د.مەحمود عوسمان:ئەوەی ئاڵای كوردستانی سووتاندووە خەڵكێكی خایین و ئاژاوەگێڕە
2. تهمموز 2009
د.مەحمود عوسمان:ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت ئەگەر ئەو بارودۆخەی سلێمانی كۆنترۆڵ نەكرێت لەوانەیە خراپتر
ببێت، جەختیشدەكاتەوە ئەوانەی دەستووری هەرێم رەتدەكەنەوە، هەموو دەستكەوتێكی هەرێمی كوردستان رەتدەكەنەوە.
دوێنێ 1/7 د.مەحمود عوسمان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی هاوپەیمانی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ كوردستان راپۆرت رایگەیاند بانگەشەی هەڵبژاردن شتێكی ئاساییە، بەڵام نەك بە رێگەگرتن و توندوتیژی، هیچ لایەنێك نابێت ئاڵای كوردستان بسووتێنێت، ئەوەی ئەو ئاڵایەی سووتاندووە خەڵكێكی خایین و ئاژاوەگێڕە، گوتی”هەروەكو لە سلێمانی لەسەر دیوارێك دروشمی حزبی بەعسیان نووسیوە، شەقامی گشتی و شوێنە گشتییەكان نابێت بۆ بانگەشەیەكی توندوتیژ بەكاربێت، بەڵكو شوێنی تایبەت هەیە، بۆخۆیان پڕوپاگەندەی تێدابكەن”، د.مەحمود روونیكردەوە هۆكاری ئەو رەوشەی سلێمانی كە بەمشێوەیە تێكەوتووە، زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ زۆری قەوارە سیاسییەكان لەم شارەدا، ئەوانەی كاندیدی سەرۆكی هەرێمیشن زیاتر لە سلێمانی كۆبوونەتەوە، سلێمانی خۆشی شارێكی بە جموجۆڵە، گوتی”ئەگەر ئەو بارودۆخەی سلێمانی كۆنترۆڵ نەكرێت، لەوانەیە خراپتر بێت، بۆیە پێویستە ئەو رەوشە لەلایەن سەرۆكی لیستەكانەوە هێمن بكرێتەوە”. ئەندام پەرلەمانەكە ئاماژەی بەوە دا ئەوانەی لە پەرلەمانی عێراق دەستووری هەرێم رەتدەكەنەوە، ئەوانە هەموو شتێكی ئەم وڵاتە رەتدەكەنەوە، بەڵكو دژی دەستووری عێراقیشن، گوتی”ئەوانەی دژی دەستووری هەرێمن، هزری شۆڤینی حزبی بەعسیان هەیە، ئەوەی دەلێت دەستووری هەرێمی كوردستان دژی دەستووری عێراقە، ئەوا دەتوانن دوای راپرسی سكاڵا لە دادگای باڵای عێراق تۆمار بكات، نەك هەر لە ئێستاوە ئاژاوە دروست بكەن”. د. مەحمود رایگەیاند گلەیی لە پەرلەمان ئەوەیە..بۆچی ئەوە نزیكەی چەند ساڵێكە دەستوور پەسەند نەكراوە، ئێستا بەو پەلەپەلە پەسەندییان كرد، ماوەی پەسەندكردن و ریفراندۆم پێویستە لە مانگێك زیاتربێت، گوتی”بە گشتی ئەم دەستوورە بۆ هەرێمی كوردستان دەستكەوتێكی نەتەوەییە، ئەم دەستكەوتەش نابێت دژایەتیی بكەین، ئەوەی رەخنەی هەیە دەتوانێت لە پەرلەمانی داهاتوو بیگۆڕن، پێویستە هەموو خەڵكێكیش ئەو دەستوورە پەسەند بكات”، د.مەحمود عوسمان لە درێژەی لێدوانەكەیدا گوتی”نابێت كورد لە ناوەخۆی دژایەتی ئەم دەستوورە بكات، چونكە شۆڤینییەكانی بەغدا هەڵیدەقۆزنەوە، ئەوە چەندەها ساڵە چاوەڕێی ئەم دەستكەوتە دەكەین، بۆیە ئێستاش نابێت تەگەرەی بخەینەبەر، بەڵكو دەبێت دەنگی پێبدەین”.
Entry Filed under: Uncategorized. .
فرێدریش ئێنگڵس و ڕزگاریی ژنان – باسێكی ئاڵۆز
كهمپهینی داكۆكی له بهندكراوانی سیاسی و مهدهنی
ژن لــهنێــوان بـیری كـۆنـخوازی وجیــهانـگـیریدا
قهوارهی ژنانی ئێرانی له ناو ئاوێنهی مێژودا ئێتر تارمایی نیه.”
به ش کۆمهڵایهتی له سه ر تووندو تێژی ۆ ڕه شه کوژی ژنان
نووسهر مارى وڵستنکرافت:من وهک ئهوهى تۆ یاسادارێژهریت لهگهڵت دهدوێم،
به چ شێوهیهك خێزان پێكهوه دهنێیت؟
مارکسیزم و مەسەلەی چەوسانەوە
بهشداریی ژنان لهپێكهوهنانی ئابووریی دهوڵهتدا
زواج 450 کچ 6 تا 10 ساله له گه ل پیاوان 16 تا 36 ساله
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed