پارلمانتارێکی سوێد داوا له حکوومه‌ته‌که‌ی ده‌کات یارمه‌تیی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بدات
4. ته‌مموز 2009
ڕژیمی دێکتاتۆری ئێرانه‌وه” پێی ده‌گوترێ که “خۆتان له کاروباری ناوخۆیی ئێران هه‌ڵمه‌قوتێنن
ڕێنێسانس نیوزـ ستۆکهۆڵم: پارلمانتارێکی پارتی گه‌لی سوێد له وتارێکدا که ئه‌مرۆ بلاویکردۆته‌وه، داوا له حکوومه‌ته‌که‌ی ده‌کات پشتیوانیی ئابووری و مه‌عنه‌وی له ئۆپۆزیسیۆنی ئێران بکات، چوونکا وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێ: “پشتیوانیی تۆکمه‌ی سوێد بۆ نێلسۆن ماندێلا و ڕێکخراوی “ئه‌ی ئێن سی” له سه‌رده‌می نه‌فره‌تئامێزی ئاپارتایددا داستانی خوڵقاند و پرۆسه‌ی کۆتاییهێنان به ڕژیمه‌که‌ی خێراترکرد.”
به‌رپرسی بیرۆی نێوده‌وڵه‌تیی پارتی گه‌لی سوێد و ئه‌ندامی پارله‌مانی ئه‌و وڵاته “بیرگیتا ئولس‌سۆن” (وێنه)، له وتارێکدا که ئه‌مرۆ له رۆژنامه‌ی SVDدا بلاویکردۆته‌وه، وێرای ئاماژه به پشتیوانیی وڵاته‌که‌ی له تێکۆشانی ئازادیی له چه‌ند وڵاتێکی ئه‌فریقا و ئه‌مریکای لاتین، ده‌ستنیشانی ده‌کا که “ئه‌و پشتیوانییه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که‌مڕه‌نگ بووه”. ئه‌و ژنه پارله‌مانتاره هه‌ر چه‌ند پێیوایه که “دێموکراسی قه‌ت له ده‌ره‌وه یانیش له سه‌ره‌وه‌ڕا و قه‌تیش به چه‌ک یان ته‌نیا به پاره بنیات نانرێ” به‌ڵام جه‌ختی ده‌کاته‌وه که “دێموکراسی ده‌سته‌به‌ر نابێ به‌بێ دێموکراتگه‌لی خۆجێیی”.
ئه‌و ده‌نووسێ: “ئازادیخوازان له کۆمه‌ڵگه داپڵۆسێنه‌ر، هه‌ژار و له‌بیرکراوه‌کاندا پێویستیان به پشتیوانیی سیاسی، ئه‌خلاقی و ئابووری هه‌یه.” چوونکا وه‌ک ئه‌و ده‌نووسێ: “دێموکراسی قه‌ت له بۆشاییه‌وه سه‌ر ده‌رناهێنێ”.
ئولس‌سۆن له درێژه‌ی وتاره‌که‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌کا که “ده‌یان ساڵه له لایه‌ن ڕژیمی دێکتاتۆری ئێرانه‌وه” پێی ده‌گوترێ که “خۆتان له کاروباری ناوخۆیی ئێران هه‌ڵمه‌قوتێنن”. به‌ڵام وێرای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه جه‌ختی ده‌کاته‌وه “کاتێک رژیمێک تاکه‌که‌سگه‌کی تینووی ئازادی سه‌رکوت ده‌کا، هه‌ڵبژاردنی ئازاد به‌ڕیوه‌نابا و رۆژانه مافه‌کانی مرۆڤ پێشێل ده‌کا، ئه‌وا ئه‌وانه قه‌ت کاروباری ناوخۆیی نین”.
ئه‌و هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: “گرینگ نییه ئه‌گه‌ر دیکتاتۆر هه‌زاران کیلۆمه‌تر لێمانه‌وه دوور، یان جیرانمان بێ. ملهوڕی، فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی هه‌ڵبژاردن و سه‌رکوتکردن په‌سه‌ند ناکرێ. ته‌نیا یه‌ک شێوازی به‌ڕێوه‌بردن هه‌یه که شیاوی شارۆمه‌ندانی ئازاده، ئه‌ویش ناوی دێموکراسییه.”
ئولس‌سۆن وێرای ئاماژه به‌وه که رۆژئاواییه‌کان له ماوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی تاران‌دا بێده‌نگ بوون جه‌ختی ده‌کاته‌وه که “ئه‌رکی ئه‌خلاقیی ئێمه‌یه وه‌ک سیاسه‌تمه‌داری سوێدی بێده‌نگ نه‌بین.”
پێیوایه کاتی ئه‌وه هاتووه کۆتایی به‌و بێده‌نگییه بهێنرێ و پێشنیاریش ده‌کا “وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م، فۆندێکی پشتیوانیی به‌رفراوان بکرێته‌وه بۆ بزاوتی دێموکراسیخوازیی له ئێران.” کۆنکرێتیش ئاماژه به رۆڵی بلاگنووسه‌کان، مێدیا ئه‌لکترۆنییه‌کان و چالاکانی بزاوتی ژنان ده‌کا و ده‌ستنیشانی ده‌کا که “به‌بێ رۆڵی ئه‌وان قه‌ت ئه‌و زانیارییانه‌ی ئه‌و دواییه‌مان ده‌ست نه‌ده‌که‌وت”
له کۆتایی وتاره‌که‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌کا که ئه‌گه‌ر حکومه‌تی سوێد بڕیاری داوه سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی ئابووریش یارمه‌تیی دێموکراسی و ئازادیی ڕاده‌ربرین بدا له جیهاندا، با ئه‌و پشتیوانییه بدرێت به‌و ئێڕانییانه که ده‌زانن ئێرانێکی دیکه‌ی دوور له ئێرانی مه‌لاکان مومکینه.”
ڕێنێسانس
Entry Filed under: Uncategorized. .
هـــۆکـــاری ســـهرهکـــیی زۆربـــوونـــی کێـــشه کـــۆمـــهڵایـــهتیـــیهکـــان پـــیـــاوانـــن.
فرێدریش ئێنگڵس و ڕزگاریی ژنان – باسێكی ئاڵۆز
كه‌مپه‌ینی داكۆكی له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی
ژن لــهنێــوان بـیری كـۆنـخوازی وجیــهانـگـیریدا
قه‌واره‌ی ژنانی ئێرانی له ناو ئاوێنه‌ی مێژودا ئێتر تارمایی نیه.”
به ش کۆمه‌ڵایه‌تی له سه ر تووند‌و تێژی ۆ ڕه شه کوژی ژنان
نووسه‌ر مارى وڵستنکرافت:من وه‌ک ئه‌وه‌ى تۆ یاسادارێژهریت له‌گه‌ڵت ده‌دوێم،
به چ شێوه‌یه‌ك خێزان پێكه‌وه ده‌نێیت؟
مارکسیزم و مەسەلەی چەوسانەوە
به‌شداریی ژنان لهپێكهوهنانی ئابووریی ده‌وڵه‌تدا
زواج 450 کچ 6 تا 10 ساله له گه ل پیاوان 16 تا 36 ساله
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed