Posts filed under ‘هاوڵاتی’

ئێــــران داوا لــــه‌حــــكومــــه‌تــــی‌ هــــه‌رێــــم ده‌كــــات پــــارتــــه‌كــــانــــی‌ رۆژهــــه‌ڵاتــــی‌ كــــوردســــتان چــــه‌ك بـكــــات

وه‌زیری‌ ناوخۆ داوای‌ ئامێری(GPS)ی‌ له‌ ئێران كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ شوێنی‌ پژاك‌و په‌كه‌كه‌یان بۆ ده‌ستنیشان بكات،تا بۆردومانی بكه‌ن

وێـــراش نـــیوز:تایبه‌ت به‌ هاوڵاتی‌/به‌پێی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتووه‌، حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاماده‌یی خۆی‌ ده‌ربڕیوه‌ كه‌ هاوكاریی كۆماری‌ ئیسلامی ئێران بكات له‌ تۆپبارانكردنی‌ ناوچه‌ سنورییه‌كان، ئه‌ویش به‌ ده‌ستنیشانكردنی‌ ئه‌و شوێنانه‌ی‌ كه‌ په‌كه‌كه‌و پژاكیان لێیه‌.ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ پاش ئه‌وه‌ ئاشكرابوون، كه‌ ئیمێلی نوێنه‌رایه‌تی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ئێران له‌لایه‌ن گر‌ووپێكه‌وه‌ هاككراو چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌.ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی‌ كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌ست هاوڵاتی‌ كه‌وتوون؛ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن كۆماری‌ ئیسلامی ئێران داوای‌ كردووه‌ كه‌ هێزی‌ پێشمه‌گه‌ دژ به‌ پژاك‌و په‌كه‌كه‌ بجه‌نگێت. (more…)

2011/07/13 at 12:19 PM Leave a comment

كەمپینی رۆژنامەنووسان بۆ رای گشتی و لایەنی پەیوەندیدار سەبارەت بە سەرنووسەری رۆژنامەی هاوڵاتی

وەك كۆمەڵێك رۆژنامەنووس و رۆشنبیر لە هەرێمی كوردستان ئیدانەی ئەو فشارانەی بەرپرسانی پارتی دەكەین لە زاخۆ بۆ دەست گیر كردنی سەرنووسەری رۆژنامەی هاوڵاتی بەرێز كەمال رەئوف، پێمان وایە ئەمەی لە زاخۆ دەكرێت بەرامبەر سەرنوسەری هاوڵاتی وەك فشارێكی سیاسیە لە پەنای یاسا  و مەترسیەكیشە بۆ بەرتەسك كردنی ئازادی رادەربرین .هەروەها لە زاری سەرچاوەیەكەوە كە  سایتی هاوڵاتی بَلاوی كردۆتەوە وتوویەتی”لەگەڕانەوەی‌ سەرنوسەری‌ هاوڵاتی‌ بۆ زاخۆ نەهێڵن بەئاسانی‌ لەدەستیان دەربازبێت‌و زانیارییەكان باس لەوەدەكەن كە بەنیازن لەرێگایەدا بەرەو زاخۆ بەجۆرێك لە جۆرەكان كێشەی‌ بۆ دروستبكەن‌و پلانێك لەدژی‌ ئەنجام بدەن”. (more…)

2011/07/01 at 6:35 PM Leave a comment

پێش كۆبونه‌وه‌ی‌ پێنج قۆڵی‌،مشتومڕ له‌نێوان یه‌كێتی‌‌و گۆڕان دروستده‌بێت

ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات بۆ پڕۆژه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن دڵخۆشكه‌ر نه‌بن، ئه‌وا په‌نا ده‌به‌نه‌وه‌ به‌ر شه‌قام

وته‌بێژی‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان وه‌ڵامی‌ لێدوانی‌ به‌رپرسێكی‌ گۆڕان ده‌داته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ پێنج قۆڵی‌‌و پڕۆژه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵات بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌.سه‌ركۆ عوسمان ئه‌ندامی‌ وه‌فدی‌ دانوستانكاری‌ گۆڕان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات له‌لێدوانێكیدا كه‌ له‌سایتی‌ (سبه‌ی‌) سه‌ر به‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاندووه‌  ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات بۆ پڕۆژه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن دڵخۆشكه‌ر نه‌بن، ئه‌وا په‌نا ده‌به‌نه‌وه‌ به‌ر شه‌قام (more…)

2011/06/21 at 9:09 AM Leave a comment

رۆژنامه‌یه‌كی‌ پارتی‌:كۆسره‌ت ره‌سوڵ خۆی‌ بۆ جه‌نگێكی‌ پێشبینیكراو رێكخستبوو

هاوڵاتی>رۆژنامه‌ی‌ هه‌ولێری‌ سه‌ر به‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ژماره‌ی‌ ئه‌مڕۆدا باسی له‌رووداوی‌ رێگریكردن كردووه‌ له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی‌ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ له‌بازگه‌ی‌ دێگه‌ڵه‌ بۆ چونه‌ ناو شاری‌ هه‌ولێره‌وه‌.وتاره‌كه‌ به‌ناوی‌ (چاودێرێكه‌وه‌) نوسراوه‌‌و تێیدا هاتووه‌ “ڕاستیی ڕووداوەکە ئەوەیە کە پێشتر هەموو هەماهەنگی و هاوکارییەک لە نێوان برایانی بەرپرسی یەکێتی لە هەولێر و دامودەستگە ئەمنییەکان کرابوو بۆ دابینکردنی ئاساییش و هێمنیی ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی لە هەولێر، (more…)

2011/06/13 at 3:30 PM Leave a comment

وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه شێخ جه‌عفه‌ر:به‌شه‌ره‌فم هه‌موو كورد یه‌كبگرێت، واز له‌ئه‌حمه‌د میره‌ ناهێنم

به‌پێی تۆمارێكی‌ ده‌نگی‌ كه‌ لای‌ سایتی‌ هاوڵاتی‌ پارێزراوه‌، شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی‌ توند له‌ ئه‌حمه‌د میره‌ سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ لڤین ده‌كات.له‌تۆماره‌ ده‌نگییه‌كه‌دا شێخ جه‌عفه‌ر ده‌ڵێت “تێیده‌گه‌یه‌نم، من و ئه‌و، ئه‌حمه‌د میره‌ی‌ (…..)، پێی بڵێ كه‌ نه‌ك به‌سه‌ریه‌وه‌ ناچێت، به‌شه‌ره‌فم هه‌موو كورد یه‌كبگرێت من واز له‌و ناهێنم”. (more…)

2011/05/07 at 10:23 PM Leave a comment

شێركۆ بێكه‌س:نه‌ باکم پێی بووه‌ و نه‌ باکیشم به‌ فه‌تواكه‌ی‌ مه‌لا کرێکار هه‌یه

مه‌لا كرێكار له‌میانه‌ی‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی‌ نالیا سوربونی‌ خۆی‌ له‌سه‌ر فه‌توا‌ی كوشتنی‌ شێركۆ بێكه‌س دوپاتكرده‌وه‌

شێركۆ بێكه‌سی‌ شاعیر رایگه‌یاند نه‌باكم به‌و فتوایه‌ هه‌بووه‌ كه‌ مه‌لا كرێكار بۆ كوشتنم ده‌ریكردووه‌‌و نه‌ئێستاش باكم پێی هه‌یه‌.مه‌لا كرێكار له‌میانه‌ی‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی‌ نالیا سوربونی‌ خۆی‌ له‌سه‌ر فه‌توا‌ی كوشتنی‌ شێركۆ بێكه‌س دوپاتكرده‌وه‌ كه‌ له‌نه‌وه‌ده‌كانی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردوودا دابووی‌.شێرکۆ بێکه‌س له‌میانه‌ی‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی‌ كوردی‌ ده‌نگی‌ ئه‌مه‌ریكا وتی (more…)

2011/05/01 at 9:00 PM Leave a comment

ئـــەمـــەریـــكا هـــۆشـــداری دەداتـــە تـــاڵەبانـــی‌و بـــارزانـــی

كۆشكی سپی گوێ لەشەقامی كوردی بگرن با روبەڕوی هەمان چارەنوسی دەسەڵاتدارانی میسر‌و تونس نەبنەوە

پاش بەردەوامبونی خۆپیشاندانەكان لەهەرێمی كوردستان،كۆشكی سپی ئەمەریكا بەرەسمی هۆشداری داوەتە تاڵەبانی‌و بارزانی.بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی دەست سایتی هاوڵاتی كەوتووە،بەهۆی تەقەكردن لە خۆپیشاندەرانی كوردستان‌و كەوتنەوەی چەندین قوربانی‌و بەردەوامبوونی خۆپیشاندانەكان، (more…)

2011/03/04 at 11:44 AM Leave a comment

Older Posts


ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 668,578 hits

Follow

Get every new post delivered to your Inbox.