عه‌لیزاده: کوردستان باوه‌ڕی به‌ریفۆرمخوازه‌كان نییه
2. ته‌مموز 2009
ئیبراهیمی عه‌لیزاده، سكرتێری یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به‌دوا گۆڕانكارییه‌كانی ئێران‌و كوردستانی رۆژهه‌ڵات ده‌دوێت.
*هۆكاری درێژه‌كێشانی ئه‌م رووداوانه چین‌و چاوه‌ڕوانی چی تریان لێده‌كرێت؟
ـ ئه‌م ئه‌زمه سیاسییه‌ی كه ئێستا له‌ئێران ته‌قیوه‌ته‌وه، ئاكامی دوو واقیعی جیاوازن، یه‌كیان كێشه‌كانی ناوخۆی رژێم‌و ئه‌ویتریان ناڕه‌زایی‌و بێزاری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكه له‌ڕژیمی كۆماری ئیسلامی. هه‌بوونی كێشه‌ی ناوخۆیی له‌ناو ریزه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا دیارده‌یكی نوێ نییه، ئه‌وه‌ی كه نوێیه ئه‌وه‌یه ئه‌م دیارده‌یه گه‌یشتووته ئاستێك كه پێكه‌وه‌ژیانی دوو باڵه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ناوخۆی رژێم گه‌لێك دژوار بۆته‌وه‌و باڵی ویلایه‌تی فه‌قیه‌و خامنه‌یی واته موحافیزه‌كاره‌كان له‌چوار ساڵی رابردوودا زه‌مینه‌یان خۆشكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی باڵه‌كه‌ی تر له‌ده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵات به‌ته‌واوی دوور بخه‌نه‌وه. نه‌ك هه‌ر هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی ده‌یه‌م، به‌ڵكوو هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی پێشووش كه ره‌فسه‌نجانی له‌ركه‌به‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دا شكستی خوارد، هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌شێوه كوده‌تایه‌كی سوپای پاسداران له‌دژی ره‌فسه‌نجانی‌و باڵه‌كه‌ی ئه‌و ناوده‌برا. له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا سوپای پاسداران له‌ڕێگای ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو هاتبووه ناو ده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌وڵه‌ته‌وه زیاتر له‌چوارده وه‌زیرو ژماره‌یه‌كی زۆر له‌مودیرانی باڵای وڵات له‌ئه‌ندامانی سوپای پاسداران بوون.
*پێت وایه ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه، ئاڵوگۆڕ له‌ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا دروستده‌كات؟
ـ ئامانجی ریفۆرمخوازه‌كان، گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تیی له‌ده‌زگای ده‌سه‌ڵاتی جمهوریی ئیسلامی‌دا نییه. ئه‌وان بۆ پاراستنی رژێمی ئیسلامی‌و میراتی خومه‌ینی ستراتیژییه‌كی جیاوازیان هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت ناوی ریفۆرمخوازیش زۆر به‌باڵایان نه‌بڕاوه. ده‌سه‌ڵات له‌ناو ئه‌وان‌و باڵی موحافه‌زه‌كاردا دابه‌شببوو به‌و مه‌رجه‌ی كه باڵی موحافه‌زه‌كار ده‌ستی باڵای هه‌بوو. زۆرترین ته‌وه‌قوعی ریفۆرمخوازه‌كان ئه‌وه‌یه كه هاوسه‌نگییه‌كه بخه‌نه‌وه جێگای خۆی‌و پێش به‌سڕینه‌وه‌ی یه‌كجاری خۆیان بگرن. به‌ڵام ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له‌ئاستێكدایه ئه‌وان كه له‌سه‌ره‌تاوه هانده‌ری بوون ئێستا پێیان كونترۆڵ ناكرێ.
*سه‌باره‌ت به‌م روودانه ئێوه وه‌ك لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان بۆ وتار‌و هه‌ڵوێستێكی هاوبه‌شتان نییه له‌گه‌ڵ حیزبه دیموكرات‌و كۆمه‌ڵه‌كانی تردا؟
ـ ئێمه له‌لای خۆمانه‌وه نه‌ك هه‌ر خه‌مسارد نین به‌ڵكو زۆریش به‌مه‌سه‌له‌كه‌وه خه‌ریكین. به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌كارو هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه كه سیاسه‌ت‌و بۆچون‌و رێگای جیاواز هه‌یه، ئه‌وه‌یه كه ناهێڵێ به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش شكڵ بگرێ. كاتێك لایه‌نێك داوا ده‌كات كه خه‌ڵك پشتیوانیی بكه‌ن له‌كه‌ڕوبی، به‌ڵام لایه‌نێكیش ده‌ڵێ كه ئه‌سله‌ن هه‌ڵبژاردنه‌كه موقاتعه بكه‌ن، جێگایه‌ك بۆ رێكه‌وتنێكی هاوبه‌ش له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا نامێنێ. ئه‌گه‌ر لایه‌نێك به‌خه‌ڵك ده‌ڵێ مه‌بن به‌ئامڕازی ده‌ستی حیساب لێكده‌ركردنی باڵه‌كانی ناوخۆی رژێم‌و لایه‌نێك راسته‌وخۆ پشتیوانیان لێده‌كات. روونه كه ناتوانن حه‌ره‌كه‌تی هاوبه‌ش رێكبخه‌ن. ئه‌وه‌ی كه ئێمه ئێستا له‌سه‌ری كۆكین، ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی كوردستان له‌هه‌مانكاتدا كه نابێ له‌بزووتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ریی ئێران له‌دژی رژێمی جمهوریی ئیسلامیی دوا بكه‌وێ، له‌هه‌مانكاتدا ناشبێ بكه‌وێته شوێن حه‌ره‌كه‌تێك كه دڵنیا نییه ئاكامه‌كانی به‌قازانجی خۆی ده‌شكێته‌وه.
*بۆچی تا ئێستا خه‌ڵكی كوردستانی ئێران نه‌ڕژاونه‌ته سه‌رشه‌قام بۆ پشتیوانیكردن له‌و ئیعتراز‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی تاران؟
ـ له‌ناو خه‌ڵكی كوردستانی ئێران‌دا بێ باوه‌ڕییه‌كی زۆر قوڵ به‌رامبه‌ر به‌ریفۆرمخوازه‌كان هه‌یه، ئه‌و بێ باوه‌ڕییه، رێگایان نادا بۆ ئه‌وه‌ی كه بكه‌ونه شوێن هیچ كه‌سایه‌تییه‌كی ئه‌وان‌و ئه‌و بانگه‌وازانه‌ش كه ئێستا له‌ئێران ده‌كرێ، له‌ژێر رێبه‌ریی ئه‌واندایه. له‌به‌رئه‌وه، خه‌ڵك تا دڵنیا نه‌بن له‌وه‌ی كه به‌رهه‌می حه‌ره‌كه‌تی ئه‌وان ناچێته كیسه‌ی ئه‌و باڵه‌ی ناو رژێمه‌وه ناڕژێنه سه‌رشه‌قام.
*ئه‌گه‌ر ئێوه‌و حیزبی دیموكرات داوا له‌خه‌ڵكی كوردستانی ئێران بكه‌ن بێنه سه‌ر شه‌قام، پێتانوایه دێن؟
ـ به‌بڕوای من دێن‌و دڵنیاشین له‌وه‌ی كه ئێمه له‌كات‌و شوێنی گونجاو‌دا ئه‌و داوایه‌یان لێده‌كه‌ین. ئه‌وان ده‌زانن كه وه‌ختێ ئێمه ئه‌و داوایه‌یان لێده‌كه‌ین، بیرمان له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی كردووه‌ته‌وه.
ـ به‌ڕوخانی كۆماری ئیسلامی چ هاوسه‌نگییه‌كی سیاسی نوێ له‌ناوچه‌كه‌دا دروستده‌بێت؟
ـ مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه چۆن بڕوخێ؟ ئه‌گه‌ر له‌ئاكامی گه‌شه‌كردنی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی ته‌دریجی كه تێیدا خه‌ڵك رێكخراوتر بن، خه‌ڵك وشیارتر بن‌و به‌دیلێكی پێشڕه‌وو پێشكه‌وتنخواز بێته سه‌ركار، له‌و حاڵه‌ته‌دا من پێموایه سیمای سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر ده‌گۆڕێ. هاوسه‌نگیی هێز له‌هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی به‌قازانجی به‌ره‌ی پێشكه‌وتنخواز ده‌گۆڕێ. هه‌ر له‌فه‌له‌ستین‌و لوبنان‌و له‌هه‌موو شۆینه‌كانی دیكه كه كۆماری ئیسلامی به‌ده‌ره‌جه‌یه‌ك نفووزی هه‌یه، له‌عێراق ته‌نانه‌ت ئاسه‌واره‌ی به‌خێرایی ده‌رده‌كه‌وێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌تیجه‌ی ئه‌و وه‌زعییه‌ته بریتیبێ له‌وه‌ی كه گۆڕانكارییه‌كی ساكار له‌ناو كۆماری ئیسلامی‌دا پێكبێ، بۆ نمونه خامه‌نه‌یی بڕوا‌و ره‌فسه‌نجانی بێته جێگای، باڵی ریفۆرم ده‌وره‌یه‌ك ده‌سه‌ڵات په‌یدا بكه‌ن، له‌و حاڵه‌ته‌دا هیچ گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی پێكنایه‌ت، به‌ڵام پێوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ رۆژئاوا زووتر ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
*ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا داواتان لێ بكا بۆ روخاندنی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئێوه ئاماده‌ن هاوكارییان بكه‌ن؟
ـ نه‌ئه‌مه‌ریكا داوایه‌كی ئاوامان لێده‌كات‌و نه ئه‌گه‌ر بیكات ئێمه هاوكاری ده‌كه‌ین. پێمانوایه ئه‌گه‌ر به‌دڵی ئه‌مریكا ئه‌و رژیمه بڕوخێ، به‌دیلێك كه دێته جێگاین ئه‌و به‌دیله نییه كه بایی ئه‌و هه‌مووه ره‌نج‌و فیداكاری‌و مه‌راره‌ته بێ پێوه‌ی ده‌كێشین.
* كاك برایم ئه‌گه‌ر گۆڕان له‌ئێراندا روویداو به‌ڕێزتان چوونه‌وه بۆ كوردستان، یه‌كه‌م شار كه ئه‌چیته كوێیه‌و ناوه‌ڕۆكی یه‌كه‌م وتارت بۆ خه‌ڵكی چی ده‌بێت؟
ـ فه‌رق ناكات كام شار بێ. حه‌زده‌كه‌م بچمه ئه‌و جێگایه‌ی كه زۆرترین خه‌ڵكی لێكۆده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وكات هاوسه‌نگی به‌قازانجی به‌ره‌ی رێبازی سوسیالیستی‌و كرێكاری نه‌گۆڕا بێ، لێدوانم بۆ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك ئه‌وه ده‌بێ كه نه‌كه‌ونه شوێن ئامانجی لێڵ‌و ناڕوون. كرده‌وه‌ی هێزه‌كان بكه‌ن به‌پێوانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنیان نه‌ك به‌ته‌نها ئیدعاو قسه‌كانیان. ئه‌وه‌ی كه ئێمه پێویستیمان پێیه‌تی‌و وشیارییه‌كی قوڵی چینایه‌تی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه.
شۆڕشی ساڵی 1979 له‌ئێران شكستی خوارد، خه‌ڵك ئه‌بێ وریا بن ئه‌م ئه‌زموونه تاڵه دووپات نه‌بێته‌وه. ئامانجی ئێمه ته‌نیا راپه‌ڕاندن نییه، به‌ڵكو راپه‌ڕاندنێكه كه له‌هه‌مانكاتدا خه‌ڵك بزانن به چ ئاكامێك ده‌گات.
ئا: سنوور
awene
Entry Filed under: ئیبراهیم عه‌لیزاده. .
فرێدریش ئێنگڵس و ڕزگاریی ژنان – باسێكی ئاڵۆز
كه‌مپه‌ینی داكۆكی له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی
ژن لــهنێــوان بـیری كـۆنـخوازی وجیــهانـگـیریدا
قه‌واره‌ی ژنانی ئێرانی له ناو ئاوێنه‌ی مێژودا ئێتر تارمایی نیه.”
به ش کۆمه‌ڵایه‌تی له سه ر تووند‌و تێژی ۆ ڕه شه کوژی ژنان
نووسه‌ر مارى وڵستنکرافت:من وه‌ک ئه‌وه‌ى تۆ یاسادارێژهریت له‌گه‌ڵت ده‌دوێم،
به چ شێوه‌یه‌ك خێزان پێكه‌وه ده‌نێیت؟
مارکسیزم و مەسەلەی چەوسانەوە
به‌شداریی ژنان لهپێكهوهنانی ئابووریی ده‌وڵه‌تدا
زواج 450 کچ 6 تا 10 ساله له گه ل پیاوان 16 تا 36 ساله
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed