ڤیتامین E دژی ئازار و یارمەتی بەساڵاچووەكان دەدات دژی نەخۆشی دڵ، شێرپەنجە
29. تشرینی یهكهم 2009
وێـــراش نـــیوز:ناوی زانستی ڤیتامین E بریتیە لە )تۆكۆفیرۆل Tocopherol (كە وشەیەكی گریكیەوە . بەم دواییە زۆر باس لەم ڤیتامینەوە دەكرێ
چونكە مادەیەكی دژەئۆكسانی Antioxidant بەهێزە، ئەم مادەیەی كە خانەكان لە تێكچوون (بەتایبەتی DNA) دەپارێزێت . هەندێك لێكۆڵینەوە دەڵێن كە وەرگرتنی ڤیتامین ئی یارمەتی بەساڵاچووەكان دەدات دژی نەخۆشی دڵ، شێرپەنجە، نەخۆشی ئەلزهایمەر، هەروەها گەلێك حاڵەتی تر. ڤیتامین E رۆڵێكی گەورەی هەیە لە پاراستنی دەمار و ماسوڵكەكانی دەزگای زاوزێ و دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن بە شێوەیەكی دروست، هەروەها خوێن شل دەكاتەوە (وەكو ئەسپرین) بەمەشەوە ئەگەری مەیینی خوێن كەم دەكاتەوە كە لە پیرەكاندا دەبێتە هۆی نۆرەی دڵ. زۆر كەس سوودیان لەم ڤیتامینە وەرگرتووە لە چارەسەركردنی سیندرۆمی (گرژی) پێش عادەی مانگانە (PMS) و ئازارەكانی عادە و خوێنریزی قوڕس و نیشانەكانی پاش تەمەنی وەستانی خوێنی مانگانە. سەرچاوەكانی دەوڵەمەندی ئەم ڤیتامینە بریتین لە : نۆكەكان (بە تایبەتی باوی)، تۆوی گولەبەڕۆژە، گەڵای سەوز (رووەكە پەلك سەوزەكان) وەكو سپێناغ و ئەڤوكاتۆ، زەیتی زەیتون. هەروەها بە بڕێكی كەمتر لە زەیتی رووەكیدا هەیە، مایۆنێز، مارگەرین (كەرەی دەستكرد)،بەڵام ئەم سەرچاوانە بڕێكی زۆری چەورییان تێدایە، مرۆڤێكی پێگەیشتوو رۆژانە پێویستی بە تەنها ( 11- 15 ) میللیگرام لەم ڤیتامینەوە هەیە. ئەو بڕەی كە لە خۆراكدایە بەسە تاكو تەندروستیت پارێزراو بێت، بە تایبەتی ئەگەر ئەو خۆراكانە بخۆی كە ئەم ڤیتامینەیان تێدایە، بەڵام ئامانجت چارەسەركردنی حاڵەتێك بێت وەكو ئازاری عادە، ئەوسا ئەو بڕەی كە پێویستە تەنها لە خۆراكەوە ناگاتە لەش، لێرەدا پێویست بە بڕی زیاتر دەكات، وەرگرتنی یەك دانە لە دەنكی ڤیتامین E كە (100) یان (400 ) میللیگرامی تێدایە رۆژانە مەبەست دەپێكێت.
Entry Filed under: تـــهنـــدروســـتی زانـــست و ژیـــنـگـــە. .
ئــــــهنــــــــارکـــــیزم چــــــیـــــیه؟
هـــۆکـــاری ســـهرهکـــیی زۆربـــوونـــی کێـــشه کـــۆمـــهڵایـــهتیـــیهکـــان پـــیـــاوانـــن.
فــــرێــــدریــــش ئــــێــــنگڵــــس و ڕزگــــاریــــی ژنــــان – بــــاســــێــــكی ئــــاڵــــۆز
كهمپهینی داكۆكی له بهندكراوانی سیاسی و مهدهنی
ژن لــهنێــوان بـیری كـۆنـخوازی وجیــهانـگـیریدا
ســــۆسیــــالــیــزم ودیــــن .لــیــنــیــن 1909درێــژهی بــابــهت …
مــــــــــارکــــســیــــزم و جــیــــهــانــــی ئــــــهمــــــڕۆ
لــه نــێوان مــام جــهلال و مــــندا
قهوارهی ژنانی ئێرانی له ناو ئاوێنهی مێژودا ئێتر تارمایی نیه.”
به ش کۆمهڵایهتی له سه ر تووندو تێژی ۆ ڕه شه کوژی ژنان
ســــــوســـــــــــیالـــــــــــیزم لــــــه ڕوانــــگهی مـــاركـــسهوه
نووسهر مارى وڵستنکرافت:من وهک ئهوهى تۆ یاسادارێژهریت لهگهڵت دهدوێم،
به چ شێوهیهك خێزان پێكهوه دهنێیت؟
مارکسیزم و مەسەلەی چەوسانەوە
ژنــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــان وکـــــــــۆمـــــــــــۆنـــــــــــیــــــــــزم
بهشداریی ژنان لهپێكهوهنانی ئابووریی دهوڵهتدا
زواج 450 کچ 6 تا 10 ساله له گه ل پیاوان 16 تا 36 ساله
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed