Archive for February, 2011
دوای دوانــزه رۆژ تاله بانی لــه سه ر خوپێشاندران بــه قــسه هــات
تـــاڵــهبـــانی: له‌كه‌س قبوڵ ناكه‌ین سیستمی دیموكراتی تێكبدات
KNA:جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی له‌عێراقدا روو ده‌دات جێی قبوڵی نییه.له‌به‌یانێكدا كه له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی عێراق‌و به‌رێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌كانی له‌زۆرێك له‌شاره‌كاندا بلاویكردووه‌ته‌وه، (more…)
خۆپیشانده‌ران:تا 48 كاتژمێری دیكه وه‌ڵام نه‌درێینه‌وه مانگرتنی سه‌راسه‌ری ده‌كه‌ین
خۆپیشاندانه‌كانی به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی به‌رده‌وامی هه‌یه‌و ئه‌نجومه‌نی
كاتیی خۆپیشاندانه‌كه 48 كاتژمێر ده‌داته په‌رله‌مانی كوردستان بۆ جێبه‌جێ كردنی داواكارییهكانیانو رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌ڵام نه‌درێنه‌وه مان ده‌گرن.زریان محه‌مه‌د، سلێمانی: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لهدوانزهههمین ڕۆژی خۆپیشاندانه‌كاندا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن ژماره‌یه هاوڵاتی ڕویانكرده مه‌یدانی ئازادی سلێمانی‌و ئه‌نجومه‌نی كاتیی خۆپیشاندانه‌كه ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایانگه‌یاند (more…)
خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی به‌رده‌ركی سه‌رایی سلێمانی له‌چاوی كامێراوه
ئاوێنه
بانگه‌واز:پشتیوانی له هاوچاره‌نووسانی خۆتان بکه‌ن له کوردستانی عێراق!
کرێکاران!
زه‌حمه‌تکێشان!
ژنان، پیاوان، گه‌نجانی ئازادیخوازی کوردستان!
له کاتێکدا که جیهان شاهیدی شۆڕشه ئازادیخوازانه‌و یه‌کسانی خوازانهکانه له خۆرهه‌ڵاتی ناوهڕاستو باکووری ئه‌فریقا، کرێکاران‌و زهحمهتکێشانو ئازادیخوازان له شاره‌کانی کوردستانی عێراقیش، ڕاپه‌ڕیون هه‌تا ماف‌و ئازادیه زه‌وتکراوه‌کانیان وه‌رگرنه‌وه. (more…)
به چوونه ده‌ره‌وه‌ی حزبه چه‌کداره‌کان بارودۆخه‌که هێور ده‌بێته‌وه!
گروپی “حزبی چه‌کدار بۆ ده‌ره‌وه” له فه‌یسبووک
11 ڕۆژه له شاری سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له بره‌ودایه‌و خه‌ڵک داخوازیه‌کانی خۆیان بۆ نان‌و کار‌و ئازادی به‌رز ده‌که‌نه‌وه. ده‌سه‌ڵاتدارانیش به تهقهکردنو کوشتن‌و بریندارکردنی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له خۆپیشانده‌ران وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها که‌وتونه‌ته گرتن‌و فڕاندن‌و زیندانی کردنی هه‌ڵسوڕاوانی خۆپیشاندانه‌کان، (more…)
چه‌ند قسه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به ڕاپه‌ڕینی لاوانی کوردستان
ئامانج پیرۆت:به‌ر له هه‌ر شتێک ده‌بێت ئاماژه به‌و ڕاستیه بکه‌ین، که لاوان هه‌ر وا به ئاسانی
نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌م مه‌وقعیه‌ته‌ی ئێستا،که له لایه‌که‌وه ده‌سڵاتی گه‌وره‌ترین دوو حزبی ناو کۆمه‌ڵگای کوردستانی (که خاوه‌نی چه‌ندین ده‌زگای جاسوسی و سه‌رکوتگه‌ر و سه‌دان هه‌زار چه‌کدار و ئه‌ندام و لایه‌نگرن و خاوه‌نی مێژوویه‌کی درێژی سه‌رکوت و به‌ندوبه‌ستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تین و له بیست ساڵی ڕابردودا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگایان بۆ خۆیان و سه‌رمایه‌دارانی ناو خۆ و ناوچه‌که و دنیا زه‌وت کردوه) هێناوه‌ته زه‌لزه‌له و له لایه‌کی تریشه‌وه متمانه‌ی به‌شێکی به‌رینی کۆمه‌ڵگایان وه‌ک هێزێکی چاره‌نوسساز به ده‌ستهێناوه. (more…)
سلێمانی:وه‌فدی گۆڕان و یه‌كێتی كۆبونه‌وه
بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئێستای كوردستان،
ئه‌مڕۆ وه‌فدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ وه‌فدی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبونه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌فدی گۆڕان به‌راشكاوی باری سه‌ره‌نجی خۆی ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان رونكرده‌وه، له‌پێش هه‌مویانه‌وه پێویستی هێنانه‌وه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم و یاساكانی په‌یوه‌ندیدار به‌سیستمی سیاسیه‌وه بۆ گفتوگۆ و چاككردن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێستای هه‌رێم و پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاتی نوێ كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئه‌نجامبدات. (more…)
نه‌وزاد بابان،ڕابه‌ری به‌رجه‌سته‌ی خۆپیشاندانه‌کانی سلێمانی بێ سه‌روشوێنه
دووڤیدێۆ:نه‌وزاد بابان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی كۆمۆنیست کرێکاری کوردستان له‌مه‌یدانی ئازادی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردووه‌و دوای ئه‌وه دیار نه‌ماوه
زه‌ڕایه‌ن:خۆپیشانده‌ران ده‌روازه‌كانی ناحیه‌كه كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن
پاش ئه‌وه‌ی كادیرێكی پارتی دیموكرات له‌زه‌ڕایه‌ن ته‌قه له كۆمه‌ڵێك گه‌نجی خۆپیشانده‌ر ده‌كات،
خۆپیشانده‌ران جاده‌ی سه‌ره‌كی سلێمانی ده‌گرن.شاره‌زوور، ئاوێنه: ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه كۆمه‌ڵێك گه‌نجی زه‌ڕایه‌ن بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به گهندهڵیو ناعهدالهتیو بۆ پشتیوانی له خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی سلێمانی له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی سلێمانی- ده‌ربه‌ندیخان كۆده‌بنه‌وه، (more…)
ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران دابنیشین
ده‌ربڕی بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانی هه‌رێمی كوردستان.د.به‌رهه‌م ساڵح له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ سایتی هاوڵاتی وتی “ئاماده‌ین گوێبستی داوا ره‌واكانی خۆپیشانده‌ران بین‌و له‌گه‌ڵیان دابنیشین‌و چاكسازی بكه‌ین به‌ئامانجی به‌ره‌و پێشبردنی هه‌رێمی كوردستان”. (more…)كوشتنی خۆپیشانده‌ران په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه له مێژوودا
لیستی عێراقیه له به‌یاننامه‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه خۆپیشاندانه‌كانی
رۆژی هه‌ینی توره كه له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا به‌رێوه‌چوو به شێوه‌یه‌كی سهرتكوتكهرانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك سه‌دان كه‌س تێیاندا بونه قوربانی و ترس و نیگه‌رانییه‌كی زۆری لای هاوڵاتیان دروستكرد (more…)
بی بی سی:تا ئێستا ده‌رنه‌كه‌وتووه نه‌وشیروان مسته‌فا ریفۆرمیسته یان رووخێنه‌ر
ده‌ستوور:فه‌زای سیاسیی كوردستانی عێراق له‌م رۆژانه‌ی دواییدا، ئاڵۆز بووه. له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا كۆبوونه‌وه‌و خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی زۆریی له گه‌نده‌ڵیی ئیداری‌و ئه‌دای به‌رپرسانی ناوچه‌كه، له شاره‌كانی كوردستان هاتوونه‌ته ئاراوه. ئه‌م خۆپیشاندانانه چه‌ندین جار توندوتیژیی لـێ كه‌وتووه‌ته‌وه. (more…)
ڕاگـــهیاندنی کـــهمپینی تـــۆم بـــهســـهرۆک قبـــوڵ نیـــیه
سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی له‌چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ
ئاژانسی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئیتاڵیا (L’AGI)-دا له‌ڕۆژی ٢٤⁄٢⁄٢٠١١-دا ڕایده‌گه‌یه‌نێت که”ئه‌گه‌ر ٠٠٠ ٥٠ هاوڵاتیی کوردستان داوا بکه‌ن ده‌ست له‌سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم بکێشیته‌وه، یه‌کسه‌ر ده‌ست ده‌کێشیته‌وه.” پێده‌چێت سه‌رۆکی هه‌رێم نه‌زانێت ئه‌و ئێستا، به‌تایبه‌ت دوای ته‌قه‌کردن له‌خۆپیشانده‌رانی شاره‌کانی کوردستان و هه‌ڕه‌شه‌لێکردنیان و سهرنگونکردنیان، تا چی ئاستێک شه‌عبییه‌تی نه‌ماوه و چهندهخهڵک تووڕهیهلهو سه‌رکوته‌و له‌و نموونه فاشیلانهیهی ئه‌و سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی پێ ده‌کات. (more…)
پیاوه ریش ته‌نكه‌كانی حزبی یه‌كگرتوو هانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن په‌لاماری پارتی بده ن
خه بات ڕۆژنامه یکی سیاسی ئۆرهانی پارتی دیموکراتی کوردستانه
بڵاوی کرده وه که به ئاشكرا‌و به زه‌قی پیاوه ریش ته‌نكه‌كانی حزبی یه‌كگرتوو كه‌وتوونه‌ته هاندانی گه‌نجان ده ده ن که به شێوه ی به‌ردو به چه‌ك په‌لاماری باره‌گاكانی پارتی و حكومه‌ت بده‌ن.
پارتی ده‌مانجه به‌سه‌ر لایه‌نگرانیدا دابه‌ش دهكاتو خۆپیشاندانیش له‌هه‌ولێر دواخرا
KNA:به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له‌ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان له‌هه‌ولێر،
پارتی ده‌مانجه به‌سه‌ر لایه‌نگرانیدا دابه‌ش ده‌كات.گروپی خۆپیشاندانی خۆرسك ئاشكرای ده‌كات كه پارتی ده‌مانجه‌ی به‌سه‌ر لایه‌نگران‌و ئه‌ندامانیدا دابه‌ش كردووه تا به‌ر به‌خۆپیشاندان بگرێت له‌هه‌ولێر. (more…)
موزایه‌ده‌ی به‌رزانی به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی کوردستانه‌وه!
حه‌مه‌غه‌فور:په‌یامنێر – سه‌رۆکی هه‌رێم: “ئه‌وانه‌ی هێرش ده‌که‌نه‌سه‌ر ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی
کهتێڕوانینێکی جیاوازیان ههیهلهکۆمهڵگهیهکی دیموکرات‌دا جێیان نابێته‌وه…هه‌ر که‌سێک کاری توند‌و تیژی بکات له‌کوردستان جێیان نابێته‌وه”!مه‌سعود به‌رزانی له‌نامه‌یه‌کیدا له‌هه‌نده‌رانه‌وه له‌جیاتی وه‌کو سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌ڵوێست بگرێت، بێت‌و ئیدانه‌ی ته‌قه‌کردن له‌خۆپیشانده‌ران بکات، (more…)
به ڤیدیۆ:شه‌هیدكردنی گه‌رمیان ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ن 12 ساڵ له لایه‌ن چه‌كدارانی پارتیه‌وه
ئه‌م به‌ڵگه ڤیدیۆییه، ده‌ریده‌خات به فیشه‌كی چه‌كدرانی لقی 19 شه‌هیدكراوه,به ڵام به‌رپرسی لقی 19ی چه‌مچه‌ماڵ ره‌تیكرده‌وه
لڤین پرێس
شـــــەرم کـــــەن،کـــــێ ئـــــاژاوەگـــــێڕە ؟
تاهیرحەسەن:ووشەی ( ئاژاوەگێڕ، دەستی دەرەکی ، تابووری پێنج)
بە درێژایی مێژووی کۆمەڵگەی ئینسانی تۆمەتێک بووەو هەیە ، دەسەڵاتە سەرکوتگەرە ڕەنگاوڕەنگەکان خستویانەتە پاڵ نەیارانی سیاسی خۆیان‌و جەماوەری بەگیانهاتووی فراوانی خەڵک ، کاتێک هاتبنە مەیدان و داوای ژیانێکی باشتریان کردبێ . ڕەنگە ملیۆنەها ئینسانی ئازادیخواز بەم تۆمەتەی دەسەڵات لە دنیادا گوللەباران کرابن ، خنکێنرابن . (more…)
هێزە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵات و ئەزموونی باشوری کوردستان
رەزا موستەفا سۆڵتانی:لە ساڵی ١٩٩١ بەملاوە بە کردەوە و لە ساڵی ٢٠٠٣ بەملاوە
بە ڕەسمیش باشوری کوردستان لە دەست ڕژیمی فاشیستی بەعس ڕزگار بووە. هێزە سیاسیەکانی ئەم بەشە لە کوردستان حکومەتی هەرێمیان پێک هێناوەو، ٢٠ ساڵە حوکمی باشوری کوردستانیان بە دەستە، کە زۆر جار ئەم دەسەڵاتداریەتییە کورد وەک ئەزمونی باشوری کوردستان ناو لێ دەبرێت.کورد لەم بەشەی کوردستان زۆر دەسکەوتی گرینگی وەک: (more…)
پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌منی به تێكڕا چوونه نێو ڕیزی خۆپیشانده‌رانه‌وه و به چه‌پڵه ڕێزانه‌وه پێشوازیان لێكرا.
فیلم”پێشمه‌رگه برامانن، پارێزه‌ری مافمانن

ئەو 4 كەسەی كە دوینی ئیوارەلە ڵایەن هیزە ئەمنیەكانی یەكیتییەوە رفیندرابوون,3 یان ئازاد کراون
به‌ڵام هێشتا نه‌وزاد بابان له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی سلێمانییه‌وه ده‌ست به‌سه‌ره
بەپیی ئەو هەوالانەی كە هەر ئیستا بە دەستمان گەیشتووە, دوای ئەوەی كە ئەم ئیوارەیە لە میدیاكانەوە راگەیەندرا كە ئەو 4 كەسەی كە دوینی ئیوارەلە ڵایەن هیزە ئەمنیەكانی یەكیتییەوە رفیندرابوون, ئازاد دەكرین, پاش چەند سەعات لەو هەوالە تەنها 3 كەس لە رفیندراوەكان ئازاد كراون, شایانی باسە كە دوینی ئیوارە هەریەك لە نەوزاد بابان ئەندامی مەكتەبی سیاسیی حزبی كۆمۆنیستی كریكاریی كوردستان, خالید مەجید هەلسوراوی چالاكی كارمەندانی تەندروستی و یەكیك لە چارە ناسراوەكانی كۆبوونەوەكانی مەیدانی ئازادی شاری سلیمانی, (more…)
شورشی ئەم جارەی کوردستان خۆرسک نیە،دریژەی شۆرشی سەرکوت کراوە!
عوسمان مەلا:ئەم راپەرینە نوییەی کوردستان، سەرهەڵدانەوەی ئەو شورشەێە کە لە
سەرەرەتای سالەکانی دەیەی ١٩٩٠دا دەستتی پی کرد و لە لایەن بورژواز-ناسیونالیستی کوردەوە سەرکوت کرا. لەو کاتەوە تا ئیستا لە ژیر عەبا و پەردەی جوراجور و ئامرازی ستەمی نەتەوایەتی و ئەزمونی گەل و ساوا بونیدا سەرکوتیان کرد، (more…)
له‌خۆپیشاندانه‌كانی دوێــنی عێراقدا 235 كــه‌س بــوونــه قــوربــانی
ئاژانسه کانی هه واڵ بڵاویان کرده وه که سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی رایگه‌یاند,
له ئه‌نجامی توندوتیژی له خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ شاره جیاجیاكانی عێراق, 235 كه‌س بوونه‌ته قوربانی. سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی به “سۆمه‌رییه نیوزی” رایگه‌یاند, دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ توندوتیژی له‌خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند شارێكی عێراق دروست بوو , (more…)
سه‌رۆکی هه‌رێم:ئه‌وه‌ی توندوتیژی ده‌كات لــهكــوردستــان جێــی نــابێــتهوه
“مه‌سعود بارزانی”له په‌یامێکدا سه‌باره‌ت به توندوتیژییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ندێ له ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان
بارزانی رایگه‌یاندووه “ته‌واوی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان به بێتاقه‌تیه‌كی زۆره‌وه سه‌یری رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو ده‌كات، كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی چه‌ند هاوڵاتیه‌ك. من وه‌كو خۆم گیان له‌ده‌ستدانی هه‌ر هاووڵاتیه‌ك له‌م هه‌رێمه‌ماندا به تراژیدیاكی ناپه‌سه‌ندو قهبووڵنهكراو داده‌نێم”. (more…)
لهســلێمـــانی هـــهڕهشـــهی كوشتن لهرۆژنـــامهنووسێك ده‌كرێت
بۆ ڕای گشتی، پێش ئه‌وه‌ی بمانكوژن
KNA:له‌شاری سلێمانی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن لهرۆژنامهنووسێك دهكرێتو رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ش پاراستنی ژیانی ده‌خاته ئه‌ستۆی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان.له‌نوسراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئاژانسی هه‌واڵی كوردۆنیا كردووه، سۆران عومه‌ر رایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی نوسراوه‌كه‌یه: (more…)
هه واڵه کانی کوردستان
خوپیشاندان ئەمرۆ بە داخوازیی دەست بەجی ئازادكردنی ئەو 4 كەسە بوو كە دوینی ئیوارە لەلایەن هیزە ئەمنیەكانی سلیمانیوە
فریندرابوون دەستی پیكرد و خوپیشاندەران دەیان وینەی نەوزاد بابان و خالد مەجیدیان بەرزكردبووەوە.
- لە دریژەی ئەو خوپیشاندان و نارەزایەتیە فراوانانەی كە 10 رۆژە شار‌و شارۆچكەكانی كوردستانی گرتۆتەوە, دوای نیوەرۆی ئەمرۆ لە دەهەمین رۆژی كۆبوونەوە و خۆپیشاندانە جەماوەریەكانی شاری سلیمانیدا, (more…)
خۆپیشانده‌ران له به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره‌و پاشه‌كشه‌یان به هێزه ئه‌منیه‌كان كرد
دوای ئه‌وه‌ی كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر پێكدادان له نێوان هێزه ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌ران دروستبو
له به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه 6 كه‌س برینداربون له ریزی خۆپیشانده‌ران، بۆجاری پێكدادان له نێوان هه‌ردولادا دروستبویهوهو خۆپیشانده‌ران توانیویانه پاشه‌كشه به هێزه ئه‌منیه‌كان بكه‌ن.په‌یامنێرمان پێی راگهیاگهیاندین: (more…)
ئـــهمڕۆی لـــه سلێـــمانی 1 كـــوژراو 13 بـــرێنـــدار بـــوون
تاكو ئێستا 1 كه‌س كوژراوه كه به فیشه‌ك پێكراوه، 13 كه‌سیش بریندارن.جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا له نزیك مه‌یدانی سه‌رای ئازادی له شاری سلێمانی بۆمبێكی ده‌نگی ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه 2 هاوڵاتی بریندار بون، دواتر شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌راندا له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری رویدا، (more…)
حـــزبهكــــهی قــــادر عــــهزیز چــــووه پــــاڵ خــــۆپیشـــانـــدهران
kna حزبی زه‌حمه‌تكێشانی سه‌ربه‌خۆی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی قادر عه‌زیز چووه پاڵ خۆپیشانده‌رانی كوردستان
.له‌به‌یانێكدا كه به‌مێژووی ئه‌مرۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌ركردایه‌تی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی سه‌ربه‌خۆی كوردستان داوا له‌سه‌رجه‌م لایه‌نگران‌و كادرانی ده‌كات بچنه نێو خۆپیشانده‌ران.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی بهیانهكهیه: (more…)
هستریای سه‌رانی پارتی له ترسی ڕاپه‌ڕین( کوشتنی خه‌ڵکی سلێمانی و ئیهانه کردنی خه‌ڵکی هه‌ولێر)دا!
ئامانج پیرۆت:ڕوداوه‌کانی 17 ی شوبات و ڕۆژانی دوایی له سلێمانی و ناوچه جیاجیاکانی
هه‌ر له کوشتنی لاوان و مێرمناڵانی ڕاپه‌ڕیوه‌وه تا ده‌گاته هه‌ڕه‌شه‌کانی مه‌سعود بارزانی و فازڵ میرانی و هێنانی هه‌زاران چه‌کدار، تا ده‌گاته قسه و هه‌ڵوێستی مشه‌خۆره جۆراوجۆره‌کانی ده‌وروبه‌ری ده‌سڵاته تاڵانچی و سه‌رکوتگه‌ر و گه‌نده‌ڵه‌که‌ی، هه‌ر هه‌موویان ته‌نیا ده‌یانتوانی به دیوێکدا ئه‌و هستریایه بنوێنن که سه‌رانی پارتی داگرتبوو و به دیوێکی تریشیدا ئه‌وه‌ی نیشاندا، که سه‌رانی پارتی جگه له کوشتن و بڕین و خوێن ڕشتن هیچ ڕێگایه‌کی تریان له‌به‌رده‌ستدا نیه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن گڕکانی ئه‌و هستریایهیان دابمرکێننه‌وه. (more…)
ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد و ئه‌ندامی پێشووی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان له شاری رانیه ده‌ستگیرده‌كرێت
دوای رووداوه‌کانی 17/2/2011ی شاری سلێمانی هێزه ئه‌منیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان،به‌تایبه‌ت له هه‌رێمی پارێزگای سلێمانی ده‌ستیان داوه‌ته
هه‌ڕه‌شه‌و گوشار بۆ سه‌ر په‌نابه‌رانی ئێرانی که له هه‌رێمی کوردستان نیشته‌جێن. رۆژی هه‌ینی 25/2/2011 سه‌ر له به‌یانی ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد و ئه‌ندامی پێشووی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان له شاری رانیه ده‌ستگیر و ده‌رفێندرێت بۆبنکه‌ی ئاسایش و له‌وێ تووشی هه‌ڕه‌شه ده‌بێته‌وه‌و به بێ ئه‌وه‌ی هۆکاری گرتنی دیاری کرابێت هه‌ره‌شه‌ی لێ‌کرا که به‌هۆی ئه‌وه ی که له خۆپێشآندان دا به‌شدار بوه (more…)
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئوسامه نوجه‌یفی پشتگیری له خۆپیشانده‌ران ده‌كات
ئاژانسه کان بڵاویان کرده وه که سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئوسامه نوجه‌یفی رِایدهگهیهنێت
په‌رله‌مانی عێراقی پشتگیری له داوای رِهوای خۆپیشانده‌ران ده‌كات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوا له حكومه‌ت ده‌كات به‌زوترین كات وهلاَمی خۆپیشانده‌رانی شاره‌كانی عێراق بداته‌وه‌و به‌ده‌م داواكاریهكانیهوه بچێت.ناو براو وتی:ده‌بێت به زوترین كات قه‌ره‌بوی ئه‌و زیانلێكهوتوانه بكرێته‌وه (more…)
پــارتی بــه‌رده‌وامــه لــه رفــاندنــی هــاوڵاتــیان…هه‌ولێر:له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پارتییه‌وه(د.پشتـــیوان عـــهبدوڵا)رفێـــندرا
دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی هه‌ولێر ئاماده‌باشیان كرد بۆ خۆپیشاندان، سه‌ره‌ڕای هێنانی هێزێكی زۆر بۆ ناو شاری هه‌ولێر پارتی ده‌ستیكردوه به ره‌شبگیری و رفاندنی هاوڵاتیان، تائێستا چه‌ندین هاوڵاتی دانیشتوی ئه‌و شاره بێسه‌روشوێن كراون، هاوكات (د.پشتیوان عه‌بدوڵا)ی چالاكوانی مه‌ده‌نی و دانیشتوی ئوسترالیا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌ولێر دوێنێ له‌لایه‌ن پارتییه‌وه رفێندراوه. (more…)
دوای 10 رۆژ بێ ده نگی له سه ر روداوه کانی کوردستان و عێراق تاڵه‌بانی ئه وێش وڵاتی به‌جێهێشت
سه روکی هه ریم بارزانی 10 روژه له ده ره وه یه و تاله با نێش به هه مان شێوه‌له ده وه وه ی وڵاتن،که واته هه م عێراق و هه م
کوردستان هه ردووبێ سه روکن
وێراش نیوز:ئاژانسه کان/ئێواره‌ی دوێنێ, سه‌رۆك كۆماری عێراق “جه‌لال تاڵه‌بانی” گه‌یشته كوێت, بۆ به‌شداریكردن له ئاهه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاته.بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له فڕۆكه‌خانه‌ی كوێت, (more…)
فڕاندن و بێسەروشوێنکردنی هەڵسوڕاوانی خۆپێشاندانەکانی سلێمانی
بەدوای کۆتایی هاتنی خۆپێشاندانی شاری سلێمانی، ئێوارەی ڕۆژی
25-2-2011، چوار کەس لە هەڵسوڕاوانی سیاسی و هەڵسوڕاوانی خۆپێشاندانەکە، فڕێندراون و بێسەروشوێن کراون، کە بریتین لە:
1. موئەیەد ئەحمەد،ئەندامی مەکتەب سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق.
2. نەوزاد بابان،ئەندامی مەکتەب سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان.
3. شاخەوان ناسیح.هەڵسوڕاوی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان.
4. خالید ڕەشید،هەڵسوڕاوی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانەکان. (more…)
ڕاگەیاندنێک بۆ ڕاى گشتى لەبارەى بێسەروشوێن کردنى هاوڕێیان،نەوزاد بابان،خالید مەجید،موئەیەد ئەحمەد وشاخەوان ناسیحەوە!
لەم ڕێگایەوە ڕاى گشتى خەڵکى کوردستان و هەموو دەزگاکانى ڕاگەیاندن ئاگادار دەکەینەوە
کەئێوارەى ئەمڕۆ ڕۆژى هەینى ڕێکەوتى 25/2…/2011، کاتژمێر 6.30، بەدواى تەواو بوونى خۆپیشاندانەکەى شارى سلێمانى هاوڕێیان نەوزاد بابان، خالید مەجید، موئەید ئەحمەد، شاخەوان ناسیح لەشەقامى تووى مەلیک لەتەکسیەکدا بەرەو ماڵ دەگەڕێنەوە ودواتر دیار نامێنن.. (more…)
“حســــــاب بــــــۆ بــــــڕیارهکــــــانی پــــــهرلهمــــــان نــــاکــرێــت”
سلێمانی(4)که‌س له به‌شداربوانی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی مه‌یدانی ئازادی بێسه‌روشوێنکراون
سبه‌ی:پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ (هه‌ینی) به‌شدارییان له خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی مه‌یدانی ئازادی شاری سلێمانیدا کرد، 4 که‌س له خۆپیشانده‌ران بێسه‌روشوێن کراون.سۆران بابان، برای یه‌کێک له بێسه‌روشوێنکراوه‌کان به (سبه‌ی) راگه‌یاند: (more…)
3 ئه‌ندامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان و هاوڵاتییه‌كی دیكه بێ سه‌روشوێنن
نه‌وزاد بابان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی كۆمۆنیست له‌مه‌یدانی ئازادی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردووه‌و دوای ئه‌وه دیار نه‌ماوه
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌مه‌یدانی ئازادی سه‌رای شاری سلێمانی له‌نێو خۆپیشاندانه جهماوهرییهكهدا بوون، له‌ئێواره‌وه سێ ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیست‌و چالاكوانێكی دیكه‌ی نێو گروپی خۆپیشانده‌رانی خۆڕسك بێ سه‌رو شوێنن.له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی هاوڵاتی جه‌مال موحسین له‌حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان ڕایگه‌یاند” (more…)
جـــــەمـــــاوەری ڕاپـــــەڕیـــــوی خـــــەڵکـــــی کـــــوردســـــتان!
ناسک ئەحمەد،تاهیر حەسەن
نەوزاد بابان،موئەیەد ئەحمەد،خالید مەجید و شاخەوان ناسیح هەڵسوڕاوانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی سلێمانی لە دوای خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی بەردەرکی سەرا لە شاری سلێمانی بێسەرو شۆێنن و دیار نین.ئێمە دەسەڵاتدارانی کوردستان،یەکیتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەم کردەوە رەزیل و تیرۆرستیە مەسئوول دەکەین.
٩١ – ٢٠١١ خەباتێکى سیاسى و داوایەکى بەرحەق!
بەهار مونزیر:گەنجانى ئازیزى کوردستان ویستم پێتان بڵێم کە هەر ئێوە نین بە گێرەشێوێن دائەنرێن،
هەر ئێوە نین کە پێتان ئەڵێن دەستێک هەیە لە پشتى ئەم ناڕەزایەتیانەوە.ئێمە کە گەنجانى ساڵى ڕاپەڕین ى 1991بوین . خۆمان وەک ئێوە بە خاوەنى کۆمەڵگاکەمان ئەزانى . ئێمە داواى ( نان . کار . ئازادى ) مان دەکرد . داواى ئازادى بێ قەید و شەرتى سیاسی مان ئەکرد داواى ئازادى هەمە لایەنى ژن و پیاو مان ئەکرد (more…)
یه‌كێتیی سه ردانی نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی کرد
ئه‌مڕۆ 25/2/2011 له هه‌لومه‌رجێكی پێویستدا، كاتژمێر 11 ی به‌یانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ره‌سمی
هاوبه‌ش له‌نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ئه‌نجامدرا.وه‌فدی یه‌كێتیی بریتیبوون له به‌ڕێزان مه‌لابه‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و دلێری سه‌ید مه‌جید لێپرسراوی مه‌كته‌بی ئیداره‌ی گشتی، وه‌فدی گۆڕانیش له به‌ڕێزان نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و قادری حاجی عه‌لی و عوسمانی حاجی مه‌حمود، لێپرسراوانی باڵای گۆڕان. (more…)
ســــــهدامــــــی كــــــوردســــــتان
نووسه‌رو شیكاری ئه‌مریكی مایكڵ رۆبن ، له وتارێكدا مه‌سعود بارزانی به سه‌دام و
كوڕٍهكانی (مه‌سرور و مه‌نسور)به عوده‌ی و قوسه‌ی و قوباد تاڵه‌بانی به نزار حه‌مدون ده‌شوبهێنێت.
مایكڵ رۆبن نووسه‌رو لێكۆڵیار له په‌یمانگای ئینته‌رپرایزی ئه‌مریكی ، له نوسینێكدا به‌ناونیشانی “سه‌دام له كوردستان” ، ڕه‌خنه له‌سه‌ركرده كورده‌كان ده‌گرێت .
رۆبن له نوسینه‌كه‌دا ده‌ڵێت” كوردستان پیش‌تر نمونه‌ی جوانی دیموكراتی بوو له عێراق ، (more…)
خۆپیشاندانه‌كه‌ی كه‌لار كوژراوێكو 25 برینداری لێكهوتهوه
چه‌کداره‌کانی پارتی ژماره‌یه‌ک هاوڵاتیان کرده قوربانی
كه‌لار:له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی كه‌لار له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی لقی پارتی ته‌قه له‌هاوڵاتیان كرا‌و به‌هۆیه‌وه هاوڵاتییه‌ك كوژراو تا ئێستا 25 كه‌س برینداربوون كه 13یان به فیشه‌ك برینداربوون‌و برینی 3 كه‌سیان سه‌خته.كاوه گه‌رمیان، گه‌رمیانی: (more…)
ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌رانی چه‌مچه‌ماڵ كوژراوێكی لێكهوتهوه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ به سایتی هاوڵاتی راگه‌یاند به‌هۆی ته‌قه‌كردن له خۆپشانده‌ران منداڵێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵان فیشه‌ك به‌ر سنگی كه‌وتووه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه‌و 2 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. (more…)خۆپێشاندان بۆ به‌رده‌م پارێزگاى شاره‌كه ده‌ستى پێكرد
به‌سره:هاوڵاتیان نیگه‌رانى خۆشیان نیشان ده‌ده‌ن له‌بوونى گه‌نده‌ڵییه‌كى زۆر‌و نه‌بوونى كار‌و هه‌ژارى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى.
لەسوید ناوه‌ندی هه ڵسوڕاوانی کورد دژی توندوتیژی دامەزرا
بەرهەمی کۆبونەوە بەردەوامەکانی هه‌ڵسوڕاوانی کورد لەپرسەکانی ژنان و یەکسانی و مافەکانی مرۆڤ لەسوید
دامەزاراندنی ناوەندێکی هاوبەش بوو بۆ بەرەنگار بونەوهی توندوتیژی، وتەبێژی دەستەی کاتی ئامادەکاری ناوەندەکە رایگەیاند لەدواین کۆبونەوەدا پرۆگرام و بنەماکانی کاری ئەو ناوەندە پەسەند کراو لەرۆژی ٢٧/٢/٢٠١١ لە کۆبونەوەیەکی گشتیدا دەستەی بەڕێوەبردن هەڵدەبژێردێرێت و لەمەراسیمێکدا دامەزراندن و دەستبەکاربونی ناوەندەکە رادەگەیەنرێت. (more…)
كورد و عەرەب و توركمان،نان كار ئازادی
هەر ئیستا بە بەشداری كورد و عەرەب و توركمان لە باخچەی بەردەم پاریزگ
ا كۆبوونەوەیەكی جەماوەریی فراوان دەستی پیكرد كە ئەم دروشم و داخوازیانەیان بەرز كردبووەوە:
داخوازیەكانی خەلكی, نان كار ئازادی
نان, كار, كارەبا, بودجەی عیراق كی ئەیبا
گەنجەكانمان بیكارن, ئیوەش غەرقی دولارن (more…)

وێراش نیوز له facebook فــــیــــس بــــوک دا
خۆپیشاندان و ناره زایه تێه کانی خه ڵکی
چاو له ڤیــدیــــۆ کلێـــپ هه‌مــــه‌ڕه‌نــــگ ۆیــــراش نــــیــــوز بکه
ئێـــــران لــه هــهرێمی کــوردستانی عێراق خـۆی ئـــــاغـــــایـــــه
بابه ت ئــــیــسلامی و رێکخراوه ئــــیــسلامیه
به ش کۆمه‌ڵایه‌تی له سه ر تووند‌و تێژی ۆ ڕه شه کوژی ژنان
خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له باشوری کردستان و بێ هه ڵوێستی حێزبه کانی روژهه ڵات کوردستان؟
بـــیــــــروڕا (Comments)