“موسه‌وی و خاته‌می جاسوسی ئه‌مریكان و ده‌بێت دادگایی بكرێن”
4. ته‌مموز 2009
ئاژانسه کان:حسێن شه‌ریعه‌تمه‌داری خاوه‌ن ئیمتیازی رۆژنامه‌ی كه‌یهان داوا ده‌كات میرحسێنی موسه‌وی و محه‌مه‌د خاته‌می به‌هۆی جاسوسی بۆ ئه‌مریكا،
دادگایی بكرێن.
حسێن شه‌ریعه‌تمه‌داری خاوه‌ن ئیمتیازی رۆژنامه‌ی كه‌یهان له وتارێكیدا كه ئه‌مڕۆ شه‌مه له هه‌مان رۆژنامه‌دا بڵاویكردۆته‌وه داواده‌كات هه‌ر دو ریفۆرمخواز میرحسێنی موسه‌وی و محه‌مه‌دی خاته‌می دادگایی بكرێن و ئه‌وانی به جاسوسی كردن بۆ ئه‌مریكا و به‌رپرس زانیوه له كوژرانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ئه‌و روداوانه‌ی به‌م دواییانه له تاران و باقی شاره‌كانی تر رویداوه.
خاوه‌ن ئیمتیازی كه‌یهان رایگه‌یاندووه هه‌ندێك به‌ڵگه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه كه ده‌یسه‌لمێنێت، ئه‌نجامدانی “جینایه‌ته‌كان”ی موسه‌وی و لایه‌نگرانی له ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه ئه‌مریان پێكراوه.
شه‌ریعه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی موسه‌ویه‌وه پاڵنه‌ری سه‌ره‌كیان ئه‌مریكا بووه.
شه‌ریعه‌تی كه نوێنه‌ری خامنه‌ییه له رۆژنامه‌ی كه‌یهاندا موسه‌وی و خاته‌می و لایه‌نگرانی به “ستونی پێنجه‌می ئه‌مریكا” ناوبردوه.
وتاره‌كه‌ی خاوه‌ن ئیمتیازی رۆژنامه‌ی كه‌یهان پاش ئه‌وه‌دێت كه له 20 رۆژی رابردوودا خۆپیشاندانی ناڕازیانی ئێران به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بووه‌ته مانشێتی زۆربه‌ی رۆژنامه‌كانی جیهان.روانیوز
Entry Filed under: ئـــاژانـــسه کـــان. .
فرێدریش ئێنگڵس و ڕزگاریی ژنان – باسێكی ئاڵۆز
كه‌مپه‌ینی داكۆكی له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی
ژن لــهنێــوان بـیری كـۆنـخوازی وجیــهانـگـیریدا
قه‌واره‌ی ژنانی ئێرانی له ناو ئاوێنه‌ی مێژودا ئێتر تارمایی نیه.”
به ش کۆمه‌ڵایه‌تی له سه ر تووند‌و تێژی ۆ ڕه شه کوژی ژنان
نووسه‌ر مارى وڵستنکرافت:من وه‌ک ئه‌وه‌ى تۆ یاسادارێژهریت له‌گه‌ڵت ده‌دوێم،
به چ شێوه‌یه‌ك خێزان پێكه‌وه ده‌نێیت؟
مارکسیزم و مەسەلەی چەوسانەوە
به‌شداریی ژنان لهپێكهوهنانی ئابووریی ده‌وڵه‌تدا
زواج 450 کچ 6 تا 10 ساله له گه ل پیاوان 16 تا 36 ساله
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed