نـــهوشـــیروان مـــوســـتهفـــا 40 ساڵـــه بـــۆ لـــێدانـــى پـــارتى و بارزانـــى،كـــورِى كــــــورد بـــه كــــــوشـــت ده‌دات
2010/05/20 at 12:20 AM Leave a comment
گۆڤارى گولاَن:زمانحاڵى ئۆرگانى فهرِمى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ژیاننامه‌و سه‌ر بوردهكانى
خه‌باتى سیاسى نه‌شیروان موسته‌فا باسدهكات و لهبهشیكَى ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ده‌نوسێت ” نه‌وشیروان موسته‌فا 40 ساڵه بۆ لێدانى پارتى و (سه‌رۆكایه‌تى بارزانى بۆ خه‌ڵكى كوردستان) كورِى كورد به كوشت ده‌دات.
گولاَن لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ى له ماڵپهرِى خۆی بلاَو كردۆته‌وه و بیروبۆچوونى لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستان و چه‌ند بیرمه‌ندێكى له سه‌ر لۆژیكى كاركردنى نه‌شیروان مسته‌فا وه‌رگرتوه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات ” ئه‌م نه‌وشیروان مسته‌فایه ئه‌گه‌ر پێشتریش هه‌رزه‌كارانه و سه‌رسه‌رییانه سیاسه‌تى كردبێت ، ده‌بوایه له ئێستادا وه‌ك سیاسهتمهدارێكى كامڵ مامه‌ڵه‌ى بكردایه.
ده‌قى لێكۆلێنهوهكهى گولاَن:
بۆچى مه‌رام و پیلانه‌كانتان له پشت شه‌هید سه‌رده‌شت دا ده‌شارنه‌وه؟؟ .. كۆمپانیاى وشه تۆڵه‌ى شكستى هه‌ڵبژادنه‌كان، له گه‌لى كوردستان ده‌كاته‌وه
به فه‌رمانى بهرِێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت له وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێم سه‌باره‌ت به پرسى رفاندن و شه‌هیدكردنى قوتابى سه‌رده‌شت عوسمان پێكهێنراوه و لیژنه‌ى ناوبراو له‌سه‌ر كاره‌كانى خۆى به‌رده‌وامه .. سه‌رۆك بارزانى داواى له لیژنه‌كه كردووه زۆر به‌جددى و به بایه‌خه‌وه به دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه مه‌ترسیداره بكه‌ن، تاوه‌كو به زووترین كات رێوشوێنى یاسایى بگیرێته به‌ر و ده‌ست و برد بكرێت بۆ ده‌سكه‌وتنى زانیارى سه‌باره‌ت به‌م تاوانه درِندهیه و ئاشكراكردنى ناوى بكه‌ر و ئه‌نجامده‌رانى … سه‌رۆك بارزانى له‌و فه‌رمانه‌یدا لیژنه‌ى ناوبراوى راسپاردووه كه بۆ گه‌یشتن به راستى مه‌سه‌له‌كه، هه‌موو هێز و تواناكانیان بخهنهگهرِ له پێناوى ئاشكراكردنى ناوى بكه‌رانى ئه‌و تاوانه بۆ راى گشتى كوردستان و گه‌یاندنیان بۆ به‌رده‌م دادگا و سزادانیان به‌پێى یاسا))
وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان
8/5/2010
ناوى گۆرِان و ریفۆرم و گۆرِانكارییان ناشرین كرد
سه‌رانى كۆمپانیاى وشه چۆن ناوى گۆرِان و ریفۆرم و گۆرِانكارییان ناشرین كرد، خه‌ریكه ناوى ئۆپۆزسیۆن و دیموكراتیش له‌خۆیان ناشرینتر ده‌كه‌ن، خه‌ریكن به زۆرى زۆرداره‌كى بارى ئاسایش و سه‌قامگیرى هه‌رێمى كوردستان دهگۆرِن بۆ ئاژاوه و گێره‌شێوێنى و دروستكردنى كه‌شوهه‌وایه‌ك كه نه یاسا له ولاَتدا بمێنێت و نه‌خه‌ڵك بزانێت ره‌وتى رووداوه‌كان بۆ كوىَ ده‌چن و له‌كوێ ده‌گیرسێنه‌وه, خه‌ریكن به ناوى ئازادى و دیموكراتییه‌ته‌وه هه‌رچى پیرۆزییه‌كانى كۆمه‌ڵگه و بههابهرزهكانى مرۆڤ و سه‌روه‌ریى یاسا پێشێل ده‌كه‌ن و به ده‌نگێكى ناساز ته‌پڵى شهرِ و ئاشوب به گوێى خه‌ڵكى سته‌مدیده‌ى كوردستاندا ده‌ده‌نه‌وه، سه‌رانى كۆمپانیاى وشه خه‌ریكن رۆژنامه‌گه‌رى ئازاد و خوێنى شه‌هیدان ده‌كه‌نه وشه‌كانى نێو ئایدلۆژیهتى ستۆكى خۆیان و خه‌ڵكى كوردستانى پىَ چه‌واشه ده‌كه‌ن، خه‌ریكن خۆیان ده‌خه‌نه سه‌رووى یاسا و گاڵته به هه‌موو دامه‌زاروه شهرعییهكانى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ن … بۆیه كه كار گه‌یشته ئه‌وه‌ى رووداوى كاره‌ساتێكى جهرگبرِى وه‌ك رفاندن و شه‌هیدكردنى لاوێكى ته‌مه‌ن 24 ساڵى وه‌ك شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان بكرێته رازاندنه‌وه‌ى ئه‌و سیناریۆ و پیلانه پێشوهختهیهى كۆمپانیاى وشه دژى ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان دایانرِشتووه، ئه‌وه ده‌بێت شێوازى دیالۆگ و قسه‌كردنیش بگۆرِێت بۆ ئه‌و زمانه‌ی كه به‌رانبه‌ر قسه‌ى پێده‌كات و شه‌رعیه‌تى پێداوه، ئه‌گه‌رنا، رووداوێكى ناخۆشى وه‌ك رفاندن و شه‌هیدكردنى شه‌هید سه‌رده‌شت كه هه‌م كارێكى درِندانهیه ده‌رهه‌ق به گه‌نجێكى خێرلهخۆنهدیوى ئه‌م ولاَته كراوه و هه‌م زه‌نگێكى مه‌ترسیداریشه دژ به‌و ئاسایش و ئارامییه‌ى له هه‌رێمدا شانازى پێوه‌ده‌كرێت، بۆچی بگاته ئه‌وه‌ى لایه‌نێك نان و پیازى سیاسیى پێوه بخوات و كه‌شێكى ئاڵۆزى وا دروست بكات كه یاسا نه‌توانێت تیرۆریستان و بكه‌رانى ئه‌و كاره درِندانهیه به‌زووترین كات بدۆزێته‌وه؟
شالاَوی راگه‌یاندنی ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى كۆمپانیاى وشه‌و پاشكۆكانیان
خۆڵی كوێركردنى هاوولاَتیانه بۆ ئه‌وه‌ى تیرۆریستان له ده‌ستى عه‌داله‌ت رزگاریان بێت
ئه‌و شالاَوه راگه‌یاندنه‌ى ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى كۆمپانیاى وشه‌و پاشكۆكانیان ده‌ستیان پێكردووه و بىَ هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتى، تۆمه‌ت دژى پارتى و ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان ده‌به‌شنه‌وه، ئه‌وا ده‌بێت جه‌ماوه‌رى كوردستان بزانن, ئه‌وه‌خۆڵی كوێركردنى هاوولاَتیانه بۆ ئه‌وه‌ى تیرۆریستان له ده‌ستى عه‌داله‌ت و یاساكانى هه‌رێمى كوردستان رزگاریان بێت, بهلاَم خه‌یاڵیان خاوه، چونكه تا ئێستا تیرۆریستان وێرِاى هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان نه‌یانتوانیوه ئاسایش و سه‌قامگیرى هه‌رێمى كوردستان تێكبده‌ن و له ده‌ستى یاسا و عه‌داله‌ت رزگاریان بێت، ئه‌مجاره‌ش بكوژانى شه‌هید سه‌رده‌شت ده‌گه‌نه ده‌ستى عه‌داله‌ت و یاسا و جه‌ماوه‌رى كوردستان وه‌ك شێخ زانا و گرووپه‌كه‌ى له‌سه‌ر شاشه‌ى تیڤیه‌كان به شه‌رمه‌زارى ده‌یانبینین, بهلاَم با ئه‌مه‌یان به‌جێبهێڵین بۆ ره‌وتى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌زگا پێوه‌نداره‌كان و ده‌ست نه‌خه‌ینه ناو كاروباره‌كانیانه‌وه.
بۆچى ده‌یانه‌وێت پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بكه‌نه ئامانج و
تۆڵه له خه‌ڵكى كوردستان بكه‌نه‌وه كه ده‌نگیان پێنه‌داون ؟
پرسیارى ئێمه لێره‌دا ئه‌وه‌یه سه‌رانى كۆمپانیاى وشه و شه‌خسى نه‌وشیروان مسته‌فا بۆچى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وا ده‌شێوێنن؟ و ئایا خۆیان ده‌یانه‌وێت یاسا و عه‌داله‌ت رێگه‌ى خۆى ون بكات؟؟ بۆچى ده‌یانه‌وێت پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بكه‌نه ئامانج و له ژێر خوێنى شه‌هید سه‌رده‌شته‌وه پیلانهكانى خۆیان دژى گه‌لى كوردستان پیاده بكه‌ن؟ ئایا بۆچى ده‌بێت دژى ئیراده‌ى گه‌لى كوردستان رابوهستنهوهو هێرِشى نابهجىَ بكه‌نه سه‌ر شه‌خسى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كه سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى راسته‌وخۆى گه‌لى كوردستانه و له %70ى گه‌لى كوردستان له هه‌ڵبژاردنى ته‌ممووزى رابردوودا متمانه‌ى خۆیان پێداوه؟ ئایا به‌كارهێنانى وشه‌ى دهسهلاَت, وه‌ك دهسهلاَتێكى سه‌ركوتكار, ئیهانهكردنى ئیراده‌ى خه‌ڵكى كوردستان نییه كه ده‌نگى به لیستى كوردستانى داوه؟ ئایا ئێوه‌ش هه‌ر له‌به‌رده‌م ئه‌و جه‌ماوه‌ره خۆتان نهپالاَوتبوو، بهلاَم متمانه‌تان پێنه‌دراو له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئادارى رابردوو وه‌ك بڵقى سه‌رئاو پووكانه‌وه؟ ئایا ئێوه تۆڵه له خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌نگیان پێنه‌داون؟ یان ده‌تانه‌وێت ولاَتێك كه گه‌له‌كه‌ى متمانه‌ى به ئێوه نه‌بێت سه‌رتاپای كاول بكه‌ن؟ پێویسته وهلاَمى ئه‌م پرسیارانه بۆ خه‌ڵكى كوردستان ئاشكرا بكرێن و راستیه‌كان چۆنن بۆ خه‌ڵك، روونبكرێنهوه. خه‌ڵكى كوردستان مامۆستا و ئه‌ندازیارانى تیرۆر له كوردستان ده‌ناسن، ئه‌وه‌ى ئه‌بوبكر عه‌لى نووسه‌ر و شاعیرى له‌ناو جه‌رگه‌ى شارى سلێمانى به نوێژى نیوهرِۆو به‌ئاشكرا شه‌هید كرد، ئێستا یه‌كێكه له كادره پێشكه‌وتووه‌كانى كۆمپانیاى وشه و له ژێر باڵى نه‌وشیروان مسته‌فادا بێ په‌روا دانیشتووه، خه‌ڵكى كوردستان ده‌زانن تهسفیهكردنى جه‌سته‌یى نه‌یارانى سیاسیى پیشه‌ى كێیه و كێ له‌ناو شارى سلێمانى ده‌یان تێكۆشه‌رى ئه‌م گه‌له‌ى تیرۆری كردن ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ى بیروبارِوی كوردایه‌تییان له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا جیاواز بوو ، خه‌ڵكى كوردستان ده‌زانێت،هه‌ر چۆن جه‌نابى مام جه‌لال له پلینیۆَمى یه‌كێتیدا ئاماژه‌ى پێكرد، هه‌موو ئه‌و كاره‌سات و مهینهتیانهى به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان هاتووه رۆڵى سه‌ره‌كى و كاریگه‌رى نه‌وشیروان مسته‌فاى تێدا بووه،ئه‌م نه‌وشیروانه ده‌بووایه ئێستا وه‌ك سیاسهتمهدارێكى كامڵ مامه‌ڵه بكات و ئه‌گه‌ر پێشتریش هه‌رزه‌كارانه و سه‌رسه‌رییانه سیاسه‌تى كردبێت و داهاتووی گه‌لى كوردستانى له‌به‌رچاو نه‌گرتبێت، ده‌بوو ئێستا دواى 70 ساڵ ته‌مه‌ن و نزیكه‌ى 50 ساڵ كارى حزبی, به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌م واقیعه هه‌ستیاره‌ى ئێستاى كوردستان بكردایه و له پێناوى چه‌ند مه‌رام و پیلانێكى سیاسى خۆیدا موجازه‌فه به هه‌موو داهاتووی گه‌لى كوردستانه‌وه نه‌كات ، كه خۆى پێش هه‌مووان ئه‌و راستیه باش ده‌زانێت كه نه‌ك به پیلانه‌كانی خۆی، به‌ڵكو به هیچ هێزێك رهگورِیشهى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌ناو جه‌ماوه‌رى كوردستاندا ههڵناكهنرێت و جه‌ماوه‌رى كوردستان متمانه‌ى خۆى به پارتى له‌ق ناكات، نه‌وشیروان مسته‌فا ماوه‌ى زیاتر له 40 ساڵه بۆ لێدانى پارتى و( سه‌رۆكایه‌تى بارزانى بۆ خه‌ڵكى كوردستان )كورِى كورد به‌ناهه‌ق به‌كوشتن ده‌دات، زیاتر له 40 ساڵه تۆوى دووبه‌ره‌كى له‌نێو ریزه‌كانى خه‌ڵكى كوردستاندا ده‌چێنێت و خه‌و به‌وه‌وه ده‌بینێت كه خۆى ببێته كه‌سى یه‌كه‌م له كوردستان، بهلاَم چل ساڵه مێژوو پێى ده‌ڵێت ئه‌م خه‌یاڵه‌ت پلاَوێكی سووتاوه و ئه‌و پاروه خواردنى بكوژێكی گه‌وره‌ی وه‌ك تۆ نییه، ئێستاش كه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته راگه‌یاندنه‌ى ده‌ست پێكردووه و به‌شێوه‌یه‌كى زۆر نابه‌رپرسیارانه دێت كارێكى تیرۆریستانه‌ی پلان بۆدارِێِژراو كه لهپایتهختى هه‌رێمى كوردستاندا روویداوه، ده‌یكاته به‌رنامه‌ى سیاسیى خۆى و ده‌یه‌وێت به‌جارێك ئاسایش و ئارامى له كوردستان بشێوێنێت و پیاوانى ئاسایش و ده‌زگاكانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بخاته ژێر گوشاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى تیرۆریستان له ده‌ستى یاسا و عه‌داله‌ت قوتار بكات؟ ئایا ئه‌مه ناردنى په‌یامى نه‌وشیروان نییه بۆ پشتگیرى له تیرۆریستان كه له‌دواى گیرانى چه‌ند سهركردهیهكیانهوه برِیاریانداوه ئارامى لهشارهكانى عێراقدا نه‌هێڵن و نه‌وشیروان مسته‌فاش ئومێدێتی ئارامى و ئاسایش له كوردستاندا نه‌مێنێت.
راگه‌یاندنه‌كانى كۆمپانیاى وشه و پاشكۆكانیان
ده‌یانه‌وێت بكوژانى شه‌هید سه‌رده‌شت ونبكهن
رۆژى 6/5/2010 كه هه‌واڵى دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى شه‌هید سه‌رده‌شت بلاَوبۆوه، په‌یامنێرانى سایتى گولاَن دهستبهجىَ به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌م رووداوه كرد و ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت به‌م رووداوه لێدوانیان له بهرِێوهبهرى پۆلیسى هه‌ولێر عه‌مید عه‌بدولخالق و بهرِێوهبهرى ئاسایشى هه‌ولێر(عهبدوڵلاَ عه‌لى) وه‌رگرتبوو، هه‌ر لهوىَ بهرِێوهبهرى پۆلیسى هه‌ولێر به په‌یامنێرى گولاَنى راگه‌یاندبوو كه به‌دواداچوون له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌كه‌ین، هه‌ر بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌ى گولاَن سه‌رۆكى فراكسیۆنى رێكخراوه‌كانى قوتابیان و خوێندكاران (عیرفان عه‌زیز) لێدوانى به په‌یامنێره‌كه‌ى گولاَن دابوو ئیدانه‌ى كاره تیرۆریستییه‌كه‌ى كردووه و داوایكردووه كه ده‌بێت پۆلیس ئه‌مكاره ئاشكرا بكات، ئه‌م هه‌واڵه‌ى گولاَن له رۆژى 6/5/2010 و له كاتژمێر 1.25 خوله‌كى دواى نێوهرِۆ بلاَو بۆته‌وه، ئه‌مه‌ش واته ماوه‌ى نێوان رووماڵكردنى هه‌واڵه‌كه و بلاَوكردنهوهى كه‌متر له دووكاتژمێرى نه‌خایاندووه، دواى گولاَن كۆمه‌ڵێك سایتى دیكه هه‌واڵه‌كه‌یان له گولاَن وه‌رگرتووه‌و بلاَویانكردۆتهوه، بێگومان مه‌به‌ست له ئاماژه‌كردن به‌م هه‌واڵه‌ى گولاَن مه‌به‌ست ئه‌وه‌نییه پیشانى بده‌ین گولاَن پێش هه‌مووان هه‌واڵه‌كه‌ى بلاَوكردۆتهوه یان نهْ ، به‌ڵكو مه‌به‌ستمان ئاماژه‌كردنه به چه‌ند خاڵێك:
1- ئه‌گه‌ر سه‌یرى لێدوانه‌كه‌ى بهرِێز بهرِێوهبهرى پۆلیسى هه‌ولێر بكه‌ین كه هێشتا ته‌رمى شه‌هید سه‌رده‌شت له موسڵه‌وه نه‌گه‌یشتۆته‌وه هه‌ولێر، ده‌بینن پۆلیسى هه‌ولێر ده‌ستى به به‌دواداچوون له‌سه‌ر رووداوه‌كه كردووه و ئاسایشى هه‌ولێریش ئاماده‌باشى خۆى پیشانداوه هاوكارى پۆلیسى هه‌ولێر بكات بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌م كاره درِندانهیه.
2- ئه‌گه‌ر به وردى سه‌یرى لێدوانى وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ین كه رۆژى 8/5/2010 بلاَوكراوهتهوه، ئاماژه به فه‌رمانێكى بهرِێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى فه‌رمان بدات ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له‌سه‌ر رووداوه‌كه بكرێت، به‌ڵكو فه‌رمانی كردووه لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه له وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كانى دیكه‌ى هه‌رێم پێكبهێنرێت بۆ پرسى رفاندن و شه‌هیدكردنى قوتابى سه‌رده‌شت عوسمان و لیژنه‌كه‌ش پێكهێنراوه‌و له كاره‌كانى به‌رده‌وامه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر به وردى هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر بكه‌ین واته: ( بهرِێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هێنده ئه‌مكاره درِندانهیه بێزارى كردووه، ته‌نیا دواى چه‌ند كاتژمێرێك، وه‌ك به‌رزترین دهسهلاَت له هه‌رێمى كوردستان برِیاریداوه ئاستى لێكۆڵینه‌وه له كاره‌ساتى شه‌هید سه‌رده‌ست به‌رز بكرێته‌وه بۆ ئاستى لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت له نێوان وه‌زاره‌تى ناوخۆ و ده‌زگا پێوه‌نداره‌كانى دیكه‌ى هه‌رێم، هه‌روه‌ها وتهبێژهكهى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌و لیژنه تایبه‌ته له كاره‌كانى خۆى به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش واته پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت جیاواز له لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه ئاساییه‌كانى پۆلیس و ئاسایش كه‌متر له چه‌ند كاتژمێرێكى خایاندووه).
• پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا مه‌به‌ستمان له خستنهرِووى ئه‌م دووخاڵه چى بوو؟ بێگومان مه‌به‌ستمان له‌و هه‌ڵمه‌ته چهواشهكاریهیه كه رووداوى شه‌هیدكردنى قوتابى لاو سه‌رده‌شت عوسمان بۆ مه‌به‌ستى سیاسیى و بۆ مه‌رامى سیاسى ده‌شێوێنن, گولاَن له رۆژى 10/5/2010 جارێكى دیكه بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌م پرسه پێوه‌ندی به په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى گۆرِان كاروان ساڵح كردوو لێی پرسیوه، له هه‌موو ولاَتێكى جیهان تاوان رووده‌دات رووبهرِووى یاسا ده‌كرێته‌وه، باشه ئێوه بۆ به‌مجۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌كه‌ن؟ كاروان ساڵح په‌رله‌مانتارى گۆرِان له وهلاَمى گولاَندا ده‌ڵێت: (ئێمه 3-4 رۆژ نه‌مانبینى كه‌س لێدوان بدات, ئێمه داوامان لهپهلهمان كرد بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نى به‌رپرسیار بكه‌وێته خۆى بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان دوانه‌كه‌ون)). بهلاَم پرسیارى ئێمه له خه‌ڵكى كوردستان ئه‌وه‌یه ئایا ده‌زگاكانى پۆلیس و ئاسایش بهههڵلاَو گێرهشێوێنیهكهى كۆمپانیاى وشه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه یان بهرِێز مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دواى كه‌متر له چه‌ند كاتژمێرێك فه‌رمانى كردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كاره‌كه كارێكى درِندانه و جێگه‌ى مه‌ترسیه بۆسهرئاساییشی هه‌رێمى كوردستان و پێویسته لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى بۆ پێكبهێنرێت؟؟ كاتێك ئه‌م ههڵلاَو گێره‌شێوێنیه گرێده‌ده‌نه‌وه به‌وه‌ى ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه نه‌كراوه، ئایا ئه‌مه‌ش چهواشهكردنێكى دیكه‌ى خه‌ڵكى كوردستان نییه، باشه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كان تێكه‌ڵى یه‌كترى نه‌كه‌ین و راشكاوانه له‌گه‌لى كوردستان بپرسین ئایا ئه‌مه پاساوه بۆ ئه‌و ههڵلاَو گێره‌شێوێنیه؟ با خه‌ڵكى كوردستان خۆى وهلاَمى ئه‌م پرسیاره بداته‌وه.
له‌لایه‌كى دیكه و سه‌باره‌ت به‌و پرسه له عوسمان بانیمارانى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى بزووتنه‌وه‌ى گۆرِانمان پرسى، بۆچى ئه‌م تاوانه له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ى گۆرِانهوه به‌رگێكى سیاسیى به‌ربه‌ردا كراوه و وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كى سیاسى ده‌یقۆزنه‌وه؟ ئایا باشتر نییه رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى به‌مكاره هه‌ڵبستن و هه‌موولایه‌ك پشتیوانیان بكه‌ین؟ بانیمارانى به‌مجۆره وهلاَمى گولاَنى دایه‌وه: (له هه‌موو حاڵه‌تێكدا فیعله‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ئۆپۆزسیۆن به دوودیوى جیا ته‌عامول له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كه‌ن، رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له رووى ئینسانى و مرۆییه‌وه ته‌عامول ده‌كه‌ن، ئۆپۆزسیۆن وه‌ك كێشه‌یه‌كى سیاسى سه‌یرى ده‌كات، ئه‌مه‌ش هه‌قى خۆیه‌تى، چونكه ئۆپۆزسیۆنه). سه‌باره‌ت به‌ئاستى مه‌ترسى به سیاسیكردنى تاوان له‌لایه‌ن ئۆپزسیۆنه‌وه ئه‌م پرسیاره‌مان ئاراسته‌ى پرۆفیسۆر راندڵ كۆران تایبه‌تمه‌ند له به‌رپرسیاریه‌تى ئه‌خلاقى له كۆمه‌ڵگه و ئوستادى فه‌له‌سه‌فه له زانكۆى پیتسپۆرگ كرد: ئایا مه‌ترسى به سیاسیكردنى تاوان له كۆمه‌ڵگه‌ى دیمو‌كراتى چه‌ند مه‌ترسیداره؟ لهوهلاَمدا پرۆفیسۆر راندڵ به‌مجۆره وهلاَمى ئه‌م راپۆرته‌ى گولاَنى دایه‌وه: (( نازانم مه‌به‌ستى ئێوه له به سیاسیكردنى تاوانه‌كان چییه. له ولاَته دیموكراسییه پێشكه‌وتووه‌كاندا یاساى سزاكان بۆ ئه‌وه دانراون كه هه‌ڵبستن به پاراستنى ژیان و ئازادى و مافى موڵكدارێتى هاوولاَتیان، هه‌روه‌ها بۆ پاراستنى ئازادى و مافى موڵكدارێتى رێكخراو و كۆمه‌ڵه و پرِۆژه بازرگانییه‌كان. تاوانه سیاسییه‌كان جۆرێكى زۆر به‌رته‌سكى تاوانه‌كانن، وه‌ك ئه‌نجامدانى خیانه‌ت و داڵده‌دانى دوژمن له كاتى شهرِدا.. كه‌واته”به سیاسیكردنى” تاوانه‌كان زیانێكى زۆر به دیموكراسى ده‌گه‌یه‌نن.) هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه هه‌مان پرسیاریشمان له بهرِێز مامۆستا عهبدولستارى وته‌بێژى كۆمه‌ڵى ئیسلامیكرد كه ئه‌وانیش لایه‌نێكى دیكه‌ى ئۆپۆزسیۆنن له كوردستان به‌وه‌ى ئایا ئه‌وه راسته ئه‌م تاوانه بخرێته قاڵبێكى سیاسیى و بۆ مه‌رامى سیاسى به‌كاربهێنرێت؟، لهوهلاَمدا به‌مشێوه‌یه وهلاَمى داینه‌وه: ( ئه‌و مه‌سه‌له‌ى كوشتن و رفاندن دیارده‌یه‌كه له هه‌موو شوێنێكى جیهان هه‌یه، بهلاَم سوپاس بۆ خوا ئه‌مه له كوردستان نه‌بۆته دیارده و حاڵه‌تێكه، ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵى ئیسلامى ئیدانه‌ى ئه‌م كاره تیرۆریستیه ده‌كه‌ین، بهلاَم ئێمه وه‌ك ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین ئه‌م رووداوه وه‌ك بۆ مه‌به‌ستى سیاسیى و بۆ په‌یداكردنى لایه‌نگیر بۆ كۆمه‌ڵ سوودى لێوه‌ربگرین، ئێمه ئه‌مه به‌شتێكى راست نازانین، بهلاَم وه‌ك ئه‌وه‌ى رێگه‌ى لێبگرین و نه‌هێڵێن ئه‌و جۆره كارانه دووباره ببنه‌وه، ئه‌وا ئیدانه‌ى ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت تاوانباران راده‌ستى یاسا بكرێن و ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ى یاسا به‌كارێكى دروست ده‌زانم)، سه‌باره‌ت به تۆمه‌ت بهشینهوهى سیاسیى له‌م رووداوه‌ش دژى ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن، پرسیارمان له بهرِێز حاجى بیلال ئه‌ندامى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى كوردستان كرد و لهوهلاَمى گولاَندا وتى: ( دروستبوونى ئه‌م حاڵه‌ته جێگه‌ى نیگه‌رانیه، ئه‌وانه‌ى ئه‌م كاره‌یان كردووه سوودیان له بۆشایى وه‌رگرتووه، ده‌بێت ئه‌و بۆشاییانه پرِبكرێنهوه، ئه‌وانه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ن ده‌یانه‌وێت سومعه‌ى كوردستان له‌كه‌دار بكه‌ن, ئه‌وجا له ناوه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان بن یان له‌ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان هاتبنه ژووره‌وه، بۆیه جائز نییه تۆمه‌ت ئارِاستهى كه‌س بكرێت و ده‌بێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه رووبهرِووى یاسا بكرێته‌وه)، سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامیش لهپهرمانى كوردستان له په‌رله‌مانتار حه‌مه‌سه‌عید حهمهعهلیمان پرسى ئێوه چۆن سه‌یرى ئه‌م رووداوه ده‌كه‌ن؟ ئه‌ویش به‌مجۆره راى خۆى بۆ گولاَن دهربرِى: ( هه‌ر ئه‌وه دووباره ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌زموونى كوردستان له رووى ئاسایشه‌وه سیمایه‌كى جوانى هه‌یه، دوژمنانى گه‌له‌كه‌مان و تیرۆریستان چاویان به‌م ئه‌زموونه هه‌ڵنایه‌ت و دژى ئاسایش و سه‌قامگیرى و دژى گه‌لى كوردستانن، هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانى كوردستان هه‌موو فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر مه‌سه‌له نیشتمانیه‌كان و دیمو‌كراتى و ئازادى یه‌ك هه‌ڵوێستین و دژى ئه‌و كاره ناشرینانهین كه دژ به ئه‌زموونه‌كه‌مان ئه‌نجامده‌درێت)).
سه‌باره‌ت به روودانى تاوانیش له كۆمه‌ڵگه دیموكراتییه‌كاندا چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردنى پۆلیس و ده‌زگا پێوه‌نداره‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداو و كاره تیرۆریستییانه‌ى له‌و كۆمه‌ڵگانه رووده‌ن، پرسیارمان له پرۆفیسۆر ریچارد رۆسهنفیلد پسپسۆر له تاوانى توندوتیژى و تاوانى رێكخراو، چۆنیه‌تى دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و جۆره تاوانانه، له زانكۆى میسۆرى كرد و لێمان پرسى: كاتێك هێزه‌كانى پۆلیس ده‌ست به لێكۆڵێنه‌وه ده‌كه‌ن، ناتوانن راپۆرته‌كانیان ده‌رباره‌ى به‌ره‌وپێشچوونى لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ خه‌ڵك ئاشكرا بكه‌ن، بهلاَم ئه‌گه‌ر هاتوو هێزه‌كانى پۆلیس له‌ژێر فشاردابوون چۆن مامه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌دا ده‌كه‌ن؟ له وهلاَمى ئه‌م پرسیاره‌دا پرۆفیسۆر رۆسانفیڵد به‌مجۆره وهلاَمى ئه‌م راپۆرته‌ى گولاَنى دایه‌وه: ((ئێوه په‌نجه ده‌خه‌نه‌سه‌ر گرفته‌كه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له لایه‌ك هێزه‌كانى پۆلیس ئه‌ركى ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر شانه كه راى گشتى له ره‌وتى لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه، له لایه‌كى دیكه‌وه نابێت ئه‌وه‌نده زانیارى بلاَوبكهنهوه كه گومانلێكراوهكانى سوودى لێوه‌ربگرن، كه‌واته ده‌بێت ئه‌م هاوسه‌نگیه رابگرن. هه‌روه‌ها ده‌بێت ئێمه بزانین كه له زۆربه‌ى تاوانه‌كانى كوشتندا هێزه‌كانى پۆلیس له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا تاوانباره‌كان ئاشكراده‌كه‌ن، بۆیه هاوولاَتیان گرنگیه‌كى زیاتر به تاوانه گه‌وره‌كان ده‌ده‌ن، كه خوازیارى ئه‌وه‌ن له هه‌موو هه‌نگاوێكى لێكۆڵینه‌وه ئاگادار بكرێنه‌وه.)) سه‌باره‌ت به‌وه‌شى ئه‌گه‌ر ئه‌مجۆره تاوانانه بۆ مه‌به‌ستى سیاسیى بهكارهاتن ئایا پرۆسه دیموكراسیه‌كه تاچه‌ند ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه و تاچه‌ند سیستمى دادوه‌رى له ولاَتدا زیانى پێده‌گات؟ لهوهلاَمى پرسیارى ئه‌م راپۆرته‌شدا پرۆفیسۆر رۆسانفیڵد وتى: (( پۆلیس له چوارچێوه‌ى سنووره ده‌ستوورى و یاساییه‌كاندا ئه‌ركه‌كانى خۆیان ئه‌دا ئه‌كه‌ن، واته یاسا ئه‌وه دیارى ده‌كات كه هێزه‌كانى پۆلیس ده‌توانن تا چ رادده‌یه‌ك هێز به‌كاربهێنن یاخود چۆن كه‌سێكى دیاریكراو ده‌ستگیر بكه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و بیپشكنن، له راستیدا به سیاسیكردنى تاوان كه ئه‌ركى پۆلیسه یاخود بوونى هێزه‌كانى پۆلیس به یه‌كێك له ئامرازه‌كانى ده‌ستى پارتێكى سیاسى دیاریكراو، ئه‌مه ده‌بێته‌هۆى له ناوبردنى بنه‌ما دیموكراسییه‌كان و ئه‌مه‌ش زیان به به‌ره‌وپێشچوونى پرۆسه‌ى پیاده‌كردنى دیموكراسى ده‌گه‌یه‌نێت.))
سه‌باره‌ت به دروستكردنى گوشارى سیاسیش له‌سه‌ر پۆلیس و تێكدانى ره‌وتى رووداوه‌كانى لێكۆڵینه‌وه، پرسیارمان له پرۆفیسۆر سترگویس سكارپێدس له زانكۆى كالیفۆرنیا كرد كه پسپۆر و تۆژه‌ره له سه‌نته‌رى ئارڤین بۆ دیراساتى ته‌نگژه‌كان و ئاشتى جیهانى، لهوهلاَمدا راشكاوانه ئه‌وه‌ى پێی راگه‌یاندین ئه‌وانه‌ى كه به‌وجۆره گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر پۆلیس بۆ ئه‌وه‌ى ره‌وتى لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌ئاسایى نهرِۆن، ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه خۆیان به‌شێكن له‌و مافیانانهى ئه‌و جۆره كارانه‌یان ئه‌نجامداوه و وتى : ( لهسالاَنى په‌نجاكاندا كێشه‌یه‌كى دیكه له ئارادابوو كه ئه‌ویش بریتی بوو له فشار دروستكردن له‌سه‌ر هێزه‌كانى پۆلیس له لایه‌ن ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییانه‌ى كه به شێوه‌یه‌كى نهێنى هاوكارى تۆرِهكانى مافیا و رێكخراوه تاوانكارییهكانیان ده‌كرد، بۆ نموونه له ئیتاڵیادا ئه‌وه ئاشكرابوو كه جولیانۆ ئهندریۆتیك، بۆ ماوه‌یه‌كى دوورودرێژ و به شێوه‌یه‌كى نهێنى هاوكارى و پاڵپشتى مافیاكانیان كردووه، كه دواتر ده‌ركه‌وت چه‌ندین كه‌سایه‌تى سیاسى دیكه به هه‌مان شێوه پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ تۆرِهكانى مافیادا هه‌بووه. كه‌واته هه‌ندێ جار له ولاَتانى ئه‌وروپا و له ولاَته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاشدا رووده‌دات هێزه‌كانى پۆلیس بكه‌ونه ژێر فشارى سیاسییه‌كانه‌وه له كاتى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌دا)).
دواى ئه‌م به‌دواداچوونه له‌سه‌ر مه‌ترسیى به‌سیاسیكردنى ئه‌م تاوانه و قۆزتنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن كۆمپانیاى وشه‌وه بۆ مه‌به‌ستى سیاسیى و دژایه‌تى لایه‌نێكى سیاسیى، هه‌قه ئه‌و پرسیاره بكه‌ین، ئایا بۆ چ مه‌به‌ستێك كۆمپانیاى وشه‌و پاشكۆكانى ئه‌م كاره ده‌كه‌ن؟
بۆچى كۆمپانیاى وشه و پاشكۆكانى
وه‌ك ته‌یرێك نه‌شاز ده‌خوێنن؟
ئێمه له‌م راپۆرته‌ى گولاَن راو بۆچوونى هه‌موو لایه‌نه كوردستانییه‌كانمان وه‌رگرتووه به‌و لایه‌نانه‌ى ئۆپۆزسیۆنن و هه‌روه‌ها له لیستى كوردستانیش كه لایه‌نى دهسهلاَتن، هه‌ر بۆ به‌رچاو رِوونیی خوێنه‌رانى گولاَنیش پێوه‌ندیمان به‌چه‌ندین پسپۆر و تایبه‌تمه‌ند له‌سه‌ر ئاستى جیهان كردووه و له‌م راپۆرته بۆچوونه‌كانیان بلاَوكراوهتهوه، ئه‌وه‌ى تێبینى ده‌كه‌ین چ له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى و چ له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ بێجگه له سه‌رانى گۆرِان و راگه‌یاندنى كۆمپانیای وشه و پاشكۆكانیان هه‌موو لایه‌ك دژى ئه‌وه‌ن كه تاوانێك یان كارێكى تیرۆریستى كه له‌كۆمه‌ڵگه رووده‌دات به‌وجۆره ناشرین و بێزراوهى كۆمپانیاى وشه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت، ئه‌و شێوازه هێنده قێزه‌وه‌نه كه بێجگه له ئایدۆلۆژیه‌تى نه‌وشیروان مسته‌فا و پێرِهوانى ئه‌و ئایدۆلۆژیه‌ته كه‌سى دیكه به راستى نازانێت، بۆیه كاتێك ئه‌و دیارده بێزراو ئه‌و مامه‌ڵه نامرۆڤایه‌تیانه‌ی كۆمپانیاى وشه له‌گه‌ڵ خوێنى شه‌هید سه‌رده‌شت به‌و جۆره ده‌كرێت، جێگه‌ى خۆیه‌تى له خه‌ڵكى كوردستان بپرسین، ئایا بۆچى ئه‌م تاقمه وه‌ك تهیرێكى ناشاز به‌وجۆره ده‌یانه‌وێت خوێنى شه‌هید سه‌رده‌شت بكه‌ن به قوربانى خواسته‌كانى خۆیان؟ پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و هۆكارانه چین وا له سه‌رانى كۆمپانیاى وشه ده‌كه‌ن به‌و جۆره و بێ باكانه و بێ گوێدانه هیچ مه‌سه‌له‌یه‌ك ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان ئاڵۆز ده‌كه‌ن؟ وهلاَمى ئه‌م پرسیاره دهگهرِێتهوه بۆ ئایدۆلۆژیه‌ته سهركوتكارییهكهى نه‌وشیروان مسته‌فا كه ماوه‌ى 40 ساڵه ده‌یه‌وێت دژى گه‌لى كوردستان پیاده‌ى بكات، بهلاَم سه‌ركه‌توو نه‌بووه و ئه‌مجاره‌ش پشت به‌خواو به‌هیمه‌تى گه‌لى كوردستان سه‌ركه‌توو نابێت و ئهمرِۆ بێت یان سبه‌ى ئاكامى لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ گه‌لى كوردستان ئاشكرا ده‌كرێن, ئه‌وكاته گه‌لى كوردستان ده‌زانن كه نه‌وشیروان مسته‌فا و راگه‌یاندنى كۆمپانیاى وشه و پاشكۆكانیان چۆن هه‌ست و سۆزى خه‌ڵكى كوردستانیان له پێناوى سه‌ركه‌وتنى پیلانی گومرِای تاقمی نه‌وه ژێر پێ ناوه وگاڵته‌یان به هه‌ستى خه‌ڵكى كوردستان كردووه، له كۆتاییدا ئه‌وه به پێویست ده‌زانین كه ئه‌و چه‌ند دێره‌ى پرۆفیسۆر ئیمام عه‌بدولفتاح له پێشه‌كى كتێبى ( سه‌ركوتكار – الگاغیه) ئاماژه‌ى پێكردووه، بیكه‌ینه كۆتایى ئه‌م راپۆرته كه نووسیویه‌تى : حه‌زره‌تى مه‌سیح ده‌ڵێت : (بۆ مرۆڤ چ سوودێكى هه‌یه كه هه‌موو دنیا بباته‌وه و خۆى بدۆرِێنێت) هه‌تا ئه‌گه‌ر وامان دانا هه‌ندێك ره‌فتارى سه‌ركوتكار ئیجابیهتیشى هه‌بوو، بهلاَم ئایا به‌هاى ئه‌و ئیجابیاته چییه؟ ئه‌گه‌ر باجه‌كه‌ى ئه‌وه‌بێت سوكایه‌تى به‌مرۆڤ بكرێت و به‌ها به‌رزه‌كانى ژێر پىَ بنرێت، گه‌ل بكرێته په‌یكه‌رێكی ئێسكى و مێشكى بسرِێتهوه و به‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا بجووڵێنرێن).
• پرۆفیسۆر راندڵ كۆران بۆ گولاَن: (به سیاسیكردنى تاوانه‌كان زیانێكى زۆر به دیموكراسى ده‌گه‌یه‌نێت)
• پرۆفیسۆر ریچارد رۆسهنفیلد بۆ گولاَن: (به سیاسیكردنى تاوان ده‌بێته‌هۆى له ناوبردنى بنه‌ما دیموكراسییه‌كان و زیان به به‌ره‌وپێشچوونى پرۆسه‌ى پیاده‌كردنى دیموكراسى ده‌گه‌یه‌نێت.
• پرۆفیسۆر سترگویس سكارپێدس بۆ گولاَن: ( لهسالاَنى په‌نجاكاندا ئه‌و كه‌سایه‌تیه سیاسییانه‌ى كه به شێوه‌یه‌كى نهێنى هاوكارى تۆرِهكانى مافیا و رێكخراوه تاوانكاریه‌كانیان ده‌كرد گوشاریان له‌سه‌ر پۆلیس دروست ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى تاوانباران نه‌درێنه دادگا.)
• مامۆستا عه‌بدولستار وته‌بێژى كۆمه‌ڵى ئیسلامى : (ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵى ئیسلامى كه ئۆپۆزسیۆنین له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین ئه‌م رووداوه بۆ مه‌به‌ستى سیاسیى سوودى لێوه‌ربگرێت و ئه‌مه به‌شتێكى راست نازانین.
• حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌عه‌لى په‌رله‌مانتارى یه‌كگرتوو بۆ گولاَن: دوژمنانى گه‌له‌كه‌مان و تیرۆریستان چاویان به‌م ئه‌زموونه هه‌ڵنایه‌ت و دژى ئاسایش و سه‌قامگیرى و دژى گه‌لى كوردستانن، هه‌موو یه‌ك هه‌ڵوێستین و دژى ئه‌و كاره ناشرینانهین كه دژ به ئه‌زموونه‌كه‌مان ئه‌نجامده‌درێت.
Entry filed under: كوردستانیوز, پارتی دیموکراتی کوردستان. Tags: .
وێراش نیوز له facebook فــــیــــس بــــوک دا
خۆپیشاندان و ناره زایه تێه کانی خه ڵکی
چاو له ڤیــدیــــۆ کلێـــپ هه‌مــــه‌ڕه‌نــــگ ۆیــــراش نــــیــــوز بکه
ئێـــــران لــه هــهرێمی کــوردستانی عێراق خـۆی ئـــــاغـــــایـــــه
بابه ت ئــــیــسلامی و رێکخراوه ئــــیــسلامیه
به ش کۆمه‌ڵایه‌تی له سه ر تووند‌و تێژی ۆ ڕه شه کوژی ژنان
خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له باشوری کردستان و بێ هه ڵوێستی حێزبه کانی روژهه ڵات کوردستان؟
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed