رۆژنامه‌نوس و چالاكوان ده‌ستخۆشی له كونسوڵی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ن
2011/07/17 at 4:32 PM Leave a comment
داوا له ئهمریكاو به‌ریتانیا ده‌كرێت وه‌ك فه‌ره‌نسا هه‌ڵوێست ده‌رببڕن
ده‌قی به‌یاننامه‌که بهخوێننهوه:
هیوادارین فەرەنسا بینا لەسەر هەڵوێستەکەی هەولێری بکات و بەریتانیا و ئەمەریکاش ببنە هاوهەڵوێستی، چالاکەوانی مەدەنی، ئازادیخوازان و دیموکراتخوازان گەشبینن بەرانبەر هەڵوێستی کونسوڵی فەرەنسا و سەرکۆنەی بەریتانیا و ئەمەریکا دەکەن بۆ بێهەڵوێستیان لە سیاسەتی سەرکوتکەرانەی حکومەتی کوردستان لەبەرانبەر لاوانی ئازادیخوازدا.
پێنجشەممەی رابوردو، 14ی تەمموزی 2011، لە ئاهەنگی یادی شۆڕشی فەرەنسادا لە هەولێر، کونسوڵی فەرەنسا، لە گوتاری وڵاتەکەیدا، رەخنەی توندی لە دەسەڵاتدارانی کورد گرت و، گوتی کە باسکردن لە پێشمەرگایەتی و دانەوەی بەچاوی نەوەی نوێ‌دا، کارێکی بێهودە و ناشایستەیە، کونسوڵ جەخی لەوەکرد، نەوەی نوێ پێویستیان بە دونیایەکی نوێ هەیە بۆئەوەی بتوانن هیوا و ئارەزوەکانیانی تێدا بهێننەدی، هاوکات کونسوڵ سەرکۆنەی دەسەڵاتی کرد لە چۆنێتی مامەڵەی لەگەڵ خۆپیشاندەران و، پێی لەسەر ئەوە داگرت، کە هاوڵاتیان مافی خۆیانە بە ئازادی خۆپیشاندان بکەن و رێ‌یان لێنەگرێت، کونسوڵ پشتگیری خۆی بۆ لاوانی کوردستان دەربڕی لە بەرجەستەکردنی ئەو بەها مرۆییانه‌ی کە وڵاتەکەی بەرز دەیاننرخێنێ.
ئێمە، وەك ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکەوانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دیمکراتخوازان لەسەر تۆڕه کۆمەڵایەتییه‌کان، لە کوردستان و لە دەرەوەی وڵات، دەستخۆشی لە بەڕێز فریدیك تیسۆ، کونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر، دەکەین کە سیاسەتی رەسمی وڵاتەکەی ئاشکراکرد بەرانبەر بەو ستەمکاری و زوڵمە زۆرەی دەسەڵاتدارانی کورد دژ بە خەڵکانی ئازادیخواز و نەوەی نوێ دەیکەن، ئێمە ئەو هەڵوێستە راشکاوەی وڵاتی فەرەنسا بەهەڵوێستێکی جوامێرانە، راستگۆیانە و ئازادیخوازنە لە قەڵەم دەدەین.
ئەمەش بە دەرفەت دەزانین کە داوا لەئەمهریکا، بەریتانیا و وڵاتانی تری ئەوروپا بکەین، کە هاوشێوەی فەرەنسا، بەرانبەر بە ناعەدالەتی، گەندەڵی و سروشتی سەرکوتکەرانەی دەسەڵاتی کوردی بوەستن، داوا لەو وڵاتانە دەکەین دژی دەسەڵاتی کوردی بوەستن لەوەدا، کە بەناوی شەرعێتی شۆڕشگێڕییەوە، سامان و دەسەڵاتی کوردستانیان بۆ خۆیان و بنەماڵە و دەوروبەرهکەیان قۆرخ کردوە و، ئازادی مرۆڤی کورد لەوەدا دەبینینەوە کە ببنە کۆیلەی حزب و سەرۆکەکانیان، داوایان لێدەکەین کە هەڵوێستی وڵاتەکانیان بە راشکاوانە دەرببڕن و، خۆشیان ساغ بکەنەوە کە ئایا لەبەرەی خەڵکانی ئازدیخوازدان یان لەبەرەی دەسڵاتدارە گەندەڵکارەکانی کوردستانان، ئەم وڵاتانە ناتوانن و نابێ لەلایەك بانگەشە بۆ بەهاکانی مافی مرۆڤ و دامەزراندنی کۆمەڵگەی مەدەنی بکەن؛ لەلاکەی تریشەوە، هاوپەیمانی دەسەڵاتدارانی کوردستان بن لەسەرکوتکردنی چالاکەوانە مەدەنیەکان و بێفەڕکردنی هەمو بەها مرۆییەکان.
لەلایەك هیوادارین کە فەره‌نسا هەمیشە بەردەوام بێ لە هاوکاری لاوانی ئازادیخوازی کوردستان و دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی، لەلاکەی ترەوە، چاوەڕوانی ئەوەی لێدەکەین کە بینا لەسەر ئەم سیاسەتە دروستەی وڵاتەکەی بکات و وڵاتانی هاوپەیمانی هاوهەڵوێست بکات.
ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکەوانانی مەدەنی، ئازادیخوازان و دیموکراتخوازان لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی لە کوردستان و دەرەوەی وڵا
17/7/2011
ئه‌توانن به‌م ئمێڵه ناوه‌كانتان بنیرن
nawenew@yahoo.com
فاروق ره‌فیق
ناسك قادر
ئیحسان مه‌لا فوئاد
ناسیح عبدوالرحیم
مام روسته‌م بازیانی
ئارام مه‌لا نوری
كاروخ عومه‌ر
خالید عبدالكریم
پشتیوان حسین
هیمن عه‌دنان
قادر سابیر
ئارام ئه‌حمه‌د
نه‌بیهه عه‌لی
دانا حوسین
گۆران دوكانی
شه‌مال حوسین
ئالان ئاكۆ
زانا حه‌وێز
ئه‌نوه‌ر ره‌ئوف
به‌ختیار عبدالرحمان حمدئه‌مین
سیروان عه‌لی ره‌زا
هاوری عه‌لی
پیشره‌و حه‌مید
سه‌باح عه‌لی قاره‌مان
چیا عبدول حسین
رازاو عبدول
به‌ختیار ئه‌مین
هه‌ژرا ئه‌حمه‌د
مه‌ریوان مهخدور
ئاراز شاد
علی فه‌تاح
شادان عبدول
ستاره عارف
شۆڕش سه‌رتیپ مه‌جید
رێكان ره‌شید كه‌ریم
چراخان رزگار
شه‌ماڵ ره‌فیق
زامۆ رزگار ساحیبقڕان
باوان عه‌لی
تریفه كه‌ماڵ
محمه‌د ئه‌مین
شوانه عه‌لی
نیشتمان ئازاد
هه‌ژین عه‌لی
هۆشه‌نگ ڤاری
سلاح عه‌لی
حسێن مه‌حمه‌د
هه‌ردی نه‌جم
ئه‌نوه‌ر حمه‌لاو
كامه‌ران مه‌حمه‌د عه‌لی
عه‌لی ئه‌حمه
ره‌حمان ئیسماعیل حمه ساڵح
گۆران ئه‌حمه‌د ئه‌مین
به‌ختیار مه‌حمه‌د
جه‌لال خه‌فاف
ماردین ئه‌حمه‌د
هه‌ڤاڵ مه‌جید
ئاشنا كه‌مال
عه‌زیز ساڵح دڕه‌ی
ئه‌حمه‌د عه‌لی
كاردۆ سدیق ره‌حیم
نوری عومه‌ر
ته‌حسین ته‌ها یه‌عقوب
دیرڤین مه‌حمود
سوهه‌یل عه‌بدوڵا
مه‌سعود عارف مه‌حمود
دیار موسته‌فا
ئه‌حمه‌د مه‌حمه‌د قادر
ئازاد زرار مه‌حمه‌د
ئاواره كه‌ریم عه‌لی
كارۆ عه‌بدڵا
خدر سوڵتان
ئه‌ركان عه‌بدلستار
ئاوات ئه‌حمه‌د
ئه‌سعه‌د وینس عه‌بدوڵا
سه‌رده‌شت نیعمه‌ت
مه‌ریوان ره‌ئوف ئه‌حمه‌د
شامار مه‌حمه‌د
ئازاد عه‌زیز
مه‌حمه‌د ساڵح
ئامانج هه‌ولیری
چیا حه‌سه‌ن فارس
كاردۆ كه‌مال شه‌ریف
هێمن ئه‌بوبه‌كر حه‌مه عه‌لی
خالید شه‌ریف
كارزان دوكانی
ئاری ئه‌حمه مه‌حمه‌د
به‌كر حسین
زاهیر عه‌لی
شێرزاد بابان
بورهان شارباژێڕی
دارا به‌كر
سامان عومه‌ر
فه‌یسه‌ڵ عومه‌ر حه‌یده‌ر
ئاسۆس ئیبراهیم
ئاری عبدوڵا مه‌حمه‌د
مه‌ریوان مامه عه‌به
ئاسۆی گۆڕان
شه‌هله عه‌بدوڵا سه‌ید
كاروان عه‌لی
هه‌ورامان حسێن
هیوا جه‌مال عه‌بدوڵا
شوان موفتی
ئازاد حاجی مسته‌فا
كاوه عومه‌ر عه‌زیز
ئارام عارف سڵیمان
ناسر سۆرانی
ئارێز ئه‌حمه‌د مه‌حمه‌د
كاروان مه‌حمه‌د ره‌شید
سلاح مه‌حمه‌د
هندرێن كه‌مال ساڵح
به‌همه‌ن ریاز
شه‌مال حه‌مید
شێخ ئه‌رده‌ڵان
خۆزگه كه‌ریم
ئاكۆ مه‌حمه‌د ساڵح
ئیریڤان عه‌لی
ئه‌حمه‌د ئه‌مین
ئارام ئاكام عارف
جوتیار خه‌فاف
حمه ئاوات شێخ سدیق
دانا رزگار
یاد ره‌فیق
ئیسماعیل عه‌بدوڵا
سۆران حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا
فه‌ریق هه‌ڵه‌بجه‌ی
زانا سابیر
عوسمان قادر
سه‌باح عبدوڵا
Entry filed under: مــێدیــاکــان. Tags: .
وێراش نیوز له facebook فــــیــــس بــــوک دا
خۆپیشاندان و ناره زایه تێه کانی خه ڵکی
چاو له ڤیــدیــــۆ کلێـــپ هه‌مــــه‌ڕه‌نــــگ ۆیــــراش نــــیــــوز بکه
ئێـــــران لــه هــهرێمی کــوردستانی عێراق خـۆی ئـــــاغـــــایـــــه
بابه ت ئــــیــسلامی و رێکخراوه ئــــیــسلامیه
به ش کۆمه‌ڵایه‌تی له سه ر تووند‌و تێژی ۆ ڕه شه کوژی ژنان
خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له باشوری کردستان و بێ هه ڵوێستی حێزبه کانی روژهه ڵات کوردستان؟
Trackback this post | Subscribe to the comments via RSS Feed