونه کانت
عه‌لیزاده: برای به‌رێزم “A.H”، سلاوێكی گه‌رم، ئه‌گه‌ر به هه‌له نه‌چووبم ئێوه‌م ناسیوه‌ته‌وه. سوپاس بۆ مهحهبهتهكهت، هیوادارم فورسهتێك ههلبكهوێ و دیدارێكمان به شه‌خسیش بووه پێكه‌وه هه‌بێت و به تێر و ته‌سه‌لی قسه و باس بكه‌ین. ئه‌توانی به‌م ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه په‌یوه‌ندیم پێوه بكه‌ی:
komalah@komalah.org
حمید:
با سلام ودرود به رفیق ابراهیم علیزاده-
به شاهدی مردم کردستان بویژه کارگران و زحمتکشان امروز همه کومه له را به اسم یک سازمان مارکسیستی وچپ می‌شناسند اعتبار و خوشنامی کومله به صداقت و درستی و کار در میان توده ها در مدتی که کومه له در شهر ها و روستا های کردستان حچور فیزکی داشت می‌باشد(بعنوان نمونه تقسیم زمین در میان دهقانان بی زمین-شورای محله شهرها -کانون معلمان و کارگران-دفاع از زنان و مسلح کردن انها بعنوان بخشی از نیروی مسلح کارگران و مردم زحمت‌کش-فراری دادن ارتجاع محلی و مالکین -….)اینها بخشی از کارنامه درخشان این جریان اجتماعی است اما امروزه جریانی به اسم حکمتیست و کمونیزم کارگری به اسم چپ لگمات جبران ناپژیری به چپ در ایران و بلاخص در کردستان می‌زنند در این مورد مدارک کافی هست
سوالم این است نڤر شما در مورد این گره چیست چرا تا حالا موچع خود را نسبت به این گروه مشخص نکردی ؟در حالیکه چربه این گروه در راس ان منصور حکمت به کومله برای همه روشن و مشخص است یعنی منصور حکمت تمام ارزوی ….. نسبت به کومله براورده نمود کاری که جمهوری اسلامی با لشکر کشی و عوامل اگلاعاتی هیچ وقت نتواست به‌ش برسد با تشکر یک کارگر از سنندج
عه‌لیزاده: حمید عزیز، سلام.
جریانی که امروز به نام “حکمتیست” فعالیت می کند، اگرچه بیش‌تر فعالین و رهبران ێن پیشینه ی سیاسیشان به حزب کمونیست ایران و به کومه له بر می‌گردد، ولی از لحاڤ استراتژی سیاسی و روشهای کار جریان متفاوتی هستند و ما در مناسبتهای مختلف، بخشی از این تفاوتها را بیان کرده ایم. جدا شدن ێنها از کومه له و از حزب کمونیست ایران اساسا ناشی از این واقعیت بود که خگ و جهت سیاس و استراتژیک و اولویت هایشان تغیر کرده بود و در چنین حالتی البته جدایی امری کاملا گبیعی است، مسلما اگر حزب کمونیست ایران می توانست وحدت سیاسی و استراتژیک خود را حفڤ کند، حتی کومه له هم در کردستان امروز نیرومندتر می بود، اما چنین رویدادهایی در مسیر مبارزه پر پیچ و خمی که در پیش داریم امری غیر عادی نیست.
ئاربابا:
وێڕای سڵاو و ڕێز.
كاك ئیبراهیم ئێوه پێتان وا نیه ئیتر ده‌بێ واز له كاری ڕێبه‌ری بێنی و به بڕوا به لاوان جێگا بۆ لاوان چۆڵ بكه‌یت؟
2. ئێوه پێتان وا نیه كه ڕێكخراوه چه‌په‌كان و ئێوه‌ش زۆر وشك و نه‌گۆرن و ڕێك هاوشێوه‌ی ڕێكخراوه تووندڕه‌وه ئیسلامییه‌كانن؟
3. بۆ بایه‌خ به خه‌ڵكی كوردستان ناده‌ن؟ ئێوه هێشتا گرفتی كرێكاری كوردتان چاره نه‌كردووه بیر له كرێكاری فارس ده‌كه‌نه‌وه ؟ وا ده‌زانن ئاوا ده‌بنه كۆمۆنیست؟ كوردستان و كرێكاری كورد زۆر گرفتی هه‌یه كه ئێوه قه‌د گوێتان بۆ نه‌گرتووه!
عه‌لیزاده: به‌رێز ئاربابا، سلاو، به داخه‌وه جۆری پرسیاره‌كانی ئێوه رێگای بۆ دیالۆگ، قه‌ناعه‌ت پێ هێنان و یان قه‌ناعه‌ت كردن نه‌هیشتووه‌ته‌وه. ئێوه قه‌زاوه‌تی خۆتان له سه‌ر جه‌ره‌یانی ئێمه كردووه و له راستیدا پرسیارێكتان نییه كه پێویست بێ ولامی پێَ بده‌مه‌وه، به داوای لێ بوردن.
ئازاد:
وهێرای سلاو ئاره زووی سلامه تی و سه رکه وتن بۆ به رێز کاک سید برایم
پرسیارم ئه‌وه بو که: بیر و رای کاک سید برایم سه‌باره‌ت به گێره و كێشه کانی ناو کۆمه‌له‌ی زه‌حمه تکێشان و ئه‌گه‌ری لێک ترازان و دو به‌ش بوونی ئه‌وان چیه؟ بیجگه له کیشه‌ی ده‌سه‌لات کامه ته‌وزیح و لیکدانهوی سیاسی بۆ ئه‌و کیشانه ده‌سته به‌ر ده‌کات؟
عه‌لیزاده: به‌رێز كاك ئازادی ئازیز، هه‌روه‌كوو له ولامی چه‌ند به‌رێزی دیكه‌شدا ئاماژه‌م پێ كرد، بۆچوونی خۆم له سه‌ر كێشه‌ی ناو ئه‌و رێكخراوه‌یه له وتووێژێكدا كه سایتی بۆ رۆژههلإتیش دایناوه باس كردووه.داوام ئه‌وه‌یه لێره‌دا لێم ببوری و له‌وێ چاوی لێ بكه‌ی. به سپاسه‌وه.
که‌مانگه‌ر :
کاک ئیبراهیم ،ده‌مهه‌وێت بزانم ڕای جه‌نابت له سه‌ر به‌شێک له وتاره‌که‌ی هاوڕێ مینه حیسامی(وته‌بێژی باڵی که‌مینه‌ی کۆمه‌ڵه له نێو حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) که تێیدا کاک سه‌لاحی مازووجی ئه‌ندامی کۆمیته ناوه‌ندی حیزبی کۆمۆنیستی وه‌کوو شاگردی تهژدیدی مه‌نسووری حیکمه‌ت ناساندبوو و ئه‌وی به درێژه‌ده‌ر و په‌ره‌پێده‌ری فکر و مه‌کته‌بی حێکمه‌تیست له نێو ته‌شکیلاتی حیزبی کۆمۆنیست ناوبردبوو بزانم. ئایا ئێوه ئه‌م بۆچوونه‌تان پێ ڕاسته؟
عه‌لیزاده: كه‌مانگه‌ری به‌رێز، سلاو.
ئه‌م وشانه‌ی كه له وتاره‌كه‌ی كاك مینه حیسامی دا ئێوه ئاماژه‌تان پێ كردووه بۆ كاك سه‌لاح مازوجی به مونسیفانه و ره‌وا نازانم. له گه‌ڵ “كلیات” واته ناوه‌رۆكی نوسراوه‌كه‌ی كاك سه‌لاح مازوجی موافقم و به هه‌لوێستێكی سیاسی مه‌تینی ده‌زانم.
دیل‌و:
سڵاو بۆ بۆ رۆژهه‌ڵات ده‌سته‌کانتان خۆش
حه‌ز ده‌که‌م چه‌ند پرسیاری ئاراسته بکه‌م.
ئه‌و کوردێکی کۆمۆنیسته یان کۆمۆنیستێکی کورده
ئایا ئه‌و چۆن ده‌ڕوانێته ناسیۆنالیزمی کوردی و حیزبه نه‌ته‌وییه‌کانی کوردستان
ئایا بۆ تا ئێستا له گه‌ڵ پارتی ئازادیی کوردستان دانیشتنیان نه‌بووه ئایا ده‌لیله‌که‌ی ئه‌وه نییه که هه‌ر دوو بیرۆکه ته‌زادی یه‌کترن یان بڵێن زۆر له یه‌ک دوورن به‌ڵام هه‌ر چی بێت ئه‌وان دوو ئۆپۆزسیۆنی کوردی رۆژهه‌ڵاتن بۆ؟
عه‌لیزاده: سلاو “delo”ی به‌رێز،
1_ ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ له كایه كردن به ووشه دوور كه‌وینه‌وه، واقعیه‌ت ئه‌وه‌یه كه هیچ كۆمۆنیستێك به پێی سه‌ره‌تاكانی جیهانبینی و ئامانجه‌كانی، خۆی به هویه‌تی نه‌ته‌وه‌یی پێناسه ناكات. ئه‌و جۆره پێناسه كردنه یان له شاره‌زا نه‌بوون و نه‌ناسینی ئه‌و رێبازهوهیه، یان له عه‌وام فریوییهوه.
2_ له ولامی به‌رێزێكی دیكه‌دا ئاماژه‌م پێ كرد كه ناسیونالیسم ئیدئۆلۆژی و بۆچونێكه كه حیزبی سیاسی جۆراوجۆر به به‌رنامه و ستراتێژی جیاوازی له سه‌ر دامه‌زراوه. له ڕابردووی دورتردا ناسیونالیسته‌كان له گه‌لێك ولات توانیویانه ده‌وله‌تی نه‌ته‌وه‌یی دابمه‌زرێنن و كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی چاره‌سه‌ر بكه‌ن. به‌لإم زۆر ده‌مێكه ئه‌م ره‌وته تووشی نه‌زۆكییه‌كی كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی هاتووه و ده‌بینین كه له زۆربه‌ی ئه‌و ولاتانه‌ی رێبه‌ری خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تییان به ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌و خه‌باته به ئاكامی نیهایی ناگهیێن و ته‌نیا وه‌كوو په‌یژه بۆ به ده‌سه‌لات گه‌یشتنی حیزبه‌كانیان به كاری دێنن. بێ توانایی ئه‌و سیاسه‌ت و رێبازه به مانای ئه‌وه نییه كه كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی وجوودی نییه و به مانای ئه‌وه نییه كه رێگا چاره‌ی بۆ نییه. ئه‌وه جێگه باسێكی دور و درێژتره كه دای ده‌نێین بۆ مه‌جالی تر.
3_ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئێمه دانیشتن له گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه‌یه‌ی به پێویست نه‌زانیوه، هه‌ر كات ئه‌و پێویستییه بێته گۆرێ لام وا نییه ئێمه به هۆی جیاوازی رێباز و به‌رنامه‌ی سیاسیمان نكۆلی لێ بكه‌ین.
علی ر‌سولی:
له گه‌ل رێز و سڵاو بۆ کاک سه‌ید برایم
کێشه‌ی ئێوه له گه‌ل کاک عه‌بدوللا ، کێشه‌ی ده‌سه‌ڵات بوو یا کێشه‌ی سیاسی؟
خۆ جه‌نابت باش ده‌زانی که زۆر لایه‌ن خهڕیکی سات و سه‌ودان له ناو بازاری سیاسه‌ت دا، جه‌نابت باشدهزانی که که‌سانی وه‌ک کاک عه‌بدوللا موهته‌دی غه‌یری به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نه‌بێ گوێ ناده‌نه هیچیتر، به‌و حاڵه‌شه‌وه توانیویانه به ناوی دیفاع له کێشه‌ی کورد خه‌لکانێکی باش له ده‌وری خۆیان کۆ که‌نه‌وه، گه‌لۆ ئێوه که هه‌میشه که‌سایه‌تیه‌کی خۆشناوی کۆمه‌ڵه بوون ، بۆ خۆتان به‌و ئیدئۆلۆژیه دۆڕاوه‌وه به‌سته‌وه و خه‌لکتان له خۆتان دوور کرده‌وه؟ به‌راستی میله‌تی ئێمه شایسته ئه‌وه نه‌بوو ئێوه دیفاعی له بوونی بکه‌ن ، خه‌ونی بۆ ببینن و خهنهکانتان عه‌مه‌لی که‌ن؟
بۆخۆشت ده‌زانی هه‌موو چه‌پی ئێران به قه‌را موقته‌دا سه‌در نه هێزیان هه‌یه و نه هێزیان بۆ کۆده‌بێته‌وه، ئه‌ی باشه به‌ته‌مای چین؟
له لایه‌کیتره‌وه ئێوه باس له رادیکالیزم ده‌که‌ن به‌ڵام چۆن ده‌کرێ ئێوه نزیک به 30 ساڵ هه‌ر له سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات بن و ره‌خنه‌ش له ولاته پاشاگهردانیهکان بگرن و خۆشتان پێ ڕادیکاڵ بێ؟
به سپاسه‌وه
عه‌لیزاده: برای به‌رێزم كاك عه‌لی ره‌سولی، سلاو.
1_ ناكۆكی نێوان ئێمه، شه‌خسی نه‌بوو، به‌لكوو سیاسی بوو. ئه‌و جیاوازیه سیاسیه ئه‌گه‌ر ئه‌وكات كه ئه‌وان بریاری جیا بوونه‌وه‌یان دا زۆر روون نه‌بوو، خۆ ئێستا كه‌س ناتوانێ ئه‌وه نه‌بینێ كه ئیمه و ئه‌وان به ته‌واوی دوو جیهان بینی جیاواز، دوو به‌رنامه و دوو ستراتێژی جیاوازمان هه‌یه. هه‌لبژاردنی ناوی كۆمه‌ڵه بۆ خۆیان، ئه‌گه‌رچی له رووی حقۆقییهوه ره‌وا نه‌بوو به‌لإم هیچ له‌و واقعیه‌ته‌ی كه باسم كرد ناگۆرێ.
2_ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌وان به هۆی هه‌ڵبژاردنی جیهه‌ت و رێبازی تازه‌یان چه‌نده‌یان خه‌ڵك له ده‌وری خۆ كۆ كردووه‌ته‌وه، قهزاوهتێك ناكه‌م، با هه‌ل و مه‌رجێكی دیمۆكراتیك بێته ئاراوه و هه‌موو لایه‌نه‌كان بتوانن خۆیان له سه‌نگی مه‌حه‌كی خه‌ڵكی ئازاد بده‌ن، ئه‌و كات هه‌موو شتێك روونتر ده‌بێته‌وه.
3_ ناسیونالیسمی كورد هیچی بۆ كورد نه‌كردووه كه شیاوی پێدا ههلكوتن بێ. دلنیا به وه‌فادارترین و په‌یگیرترین تێكۆشه‌رانی رێگای له ناو بردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی هه‌ر له ناو كۆمۆنیسته‌كاندا ده‌بینییه‌وه. جگه له‌وه تكام ئه‌وه‌یه خۆت وا به هاسانی له‌و باسه مه‌ده كه گۆیا كۆمۆنیسم باوه‌ر و رێبازێكی دۆراوه. نیزامی سه‌رمایه‌داری ئه‌مپریالیستی به ئیدئۆلۆژی و سیاسه‌ت و ده‌سه‌لاتی وه، بۆ ئه‌وه نابێ به چاره‌نووسی چاره هه‌ڵنه‌گری به‌شه‌ری بزانی. گه‌نده‌ل بووه و جینایه‌تكار و بێ به‌زه‌یی و دژی ئینسانییه. كۆنه په‌ره‌ستی ئیسلامی و شوینیسمی ناسیۆنالیستی هه‌مووی به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و نیزامه و به هۆی كرده‌وه‌ی ده‌سه‌لات دارانی ئه‌و نیزامه بوونیان هه‌یه.
4_ له ناو جه‌ره‌یانی ئێمه‌دا ده‌سه‌لات هه‌رچی هه‌یه جه‌معیه و ده‌بیری كۆمیته‌ی ناوه‌ندیش ده‌سه‌لاتێكی سنورداری ئه‌ساسنامه‌یی بۆ دانراوه. به‌لام له ولامی بهرێزیكی تر دا پێشتر باسم كرد كه منیش پێم وایه بوونی رێبه‌رانێكی تاقانه كه هه‌تا مردن هه‌ر له رێبه‌ریدان خالێكی لاوازی حیزبایه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه. رێبهرانێك كه هه‌تا هه‌ن رێبه‌رن (ئه‌گه‌ر پێویستیش بن) ده‌بێ ئه‌و جێگا و شوێنه‌ی خۆیان له كۆمه‌ڵگای ئازاد و دیمۆكراتیك و وشیاردا یان له هه‌ل و مه‌رجێكی شۆرشگێرانه و له خالێكی وه‌رچه‌رخانی مێژوویی كۆمه‌ڵگادا، له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه پێ به‌خشرا بێ و نه‌ك له هه‌ڵبژاردنی ناو كۆنگره‌یه‌كی حیزبی دا.
Entry Filed under: ئیبراهیم عه‌لیزاده. .
Entry filed under: ئیبراهیم عه‌لیزاده. Tags: .
وێراش نیوز له facebook فــــیــــس بــــوک دا
خۆپیشاندان و ناره زایه تێه کانی خه ڵکی
چاو له ڤیــدیــــۆ کلێـــپ هه‌مــــه‌ڕه‌نــــگ ۆیــــراش نــــیــــوز بکه
ئێـــــران لــه هــهرێمی کــوردستانی عێراق خـۆی ئـــــاغـــــایـــــه
بابه ت ئــــیــسلامی و رێکخراوه ئــــیــسلامیه
به ش کۆمه‌ڵایه‌تی له سه ر تووند‌و تێژی ۆ ڕه شه کوژی ژنان
خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له باشوری کردستان و بێ هه ڵوێستی حێزبه کانی روژهه ڵات کوردستان؟
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed