لیستی گۆڕان موعجیزه ئه‌خولقێنێ!
1. ته‌مموز 2009
(سه‌باره‌ت به په‌یام‌و دروشمه بریقه‌داره‌کانی لیستی گۆڕان)
حه‌مه غفور:نه‌وشیروان مسته‌فا، سه‌رۆکی لیستی گۆڕان، له‌م حه‌شری ته‌وقکردنی زه‌ین‌و هۆشی گشتییه‌ی خه‌ڵکی کوردستانه‌دا، له‌م میهره‌جانی
درۆباران‌و به‌ڵێن به‌خشینه‌وه‌یه‌ی بۆرژوا ناسیونالیستیه کوردیه‌دا، ڕه‌قه‌می قیاسی شکاندووه‌و بۆڕی به هه‌ڤاڵانی دوێنێی‌و ڕه‌قیبه‌کانی ئه‌مڕۆی خۆی داوه‌ته‌وه! هونه‌رو حیکمه‌تی لیستی گۆڕان، یانی ڕه‌وته‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، به ته‌نها له‌وه‌دا نیه که هه‌ر کۆمه‌ڵێک وه‌عدو به‌ڵێنی زل‌و قه‌به‌و ناقۆڵا ئه‌داته‌وه به ته‌مووی هێزی بزوێنه‌ری ئه‌زموونی جووڵانه‌وه‌ی ئه‌سڵیی خۆی‌و یه‌کێتی‌و پارتیدا، به‌ڵکو له‌وه‌دایه که توانیوێتی یاخی بوونی خۆی‌و جه‌ماعه‌ته‌که‌ی له‌سه‌ر چۆنێتی دابه‌شکردنی غه‌نیمه‌ی سه‌مه‌ری وه‌به‌رهاتووی بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردی له ناو یه‌کێتی نیشتمانیدا، له ڕێگای کۆمه‌ڵێک دروشم‌و بانگه‌شه‌ی بریقه‌دارو پاده‌ر هه‌واوه بئاڵێنێته بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریه‌وه‌و تێکه‌ڵی نه‌فره‌ت‌و تووڕه‌یی خه‌ڵکی کوردستانی بکات له دژی ده‌سه‌ڵات‌و ده‌ورو دوکانی حوکمڕانی هه‌ژده ساڵه‌ی جووت حیزبی باڵاده‌ست، هه‌تا خۆی‌و تاقمه‌که‌ی له پێگه‌ی شه‌ریکه تاوان‌و شه‌ریکه‌به‌شی حیکمه‌تی ئه‌زموونی پڕ گه‌نده‌ڵی ڕابه‌رانی هه‌ردوو حیزبی پارتی‌و یه‌کێتی له هه‌ژده ساڵی ڕابردوودا، به خشکه‌یی بکێشێته‌وه‌و بیگۆڕێت به پێغه‌مبه‌رو فریشته‌ی نه‌جاتی کۆمه‌ڵی کوردی! ئه‌مه موعجیزه نیه، به‌ڵکو ئامانجێکی پێگرتنی موعجیزه‌کانیانه!
هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه خه‌ڵکی کوردستان فریوی موعجیزه خوڵقاندنه‌کانی لیسته‌که‌ی مسته‌فا بخۆن‌و چاوه‌ڕوانیه‌کی زیاتریان له ڕابردووی ئه‌م مۆرانه‌ی میللی گه‌رای بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی هه‌بێت له ئێستادا! تێفکرینێکی زۆری ناوێ بۆ ئه‌وه‌ی ئینسان په‌ی به‌و حه‌قیقه‌ته به‌رێت، که ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا به هه‌ق لایه‌نگری جێبه‌جێکردنی ته‌نانه‌ت یه‌کێک له بانگه‌شه‌و په‌یام‌و به‌ڵێنه‌کانی ئێستای خۆی بوایه‌و ته‌نها بۆ فریودان‌و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌کاریان نه‌هێنێ، ئه‌وسا که له پێگه‌و مه‌وقعیه‌تی که‌سی دووهه‌می نێو یه‌کێتی نیشتمانیدا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بوو، بۆچی ئه‌م هه‌رایه‌ی له‌سه‌ر به‌رپا نه‌کردو ده‌نگ‌و سه‌دای گۆڕانکاری‌و ڕیفۆرم‌و چاکسازی به‌رز نه‌کرده‌وه!؟
سه‌رۆکی لیستی گۆڕان به نیازه جه‌ماوه‌ری توڕه‌و داخله‌دڵ‌و ناڕازی کوردستان غافڵگیر بکا، به‌مه‌ی که له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌رمڕاگرتنی سیناریۆی گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردنه‌وه، له ڕێگای پرۆسێسی بێئیراده‌کردنی هاوڵاتیانی کوردستانه‌وه به ناوی ده‌خاله‌تی خه‌ڵکه‌وه له چاره‌نوسی سیاسی ووڵاتدا، خۆی‌و لیسته‌که‌ی بکاته فریشته‌ی چاکسازی‌و له پارله‌مانی داهاتوودا گوایا موعجیزه‌کانیان ئه‌خولقێنن‌و له‌نێو مشت‌و مڕی پارله‌مانیدا فیرده‌وسێکی به‌رین له هه‌ناوی ئه‌م ئه‌زموونی گه‌نده‌ڵی‌و تاڵانی‌و دزیه‌ی سه‌روه‌ت‌و داهاتی ووڵاته‌دا، له دوو توێی ده‌سه‌ڵات‌و فه‌رمانڕه‌وایی میلیشیایی جووت حیزبی ناسیونال- عه‌شیره‌یی کوردی‌دا به‌رهه‌م دێنن!
خه‌ڵکی شه‌ریف‌و ئازادیخوازی کوردستان پێویسته هوشیارانه‌تر قه‌زاوه‌ت بکاو به ووردبینیه‌کی زۆر زیاتره‌وه بڕوانێته ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌و لیستی گۆڕان. سه‌رنج بده‌نه پارله‌مانه‌کانی ئه‌وروپا، یان ته‌ماشای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران، ئه‌رده‌ن‌و لوبنان‌و ووڵاتانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵات بکه‌ن. کام گۆڕانکاری له به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ری کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش‌و خه‌ڵکی سڤیلدا هاتۆته ئاراوه! له دامێنی کام پارله‌مان‌و پرۆسه‌ی دیموکراسیدا ڕێز‌و حورمه‌تی ئینسانه‌کان بڕێک زیاتر بووه، یان ئاسووده‌یی بووه به نسیبیان یان ئارامی باڵی کێشاوه به‌سه‌ر ووڵاتدا!؟ ئێمه هه‌موو شاهیدی شه‌ڕه ناوچه‌یی‌و ناوخۆیی‌و جیهانیه‌کانین ئه‌ویش له‌سه‌رو به‌ندی پیاده‌بوونی ڕژێمه پارله‌مانی‌و سیسته‌مه دیموکراسیه‌کان له زیاتر له 170 ووڵاتی جیهاندا!! گۆڕان له به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌ڵکی له نێو هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانیدا وڕێنه‌یه، گۆڕان له که‌ره‌سه‌یه‌کی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن زیاتر نیه‌و هه‌ر دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌که ئه‌چێ به هه‌واداو کپئه‌بێته‌وه. ته‌نانه‌ت دوو هه‌ڵبژاردنی پێشووی کوردستان خۆی کام یه‌ک له په‌یمان‌و به‌ڵێنه‌کانی لیست‌و قه‌واره‌کانی جێبه‌جێکرد! کاتێک یه‌کێتی‌و پارتی له‌سه‌ر دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات‌و داهات‌و ناوچه‌ی نفوز ڕێکنه‌که‌وتن دوای هه‌ڵبژاردنی 992 وه شه‌ڕی ماڵوێرانکه‌ری ناوخۆیان به‌رپاکرد، پارله‌مان له کوێ بوو، پرسیان به خه‌ڵکی کرد!؟ یاخود کاتێک یه‌کێتی‌و پارتی له کۆبونه‌وه‌کانی پشتی په‌رده‌دا بڕیار له‌سه‌ر سیاسه‌ت‌و نه‌خشه‌ی سیاسی ئه‌ده‌ن، په‌رله‌مان کام نه‌خشی تێدا هه‌یه!؟ پاش هه‌ڵبژاردنی 2005 وه‌ختێ %98ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگیان دا به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، بۆچی کوردستان به ناوی فیدراڵیه‌کی پووچه‌ڵه‌وه لکێنرایه‌وه به عێراقه‌وه!؟ چی قه‌وماوه وا به قوتبوونه‌وه‌ی لیستی گۆڕان بڕیار بێت کایه‌که قڵپ بێته‌وه‌و هه‌موو شتێک به دڵی هاوڵاتیان بچه‌رخێت!؟ کێ ئه‌توانێ گه‌ره‌نتی بکات که پارله‌مانی داهاتوو یه‌ک له‌سه‌دی ئه‌و دروشم‌و بانگه‌شانه‌ی ئێستا گوێکان که‌ڕ ئه‌که‌ن، وه‌ڵام ئه‌داته‌وه!؟
سه‌رباری ئه‌وانه‌ش هیچ کاتێک نه‌وشیروان مسته‌فاو لیسته‌که‌شی به قه‌د سه‌ره ده‌رزیه‌ک لاریان له سه‌رتاپای سیاسه‌ت، به‌رنامه، ئایدیۆلۆژیا‌و که‌لتوورو فه‌رهه‌نگ‌و ڕه‌فتاری جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی نیه‌و نه‌بووه‌و ته‌نانه‌ت شانازیشی پێوه ئه‌که‌ن. ئه‌مه له کاتێکدایه که ئه‌گه‌ر له سیاسه‌ته چه‌وت‌و نادروسته‌کانی تا به‌ر له‌م ئه‌زموونه‌ی ئێستای ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌و یه‌کێتی‌و پارتیش ببوێرین، ئۆباڵی تراژیدیا‌و کاره‌ساته‌کانی سه‌ر ئه‌م خه‌ڵک‌و کۆمه‌ڵگایه بتوانرێ بخرێته ئه‌ستۆی حکومه‌ته مه‌رکه‌زیه‌کان‌و فاشیزمی عه‌ره‌بیه‌وه، به‌ڵام بێبه‌شی، بێ‌کاری، هه‌ژاری، شه‌ڕو نائه‌منی ئابووری هه‌تا ئه‌گات به کوشتاری ژنان، ده‌ربه‌ده‌ر کردنی لاوانی ووڵات، سه‌پاندنی مه‌رگی شێنه‌یی به‌سه‌ر مناڵانی کوردستان‌و ده‌یان کاره‌ساتی تری بێ پاساو له هه‌ژده ساڵی ڕابردوودا، ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌نجام‌و کارنامه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی بووه که نه‌وشیروان مسته‌فاو هاوه‌ڵه‌کانیشی له ناوه‌ندی بڕیاری یه‌کێک له‌و دوو حیزبه قه‌ومیه‌دا ڕاوه‌ستابوون! ئێستا ئیتر بانگه‌شه بۆ گۆڕان‌و چاکسازی‌و بنیاتنانی حکومه‌تی یاسا‌و پارله‌مانی ئه‌کتیڤ‌و کارا جگه له بانگه‌شه‌یه‌کی بێ نه‌زاکه‌ت‌و بێ بایه‌خی لیسته‌که‌ی مسته‌فا، به‌شێکه له به‌ڵێن به‌خشینه‌وه‌کانی لیستی کوردستانیش!
ته‌جروبه‌ی تا ئێستای لیبراڵیزم‌و پارله‌مانتاریزم‌و پلورالیزمی ڕۆژئاوایی، نیشانی داوه که چینی بۆرژوازی‌و تێکڕای بیریاران‌و ئیستراتیژیسته‌کانی سه‌رمایه‌داری، دیموکراسی پارله‌مانیان داهێناوه وه‌کو له‌مپه‌رێک له‌به‌رده‌م هاتنه‌مه‌یدانی هێزی سه‌ره‌کی‌و ئه‌سڵیی گۆڕانکاری شۆڕشگێڕانه‌ی کۆمه‌ڵگادا، بۆ به‌رگرتن به به‌گه‌ڕکه‌وتنی ئیراده‌ی ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ری له‌پێناو ده‌خاله‌ت کردن له چاره‌نووسی سیاسی وووڵات‌و ده‌وڵه‌تدا. بۆرژوازی توانیویه‌تی ماف‌و ئازادی ده‌خاله‌تی ڕاسته‌وخۆی هاوڵاتیان له چاره‌نووسی خۆیان‌و کۆمه‌ڵگاکه‌یاندا به به‌شداریه‌کی بێبه‌های هه‌ر چوار ساڵ جارێکی ده‌نگدان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا بۆ دیاریکردنی نوێنه‌ر یان وه‌کیلی پارله‌مانی جێبگرێته‌وه. به‌م کاره‌ش دیموکراسیان به ئازادی وێناکردووه له هوشیاری گشتیدا. به‌م جۆره پارله‌مان‌و پرۆسێسی هه‌ڵبژاردنی دیموکراسیان وه‌کو تاکه ئیختیار بۆ گۆڕانکاری له‌به‌ر پێی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی داناوه، هه‌تا له‌ڕێیه‌وه سه‌روه‌ری‌و باڵاده‌ستیی چینی بۆرژوازی به‌سه‌ر موقه‌ده‌راتی کۆمه‌ڵگادا ئه‌به‌دی‌و ئه‌زه‌لی نیشان بده‌ن! ناسیونالیزمی کوردی‌و داهێنانی باڵه یاخی بووه‌کانیشی سه‌ریان کردۆته نێو ئه‌م که‌لتووره ده‌ست‌و پا گیره ڕۆژائاواییه‌وه که وێنایه‌کی هه‌م کۆمیدی‌و هه‌م تراژیدیی لێ ئه‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه! خه‌ڵکی کوردستان پێویسته له پێناوی ئایینده‌ی خۆیاندا ڕیزێکی جیاواز له‌م سیناریۆ گاڵته‌جاره سازمان بده‌ن‌و ئیراده‌ی ڕاسته‌وخۆی خۆیانی تێدا بخه‌نه کاره‌وه!
28-6-2009
Entry Filed under: حه‌مه‌غه‌فور. .
فرێدریش ئێنگڵس و ڕزگاریی ژنان – باسێكی ئاڵۆز
كه‌مپه‌ینی داكۆكی له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی
ژن لــهنێــوان بـیری كـۆنـخوازی وجیــهانـگـیریدا
قه‌واره‌ی ژنانی ئێرانی له ناو ئاوێنه‌ی مێژودا ئێتر تارمایی نیه.”
به ش کۆمه‌ڵایه‌تی له سه ر تووند‌و تێژی ۆ ڕه شه کوژی ژنان
نووسه‌ر مارى وڵستنکرافت:من وه‌ک ئه‌وه‌ى تۆ یاسادارێژهریت له‌گه‌ڵت ده‌دوێم،
به چ شێوه‌یه‌ك خێزان پێكه‌وه ده‌نێیت؟
مارکسیزم و مەسەلەی چەوسانەوە
به‌شداریی ژنان لهپێكهوهنانی ئابووریی ده‌وڵه‌تدا
زواج 450 کچ 6 تا 10 ساله له گه ل پیاوان 16 تا 36 ساله
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed