Archive for ئایار, 2010
پــێنج بــێژهری کاناڵ ئهلجهزیره دهســتیان لــهكــار كــێشایــهوه
استعــفاي اعتــراض آمــيز پــنج گــويــنده زن تــلويزيوني الــجزيــره
بۆ ئاژانسه کان:دهربڕینی ناڕهزایی به شێوازی جلوبهرگ پۆشین پێنج بێژهری سهرهكی ژن له كهناڵی ئهلجهزیره دهستیان لهكار كێشایهوه.هه شت بێژهرهتلويزيوني ئهلجهزیره چوارمانگ پێش نامهیهكیان بۆ بهڕێوهربهری بهڕهگهز فهلهستینی ئهلجهزیره، وهزاح خهنفهر ناردو سهبارهت به بهربهستهكانی بهردهم پۆشینو خۆجوانكردنی ژنانی بێژهر، ناڕهزاییان دهربڕیو رایانگهیاند ئهمه سیاسهتی توندڕهوانهی ئیسلامییهو ناتهبایه لهگهڵ سیاسهتهكان وڵاتی قهتهر كه ئهم كهناڵه تهلهفزیۆنییهی لێیه. (زیاتر…)
ڕونكردنهوهیهك بۆ ڕای گشتی جیهان دژی ههڵوێستی ڕهگهزپهرستانهی زانكۆی(حاجهت تهپه)ی توركیا
سهبارهت به بهدرۆلهقهڵهمدانی كارهساتی كیمیاباران كردنی ههڵهبجه!
كۆمهڵهی قوربانیانی كیمیابارانی ههڵهبجه لهبهیاننامهیهكدا كهوێنهیهكی بۆ وێـــراش نـــیوز ناردوه،كارهساتی كیمیابارانكردنی ههڵهبجه كه لهلایهن ڕژێمی بهعس و حكومهتی عێراقی سهددامیهوه له(16ی ئازاری 1988)دا ئهنجام درا, وه ویژدانی ههموو مرۆڤه بهویژدانهكانی دونیای ههژاندو, (زیاتر…)
بزوتنهوهی گۆڕان مۆڵهتی یاسایی وهرگرت
بهپێی بڕیارێكی وهزارهتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان و به فهرمانێكی وهزاری، بزوتنهوهی گۆڕان مۆڵهتی یاسایی وهرگرت.لهو فهرمانه وهزارییهدا ئاماژه بهوه كراوه كه “بهپێی مادهی (7،8) له یاسای حیزبهكانی ههرێمی كوردستان ژماره 17ی ساڵی 1993ی ههموار كراو، ئاماژه به رهزامهندی سهرۆكایهتی ئهنجومهنی وهزیران، به نوسراویان ژماره (1253 له 18/5/2010)، (زیاتر…)
دیمانهی هاوپشتی لهگهڵ ئامانج پیرۆت، سەبارەت بە پێشلکردنی ئازادی سیاسی لە سایەی دەسەڵاتی سەرمایەداریی و ئەرکەکانمان لە بەرەنگاربوونەوەیدا.
ئامادەکەری تەوەر هاوپشتی – کامەران ئەحمەد
هاوپشتی:هێشتا یەکەمین هەفتەی مانگی مەی بوو، بێزاریی و هاواری کرێکاری توڕەو ناڕازی و ئازادیخوازی مەراسیمە ئایارییەکان لە دنیای پڕ لە ناعەدالەتی سەرمایەداری ئەمڕۆ لە گوێماندا دەنگیان ئەدایەوە، دیسانەوە هەواڵی تیرۆری مرۆڤێک، قەڵەمێک ، لاوێکی خوێن گەرم و ئازاد هەموومانی ڕاچەڵکاند. ئەمە یەکەمین جار نەبوو کە دەستی تیرۆر قەلەمێک بشکێنێ و ئازیزێکمان لێبکات، مێژووی ١٩ ساڵی ڕابردووی دەسەلاتدارێتی لە کوردستان مێژووی خوێنڕشتنی مرۆڤەکانە! (زیاتر…)
نهێنیی جوانیی لهشولاری دیاز
كامیرون دیاز لهدیدارێكیدا لهگهڵ ڕۆژنامهی “فوگ” وتی: “من ههموو ساتهكانی تهمهنم به خۆشهویستییهوه بهسهردهبهم، لهگهڵ ئهوهی لهدوای مردنی دایكم له ساڵی 2008دا ژیان ئهستهم بوو بۆم، ههربۆیه ههر كهسێك بهو ساتهدا تێنهپهڕێت نازانێت چهنده به ئازاره”.دیاز له درێژهی قسهكانیدا وتی: “نامهوێت وهكو كچێكی تهمهن 25 ساڵان دهربكهوم، بهڵكو من بۆ خۆم خاوهنی لهشولارێكی جوان و ڕێكم كه هۆكارهكهشی بۆ ئهو بهرنامهی خواردنه دهگهڕێتهوه كه دامناوه، (زیاتر…)
شـــــــــــــــۆڕش لــــــــــه پــــــــــراکـــــتــیـــــکدا
ئێریکۆ مالاتێستا – ئۆکتۆبهری
و. لە فاسییەوە: هەژێن:له کۆبوونهوهیهکدا که له بین Bienne ی سویسرا بۆ پهنجاههمین ساڵیادی ئهنجومهنی Saint Imier بهرپا کرا، هاوڕێ بێرتۆنی (Bertoni) و من بۆچونگهلێکمان دهربڕین، که هاوڕێ کۆلۆمێر (Colomer) پێی خۆش نهبوون. ههر بهو جۆرهی که له ئازادی Libertaire ی پاریسدا نووسیویهتی، (زیاتر…)
مالیكی سهردانی سلێمانی دهكات،بۆ ئاماده بوون له رێوڕهسمی دهستپێكردنی كۆنگرهی سێیهمی یهكێتی نیشتمانی كوردستان
له باوه ی هاتنی مالکی بۆ سلێمانی فهرید ئهسهسهرد ئهندامی سهركردایهتی یهكێتی نیشتمانی كوردستان له لێدوانێكی تایبهت بۆ كوردیو رایگهیاند:كۆنگرهی یهكێتی نیشتمانی كوردستان له سلێمانی دهبهسترێت،كۆمهڵێك كهسایهتی بۆ ئهو كۆنگرهیه بانگهیشت كراون، (زیاتر…)
تـــالـــه بانـــی كـــۆمـــهڵـــێك نـــهـــێنی ئـــاشـــكرا دهكـــات
توركیاو پارتی پیوندیان هه بووه له دژی په که که وه ئێرانێش پشتگیری لهلیستی كوردستانی و دهوڵهتی یاساو مجلس الاعلی دهكات.
لهگفتوگۆیهكی بهڕیز سهرۆكی كۆمار لهگهڵ ڕۆژنامهی حیاه مام. جهلال كۆمهڵێك نهێنی دركاندووه لهوانه مام. جهلال ئهو لێدوانهی مالیكی پشتڕاستكردهوه كه وتبووی ماددهی 140 لای ئێمه چارهسهر كراوه (زیاتر…)
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكگرتوو:كۆبونهوهی سهرۆكی ههرێم لهگهڵ پهرلهمان، هیچ نهبوو
كاك مهسعود،كهس پیرۆز نییه!
كاردۆ ئهمین:ڕۆژى شهممه 29/5 چاوى میدیاكانى ناوخۆ و بیانى لهسهر هاتنى سهرۆكى ههریَم بۆ پهرلهمانى كوردستان بوون. بهڵام لهكاتى هاتنى ناوبراو بۆ پهرلهمان، ئهوهى چاوهڕوان نهدهكرا ڕووى دا. ئهوهى چاوهڕوان دهكرا باس نهكرا.وهكو دهزانن تیرۆركردنى خویَندكارو ڕۆژنامهنووس (سهردهشت عوسمان) ڕاى گشتى ناوخۆ و نیَودهوڵهتى نیگهران كرد. (زیاتر…)
ئازادی لە نێوان هستریای پارتی و فتوای مەلابەختیاردا ؟
ڕیبوار عارف:ئازادی تەنیا ئەو دەنگە نەبوو کە دەسەلاتی دووچاری هستریایەکی کەم وینَەی لەوچەشنەکرد، بەڵکو زەنگی ووشیارکردنەوەی ئەو دەسەلاتەش بوو کەناتوانێ ئازادی قبوڵ بکات. ئەم ڕۆژانە شیعارێک کە خەڵکی کوردستان لەدەوری کۆبوونەوە بۆ داکوکی کردن لەماف وئازادیەکانی خۆیان، بەزەڕەبینیش هیچ پەیوەندیەکی بەشیعاروئامانجەکانی حزبە دەسەلاتدارەکانەوە نیە. (زیاتر…)
سیخوڕهكانی یهكێتی
نهبهز گۆران:ههموو هێزێكی سیاسی لهم ههرێمهدا، له رابردوو و ئێستادا، سیخوڕی تیابووه. بهچاوی خۆمان بهشێك لهفایلدارهكانو بهشێك لهسیخوڕهكانمان بینی، بهڵام ئهوهی نهمان بینیوه، ئهو حاڵهتهیه هێشتا دهرنهكهوتووه، ههڵبهته سیخوڕ ئهو مهخلوقهیه لهناوهێزێكی سیاسیدا، كار بۆنهیارهكانی، یان دوژمنهكانی ئهو هێزه دهكات. سیخوڕ، كهسێك نییه بیروڕای جیاوازی ههبێتو لهسهر جیاوازی بیروڕا خۆی چوبێته دهرهوهی ئهو هێزه سیاسییه، بهڵكو سیخوڕ كهسێكه، دهچێته بابی خیانهتكارهوه، سیخوڕ كهسێك نییه حیزبهكهی خۆی توشی پهتای ناعهدالهتی بوبێتو ئهمهی قبوڵ نهبوبێو چوبێته دهرهوهی حیزبهكهیو داوای گۆڕان بكات، مهحمود سهنگاوی، كهفهرماندهیهكی سهربازی یهكێتییهو پێناچێت دوورو نزیك هیچ لهبارهی پێناسی سیخوڕهوه بزانێت، لهدوا قسهكانی خۆیدا دهڵێت (زیاتر…)
سهرۆک پهرلهمانی ئێران رهخنهی له ههڵوێستی ناڕازیان سهبارهت به لهسێدارهدانی کوردهکان گرت
کۆنفرانسی حیزبی سوری نهرویجی و بهشداری ناوهندی چاک.
ناوهندی چاک:حیزبی سوری نهرویجی له ماوهی دوو رۆژی ڕابوردودا کۆنفرانسی خۆی بهست و چهندین حیزبی سیاسی و ڕێکخراوی مهدهنی بانگهێشتکردبوو بۆ ئهم کۆنفرانسه. ناوهندی چاک، یهکێک بوو لهو ڕێکخراوه کوردیانهی که به فهرمی بانگهێشتکرابوو. (زیاتر…)
دوێــــنی نــــوسینگهی كچــــهكهی رهفسنجانی هــــێرشی كــــرایه ســــهر
روابط عمومی دفتر فائزه هاشمی:این یورش وحشیانه بیشتر شبیه حمله مغولان به ایران بوده است
وێـــراش نـــیوز:سایت جرس که سه ر به بالێ سه وز ی ئێرانه بڵاوی کرده وه که دوێنی ژمارهیهك كهسی نهناسراو هێرشیان كرده سهر نوسینگهی فائیزه ی كچی رهفسنجانی له فیدراسیۆنی وهرزشی ژنان و به تهواوی نوسینگهكهیان تێك دا و ههندێ بهڵگه نامهشیان لهگهڵ خۆیان بردوه.بۆ زانیاری زیاتر روداوه که به زمانی فارسێه (زیاتر…)
مـــهسرور بـــارزانى تـــهنگي بـــه كـــۆسرهت رهسوڵ هـــهڵـــچنـــيوه
شرۆڤه-ههڵبوون<پێگهى جهماوهرى كهسایهتییه سیاسییهكان له ههرێمى كوردستاندا گۆرِانكارى گهورهى بهسهردا هاتووه، بۆ ههموو لایهنه سیاسییهكانیش ههولێر یهكلاكهرهوهیه له پێدانى بالاَترین سهنگى جهماوهریى. یهك لهو كهسانه كۆسرهت رهسوڵ عهلییه كه له رابردوودا پێگهیهكى بههێزى جهماوهرى ههبوو، ئهمهش چانسى ئهوهى پێدا كه بتوانێت له ههرهمى كارى سیاسی یهكێتیدا بگاته ئاستێك كه چاوى له كورسییهكهى تاڵهبانى بێت، (زیاتر…)
13 کوژراو و بریندار له ئاکامی تهقینهوهی چاڵه نهوتێک له کرماشان
13کشته و زخمی در انفجار دکل چاه نفت نفت شهر
کرماشان:کاتژمێر 6:30 خولهكی بهرهبهیانی ئهمڕۆ به کاتی کرماشان له چاڵهنهوتی کرماشان که به نهوتی شا ناسراوه ،به شێوهیهکی گوماناوی تهقینهوهیهکی به هێز ڕوویداوه و زیاد له ١٣ کهس شههید و بریندار کراون . (زیاتر…)
جهلال تاڵهبانی:هیـــچ تـــوانایهك نیـــیه بـــۆ ســـهربهخۆبونی كـــوردستان
له دیدارێكدا كه ئهمڕۆ (شهممه) له رۆژنامهی (حهیات) بڵاوی كردوهتهوه، جهلال تاڵهبانی دهڵێت: له سهردانێكمدا بۆ توركیا، پێم راگهیاندن كه توركهكان وههمی ئهوهیان ههیه كه كوردهكان سهربهخۆیی رابگهیهنن، ئهوهش ئهگهری بونی نییه، ئێمه خهڵكانێكی واقعین و گهیشتوینهته قۆناغێكی پێگهیشتوی سیاسی.تاڵهبانی ئهوهشی خستوهتهڕو: “بیهێننه پێشچاو كه كورد سهربهخۆیی خۆی رابگهیهنێت و وڵاتانی توركیا و ئێران و سوریا و عێراق جهنگیان بهرپا نهكرد لهگهڵیدا، (زیاتر…)
زانایهكی ئایینی:بهپێی شهرع حهڕامه ئافرهتان له قوتابخانهكان وهرزش بكهن
رهنـــگاورهنـــگ:دوورگه-شێخ عهبدولكهریم كوڕی عهبدوڵڵا ئهلخزهیڕ كه ئهندامی دهستهی گهوره زانایانه له لیژنهی فتوا ئهندامی ههمیشهییه له وڵاتی سعودیه، رایگهیاند كه بهپێی شهرع حهڕامه ئافرهتان له قوتابخانهكان و له شوێنهكانی دیكهدا وهرزش بكهن. ئهم زانایه سعودییه ئهوهشی روونكردهوه كه وهرزشكردن بۆ ئافرهتان حهڕامه و ئهركی ئافرهتانیش ئهوهیه كه له ماڵ دابنیشن و منداڵهكانیان پهروهرده بكهن نهك له دهرهوه وهرزش بكهن. (زیاتر…)
تاڵهبانی:زۆر كـــهس وتـــی كـــه سهرۆك كـــۆمار دهســـهڵاتی نـــییهو گهر ئـــهم پـــۆسته وهرگـــریت حزبهكهت زهرهرمهند دهبـــێ
من لهوهڵامدا پێموتوون گهر برا عێراقییهكان بیانهوێت من جارێكی تر پۆستهكه وهرگرمهوه ئهگهرنا شوێنی خۆم له شاری سلێمانی ههیه وهك سكرتێری گشتی یهكێتیی نیشتیمانی كوردستان”.
جهلال تاڵهبانی، سهرۆك كۆماری عێراق، رایگهیاند سهبارهت به دووباره كاندیدكردنهوهی خۆی بۆ پۆستی سهرۆكایهتی كۆمار، رایگهیاند (زیاتر…)
ئـــازادی بـــێقەیـــدو شـــەرت،یـــان بـــە قـــەیـــدو شـــەرت ؟!
تاهـــــیر حـەســـەن:مەلابەختیار هەوڵدەدات بەرگریکردنە نامووسیەکەی لەپارتی و هۆی ڕوودان و هۆکارەکانی تیرۆری سەردەشت عوسمان پێکەوە ببەستێتەوە ، و بیکاتە ملی پەتایەک کە(سەردەشت) و هەزارانی وەک ئەوو تەنانەت مەلا بەختیاریش(وەک خۆی دەڵێ) سەردەمانێک ئالوودەی بووە، ئەویش پەتای دروشمی ئازادی بێقەید و شەرتی سیاسیە کە زۆر کەس پێی ئالوودە بوون. (زیاتر…)
ئــــەى شــــــــکۆمــــەند تـــــــۆ نــــــــــــــەمــــــــریــت !
بەشدار عوسمان (بەشدار على):ئاخر تۆ نەبوونى و برسیەتى و بێ جل و بەرگیت قبوڵ بوو، نەک نامەردى سەردانواندن بۆ ژیانى شاهانەى سەرکزى،بە دیان کەڕەت و دەیان هەفتە بەیەکەوە بە گیرفانى خاڵى گوزەراندنمان و زەردەخەنەیەکى دەستکردیشت بۆ کەس نەکرد،خۆ تۆش دەتوانى خاوەنى هەموو شتێک بیت و بەمدەردەش نەدەچوى،بەڵام بیروباوەڕى پۆڵاینى تۆ بە ئازادى و یەکسانى و مرۆڤدۆستى رێگاى پێ نەداى لەوەتەى چاوم بەژیان هەڵهێناوە بە تۆ ئاشنابووم سەردەشت گیان،بۆیە تا ئیستاش بروا ناکەم تۆ ئیتر هیچیتر لەگەڵما نابیت،لە بازار و لە کتێبخانە ،لەماڵ و لە ئاشتى نامە، (زیاتر…)
بانگهواز بۆ بهشداریکردن له ههفتهی ئهوروپا بۆ کارکردن دژ به سیاسهتی بهزۆر ناردنهوه
بهمهبهستی ئامادهکردنی فڕۆکهکان بۆ بهزۆر ڕهوانهکردنهوهی کۆچبهران وپهنابهران،حکومهته ئهوروپیهکان بۆئهنجامدانی ئهم کاره قێزهنهوه و لهبری خۆیان ،لهگهڵ ژمارهیهک له کۆمپانیا ودهزگای تایبهتیهکاندا ،گرێبهست دهگرن ،کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی ،یهکێکن له ههڵقه سهرهکیهکانی ئهم ماشێنی بهزۆرناردنهوهیه مهسهلهی بهزۆر ناردنهوه بۆته یهکێک له بنهماکانی سیستهمی کۆچبهری ،لهلای حکومهته ئهوروپیهکان ،ڕۆژانه سهدان کهس ، (زیاتر…)
بچوكترین ئهندازیاری كۆمپیوتهر تهمهنی نۆ ساڵه
PNA – منداڵێكی خهڵكی مهكدونیا به بچووكترین ئهندازیاری سیستهمی مایكرۆسۆفت و كۆمپیوتهر دادهندرێت و چوار بڕوانامهی لهوبواره وهرگرتووه و كتێبێكی 312 لاپهڕهیی لهسهر ویندۆز 7 نووسیووه. ماركۆ كالاسان – 9ساڵ، ههموو رۆژ لهگهڵ تیمهكهی دهچێته تاقیگهی قوتابخانهكهی و وهك ئهوه وایه كه له ماڵهوهیه و رۆژانه كاتێكی زۆر لهو تاقیگهیه دهمێنێتهوه و تا ئهو كاتهی زهنگی چوونه ماڵهوه لێدهردرێت ههر له تاقیگهكهی دهمێنێتهوه. (زیاتر…)
D.2.1ئــــایــــا ڕهوتــــی ســــهرمایــــه هینــــده بــــههێــــزه؟
کــــۆسرهت ڕهســــوڵ وهڵامــــی سیــــداد بــــارزانــــی دهداتــــهوه !
کۆسرهت ڕهسوڵیش له وهڵامدا دهڵێت: ئێ باشه ئێوه دهتانهوێت خهڵکیش بکوژن و کهسیش وهڵامی نهبێت؟
له چهند ڕۆژی ڕابوردودا له کۆبونهوهیهکی تایبهتی نێوان مهکتهبی سیاسی پارتی تیرۆرستانی کوردستان و یهکێتی نیشتمانی که کۆسرهت ڕهسوڵ ئامادهی ئهو کۆبونهوهیه بوه، لهدوای تاوتوێکردنی ههندێک بابهتی تایبهت به ههردوو حیزبهکه سیدادی برای مهسعود بارزانی ڕوو دهکاته کۆسرهت ڕهسوڵ و پێ ی دهڵێ: (زیاتر…)
میراتی ونبووی”نازم حێكمهت”شاعیری ناوداری توركیا له كوێستانی ئورالی روسیا دۆزرایهوه.
حێكمهت به هۆی چالاكییهكانی كۆمۆنیستی له سهردهمی دهسهڵاتی “مستهفا كهمال ئاتاتورك” چهندین جار دهستگیر كرا و (13) ساڵ له تهمهنی خۆی له بهندیخانه برده سهر.
به گوێرهی ههواڵی “بی. بی. سی”، میراتی “نازم حیكمهت” كه سهرجهم دهستنووس، نامه و كتێبهكان و كهرهسته تایبهتییهكانی ئهو شاعیره لهخۆ دهگرێت، له لایهن ئافرهتێكی روسی به ناوی “گالینا گرگۆریۆنا كۆلز نیكووا” پارێزگاریان لێدهكرا. (زیاتر…)
فیلم:”ئاردى ریزال”منداڵێكى تهمهن دوو سالاَن رِۆژانه 40 جگهره دهكێشى وه ناو دراو خه ڵکی ئهندهنووسیایه
بۆ بێنینی فیلمه که کرته له سه ر ئێره بکه ن
نووسهرانی ههولێر و سهرۆكهكهیان!
ڕابهر فاریق:باوكی سهرۆكی ههرێم گوتوویهتی: “له كوردستاندا هیچ كهسێك له سهرووی یاساوه نییه”، بهڵام ئێستا به بهڵگهوه دهركهوت: ئهو ههرێمهی له ژێر دهستهڵاتی كوڕهكهیهتی، یاسای تێدا نییه و وهحشهتگهرایه. من خهڵكی ئهم شارهم و تا كوژرانی سهردهشت عوسمان نهمدهزانی هاوشارانم له ههولێر، له بهرابهر تاك، تهنانهت كۆمهڵیشدا له دهرهوهی بهرپرسیاری دان، بهڵام لهم چهند ڕۆژهدا، (زیاتر…)
راگهیاندنی کهمپینی پرۆژهی پهیکهری ئازادی بۆ سهردهشت
دروستکردنی پهیکهرێك بۆ سهردهشت بهناوی (پهیکهری ئازادی)یهوه لهههمان ئهو شوێنهدا که لێی رفێنرا، واته لهبهردهم کۆلیژهکهیدا
لهرێگای ئهم راگهیاندنهوه ئاگادارتان دهکهم که من وهکو برای سهردهشت و وهکو کهسێلهههمان ئهو شوێنهدا که لێی رفێنرا، واته لهبهردهم کۆلیژهکهیدا رادهگهیهنم.ك که بهشێکی ژیانی خۆمم بۆ بهرگری له ئازادی سیاسی، ئازادی رادهربڕین و بیروڕا، دژی تیرۆرو سهرکوتی سیاسی تهرخانکردوه، وه لهو سۆنگهیهوه که بڕوام وایه سهردهشت نارازی له نایهکسانی و قوربانیی ئازادی بوو، (زیاتر…)
پـــێشـــنیاری پێـــکـــهێنانـــی”ڕێـــکـخراوی ســـەردەشـــت عـــوسمان بـــۆ پـــاراستنی گیـــانـــی ڕۆژنـــامەنـــووسان”
کەژاڵ حەمە ڕەشید:ئێمەش ئەکرێ سوود لەو تەجرووبانەی ئازادیخوازانی دنیا وەرگرین و لە ئێستادا کە تیرۆرو زیندانی و سوکایەتی لە بەرامبەر ڕۆژنامەنووساندا بووە بە پیشەی دەوڵەت و دەسەڵاتداران پێویست دەکات ئێمەش ڕێکخراوی لەم بابەتە بۆ پارێزگاریکردن لە خۆمان پێکبهێنین.بەرێزان نووسەران، رۆژنامەنووسان، ەمڕۆ کاری ڕۆژنامەگەری و چاپەمەنی لە کوردستان هەروەها ئازادی سیاسی و ئازادی ڕادەربرین ڕووبەرووی هەلومەرجیکی سەخت و دژوارەوە. بەتایبەتی دوای ڕووداوە تراجیدیەکەی ٤/٥ و تیرۆری ڕۆژنامەنووس سەردەست عوسمان مەسەلەی ئازادی چاپەمەنی و ڕادەربرین چووە قۆناغیکی ترەوە. (زیاتر…)
هه واڵ به وێنه:سزادان و دهسگیركردنی كچان لهبهر خراپ بهكارهێنانی حیجاب و خۆدانهپۆشینیان له ئێران
بارزانى سهردانى توركیا دهكات
بهپێى ئهو ههواڵانهى كه له ئاژانسهكانى ههواڵگرى توركیا بڵاو كراوهتهوه له كۆنگرهیهكى رۆژنامهنوسى وتهبێژىوهزیرى دهرهوهى توركیا (بوراك ئۆزگهرگین) له وهڵامى برسیارێكدا ئاماژهى بهوهداوه كه بریاره له ههفتهى داهاتودا (مهسعود بارزانى) سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان سهردانى توركیا بكات. (زیاتر…)
لهخۆپیشاندانهكهی بهغداد دژی تیرۆری سهردهشت،رێگهنهدرا وتاری سهرۆكی ههرێم بخوێندرێتهوه
بهغداد:لهو خۆپیشاندانهی كه ئێوارهی ئهمڕۆ لهشاری بهغدادی پایتهختی عێراق لهدژی تیرۆركردنی رۆژنامهنوسو خوێندكار، سهردهشت عوسمان سازكرا، رێكخهرانی خۆپیشاندانهكه رێگهیان نهدا وتاری سهرۆكی ههرێمی كوردستان، مهسعود بارزانی بخوێندرێتهوه.ئهندامی لیژنهی باڵای كهمپهینی (بێدهنگ نابین)، رهحمان غهریب لهشاری بهغداد بهسایتی ئاوێنهی راگهیاند (زیاتر…)
بــــــێدەنگــــــكردنــــــی دەروێــــــشەكــــــانــــــی حیــــــزب!!
شوان سدیق: هەولێر-چەند رۆژێك بە بەردەوامی قەڵەم هەڵگر و دەروێشەكانی حیزب هەڵمەتی توند و هێرشی زمان زبری نەخوازراوەیان، وەك هەر پیشەیەكی ئارەزوومەندانەی خۆیان، كە لە رۆژنامە و راگەیاندنەكانیان دەیخولقێنن، دژ بە كەسانی ئازادیخواز، بەتایبەتی بەرانبەر بەو كەسانەی كە نایانەویت ژیان لەیەك رەنگ و چوارچێوەی دیاریكراودا قەتیس بێ و بەپێچەوانەی ئەندامانی حیزب پەنجەی شایەتی لەسەر شەریفی و پیاو باشی بۆ حیزب رابكێشن. ئەم قسانەی من مەبەست ئەوەنییە داكۆكی كەربم لە سەرانی بزووتنەوەی گۆڕان بەپێچەوانەوە!! (زیاتر…)
كــــــۆمپانیاى مــــــایكرۆســــــۆفت بهفــــــهرمى Office2010 ى راگهیاند
زانستو تهكنهلۆژیا :گهوره كۆمپانیاتى ئهمریكى و جیهانى تایبهت بهبهرههم هێنانى پرۆگرامهكانى كۆمپیوتهر مایكرۆسۆفت رۆژى چوارشهممه به شێوهیهكى فهرمى بهرههم هێنانى Office2010 راگهیاند ، وهكو بهرنامهكان و وێرد و ئهكسڵ و ئهكسس و ئۆتۆلهك و پاوهرپۆینت و …هتد.هههمان كاتدا كۆمپانیاى ناوبراو ئهوهشى ئاشكرا كردوه كه بهكارهێنهرانى ئیتنتهرنێت دهتوانن بهشێوهیهكى بێبهرامبهر(بهخۆارایى)ئهم ئۆفیسه نوێیه بۆ كۆمپیوتهرهكانیان دابهزێنن ، ئهویش له 15 مانگى داهاتوو لهسهر پێگهى فهرمى خۆى بلاوى دهكاتهوه. (زیاتر…)
پێشــــــمهرگه:ســــــوپایهكی نیــــــزامی یــــــاخــــــود میــــــلیشیا؟!
نیقاش:
ههلومهرجی رۆژنامهوانی لهكوردستانی عێراق دژواره
Press conditdeteriorate in Iraqi Kurdistanion
سهرۆك مهسعود بارزانی
دیوانی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان عێراق
ههولێر، كوردستانی عێراق
جهنابی سهرۆك: (زیاتر…)
بــــــــەڵــــــــگەم لایــــــــە بــــــــەڵــــــــگە
جةمال عةبدوللا• بەش بە حاڵی خۆم نەك هەر ئێستا بگرە زۆر پێش ئێستا كە باسی ڕۆژنامە و كەناڵی ڕاگەیاندنی ئەهلی و
سەربەخۆیان لە هەرێمی كوردستاندا دەكرد، ئەوەندەم گاڵتە لێ دەهات و هەر بەقەدەر ئەوە بڕوام بە سەربەخۆبوون و بێلایەنبوونی ئەوان دەكرد كە یەكێك بێت و هەواڵی ئەوەم بداتێ كە ئەمساڵ لە حاجی ئۆمەران یان پێنجوێن یان لە بەرواری باڵا یان لە گەلی زەنتاو و گەلی عەلی بەگ پەنجا ملیۆن تەن خورمای خەستەوی بەرهەم هاتووە! ئەم بێبڕواییەم لە خۆیەوە نەبوو، چونكە بەڵگەم لا بوو، بەڵگە! ئەوەتا وردە وردەیش یەكە یەكەی ئەو بەڵگانە بە چاوی خۆتان دەبینن. (زیاتر…)
ئهحمهدینژاد هـــــۆشـــــداریـــــی دا بـــــه باراک ئۆباما
ئهحمهدینژاد سهبارهت به رێککهوتننامه ئهتۆمییهکهی هۆشداریی دا به “باراک ئۆباما” که ئهم ههله مێژوویی لهدهست نهدات.
ئهحمهدینژاد گوتوویهتی: گهر بێت و ئۆباما رێککهوتننامهی ئهتۆمیی تاران رهت کاتهوه، ئهوه ههلێکی مێژوویی هاوکاریی ئێران لهدهست دهدات.نژاد گوتی: (زیاتر…)
جـــــهلال نـــــاوه:دهنـــــگێكی نـــــاڕازیی نـــــاو كـــــۆمـــــهڵـــــه
“جهلال ناوه” كه بهمدواییه دهستی لهئهندامێتی دهفتهری سیاسی كۆمهڵهی زهحمهتكێشانی كوردستان كێشاوهتهوه، لهم گفتوگۆیهدا بهئاوێنهی راگهیاند كه “من بهتاك كهوتومهتهوهو ئیتر ناتوانم لهگهڵ ئهم ئۆرگانی رههبهرییهدا كار بكهم. كه بهرههبهرییهكی دهستهجهمعی نازانم”.جهلالی ناوه كه ماوهی 31 ساڵه وهك پێشمهرگهو كادێری سیاسی لهناو كۆمهڵهدا كار دهكاو چهندین بهرپرسیارێتی جیاوازی ههبووهو لهدوای ههوڵی ساغكردنهوهی كۆمهڵهشهوه لهساڵی 2000دا (زیاتر…)
گۆڕان له ڕیزی پێشهوهی خهڵکه،نهک هی مرۆڤ کوژان
هیوا موحهمهد:دهڵێن …. دێز حهز به …. و زهرهری خاوهنی دهکات ، بارو دۆخهکهی ئێستامان پێمان دهڵێت که ههردوو پارتی دهستهلات دار له ههرێمی کوردستان نایانهوێت دان به بوونی ئۆپۆزسیوندا بنێن و هاوکاری بکهن به تایبهتی له پهرلهمان ، ههرچهنده پرۆژه یاسایهکی باشیش پێشکهش بکهن به لام به زۆرینهی دهنگ ڕهت دهکرێتهوه ،ئیتر بیر لهوه ناکهنهوه که ئهو خهڵکهش تاکی ئهو ووڵاتهن و بهرنامهکانیشیان ( باله خزمهتی پارتی بهرامبهر نهبێت بهڵام له خزمهتی خهڵکی کوردستانه ) (زیاتر…)
لیژنهی لێكۆڵینهوه لهتاوانی كوشتنی سهردهشت عوسمان ئهنجامی سهرهتایی بڵاودهكاتهوه
لهكاتى رفاندنى سهردهشت عوسمان تهنیا یهك پێشمهرگهى زێرهڤانى له بهردهم پهیمانگاى هونهره جوانهكان بووه له جێبهجێكردنى ئهركى خۆیدا ناو بڕاوكهمتهرخهم بووه
ليژنهى لێكۆڵینهوه له تاوانى رفاندن و كوشتنى قوتابى سهردهشت عوسمان كه به فهرمانى سهرۆكى ههرێمى كوردستان پێكهێنراوه، لهبهیاننامهیهكدا ئهنجامه سهرهتاییهكانى لێكۆڵینهوهكه بڵاودهكاتهوه ، ئهمهش دهقهكهیهتى: (زیاتر…)
پــیوەنــدی نــێوان پــەکــەکــە و رۆژ تــیڤی ئــاشــــکرا دەبــــێت
بەڕێوەبەری پیشووی تەلەڤزیۆنی رۆژ، بەڵگەی پێوەندی ئەو تەلەڤزیۆنە لە گەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە”، دەخاتە بەر دەستی پۆلیسی دانمارک. بەپێی راپۆرتی ڕۆژنامەی ناسراوی دانمارکی “Berlingske Tidende” بەڕێوەبەری پێشوی ڕۆژتیڤی مهنوچێهر زۆنوزی، کە بە ڕەگەز ئازەرییەکی ئێرانیەو پێشتر خێزانەکەی خەڵکی سلێمانی بوە (زیاتر…) |
رێبین رهسوڵ:مــن بــهئــاســانــی دهتــوانــم بــــكوژانــی ســهردهشت بــدۆزمــهوه
دوای 27 ساڵ پشتئاشان بخوێـننەوە، ئەو شەڕە بە هاوكاری هێزەكانی رژێم دژ بە شیوعییەكان ئەنجام درا
داستان و شەڕەكانی نێوان هێزە سیاسییەكانی كورد زۆرن، بەڵام هیچیان بە قەد پشتئاشان تێكەڵ بە یادەوەری خەڵك نەبووە، ئەو شەڕە كە كارەساتی لێكەوتەوە و دەیان ژنە شیوعی و پێشمەرگەی شیوعی خەڵتانی خوێن كران، بە سەركردایەتی نەوشیروان مستەفا ئەنجام درا، لەو راپۆرتەدا ژمارەیەك پێشمەرگەی شیوعی باس لەو كارەساتە دەكەن. (زیاتر…)
هێڵی ئاسمانیی عێراق گهشتهكانی خۆی بۆ بهریتانیاو سوید رادهگرێت
مستهفاهیجری:هیچ ناڕهزایهتییهك له كوردستان درووست نابێت ئهگهر”حدكا”ی له پشت نهبێت
سكرتێری “حدكا” وتوویهتی:ئێمه له سهرهتاوه پشتیوانیمان له بزووتنهوهی سهوز كردووه. بهڵام پشتیوانییهكهمان به وریاییهوه بووه
هه ر وه ها روانیوز بڵاوی کردوه ته وه که سكرتێری گشتی حزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران رایگهیاند هیچ ناڕهزایهتییهك له كوردستان درووست نابێت ئهگهر حزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێرانی له پشت نهبێت. (زیاتر…)
بـــیــــــروڕا (Comments)