له چه‌مچه‌ماڵ پاركێك به ناوی پارله‌مناتار و داواكاری گشتی دۆزی ئانرات فرێد ته‌یفن ده‌كرێته‌وه
5. ته‌مموز 2009
كوردۆساید-چاك:ڕۆژی چوارشه‌ممه1-7-2009 كاتژمێر 1,15پاشنیوه‌ڕۆ له پارله‌مانی هۆڵه‌ندا,شاندێكی ناوه‌ندی چاك كه پێك هاتبوون
له به‌ڕێزان ڕه‌نجده‌ر ڕه‌سول و ئالان هه‌ورامی و عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د سه‌ردانی پارله‌مانتار فرێد ته‌یفنیان كرد له باڵه‌خانه‌ی پارله‌مانی هۆڵه‌ندا له شاری لاهای,له لایه‌ن به‌ڕێزییه‌وه به گه‌رمی پێشوازیكران,شانده‌كه‌ی چاك وێنه‌ی ئه‌و پاركه‌یان پێی به‌خشی كه به داواكاری ناوه‌ندی چاك و به پشتیوانی كاك عوسمانی حاجی مه‌حمود و به‌رپرسی ئیداره‌ی گه‌رمیان مه‌لا سه‌عید و كاك تاریق قایمقامی ئیداره‌ی گه‌رمیان و كاك نه‌وزاد قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ به‌ناوی به‌ڕێزییه‌وه ناو نراوه.
به‌ڕێز فرێد ته‌یفن یه‌كه‌م داواكاری گشتی دۆسیه‌ی فرانس ڤان ئانرات بوو,كارێكی زۆر و پڕ بایه‌خی كرد بۆ سه‌رخستنی ئه‌و دۆسیه‌یه‌و به جینۆساید ناسینی تاوانه‌كانی دژ به گه‌لی كورد ئه‌نجامداراوه,هاوكات یه‌كێكه له‌و پارله‌مانتارانه‌ی كار بۆ درووستكردنی مۆنمێنتی ئه‌نفال ده‌كات له هۆڵه‌ندا كه بیرۆكه‌ی درووستكردنی مۆنمێنته‌كه پارله‌مانتار هاریڤان بۆمڵه له پارتی سۆسیالستی هۆڵه‌ندی.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه چاك له دیسه‌مبه‌ری 2005ه‌وه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه جێگه‌یه‌ك به ناوی به‌ڕێزییه‌وه بكرێته‌وه له كوردستان.
به‌ڕێزی شادمانی خۆی بۆ ئه‌وه ده‌ربڕی كه كورده‌كان ئه‌ویان له یاده و بڕیاری دا وه‌ینه‌كه له ژوره‌كه‌ی هه‌ڵواسێت و له ده‌رفه‌تی له باریشدا سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵ و پاركه‌كه بكات.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه به‌ڕێز قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ كه له یاداوه‌ری تاوانی سه‌رده‌شت به‌شداری كرد له وڵاتی نه‌رویج ئاماده‌یی ده‌ربڕی بانگهێشتی به‌ڕێزی بكه‌ن بۆ كوردستان.
چاودێری كوردۆساید-چاك-كؤميته ى هؤله ندا
Kurdocide Watch
5-7-2009
www.chaknews.com
www.kurdocide.org
chak_org@yahoo.com
Entry Filed under: ناوه‌ندی چاک. .
فرێدریش ئێنگڵس و ڕزگاریی ژنان – باسێكی ئاڵۆز
كه‌مپه‌ینی داكۆكی له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی
ژن لــهنێــوان بـیری كـۆنـخوازی وجیــهانـگـیریدا
قه‌واره‌ی ژنانی ئێرانی له ناو ئاوێنه‌ی مێژودا ئێتر تارمایی نیه.”
به ش کۆمه‌ڵایه‌تی له سه ر تووند‌و تێژی ۆ ڕه شه کوژی ژنان
نووسه‌ر مارى وڵستنکرافت:من وه‌ک ئه‌وه‌ى تۆ یاسادارێژهریت له‌گه‌ڵت ده‌دوێم،
به چ شێوه‌یه‌ك خێزان پێكه‌وه ده‌نێیت؟
مارکسیزم و مەسەلەی چەوسانەوە
به‌شداریی ژنان لهپێكهوهنانی ئابووریی ده‌وڵه‌تدا
زواج 450 کچ 6 تا 10 ساله له گه ل پیاوان 16 تا 36 ساله
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed