فریای کورده ئاواره‌کانی رومادی بکه‌ون!
3. ته‌مموز 2009
جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی کوردستان
هه‌روه‌ک ئاگادارن ماوه‌یه‌کی زۆره ، کۆمه‌ڵێک کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، به‌هۆی باری سیاسیه‌وه له‌ده‌ستی رژێمی فاشیستی ئێرانی
ماڵوشوێنی خۆیان به‌جێهێشتووه‌و ئاواره‌بوون. حکومه‌تی عێراق ئه‌م خه‌ڵکه ئاواره‌ی له شاری رومادی داناوه. وا بۆماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ، ئه‌م خه‌ڵکه هه‌ژارو شۆرشگێره له‌خراپترین باری ژیاندا رۆژگار به‌سه‌ر ده‌به‌ن, هه‌تاوه‌کوو ئه‌مرۆش هیچ ده‌زگایه‌کی حکومی یان رێکخراوێکی مرۆڤ دۆست،ئاوڕێکی له‌م خه‌ڵکه قاره‌مانه نه‌داوه‌ته‌وه. له‌پاش داگیرکردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه، ژیانی ئه‌م خه‌ڵکه خراپتر بووه، چونکه رۆژانه له‌لایه‌ن گرووپه تیرۆریسته عه‌ره‌بیه‌کانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگیان لێ ده‌کرێت. به‌داخه‌وه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش،هیچ یارمه‌تيیه‌کی ئه‌م خه‌ڵکه هه‌ژاره‌ی نه‌داوه.ئاله‌و کاته‌ی که‌ڕۆژانه حیزبه‌کورديیه‌کان ملیۆنه‌ها دۆلار بۆهه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن سه‌رف ده‌که‌ن ، که‌چی هیچ کامیان ئاماده‌نینن بچووکترین یارمه‌تی ئه‌م خه‌ڵکه هه‌ژارو شۆرشگێڕه بده‌ن. هه‌ر بۆیه ئێمه داوا له‌هه‌موو حیزب و ڕێكخراوه‌کان ده‌که‌ین،که به‌ده‌نگ ئاواره‌کانی رومادیه‌وه بچن . له‌هه‌مانکاتیشدا داواکارین له‌حکومه‌تی هه‌رێم که ئه‌و خه‌ڵکه بهێنێته کوردستان و ئوردووگای تایبه‌تیان بۆ دروستبکات و له‌ڕووی ژیان و ته‌ندروستيیه‌وه پێویستیه‌کانیان بۆ دابین بکات. یارمه‌تی نه‌دانی ئه‌م خه‌ڵکه و بێ ده‌نگ بوون له‌ئاست ئه‌م کاره‌ساته ، تاوانێکی گه‌وره‌یه .
چاودێری کوردۆساید. چاک
02/07/2009
Entry Filed under: ناوه‌ندی چاک. .
فرێدریش ئێنگڵس و ڕزگاریی ژنان – باسێكی ئاڵۆز
كه‌مپه‌ینی داكۆكی له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی
ژن لــهنێــوان بـیری كـۆنـخوازی وجیــهانـگـیریدا
قه‌واره‌ی ژنانی ئێرانی له ناو ئاوێنه‌ی مێژودا ئێتر تارمایی نیه.”
به ش کۆمه‌ڵایه‌تی له سه ر تووند‌و تێژی ۆ ڕه شه کوژی ژنان
نووسه‌ر مارى وڵستنکرافت:من وه‌ک ئه‌وه‌ى تۆ یاسادارێژهریت له‌گه‌ڵت ده‌دوێم،
به چ شێوه‌یه‌ك خێزان پێكه‌وه ده‌نێیت؟
مارکسیزم و مەسەلەی چەوسانەوە
به‌شداریی ژنان لهپێكهوهنانی ئابووریی ده‌وڵه‌تدا
زواج 450 کچ 6 تا 10 ساله له گه ل پیاوان 16 تا 36 ساله
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed