Archive for January, 2010
شـــه‌هـــید ئـــارام ئـــوجـــاخـــی ســـیاســـی كــــــوێــــــره
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د:له یادی 32 ساڵه‌ی مه‌رگی یه‌كێك له سه‌ركرده سیاسییه هه‌ره دڵسۆزه‌كانی هه‌ژاران و بیری چه‌پ و ماركسی
كوردستان كاكه ئارام‌دا,ڕاگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان یادیان له‌و تێكۆشه‌ره كرده‌وه,ئه‌وه‌ی باسیان كرد له ڕه‌وشتی به‌رزو و دڵسۆزی و بیر تیژی و هه‌ژار دۆستی هه‌موو پڕ به پێستی كاكه ئارام بوو, (more…)
سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆن له كوردستان: ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی ریزه‌كانی كوردین… به‌ڵام به‌و رێگایه‌نا “براكه‌ت سه‌ربخه ئه‌گه‌ر سته‌مكاربو یان سته‌ملێكراو”
دیمانه‌ی: الشرق الاوسط
له عه‌ره‌بییه‌وه: فه‌لاح حه‌سه‌ن
نه‌وشیروان مسته‌ف:سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خوازیاریی خۆی پیشاندا سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی هێمن و سه‌قامگیر و داواشی له لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌كه‌ی كرد پابه‌ند بن به یاساكانی هه‌ڵبژاردن و جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان. (more…)
مۆز بخۆ بۆ ئه‌وه‌ى خه‌وێكى خۆشت لێبكه‌وێت
تـــه‌نـــدروســـتی:به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه خواردنى مۆز ده‌بێته هۆى خه‌ولێكه‌وتنێكى خۆش.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه توێژه‌رانى ئه‌مریكى له‌میانه‌ى ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ى كه خواردنى مۆز ده‌بێته هۆى خه‌ولێكه‌وتنێكى خۆش، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گێرِنه‌وه كه مۆز جۆره ماده‌یه‌كى تێدایه‌و كارده‌كاته سه‌ر هۆرمۆنى (میلاتۆنین) كه‌ئه‌و هۆرِمۆنه‌ش رِۆڵى سه‌ره‌كى ده‌گێرِێت بۆ خه‌وێكى قوڵ و خۆش. (more…)
ئه‌مریكا چی ده‌وێت و بارزانی چی دێنێته‌وه؟
ســـه‌رنـــجێك لـــه‌ســـه‌ردانـــه‌كـــه‌ی مـــه‌ســـعود بـــارزانـــی بـــۆ واشـــنتۆن
خه‌سره‌وسایه:له‌سه‌ر داوای كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكا رۆژی 22 ئه‌م مانگه مه‌سعودبارزانی به‌هاوڕێ‌یه‌تی‌له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانێكی هاوباش له‌پارتی و یه‌كیتی گه‌یشته واشنتۆن وله‌گه‌ڵ باراك ئۆباما‌و جۆ بایدن وبه‌رپرسیارانی تری ئه‌م ولاته كۆبوونه‌وه. به‌لام ئامانج له‌م سه‌ردانه‌ی بارزانی بۆ ئه‌مریكا چیه‌و چ ده‌ستكه‌وتێك له‌گه‌ڵ خۆی دێنێته‌وه؟ (more…)
له‌ئێستاوه نێچیرڤان بارزانی پارتی به‌ڕێوه‌ده‌بات
به په‌له:به پێی نووسراوێكی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه ده‌ست ماڵپه‌ری لڤین پرێس كه‌تووه، بارزانی به ره‌سمی
كاروباره‌كانی پارتی به نێچیرڤان بارزانی برازای راده‌سپێرێت.
بڕیاره كه‌به ژماره 3ی به‌روای 19/1/2010 ده‌رچووه ئاماژه به‌وه ده‌كات “له به‌ر به‌ر زۆری ئه‌ركه‌كانم و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و پێویستی ئه‌م قۆناغه‌و دوای راوێژ له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بڕیارماندا ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتی كاروباری پارتی به‌هه‌ڤاڵ نێچیرڤان بارزانی بسپێرم وه‌كو جێگری سه‌رۆكی پارتی، تاكۆنگره‌ی ئاینده”. (more…)
مامۆستایانی ئاینی ناكۆكن لەسەر چۆنیەتی سێكسكردن لەنێوان ژن و مێرد
زۆر ناشرینە كە زمانێك ناوی خودای گەورەی پێ بهێنرێت و ئەو كارە
ناشرینەشی پێبكرێت.
سڤیل-دهۆك :هەروەك چۆن لەزۆربەی كۆمەڵگاكانی جیهانی ئیسلامی، مشتومڕێكی زۆر هەیە لەسەر چۆنیەتی سێكسكردن لەنێوان ژن و مێرد كە چی حەلالەو چیش حەلال نییە، (more…)
هه روه ک له هه واڵه کانی پێشودا بڵاو کرایه وه که هــه‌شــت حــیزبــی رۆژهــه‌ڵاتــی كــوردســتان بــه‌شــه بــودجــه‌یــان لــه هــه‌رێمــی كــوردســتان دیــاری ده‌كــرێــت ساڵانه نزیكه‌ی (4,000,000) چوار ملیۆن دۆلاره
ئیلخانی زاده:پێویست ناكات له‌ئێستادا ڕاگه‌یاندنی كوردی كار له‌سه‌ر ئه‌و
جۆره‌هه‌واڵانه‌بكات‌وبابه‌ته ناوخۆییه‌كانی‌هه‌رێم بباته ده‌ره‌وه
عومه‌ر ئیلخانی زاده سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران به‌ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆی ڕاگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵه‌ی دوور له راستێه ووتیشی: پێویست ناكات له‌ئێستادا ڕاگه‌یاندنی كوردی كار له‌سه‌ر ئه‌و جۆره هه‌واڵانه بكات‌و بابه‌ته ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم بباته ده‌ره‌وه. (more…)
نه‌وشیروان مسته‌فا: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی ریزه‌كانی كورددایه به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌ما‌و به‌رژوه‌ندی سیاسیی هاوبه‌ش
نه‌وشیروان مسته‌فا له چاوپێكه‌وتنێكیدا كه ئه‌مڕۆ(شه‌ممه)
له رۆژنامه‌ی شه‌رقوڵئه‌وسه‌تدابڵاوكراوه‌ته‌وه، رایگه‌یاندووه “ئێمه‌ش وه‌ك هاوپه‌یمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین ریزه‌كانی كورد له یه‌كبخرێن،
هه‌ولێر/ ئه‌سوات ئه‌لعێراق: سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌وشیروان مسته‌فا، رۆژی شه‌ممه، رایگه‌یاند كه بزوتنه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كخستنی ریزه‌كانی كورددایه، به‌ڵام به‌و مانایه نا “پاڵپشتی له‌براكه‌ت بكه زۆردار بێت یاخود زۆرلێكراو” به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندی‌و به‌رنامه‌ی سیاسیی هاوبه‌ش. (more…)
جـــه‌ننه‌تـــی:دوو كـــه‌ســـتان لـــه ســـێداره دا، ده‌ســـتـــتان خـــۆش
وتارخوێنی نوێژی هه‌ینی تارن له وتاری ئه‌مڕۆیدا ده‌ست خۆشی له سه‌رۆكی ده‌زگای دادواری وڵات كرد بۆ له‌سێداره‌دانی دوو
له تاوانبارانی دۆسیه‌ی نائارامییه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن و راشیگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی خوا لێتان رازی بێت ناڕازییه‌كان له سێداره بده‌ن.
ئه‌حمه‌د جه‌نته‌نی، له به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا بۆ سادق لاریجانی سه‌رۆكی ده‌زگای دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران گووتی: “ئێوه گیانێكی دژ به زولم و شۆرشی و خۆشویستنی وه‌لایه‌تتان هه‌یه، كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی خوا لێتان رازی بێت وه‌ك چۆن به روون وئاشكرا ئه‌و دووكه‌سه‌تان له سێداره‌دا، هه‌روا پیاوانه بمێننه‌وه”. (more…)
هه ر که س ته ما شای دوو کانالی کوردی فاحیشه‌یی دکات وه کو وایه مه لهه له‌ماڵه‌كه‌یدابێت.
ئـــاژانـــسه کـــان:دوینێه له نوێژی هه‌ینی قه‌ڵادزه مامۆستایایه‌كی ئاینی له قه‌لادزه به ناوی (ع، ا) له وتاریی هه‌ینیدا باسی له دوو
كه‌ناڵی كوردی كرد كه له كوردستان به‌ڕیوه ده‌برێن و ڕایگه‌یاند: كه كه‌ناڵ چوار و كۆڕه‌ك تیڤی دوو كه‌ناڵی فاحیشه‌یی و شه‌یتاناوین و هه‌ر ماڵێك ئه‌و دوو كه‌ناڵه بكاته‌وه ئه‌وا وه‌كو ئه‌وه وایه كه مه‌لهای له ماڵه‌كه‌یدا بێت. (more…)
ئــــــێرانـــی 2010 تــــــرســـناكـــتره لـــه عــــــێراقـــی 2003
PNA – دوێنێ سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا له‌به‌رامبه‌ر لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی جه‌نگی عێراق ناسراو به لێژنه‌ی
“شیلكوت”رایگه‌یاند، ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی ئێران له ساڵی 2010 دروستی ده‌كات زۆر زیاترن له مه‌ترسییه‌كانی عێراق كه له ساڵی 2003 دروستی كردبوون.
تۆنی بلێر سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا له درێژه‌ی وته‌كانی به‌رامبه‌ر لێژنه‌ی شلیكوت هۆكاری جه‌نگی سه‌ر عێراقی گه‌رِانده‌وه بۆ رابردووی سه‌دام و كاره‌كانی له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی و كوشتنی زیاتر له ملیۆن كه‌س و خۆدزینه‌وه له برِیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به درێژایی ده‌یان ساڵ. (more…)
به‌داخه‌وه هێشتا له‌نێو ئێمه فه‌رهه‌نگی توندوتیژیی‌و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بره‌ویان هه‌یه و بنچینه سه‌ره‌تاییه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ زۆر لاوازن .
دارا ئه حمه د:له پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی (ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ) سه‌باره‌ت به له‌سێداره‌دانه‌که‌ی (عه‌لی کیمیاویی) کۆمه‌ڵێک په‌یوه‌ندییمان
پێوه‌کرا و زۆربه‌یان نیگه‌رانیی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵوێسته ده‌ربڕیبوو و سه‌رسوڕمانیی خۆیان خستبووه روو که چۆن ده‌بێ خه‌ڵکێک له‌نێو کوردان‌دا هه‌بن شادمان نه‌بن به له‌سێداره‌دانی دڕنده‌ترین تاوانبار که ده‌ستی سه‌ره‌کیی هه‌بووه له ئه‌نجامدانی چه‌ندین کاره‌سات و کۆمه‌ڵکوژی وه‌ک ئه‌نفال و کیمیابارانه‌کان و کوشتوبڕه‌کانییتر، بۆیه له وه‌ڵامی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به پێویستی ده‌زانین ئه‌و قسانه‌ی خواره‌وه‌شمان بخه‌ینه سه‌ر هه‌ڵوێسته‌که‌مان: (more…)
نــــــوێـــتریــــــن كلـــیپی كــــــه‌ژاڵ ئـــاده‌مـــی
ۆیــــراش نــــیــــوز:
ئیلام.. نزیكه‌ی 150 ته‌ن پیشه‌ی ده‌ستی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كراوه
مه‌سعوود ئه‌سكه‌نده‌ری سه‌رۆكی ئیداره‌ی میراتی كه‌لتوری و گه‌شتیاری پارێزگای ئێلام رایگه‌یاند: له 10 مانگی رابردوودا نزیكه‌ی
150 ته‌ن پیشه‌ی ده‌ستی هونه‌رمه‌ندانی پارێزگای ئیلاممان ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كردووه.به وته‌ی ناوبراو له پارێزگای ئیلام 8 هه‌زار هونه‌رمه‌ند خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی كاری هونه‌ری و پیشه‌ی ده‌ستین و خوازیارن به‌رهه‌مه‌كانیان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكرێت (more…)
پێشنیاری قه‌ده‌غه‌کردنی حیجابی ئیسلامی له شوێنه گشتییه‌کاندا
هاوشێوه‌ى فه‌رِه‌نسا ،ئیتاڵیاش به نیازى قه‌ده‌غه كردنى پۆشینى نیقابه له ولاَته‌كه‌یدا
ئـــاژانـــسه کـــان:کۆمیسیۆنێکی پارله‌مانی فه‌ڕانسه پێشنیار ده‌کا که پۆشینی حیجابی ئیسلامی له شوێنه گشتییه‌کاندا قه‌ده‌غه بکرێ که وه‌ک ئه‌وان ده‌ڵێن “ئامرازێکه بۆ چه‌وساندنه‌وه و ژێڕده‌سته‌کردنی ژنان”. راپۆرته‌که ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کا که هاووڵاتیانی فه‌ڕانسی گازنده‌یان هه‌یه له زۆربوونی رێژه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی حیجابی ئیسلامی ده‌پۆشن. (more…)
ئاژانسه‌كانی ئێران هه‌واڵی له‌داردانی دووكه‌س له تۆمه‌تبارانی عاشورایان بڵاوكرده‌وه.
ئاژانسىىه کان ئێرانى بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌مرِۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتى كۆمارى ئیسلامى ئێران دوو كه‌سى له‌وانه له‌سێداره‌داوه كه‌ده‌ستیان
هه‌بووه له‌نانه‌وه‌ى ته‌نگژه‌كانى ناوه‌خۆى ئه‌و ووڵاته له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
هه‌روه‌ها ئاژانسى ئیسنا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه كه‌ئه‌وانه‌ى فه‌رمانى له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه 11 كه‌سن و ئه‌مرِۆش دوان له‌مانه له‌سێداردران. (more…)
هــه‌شــت حــیزبــی رۆژهــه‌ڵاتــی كــوردســتان بــه‌شــه بــودجــه‌یــان لــه هــه‌رێمــی كــوردســتان دیــاری ده‌كــرێــت
کمک میلیاردی اقلیم کردستان عراق به گروه‌های معارض ایرانی!
به‌یان: سایتی بازتاب ـ ی ئێران له هه‌والیكدا به نه‌قل له رۆژنامه‌كانی كوردستانی عیراق بڵاویكرده‌وه كه 8 رێكخراو‌و حیزبی رۆژهه‌لاتی كوردستان به‌شه بودجه‌ی خۆیان له بودجه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێی كوردستان بۆ براوه‌ته‌وه. (more…)
مــانــگــێكی خــــوێــــناوی بــۆ ژنــــان لــه كــوردســتان!!
“شتێك له كوردستان نه‌ماوه به‌ناوی كوشتنی ژن به‌بیانوی شه‌ره‌ف”
رێكخه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
خانم ره‌حیم له‌تیف :ئه‌و مانشێته‌ی سه‌ره‌وه‌وته‌ی رێكخه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه، كه له كۆنگریه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌سه‌ره‌تای مانگی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵدا، (more…)
انصارو الاسلام له قاعیده جیا ده‌بێته‌وه
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌به‌ده‌ست سایتی ستانده‌ر گه‌یشتووه انصارو الاسلام كه سه‌ركرده‌كانی بریتین له ( عبدالله شافعی و ئاسۆ هه‌ولێری و
ئه‌یوب انصاری و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی تریی پێشوویان) ئیستا له ڕیكخراوی قاعیده دوور كه‌وتونه‌و په‌یوه‌ندییان كردووه به انصار و الاسلام.
له لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ندێك له ئه‌ندامانی پێشووی قاعیده و انصار و الاسلام خۆیان له قاعید جوودا كردۆته‌وه‌و گروپێكیان پێكهێناوه به‌ناوی انصار و السنه.ستانده‌ر
بارزانی رازی نییه كۆسره‌ت ره‌سول جێگری بێت
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بارزانی، داوای له‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كردووه كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌ستنیشان نه‌كه‌نه‌وه بۆ
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم‌و له‌بری ئه‌و كه‌سێكی تر دابنێن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه بارزانی له‌ڕێگای سیاسه‌تمه‌دارێكی ناسراوی عێراقییه‌وه ئه‌و په‌یامه‌ی ناردووه بۆ تاڵه‌بانی، كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ دانانه‌وه‌ی ناوبراودا نین‌و پێیان باشه كه‌سێكی تری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بۆ ئه‌و پۆسته دابنێن. (more…)
بارزانی كوڕ‌و برازاكه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه بۆ ئه‌مریكا په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتوو: ده‌بێت وه‌لاَمی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه، ئایا وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێم رۆشتووه، یان وه‌كو سه‌رۆكی حزبێك؟
بۆچی سه‌رۆكی هه‌ریم دوو كه‌سی بردووه له‌گه‌ڵ خۆیدا، هیچ پۆستیكی حكومیان نییه،
یان پیۆستیكیان نییه‌كه‌په‌یوه‌ندیداربێت به سه‌رۆكایه‌تی‌هه‌رێمه‌وه”.
حه‌مه سه‌عید حه‌مه عه‌لی په‌رله‌مانتاری لیستی یه‌كگرتوو، سه‌باره‌ت به رۆشتنی مه‌سرور و نیچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌ریمدا بۆ ئه‌مریكا، جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌ریم وه‌لاَمی ئه‌وه بداته‌وه كه‌ئایا وه‌كو سه‌رۆكی هه‌ریم رۆشتووه یان وك‌و سه‌رۆك حیزبیك؟ (more…)
(فــیــلم)بانگه‌وازي دایكی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر بۆ پشتیوانی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له رۆژی 11 ی رێبه‌نداندا
وتوێژی مین‌و هیمه‌تی له‌گه‌ڵ دایكی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر
نامه فرزاد کمانگر خطاب به مادرش از زندان اوين
گــورچــیله‌کانــی حــه‌بیب، جــارێــکی تــرخــوێن ڕێــژیــان کــردووه.
بـه‌نـدیـخانـه:حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی، خوێندکاری زانکۆی ئیلام و یه‌کێکه له چالاکانی فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی شاری سنه، که ماوه‌ی زیادت
ر له دوو ساڵه به تاوانی هاوکاری پارتیه‌کی کوردی ده‌ستگیر و حوکمی ئێعدامی به سه‌ر دا سه‌پێندراوه.حه‌بیبوڵڵا که به ده‌یان جار ڕووبه‌ڕووی دژوارترین ئه‌شکه‌نجه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه هاتووه‌ته‌وه، چه‌ندین جار گورچیله‌کانی خوێن ڕێژیان کردووه و ڕه‌وشی جه‌سته‌یی ناله‌باره. (more…)
بــاڵــیۆزی ئــه‌مریــكا ســه‌ردانی نــه‌وشــیروان مســته‌فــای كــرد
كریستۆڤه‌ر هێلی باڵیۆزی ئه‌مه‌یكا له عێراق، سه‌ردانی بنكه‌ی سه‌ره‌كیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد له گردی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی و
چاوی كه‌وت به نه‌وشیروان مسته‌فا.ماڵپه‌ری سبه‌ی بڵاوی كرده‌وه هێل سه‌ردانی نه‌وشیروان مسته‌فای كردووه و رایگه‌یاندووه “ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌م بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندۆیه‌كانی نێوان باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه وه‌كو به‌شێك له هێزه سیاسیه به‌شداره‌كانی نێو پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق”. (more…)
12 پــێشمه‌رگــه‌ی كـــۆمـــه‌له‌ی زه‌حـــمه‌تـــكێشان راده‌ســتی حیــزبــی دیموكرات ده‌كــرێــن
دوومـــاشـــین پـــێمشمه‌رگـــه‌ی كـــۆمـــه‌له‌ی زه‌حـــمه‌تـــكێشانـــی كوردستان لـــه مـــقه‌ره‌كـــانی كۆمه‌له هـــه‌ڵـــدیـــن‌و بـــه مـــه‌بـــه‌ســـتی گـــه‌رانـــه‌وه‌یـــان بـــۆ
ئـــێران,لـــه سنـــوری‌قـــه‌لادزێ لـــه‌لایـــه‌ن ئـــاســایــشی نــاوچــه‌كــه‌وه ده‌ستگــیر ده‌كــرێــن.
به‌یان:12پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، راده‌ستی حیزبی دیموكراتی كوردستان له شاری كۆیه له كوردستانی عیراق ده‌كرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ویستوویانه به‌ره‌و ئێران بگه‌رێنه‌وه. (more…)
“لە نۆ مانگی 2009 دا لە كوردستان تووندوتیژی بەرامبەر 1423 ژن كراوە”
كچێك لەبەرئەوەی نەیانهێشتووە شوو بە دڵخوازەكەی بكات لە داخان خۆی سووتاندووەو، تاوەكو گیانیشی دەرچووە بنەماڵەكەی
نەیانبردووەتە نەخۆشخانە. پیرەژنێك لە پێناوی كەمكردنەوەی زەوقی ژنان كچان خەتەنە دەكات. ژنێك لەماوەی 10ساڵدا تەنیا 28 رۆژ لەگەڵ مێردەكەی ماوەتەوەو مێردەكەی چووەتە ئەوروپا. ئەوانە بەشێكن لەو بەسەرهاتانەی كە كۆمەڵەی خەڵك بۆ گەشەپێدان لە راپۆرتەكەیان سوودیان لێوەرگرتووە. (more…)
كه‌رِوبی دانی نا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دا
PNA – دوای نزیكه‌ی حه‌وت مانگ له به‌رهه‌ڵستكاری، دوێنێ مه‌هدی كه‌رِوبی رێبه‌ری چاكسازیخوازه‌كان، دانی نا به سه‌رۆكایه‌تی
مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دا.
دوای ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران‌دا، كه له 12ی حوزه‌یرانی رابردوو به‌رِێوه‌چوو، مه‌هدی كه‌رِوبی یه‌كێك له ركابه‌ره‌كانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، ساخته‌كاری له پرۆسه‌كه‌دا كراوه. (more…)
شه‌قامی كوردی چیتر بێده‌نگ نابێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد دروستی كردووه
جه‌وهه‌ر نامیق سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده ڕایگه‌یاند: شه‌قامی كوردی وچیتر ناتوانێت
ئارام بگرێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی كه سه‌ركردایه‌تی كوردی دروستی كردووه جه‌وهه‌ر نامیق ووتی” جیلێكی تایبه‌ت و دیاریكراو له كوردستان ده‌ستیان به‌سه‌ر ماڵ و سامانی میلله‌تدا گرتووه له‌كاتێكدا خه‌ڵكێكی زۆری به‌ره‌و هه‌ژاری و برسیه‌تی ده‌ڕوا بۆیه گه‌ر وا بڕوا میلله‌ت چیتر ئارامی نامێنێت”. (more…)
له‌سه‌ر كیمیارابانی هه‌ڵه‌بجه له‌سێداره‌نه‌دراوه لوقمان عه‌بدولقادر: بڕیاری له سێداره‌دانه‌که هێشتا مانگێكی به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕیوه و بڕیاری كۆتایی له دادگای ته‌میزه‌وه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه
لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به (سبه‌ی) راگه‌یاند: هه‌رچه‌نده له‌كاتی هاتنی نوری مالیكی بۆ
هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێداین كه نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌كه‌مان ئاماده‌ی جێبه‌جێكردنی له‌سێداره‌دانی عه‌لی كیمیایی ببێت، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر خواستی خۆمان كه نامه‌یه‌كمان ئاراسته‌كردبو، به‌ڵێنیشیان پێداین، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌ڵێنه‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كرد.
هه‌روه‌ها پییرۆزبایی خۆی به‌ناوی نوێنه‌ری كه‌سوكاری قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌وه ئاراسته‌ی، كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و شه‌هیدان و كیمیابارانكراوان.. كرد، (more…)
جێـــگیر کـــردن هێـــزی دژ شـــۆڕش لـــه زیـــندانـــی ســــــنه
بــه‌نــدیــخانـه ی سنه: پێژمانی په‌روین، جێگری به‌رپرسی سه‌رجه‌م زیندانه‌کانی ئێران وێڕای زاهید خورشیدی سه‌رۆکی یه‌گانی ئینتزامی و پاراستنی
به‌ندیخانه‌ی پارێزگای سنه سه‌ردانی زیندانی شاری سنه‌یان کرد و ده‌ستیان به ئاماده کردنی یه‌گانی تایبه‌تیی دژ به سه‌رهه‌ڵدان له زیندان کرد. ئه‌و ئاماده‌کردنه بۆ ماوه‌ی 4 رۆژ به سه‌رپه‌ره‌ستیی پاسدار مێهدیی قه‌وامی ده‌خایه‌نێ. (more…)
گـــه‌نـجــێـكی كـــورد ده‌بــــێته ســـه‌رۆكـی گــووگـــڵ
کــــــــورتــــــــه‌یــــــــه‌ك لــــــــه ژیــــــــانـــــی نــــــــه و گــــه‌نــــجه
بێگومان هه‌موومان بایه‌خ به گه‌وره‌یی وێبگه‌ڕی جیهانی (Google) د‌رك پێده‌كه‌ین، گرنگی ئه‌م وێبگه‌ڕه به جۆرێكه كه زۆربه‌ی شاره‌زایانی بواری IT له‌و بڕوایه‌دان كه ئینته‌رنێت به‌بێ Google وه‌ك ناوێكی بێ ناوه‌رۆك وایه. به گوێره‌ی هه‌واڵێك كه ئاژانسی ئایتی نیوزی ئێرانی بڵاویكردۆته‌وه، بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌ڕێوه‌به‌ری ئێستای Google به شێوه‌ی كاتی ده‌ست له‌كاره‌كه‌ی بكێشێته‌وه و بۆ ماوه‌یه‌كی دیارینه‌كراو پشوو بدات، (more…)
له نه‌رویج ته‌قه له ماڵی مه‌لا كرێكار كرا
سه‌عات 01:56 خوله‌كی نیوه‌شه‌وی 24_25/1/2010 دو كه‌سی نه‌ناسراو له شاری ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج ته‌قه‌یان
له ماڵی مه‌لا كرێكار كرد و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتن.به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست سبه‌ی كه‌وتوه، مه‌لا كرێكار له‌و روداوه‌دا هیچ زیانێكی به‌ر نه‌كه‌وتوه و به‌پێی لێدوانی هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ش، ته‌نها چه‌ند فیشه‌كێك به‌ر یه‌كێك له ژوره‌كانی ماڵی مه‌لا كرێكار كه‌وتوه.له كاتی روداوه‌كه‌شدا هێزه‌كانی پۆلیس راسته‌وخۆ گه‌یشتونه‌ته شوێنه‌كه و ده‌ستیان كرد به لێكۆڵینه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌س به گومانی ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره ده‌ستگیر نه‌كراوه.
له‌و روداوه‌دا زاواكەی مه‌لا كرێكار به سوكی بریندار بوه. (more…)
له سێداره‌دانه‌كه‌ى عه‌لى كیمیاوى له‌سه‌ر كه‌یسى ئه‌نفال بووه نه‌ك هه‌ڵه‌بجه
دیده‌ن خه‌له‌كانى/سلێمانى:به‌كر حه‌مه سدیق ئه‌ندامى تیمى پارێزه‌رانى كه‌یسى هه‌ڵه‌بجه به سایتى یه‌گرتووى راگه‌یاند: هێشتا كه‌یسى هه‌ڵه‌بجه ته‌واو نه‌بووه (عه‌لى حه‌سه‌ن مه‌جید) یان له سێداره‌درا بۆیه له‌سه‌ر كه‌یسى ئه‌نفال بووه نه‌ك هه‌ڵه‌بجه.
ئه‌ندامى تیمى پارێزه‌رانى كه‌یسى هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌شى خسته روو به‌بێ ئاگادرى تیمى پارێزه‌رانى كه‌یسى هه‌ڵه‌بجه ئه‌م كاره به‌رێوه‌چووه و له‌سێداره‌یانداوه . (more…)
به‌شداریی PAK له خۆپیشاندانێک دژی حوکمی له سێداره‌دان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
رۆژی شه‌ممه 3 رێبه‌ندانی 2709 رێکه‌وتی (23 ژانویه‌ی 2010) له به‌رده‌م که‌نیسه‌ی گه‌وره‌ی شاری کۆڵنی وڵاتی ئا‌ڵمانیا،
خۆپیشاندانێکی هێمنانه له لایان رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانه‌وه، به‌ڕێوه‌چوو.
خۆپیشاندانه‌که بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له دژی حوکمی له سێداره‌دانه‌کانی ئه‌م دوواییه‌ی لاوانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ده‌ستی کۆماری ئیسلامی و جینایه‌تکاره‌کانی رێژیم له زیندانه‌کاندا، بوو. (more…)
ده‌وڵــــــه‌تی نــــــه‌تــــــه‌وه‌یــــــی هــــــه‌ڵــــــگری ڤــــــایــــــره‌سی کــــــو‌شنــــــده یــــــان چــــــاره‌ســــــه‌ر
مارکس ده‌ڵێت “ده‌وڵه‌ت جگه له ئامێری سه‌رکوتکردنی چینێك له لایه‌ن چینێکی
دیکه‌وه شتێکی تر نییه“. ئه‌مه له کۆماری دیمکراسی یان پا‌شایه‌تیشدا هه‌روایه.
کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی، گۆره‌پانی ململانێی چینایه‌تی نێوان سه‌رمایه و کرێکاره، به واتایه‌کی تر کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی مه‌رجداره به گواستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه له قۆناخی کشتوکاڵییه‌وه بۆ پیشه‌سازی، ئه‌م گواستنه‌وه‌یه‌ش به شێوه‌ی جیاواز روویداوه، هه‌روها ده‌وڵه‌ت ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و گواستنه‌وه‌ییه، به‌و ماناییه‌ی شوێنهڵگری پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی نوێیه، به‌پێی ئێرنست گڵنه‌ر که به پیترین مێژووی هاوچه‌رخه. (more…)
خواردنی پرته‌قاڵ رێگه له‌دروستبوونی به‌ردی گورچیله ده‌گرێت
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ته‌ندروستی ئه‌مریكا ، خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه هۆكارێكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی
مه‌ترسی دروستبوونی به‌ردی گورچیله به رێژه‌ی 50%و چالاككردنی خرۆكه سپییه‌كانی خوێن‌و به هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری .
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ش ده‌رده‌خات كه خواردنی پرته‌قاڵێكی مام ناوه‌ند پێداویستی له‌شی مرۆڤ له‌فیتامین c له شه‌و رۆژێكدا دابین ده‌كات ، جگه له‌وه‌ش پرته‌قال بڕێكی زۆر له فیتامین A و فیتامین B و ترشی ئه‌مینی‌و پۆتاسیۆم‌و ترشی فولێك‌و كالسیۆم‌و یۆدو فۆسفۆر‌و مه‌نگه‌نیزو زینك‌و سودیۆم‌و ئاسن له خۆ ده‌گرێت . (more…)
به‌رپرسیارانی کورد له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وه‌ک فه‌رمانبه‌ری عێراقی کار ده‌که‌ن
چاۆپێکه‌وتن له گه‌ڵ “گۆڤاری کۆوار “له گه‌ڵ ویداد ئاکره‌ییکه له باشووری کوردستان ده‌رده‌چێت، ویداد ئاکره‌یی باسی ئه‌زموونی خۆی کرد
له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وه‌ک به‌رپرسیاری (دیڤێنس ئینته‌رناسۆنال) و تیشکی خسته سه‌ر شێوه‌ی کاکردنی به‌رپرسیارانی کورد له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.په‌رپرسیارانی کورد هیچ جۆره چالاکییه‌ک به‌ناوی کورده‌وه له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ناکه‌ن و زیاتر وه‌ک عێراقی خۆیان ده‌ناسێنن و کار ده‌که‌ن و هێشتا نه‌یان توانیوه وه‌ک فه‌له‌ستینیه‌کان جێگا و پله‌ی تایبه‌تی خۆیان دروست بکه‌ن. حکۆمه‌تی هه‌رێم کوردستانیش خاوه‌ن پلانێکی دیاریکراو نییه و له ڕۆی ستراتیژییه‌وه لاوازه.
ده‌قی چاوپێکه‌وتنه‌که له گه‌ڵ “گۆڤاری کۆوار “کڕته له سه ر ئه م لینکه ی خواڕه وه بکه ن.http://www.defendinternational.org/arkiv/KOWAR10200946.pdf
ئــه‌نارکــۆ- ســــه‌نــدیــکالــیزم پــاش جــه‌نــگی جــیــهانــی یــــه‌کــه‌م
رودۆلف رۆکه ر:پاش جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م، دانیشتوانی ئۆروپا له‌ته‌ك بارودۆخێکی تازه ڕووبه‌ڕوو بوون. میرییه‌کانی پێشووتری
ئۆروپای ناوه‌ندی ڕوخابوون. ڕوسیه له ده‌می شۆڕشێکدا بوو، که هیچ که‌س نه‌یده‌زانی سه‌ره‌نجامه‌که‌ی چی ده‌بێت. شۆڕشی ڕوسیه کارایی له‌سه‌ر هه‌موو کرێکارانی وڵاتانی تر دانابوو. ئه‌وان پێیان وابوو، که ئۆروپا له بارودۆخێکی شۆڕشگێڕانه‌دایه و ئه‌گه‌ر نه‌توانن ئه‌و شۆڕشه به سه‌ره‌نجامێکی یه‌کلاییکه‌ره‌وه بگه‌یێنن، بۆ ساڵانێكی دوورودرێژ هیوابڕاو ده‌بن. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وان به‌زۆری هیوایان به شۆڕشی ڕوسیه‌وه گرێدابوو و به ده‌ستپێکردنی سه‌رده‌مێکی نوێی مێژوویی ئه‌وروپایان ده‌زانی. ساڵی 1919 پارتی بۆلشه‌ڤیك، که له ڕوسیه ده‌سه‌ڵاتی گرتبووه ده‌ست، بۆ پێکهێنانی نێونه‌ته‌وه‌یه‌کی نوێ، (more…)
به به‌ڵگه‌وه ده‌یسه‌لمێنین (به‌عسی و به‌عسیی سه‌دامیی) تاکتیکێکی چرووکی کورسییپه‌رستانه‌ی جه‌لال تاله‌بانییه
دارا ئه‌حمه‌د:فه‌رموون ئه‌وه‌ی خواره‌وه به‌ڵگه‌یه‌کی ده‌زگای موخابه‌راتی عێراقییه له باره‌ی په‌یوه‌ندیی (ساڵح موتله‌گ)وه به ده‌زگای
ناوبراو ده‌دوێ.به‌ڵگه‌که له رۆژی ٢٦\٥\٢٠٠٢ و به کیتابی ژماره س ش ٣٥٠١ ده‌رچووه و باس له‌وه ده‌کا که ساڵح موتله‌گ له ساڵی (١٩٩٩)ه‌وه وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک سه‌ر به‌و ده‌زگا موخابه‌راته‌یه.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه ئه‌وه ده‌رده‌خا که قسه‌که‌ی جه‌لال تاله‌بانی له به‌رگریکردنی له ساڵح موتله‌گ که گوتبووی ( ساڵح موتله‌گ به‌عسییه به‌ڵام به‌عسییه‌کی سه‌دامیی نییه) دووره له راستیی، (more…)
عه‌لی خامنه‌یی داوای هه‌ڵوێستی رون له ئوپۆزسیۆن ده‌كات
ئـــاژانـــسه کـــان:خامنه‌یی رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له نه‌یارانی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی كرد و
ئاگادری كردنه‌وه له ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی ناڕون و دولایه‌نه.
خامنه‌یی له كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی شورای هه‌ماهه‌نگی ته‌بلیغاتی ئیسلامی و به‌رپرسانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاهه‌نگه‌كانی یادی شۆڕش رایگه‌یاند: (more…)
گۆڕان له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر ڕێکخستنێکی تر ماڵی خۆی دروست ده‌کات
هیوا موحه‌مه‌د :هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی گۆڕانه‌وه‌له‌سه‌ر ئه‌وه جه‌خت ده‌کرێته‌وه که گۆڕان ڕێکخستنێک نیه له یه‌کێتی نیشتیمانی
کوردستان جیا بوو بێته‌وه ، ڕاسته زۆر له کادیری پله به‌رز و ناوه‌ندی و ده‌نگ ده‌رانی سه‌ر به یه‌کێتی به لێشاو هاتنه ناو گۆڕان به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاوڕێک له مێژووی سیاسی وولاتانی دیکه‌ی وه‌ک سوڤییه‌ت بده‌ینه‌وه ده‌بینین که ئه‌وه ئاساییه ، (more…)
پارێزه‌ری حیکمه‌تیسته‌کان: له‌وانه‌یه موه‌کیله‌کانم راده‌ستی ئێران بکرێنه‌وه
داوای دیــــــتــــنــــی بـــــــه‌ڵـــــــگـــــــه‌کـــــــــان ده‌کـــــــــــــــا
رێنێسانس نیوز/ ستۆکهۆڵم:پارێزه‌ری ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی حیزبی حیکمه‌تیست که دادگایه‌کی کۆماری ئیسلامی له رێگای پۆلیسی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێ، داوا له پۆلیسی سوێد ده‌کات دۆزی موه‌کیله‌کانی هه‌ڵسه‌نگێنێ چوونکا گومانی ئه‌وه هه‌یه که راده‌ستی ئێران بکرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی سوێد بکه‌ن. (more…)
موتڵه‌گ له وه‌لامی تاڵه‌بانیدا: شانازی به به‌عسیبوونمه‌وه ده‌كه‌م
موتڵه‌گ ئاماده نییه خۆی بێبه‌ری بكات له‌حزبی به‌عس، وتی “ئه‌وه به‌ئیهانه‌كردن
د‌ه‌زانم”.
لڤین:ساڵح موتڵه‌گ سه‌رۆكی به‌ره‌ی دیالۆگ، كه ده‌زگای لێپرسینه‌وه‌و داگه‌ری له هه‌ڵبژاردن دووریخستووه‌ته‌وه، ره‌دیكرده‌وه خۆی بێبه‌ریبكات له به‌عس، پاش ئه‌ه‌ی تاڵه‌بانی سه‌ركۆمار پێشنیاریكردبوو، له به‌رامبه‌ر خۆ بێبه‌ریكردن له به‌عس‌و تاوانه‌كانیدا به‌شداری به به‌عسییه‌كان بكرێت. (more…)
” ئازاد به‌رواری ده‌ڵێت ئه‌و فه‌وزایه‌ی كاتی نێچیرڤان قبوڵ ناكه‌ین”
ڕێكخه‌ری هه‌رێم بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ، دكتۆر دیندار زێباری، رایگه‌یاند كه‌به‌بریارێكی شه‌خسی ئازاد
به‌رواری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و نوری عوسمان به‌رێوبه‌ری دیوانی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی پۆستی رێكخه‌ری هه‌رێم بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لابرا. (more…)
“عه‌لی کیمیایی، نه‌وشیروان و تاڵه‌بانی و سه‌رانی ناسیۆنالیزم له دۆسیه‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا”
ناونیشانی سیمینارێکه له لایه‌ن جه‌مال محسن له حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانه‌وه پێشکه‌ش ئه‌کرێ
پاڵتۆک، ژووری کوردستان یونایتد
ڕۆژی 2 شه‌ممه، 25 ی جانیوه‌ری 2010
کاتژمێر 20:00- 23:00
به‌رِیَزان رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی، رادیۆ ده‌نگی ئه‌مریكا
له‌رۆژی 19/1/2010 كه‌سیَك به‌ناوی دیاری محه‌مه‌د له‌گفتوگۆیَكی رادیۆی بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا خۆی به‌ناوی یه‌كیَك له دامه‌زریَنه‌رانی گروپی رِۆژنامه‌نووسانی بیَسنووری كوردستان ناساندووه‌و ئه‌وه‌ى له‌ناوه‌رۆكی ئه‌و گفتوگۆیه‌دا خۆی به‌یه‌كیَك له‌دامه‌زریَنه‌رانی گروپ ناساندووه‌و به‌خۆی ئه‌و مۆڵه‌ته‌ش داوه كه له‌جیَی دامه‌زریَنه‌ران لیَدوان بدات و له‌باره‌ى گروپیش قسه بكات. (more…)
جه‌وهه‌ر نامیق بێده‌نگی شكاند‌و ڕه‌خنه‌ی له د. به‌رهه‌م گرت بودجه‌ی هه‌رێمیشی به نایاسایی دانا
ستانده‌ر:دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له بێده‌نگی جه‌وهه‌ر نامیق ئه‌و بێده‌نگیه‌ی شكاند‌و له لیدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی knn باسی ئه‌و بودجه‌یه‌ی كرد كه د. به‌رهه‌م
ئاشكرای كرد وه ئه‌و ئاشكرا كردنه‌ی به نایاسایی دانا‌و وتی” ئاشكراكدنی بودجه له كاته‌دا به‌بَی پرسی په‌رله‌مان ته‌نیا به مه‌به‌ستی ڕیكلامكردن بووه بۆ هه‌ڵبژاردن”. له به‌شێكی تری لێدوانه‌كانیدا جه‌وهه‌ر نامیق باسی له بازاڕی كوردستان كردوو به بازاڕێكی بێ سه‌روبه‌ری و فه‌وزایی ناساند ڕایگه‌یاند كه ئه‌و بازاڕه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌رپه‌رسه‌كان به‌كاردێت
کـــــورتـــــه‌یـــــه‌ک لـــــه ژیـــــان و خـــــه‌بـــــاتـــــی لـــــیـــــنین.
سه‌ردار عه‌بدوڵا:له22ی نیسانی ساڵی 1870 ڤلادیمێر ئیلتش ئۆلیانۆف ( لینین) له‌شاری سیمبیرسک که‌ده‌که‌وێته سه‌ر ڕوباری ڤۆلگا
چاو به‌جیهان هه‌ڵده‌هێنێ، ژیانی منداڵی له شاری قازان وسمارا به‌سه‌ر ده‌بات.
باوکی لینین ئیلیا نیکولایفتش ئۆلیانۆف که‌سێکی نه‌دار بوو، به‌ده‌ستگیرۆیی برا گه‌وره‌که‌ی توانی خوێندنی باڵا ته‌واو بکات و ببێته مامۆستای ناوه‌ندی، پاشان بووه پشکنه‌ر( مفتیش) و دوای ئه‌وه بووه به‌ڕێوبه‌ری قوتانخانه گه‌لییه‌کان، که‌سێکی دڵسۆز بوو له کاره‌که‌یدا، هه‌روه‌ها ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی هه‌بوو له دامه‌زراندنی قوتابخانه له‌گونده‌کانی ڕوسیا و فێرکردنی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه. (more…)
ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیۆنال هه‌ڵمه‌تی جیهانی بۆ ڕاگرتنی ئیعدامی حیبیبڵا له‌تیفی ده‌ستپێكرد
ئه‌مڕۆ 22-1-2010,ڕێكخراوی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیۆنال هه‌ڵمه‌تێكی بۆ ڕاگرتنی بڕیاری له سێداره‌دانی حه‌بیباڵله له‌تیفی ده‌ستپێكرد.
وه‌ك له بلاوكراوه‌یه‌كی ڕێكخراوه‌كه‌دا هاتووه و كۆپیه‌كی تایبه‌ی بۆ چاودێری كوردۆساید ناردووه.
ئێمه داوا له هه‌موو هاووڵاتیانی كورد و ڕێكخراو و لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین به‌شداری ئه‌و كه‌مپینه بكه‌ن بۆ ڕاگرتنی بڕیاری له سێداره‌دانی لاوانی كورد,كه ئێستا20 لاو چاوه‌ڕوانی په‌تی سێداره ده‌كه‌ن. (more…)
ئه‌گه‌ر به‌و پێوانه‌یه بڕوانینه کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه؟ ئه‌وا سه‌رانی به‌عسیش بێ تاوان ده‌رده‌چن..!
عرفان کريم :ڕه‌نگه هیچ شتێک به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه ناشیاو وبه‌دڕوو نه‌یه‌ته پێشچاو کاتێک که ئێمه له‌هه‌ڵسه‌نگاندن وگه‌ڕان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی
هۆکاره‌کان وئه‌نجامده‌رانی تاوانێکی سیاسی گه‌وره ومه‌ینه‌تباری وه‌ک کیمابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا،وا ده‌بینین به‌ئاشکرا هه‌قیقه‌ت ده‌کرێته قوربانی سیاسه‌ت وحورمه‌تی سیاسی (نه‌ته‌وه‌یی کورد) ده‌بێته (که‌عبه‌یه‌کی موقه‌ده‌س) و تاریکیه‌ک ده‌دات به‌سه‌ر به‌ڵگه‌و ڕووداوه مێژوویه‌کان و و به‌پاساوی ئه‌وپه‌ڕی بێبنه‌ماو ناکۆک له‌گه‌ڵ عه‌قڵ ومه‌نتیقی بیرکردنه‌وه‌ی سه‌لیمی مرۆڤدا ڕاستیه‌کان په‌رده‌پۆش ده‌کرێن،یاخود به هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵوێستی بێده‌نگی وخۆگێلکردن له‌ڕاستیه‌کان، وه‌ک پچراندنی دیمه‌نێکی (ناحه‌ز) له فلیمێکدا و به‌ئاره‌زوو هه‌وڵده‌درێت هه‌رچونێک بێت ئه‌م رووداوه(ناخۆشه) تێپه‌ڕبکرێت. (more…)

وێراش نیوز له facebook فــــیــــس بــــوک دا
خۆپیشاندان و ناره زایه تێه کانی خه ڵکی
چاو له ڤیــدیــــۆ کلێـــپ هه‌مــــه‌ڕه‌نــــگ ۆیــــراش نــــیــــوز بکه
ئێـــــران لــه هــهرێمی کــوردستانی عێراق خـۆی ئـــــاغـــــایـــــه
بابه ت ئــــیــسلامی و رێکخراوه ئــــیــسلامیه
به ش کۆمه‌ڵایه‌تی له سه ر تووند‌و تێژی ۆ ڕه شه کوژی ژنان
خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له باشوری کردستان و بێ هه ڵوێستی حێزبه کانی روژهه ڵات کوردستان؟
بـــیــــــروڕا (Comments)