یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا باڵویزه‌كانی ئێرانی له وڵاته ئه‌وروپیه‌كان بانگهێشت كرد
3. ته‌مموز 2009
نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا دێت كه ئه‌مرِۆ له بروكسلی پێته‌ختی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامیاندا.
ئاژانسه کان:به گوته‌ی یه‌كێك له به‌ر پرسانی سه‌ر به یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌شداربوانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا رازی بوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر ئێران دا رێوشوێنی زیاتر بگرنه به‌ر.یه‌ك له‌و كارانه‌ی له‌وانه‌یه یه‌كێتی ئه‌وروپا له هه‌مبه‌ر ئێران په‌یرِه‌وی بكات بانگهێشت كردنه‌وه‌ی باڵوێزی وڵاته‌كانیانه له ئێران و رێگری له سه‌فه‌ری به‌رپرسانی ئێرانی بۆ وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا هه‌فته‌ی رابردوو داوایان له تاران كرد، په‌له بكات له ئازاد كردنی فه‌رمانبه‌رانی باڵوێزخانه‌ی بریتانیا له تاران و ئه‌و رۆژنامه‌نووسه یۆنانیه‌ی كه له ئاكامی ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییانه له ئێران ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو.
ئه‌مه له كاتێك دایه كه وتارخوێنی كاتی نوێژی هه‌ینی تاران ئایه‌تۆڵا ئه‌حمه‌د جه‌نه‌تی له‌وتاری ئه‌مرِۆیدا رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانی باڵوێزخانه‌ی بریتانیا له تاران كه له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌منی ئێرانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كرابوون دادگایی ده‌كرێن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا (ده‌یڤید میلیباند) له كاردانه‌وه به‌رانبه‌ر به وته‌كانی ئایه‌تۆڵا ئه‌حمه‌د جه‌نه‌تی له راگه‌یه‌ندراوێك دا گوتویه‌تی ” داوای روونكردنه‌وه‌ی به په‌له ده‌كه‌ین له به‌رپرسانی ئێرانی په‌یوه‌ند دار به‌م بابه‌ته”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا نیازی ئه‌وه‌ی ده‌ربرِیوه كه له‌گه‌ڵ مه‌نوچهر موته‌كی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتووێژ بكات.
هه‌روه‌ها دووپاتیشی كردوه‌ته‌وه كه فه‌رمانبه‌ره‌كانی باڵوێزخانه‌ی بریتانیا له ئێران به‌شداریان له هیچ كردارێكی نایاسایی دا نه‌كردووه.
Entry Filed under: ئـــاژانـــسه کـــان. .
فرێدریش ئێنگڵس و ڕزگاریی ژنان – باسێكی ئاڵۆز
كه‌مپه‌ینی داكۆكی له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی
ژن لــهنێــوان بـیری كـۆنـخوازی وجیــهانـگـیریدا
قه‌واره‌ی ژنانی ئێرانی له ناو ئاوێنه‌ی مێژودا ئێتر تارمایی نیه.”
به ش کۆمه‌ڵایه‌تی له سه ر تووند‌و تێژی ۆ ڕه شه کوژی ژنان
نووسه‌ر مارى وڵستنکرافت:من وه‌ک ئه‌وه‌ى تۆ یاسادارێژهریت له‌گه‌ڵت ده‌دوێم،
به چ شێوه‌یه‌ك خێزان پێكه‌وه ده‌نێیت؟
مارکسیزم و مەسەلەی چەوسانەوە
به‌شداریی ژنان لهپێكهوهنانی ئابووریی ده‌وڵه‌تدا
زواج 450 کچ 6 تا 10 ساله له گه ل پیاوان 16 تا 36 ساله
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed