شه‌ڕه په‌ڕۆ تا جه‌نگی لۆگۆکان درێژکراوه‌ی سیاسه‌تێک!
2. ته‌مموز 2009
حه‌مه غفور:له نێو پانتایی ئه‌زموونی هه‌ژده ساڵه‌ی جووڵانه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردی‌دا، ده‌سته‌واژه‌ی “شه‌ڕه‌په‌ڕۆ” ئاشناترین‌و پڕنفوزترین
ناونیشانێکه که خه‌ڵکی کوردستان بۆ دۆسێی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی یه‌که‌می کوردستان‌و ئه‌زموونی یه‌کێتی‌و پارتی دایانناوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش که ماشێنی ته‌بلیغاتی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی بۆ ساتێکیش له پیاهه‌ڵدان‌و ستایشکردنی ئه‌و ئه‌زموونه ڕانه‌وه‌ستاوه، به‌ڵام خه‌ڵکی که چاوه‌ڕوانیه‌کانیان به نابودی‌و کابوس‌و کاره‌سات‌و بێبه‌شی‌و بێمافی‌و گه‌نده‌ڵی‌و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری به‌سه‌ریاندا شکایه‌وه، ده‌ربڕین‌و ووتنه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی شه‌ڕه‌په‌ڕۆ هه‌م ئاسووده‌ییه‌کیان پێئه‌به‌خشێ هه‌م ناکامی‌و پووچه‌ڵی بانگه‌شه‌کانی ئێستای ئه‌م حیزبانه به پووچ‌و بێبنه‌ماو فریوده‌رانه وێنائه‌کات. له ته‌نیشت هه‌موو خۆهه‌ڵکیشان‌و خۆپێوه‌بادانێکی یه‌کێتی‌و پارتیدا، ووشه‌ی “شه‌ڕه‌په‌ڕۆ” چه‌کێکی کاریگه‌ری ده‌ستی جه‌ماوه‌ره بۆ بێده‌نگ کردنیان. ئه‌و هه‌ڵوێسته مێژوویی‌و جه‌ماوه‌ریه‌ی که له دژی ئه‌زموونی ئه‌م حیزبانه له دووتوێی ئه‌م ده‌ربڕینه‌دا خۆی نیشانئه‌دا، هه‌تا ئه‌مڕۆش سه‌نگ‌و قورسایی خۆی به‌سه‌ر ئه‌زموونه‌که‌و کارنامه‌ی حیزبه‌کانه‌وه به شێوه‌یه‌ک به‌جێهێشتووه که ناتوانن خۆیانی لێ ببوێرن. به جۆرێک ئه‌بینین مه‌لا به‌ختیار له دوا دێڕی سه‌رووتاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی (چاو‌دێر)دا بۆ شکاندنی لیستی گۆڕان، به سه‌رۆکایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فای ڕه‌قیبیان، په‌نا بۆ ئه‌م ده‌ربڕینه سه‌رتاپاگیره ئه‌بات‌و ده‌نووسێ: “هیوادارین هه‌موو لایه‌ك هێمن بینه‌وه، به‌هێمنیش كێبه‌ركێ بكه‌ین. نه‌ك به‌ژیاندنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌په‌ڕۆ، كه خه‌ریك بوو له‌كۆڵ ئه‌زمونه‌كه‌مان بێته‌وه.” .
ئه‌وسا که خه‌ڵکی کوردستان شه‌که‌تی تراژیدیای ئاواره‌یی ملیۆنی بوون، شاهیدی بێده‌ربه‌ستیی ڕۆژئاوا‌و ده‌وڵه‌تان‌و پارله‌مانه‌کانیان بوون به‌رامبه‌ر به کاره‌ساتێکی مرۆیی گه‌وره که به‌ره‌وڕووی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستان بووبۆوه، له‌ولاشه‌وه مه‌ترسی به‌رده‌وامیی هێرش‌و په‌لاماری ڕژێمی به‌عس بۆ سه‌ر کوردستان، کابوسێکی ڕاسته‌قینه بوو، درووست‌کردنی ناوچه‌ی ئه‌منی له‌ژێر چاودێری ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانیدا، زه‌مینه‌ی خۆشباوه‌ڕیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رینی به ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌حزابی ناسیونالیستی کوردی فه‌راهه‌م کرد. پارتی‌و یه‌کێتیش خۆیان فڕێدایه سه‌ر باڵی ئه‌م خۆشباوه‌ڕیه‌و سیناریۆی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانیان سازکرد. به‌ڵام زۆر زوو له ناو جه‌رگه‌ی گه‌مه‌ی بانگه‌شه‌کانی هه‌ڵبژاردنی یه‌کێتی‌و پارتیدا، خه‌ڵکی کوردستان شاهیدی حه‌ماسه‌تێکی ناشارستانی‌و دواکه‌وتوانه‌ی حیزبیی ئاشوبئامێزو شه‌ڕه‌نگێز بوون که هه‌ردوو حیزبی ڕه‌قیب به ڕاوه‌شاندنی په‌ڕۆی سه‌وزو زه‌رد پۆمپیان ئه‌داو هانی لایه‌نگرانیان ئه‌دا بۆ خرۆشان‌و هه‌ڵچوون‌و گێره‌شێوێنی، هه‌ستیان به مه‌ترسی قه‌ومانی کاره‌ساتێک کرد، بۆیه هه‌ڵبژاردن‌و بانگه‌شه‌کانیان به شه‌ڕه‌په‌ڕۆ ناوبرد. زۆری نه‌خایاند دووبه‌ره‌کی‌و ناوچه‌گه‌ری‌و تا‌یه‌فه‌چێتی سایه‌ی چڵکنی هاویشته سه‌ر ڕه‌وشی ئاسایی ژیانی کۆمه‌ڵگاو که‌ش‌و هه‌وای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و بانگه‌شه‌کان، وه دروشم‌و به‌ڵێنه‌کان تا ده‌گا به دیموکراسی‌و پلورالیزم‌و فره‌یی‌و یه‌کترقبووڵکردن بووه گاڵته‌جاڕو جێگای پێکه‌نین. سه‌ره‌نجامی پرۆسێسی دیموکراسی به‌رقه‌رارکردنی پارله‌مان‌و ده‌سه‌ڵات‌و حکومه‌تی یاسا، شه‌ڕی ناوخۆی لێکه‌وته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی دوژمنکاری‌و خوێنڕشتن‌و پاکسازی حیزبی ڕه‌قیب‌و به‌ره‌ی به‌رامبه‌ر جێگای کوردستانی دیموکرات‌و پێکه‌وه‌ژیان‌و ئۆقره‌یی له سایه‌ی پارله‌مانی هه‌ڵبژێردروادا گرته‌وه‌و مێژوو سه‌ری کرده‌وه به‌نێو لاقه‌کانیدا!
ئێستاش که سووڕێکی دیکه‌ی سازکردنی سیناریۆی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی خراوه‌ته گه‌ڕ، هه‌فته‌یه‌ک به‌سه‌ر ده‌سپێکردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا تێپه‌ڕیوه، هه‌مان دیارده‌ی شه‌ڕه‌په‌ڕۆی پێشوو، به‌ڵام ئه‌مجاره ته‌نها لۆگۆی لیست‌و قه‌واره‌کانی بۆ زیادکراوه، ڕه‌وشی نۆرمی ژیانی ئاسایی کۆمه‌ڵگای کوردستانی شێواندووه. لایه‌نگرانی لیستی کوردستانی‌و لیستی گۆڕان به شێوه‌یه‌کی ناشارستانی‌و دوور له هه‌ر ڕه‌وشتێکی مۆدێرن، که‌وتوونه‌ته وورووژاندنی حه‌ماسی شه‌ڕه‌نگێزی‌و ئاژاوه‌نانه‌وه‌و ئیستفزاز کردنی یه‌کتر. ته‌نانه‌ت چه‌کڕاکێشان‌و ته‌قه‌کردن‌و دیارده‌ی ده‌مانچه‌ی به‌ر پشتێن نه‌ک هه‌ر په‌ره‌ی سه‌ندووه، به‌ڵکو له ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه نیشان ئه‌درێن! ئه‌مانه ئاماژه‌ی ترسناکن، نابێ به‌که‌م سه‌یریان بکرێت! که‌سانێک که سه‌رو بنی زمانیان هێمنی‌و ئارامی‌و دیموکراسی‌و مۆدیرنیزم‌و ململانێی شارستانی‌و سه‌روه‌ری یاسا بێت، به‌ڵام خۆیان به جلی پێشمه‌رگانه‌و که‌تافی‌و ده‌مانچه‌ی به‌رباخه‌ڵه‌وه له ته‌له‌فزیۆنه‌کانیانه‌وه خۆیان نیشان بده‌ن، واتای ئه‌وه‌یه که هه‌ر له ئێستاوه ده‌مارگیری‌و جه‌نگی ده‌سه‌ڵات به‌رچاوی گرتوون‌و جگه له زمانی چه‌ک‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌کداری، بڕوایان به هیچی تر نیه. هه‌قه نه‌ک هه‌ر گوێیان لێنه‌گیرێ‌و بایه‌خ بۆ بانگه‌شه‌کانیان دانه‌نرێت، به‌ڵکو پێویسته وه‌کو هانده‌رانی به‌رپاکردنی جه‌نگ‌و کاره‌سات چاویان لێبکرێت.
له‌م نێوه‌دا جێگای خۆیه‌تی ڕووبکه‌ینه سه‌رۆکی لیستی گۆڕان، نه‌وشیروان مسته‌فاو پاڵێوراوانی ئه‌و لیسته‌و پێیان بڵێین؛ “سه‌د ڕه‌حمه‌ت له کفن دز!”. ئێوه که به قسه‌ی زل‌و قه‌به‌و دروشمی بریقه‌دار، وه به په‌یام‌و مانیفێستی گۆڕان‌و دامه‌زراندنی پارله‌مانی ده‌سه‌ڵاتدارو خاوه‌ن سه‌ڵاحیه‌ت، وه بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و جیاکردنه‌وه‌ی حیزب‌و دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌تیه‌وه، له پێناو سه‌روه‌ری یاسا‌و ژیانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و شیوازی مۆدێرن‌و پێکه‌وه‌ژیان‌و یه‌کتر قبوڵکردنه‌وه سنگتان ده‌رپه‌ڕاندو هاتنه به‌ره‌وه، که‌چی ئه‌بینین خۆتان نه‌ک هه‌ر پابه‌ند نین به هیچ پڕه‌نسیپێکی هاوچه‌رخ‌و مۆدێرنه‌وه، نه‌ک هه‌ر ڕیز بۆ یاسا‌و بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دانانێن، به‌ڵکو خۆتان گۆڕاون بۆ ناوه‌ندی بانگه‌شه‌ی ئاژاوه‌گێڕی‌و ئاشوبنانه‌وه‌و ئیستیفزازو شێواندنی باری ئاسایشی ژیانی خه‌ڵک‌و کۆمه‌ڵگا! یه‌ک هه‌فته به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستی‌و گه‌وهه‌ری ئه‌م کێوه له هه‌ڵمه‌ت‌و بانگه‌شه‌ی دروشمی هه‌رزانبه‌هاتان ئاشکراببێت!
بێجگه له کوردستان، له هیچ شوێنێکی جیهاندا هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به میهره‌جانی لوولدانی سه‌رتاپێی بنه‌ماکانی ژیانی ئاسایی هاوڵاتیان ده‌سپێناکات! ئێوه بڕیارتان وابوو هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ڕۆشنگه‌ری‌و ڕێنمایی‌و به‌رچاوڕوونی په‌یامی بێت بۆ جه‌ماوه‌ر، بڕیارتان دابوو پایه‌و بناغه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ‌و ڕێز‌و که‌سایه‌تی تاک‌و کۆ بکه‌نه باکگراوندی بانگه‌شه‌کانتان‌و واتان ئه‌دا به‌گوێی خه‌ڵکیدا که هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن له پێناو گه‌شه‌پێدان‌و په‌ره‌پێدانی ڕۆحیه‌ی یه‌کترقبوڵکردندا بخرێته کار، نه‌ک دڕدۆنگی‌و ئاشوب‌و که‌تنکردن‌و دووبه‌ره‌کی نانه‌وه! به‌ڵام ئێوه یانی لیستی گۆڕان، زیاتر له هه‌ر لایه‌نێکی تر له پشتی هه‌ڵچون‌و شۆڕشی خیابانی‌و بزواندنی هه‌ستی تازه‌لاوان‌و ئیستیفزاز کردنه‌وه ڕاوه‌ستاون. ئێوه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خۆتاندا ڕاستگۆن‌و ویژدانتان حوکمتان ده‌دات، به‌و ده‌لیلانه‌ی باسم کردن، هه‌قه پایدۆسی لێبکه‌ن‌و ئه‌م ئاژاوه‌یه له کۆڵی کۆمه‌ڵگا دوور خه‌نه‌وه.
ئێمه کۆمۆنیسته‌کان ووتمان؛ ئه‌مه هه‌ڵبژاردن نیه، به‌ڵکو سیناریۆیه‌که بۆ فریودانی جه‌ماوه‌رو وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆری هاوڵاتیان بۆ شه‌رعیه‌تدانه‌وه به‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی قه‌ومی به‌سه‌ر کوردستاندا. ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان پێئه‌چێ واقعییه‌ت‌و ڕاستی ئه‌م هه‌ڵوێست‌و لێکدانه‌وه‌ی ئێمه پشتڕاست بکاته‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی ساڵی 992 به شه‌ڕه‌په‌ڕۆ ده‌ستیپێکردو به شه‌ڕی ناوخۆ کۆتایی هات، جه‌نگی لۆگۆکانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه تازه‌یه هوشداریه‌کی بێئه‌ملاولایه بۆ درێژه‌کێشانی ڕه‌وشی پێشێلکاریه‌کان به ئاراسته‌ی خۆشکردنی زه‌مینه‌ی به‌رپاکردنی جه‌نگێکی دیکه‌دا! چونکه ئه‌مه هه‌ڵبژاردن نیه شه‌ڕی کورسی‌و ده‌سه‌ڵات‌و تاڵان‌کردنی سه‌روه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردستانه!
بۆیه ئه‌زموونی جووڵانه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردی‌و حیزبه‌کانی له هه‌ژده ساڵی ڕابردوودا، له ویژدانی جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌ڵکی کوردستاندا، درێژکراوه‌ی شه‌ڕه‌په‌ڕۆی ئه‌وسایانه هه‌تا ئه‌گات به جه‌نگی لۆگۆکانیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌یاندا! ناوه‌رۆکی په‌یامی سه‌رجه‌م لایه‌ن‌و لیست‌و قه‌واره‌کانی نێو ئه‌م سیناریۆیه‌ی هه‌ڵبژاردنی کوردستان، یه‌ک شته، ئه‌ویش ڕاگرتنی ده‌سه‌ڵات‌و باڵاده‌ستیی ئه‌حزابی کوردی به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵک‌و کۆمه‌ڵگای کوردستانه‌وه. جیاوازی چیه‌و خه‌ڵکی کام قازانج ئه‌که‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ندێک له ده‌م‌و چاوه‌کانی نێو پارله‌مان به هه‌ندێکی تر بگۆڕێن، یاخود حیزبێکی نوێ ببێته سه‌رباری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی میلیشیایی به‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه! له شه‌ڕه‌په‌ڕۆوه تا جه‌نگی لۆگۆکان یه‌ک ئاراسته‌ی سیاسیه، سه‌رنجێکی کورت له ڕه‌وشی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێستا، هاوکاریمان ده‌کات په‌ی به مه‌ترسی دۆخه‌که به‌رین‌و ئه‌م شه‌ڕه لۆگۆیه وه‌کو هوشداریه‌ک بۆ جه‌نگ‌و ئاژاوه‌یه‌کی دیکه ته‌ماشاکه‌ین‌و هه‌وڵ بده‌ین سه‌رجه‌می کایه‌که به ڕیسواکردنی په‌ک بخه‌ین!
2ته‌مموز2009
حه‌مه غفور
hamaxafoer@yahoo.com
Entry Filed under: حه‌مه‌غه‌فور. .
هـــۆکـــاری ســـهرهکـــیی زۆربـــوونـــی کێـــشه کـــۆمـــهڵایـــهتیـــیهکـــان پـــیـــاوانـــن.
فرێدریش ئێنگڵس و ڕزگاریی ژنان – باسێكی ئاڵۆز
كه‌مپه‌ینی داكۆكی له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی
ژن لــهنێــوان بـیری كـۆنـخوازی وجیــهانـگـیریدا
قه‌واره‌ی ژنانی ئێرانی له ناو ئاوێنه‌ی مێژودا ئێتر تارمایی نیه.”
به ش کۆمه‌ڵایه‌تی له سه ر تووند‌و تێژی ۆ ڕه شه کوژی ژنان
نووسه‌ر مارى وڵستنکرافت:من وه‌ک ئه‌وه‌ى تۆ یاسادارێژهریت له‌گه‌ڵت ده‌دوێم،
به چ شێوه‌یه‌ك خێزان پێكه‌وه ده‌نێیت؟
مارکسیزم و مەسەلەی چەوسانەوە
به‌شداریی ژنان لهپێكهوهنانی ئابووریی ده‌وڵه‌تدا
زواج 450 کچ 6 تا 10 ساله له گه ل پیاوان 16 تا 36 ساله
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed