فستق بۆ ئافرەتی شیردەر
5. تشرینی یهكهم 2009
فستق Pistachio پێكهاتووە لە ئاو، پرۆتین، نیشاستە، زەیت، ریشاڵی سیلیلۆزی، هەروەها فستق زۆر
دەوڵەمەندە بە كانزاكانی سۆدیۆم، پۆتاسیۆم، فۆسفۆر و ڤیتامینەكانی A و B. فستق چەوری ناتێری تێدایە كە خۆراكێكی زۆر گرنگە بۆۆشانەكانی مێشك، هەروەها كانزی فۆسفۆریش گرنگی زۆری هەیە بۆ چالاككردنەوەی سووڕی خوێن لە مێشكدا و باشتركردنی فرمانەكانی مێشك وەكو سەرنج و تەركیز و ئەزبەركردن و كردارە ماتماتیكییەكان. خواردنی فستق یارمەتی لەش دەدات بۆ وەدەستهێنانی وزە لە خۆراكدا، هەروەها سووڕی خوێن لە گورچیلەكان باشتر دەكات و نایەڵێ كە قوم لە كۆئەندامی میزەڕۆدا بنیشێت. جگە لەمانە، كازو ددان و پوك لە گەلێك نەخۆشی دەپارێزێت.
لە هەمان كاتیشدا ماسوڵكەكانی زمانەی دەمی گەدە (زمانەی نێوان كۆتایی سورێنچك و گەدە) بەهێز دەكات، بەمەشەوە نایەڵێت كە ترشەلۆكی گەدە بگەڕێتەوە بۆ بەشی خوارەوەی سورێنچك و هەوكردن و ئازار پەیدا بكات، كە هەندێك جار ترشەڵۆكی گەدە هەڵدەكشێ بۆ سەرەوە و نەخۆشی لە قوڕگدا پەیدا دەكات. لە ئافرەتدا، خواردنی فستق یارمەتی دروستبوونی شیر دەدات و چەوری و كانزاكانی زیاتر دەكات، واتە لە رووی كوالیتییەوە شیر باشتر دەبێت. گەلێك لە نەخۆشییەكانی پەیوەست بە كۆئەندامی زاوزێ بە خواردنی فستق بە بەردەوامی سووكتر دەبن، هەروەها نەخۆشییەكانی سینگ و كۆكەش سووكتر دەبن. نەخۆشچانی شەكرەش سوود لە خواردنی فستق وەردەگرن بەوەی كە ئاستی شەكری خوێنیان دادەبەزێت و دەكەوێتە ژێر كۆنترۆلەوە.
Entry Filed under: تـــهنـــدروســـتی زانـــست و ژیـــنـگـــە. .
ئــــــهنــــــــارکـــــیزم چــــــیـــــیه؟
هـــۆکـــاری ســـهرهکـــیی زۆربـــوونـــی کێـــشه کـــۆمـــهڵایـــهتیـــیهکـــان پـــیـــاوانـــن.
فــــرێــــدریــــش ئــــێــــنگڵــــس و ڕزگــــاریــــی ژنــــان – بــــاســــێــــكی ئــــاڵــــۆز
كهمپهینی داكۆكی له بهندكراوانی سیاسی و مهدهنی
ژن لــهنێــوان بـیری كـۆنـخوازی وجیــهانـگـیریدا
ســــۆسیــــالــیــزم ودیــــن .لــیــنــیــن 1909درێــژهی بــابــهت …
مــــــــــارکــــســیــــزم و جــیــــهــانــــی ئــــــهمــــــڕۆ
لــه نــێوان مــام جــهلال و مــــندا
قهوارهی ژنانی ئێرانی له ناو ئاوێنهی مێژودا ئێتر تارمایی نیه.”
به ش کۆمهڵایهتی له سه ر تووندو تێژی ۆ ڕه شه کوژی ژنان
ســــــوســـــــــــیالـــــــــــیزم لــــــه ڕوانــــگهی مـــاركـــسهوه
نووسهر مارى وڵستنکرافت:من وهک ئهوهى تۆ یاسادارێژهریت لهگهڵت دهدوێم،
به چ شێوهیهك خێزان پێكهوه دهنێیت؟
مارکسیزم و مەسەلەی چەوسانەوە
ژنــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــان وکـــــــــۆمـــــــــــۆنـــــــــــیــــــــــزم
بهشداریی ژنان لهپێكهوهنانی ئابووریی دهوڵهتدا
زواج 450 کچ 6 تا 10 ساله له گه ل پیاوان 16 تا 36 ساله
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed