Posts filed under 'Uncategorized'

ئــێران مــوشــه‌كــى نــوێ تــاقــیده‌كــرێــنه‌وه‌

وه‌حیدى/وه‌زیرى به‌رگرى ئێرانى رِایگه‌یاند: به‌م نزیكانه‌ ژماره‌یه‌ك موشه‌كى نوێ تاقیده‌كرێنه‌وه‌ كه‌تازه‌ دروست كراون.وه‌زیرى به‌رگرى رِایگه‌یاند به‌م نزیكانه‌ كاره‌كانى دروست كردنى كه‌شتى سه‌ربازیش ته‌واو ده‌بێت و نمایش ده‌كرێت.
جێگه‌ى باس كردنه‌ له‌م دواییه‌ ئێران ژماره‌یه‌ك موشه‌كى زۆر پێشكه‌وتووى تاقیكردۆته‌وه‌ كه‌بۆته‌ هۆى نیگه‌رانى ووڵاتانى

Add comment 14. كانونی یه‌كه‌م 2009

شــونــاس چــیــه‌؟

نگین شیێخول ئیسلامی:پرسیارێک که ‌له ‌زوربه‌ی وتووێژه‌فمێنیستیه‌کاندا پێداگری له‌سه‌ر ده‌کرێت،شوناسی ژنانه ‌و دوززینه‌وه‌یه ‌له ‌کومه‌ڵگه‌ی پیاو ساڵاریدا. شه‌پولی یه‌که‌م و دووه‌می فمێنیسته‌کان له‌هه‌وڵدان بوون تا شوناسی ژنانه ‌له‌ شوناسی پیاوانه ‌له‌ نێوان یاساکان و داب و نه‌ریتی کومه‌ڵگه‌ی پیاوسالاریدا بدوزنه‌وه و بابه‌تی شوناس بووه ‌یه‌کێک له ‌گفتۆگۆه‌ سه‌رنج ڕاکێشه‌کان.
فێمنیسته‌کانی شه‌پولی سێه‌م له ‌وڵاتانی جیهانی سیه‌م و پۆست مودێڕنه‌کان پێناسه‌یه‌کی نوێان له ‌شوناس هێنایه ‌ئاراوه‌، بو نموونه‌”جودیه‌ت باتلێر” پێ وایه ‌که‌ شوناسی سه‌ربه‌خۆی پیاوانه ‌یان ژنانه ‌بوونی نیه ‌و ده‌توانرێت شوێنه‌کانیان بگوڕدرێت. (درێژه‌…)

Add comment 14. كانونی یه‌كه‌م 2009

به‌شداریی نوێنه‌رایه‌تی رێکخراوی نینا له‌ رێوره‌سمی 57 ساڵه‌ی دامه‌زرانی یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان

کاتژمێر 16:00 رۆژی هه‌ینی 11 دیسامبری 2009، له‌ شاری ئامستردامی وڵاتی هوله‌ند، به‌بۆنه‌ی 57 ساڵه‌ی دامه‌زرانی یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان، رێوره‌سمێک به‌ڕێوه‌چوو. له‌سه‌ر بانگهێشتی یه‌کێتی ئافره‌تانی کوردستان، خاتوو چیمه‌ن نه‌قشبه‌ندی به‌رپرسی ئوروپای رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا ئاماده‌ی رێوره‌سمه‌که‌ بوو و هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ په‌یامی رێکخراوی نینا پێشکه‌ش به‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی رێوره‌سمه‌که‌ کرا.  (درێژه‌…)

Add comment 13. كانونی یه‌كه‌م 2009

یــه‌کــه‌م کــتێبی ڕه‌خنــه‌ی زانســتی بــه ‌زمــانــی کــوردی لــه‌ قــــورئــــان

تاهیر ڕه‌حیم:کتێبی (به‌راوردێک له‌ نێوان قورئان و زانستدا) له‌ نووسینی ته‌ها وه‌هاب(1)، یه‌کێکه‌ له‌و کتێبه‌ باشانه‌ی که‌ بۆ ئه‌مڕۆ پێویسته‌ له‌ به‌رده‌ستی خوێنده‌وارانی کورد هه‌بێت. کتێبخانه‌ی کوردی که‌مترین کتێبی ڕه‌خنه‌ له‌ ئایینی‌ تێدایه. ‌له‌کاتێکدا له‌ هه‌موو کتێبه‌کانی تر زۆرتر پێوستمان پێیه‌تی. له‌ لایه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانست پشت به‌ خورافیات نه‌به‌ستێ، له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ ئه‌و ئایینه‌ که‌ بیری شۆڤێنیزمی عه‌ره‌به‌، بووه‌ته‌ به‌ربه‌ستێک له‌ به‌رده‌م هزر و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیمان. دواکه‌وتوویی و نه‌زانی و سه‌ربه‌خۆنه‌بوونمان له‌ قه‌واره‌یه‌کی سیاسی، به‌شێکی زۆری له‌ ئه‌ستۆی ئایینی ئیسلامه‌.  (درێژه‌…)

Add comment 13. كانونی یه‌كه‌م 2009

“عــه‌لــی خامنــه‌ئی دیــــكتاتــــۆریــــتریــــن ســه‌ركــرده‌ی ئــه‌مســاڵــه‌”

سه‌ید عه‌لی خامنه‌ئی رابه‌ری كۆماری ئئیسلامی ئێران له‌لایه‌ن زانكۆی ئۆسلۆی نه‌رویجی به‌ دیكتاتۆرترین سه‌ركرده‌ی ساڵ هه‌ڵبژێردرا.
به‌ڕیوه‌به‌رانی ئه‌م مه‌راسیمه‌ ریانگه‌یاند: پێوه‌ری دیاریكردنی دیكتاتۆری سالًَ كه‌سێكه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا زۆرترین دژایه‌تی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌كه‌ی و وڵاتانی دیكه‌ی كردبێت.یه‌كێك له‌مامۆستایانی زانكۆی ئۆسلۆ و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دیاریكردن وتی: (درێژه‌…)

Add comment 12. كانونی یه‌كه‌م 2009

بـڵاوــوونــه‌وه‌ی گـرتــه‌ی دڕانــدنــی وێــنه‌ی خــومــه‌یــنی هــه‌را ده‌نــێــته‌وه‌

لــگدمــال کــردن عــکس خــمینی؛ امام جمعه: باید خون گریه کنیم.پــخش تــصوير پــاره پــاره خــمينى در تــلويــزيــون حكــومتــى

pna- دامه‌زراوه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئایه‌توڵا خومه‌ینی و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌، ره‌خنه‌ی توندیان ئاراسته‌ی ده‌زگای رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد، به‌ هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه‌ تیایدا وێنه‌ی خومه‌ینی ده‌سوتێندرێت. (درێژه‌…)

Add comment 11. كانونی یه‌كه‌م 2009

ده‌تــــــــــــــــه‌پــــــــــــــــه‌ داخــــــــــــــــــرا

سه‌روه‌ت‌و سامانی‌ ئه‌و پارته‌ بلۆك ده‌كرێت”دادگای ده‌ستوری‌ توركیا پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی داخست

سه‌ر له‌ ئێوه‌اره‌ی ئه‌مڕۆ دادگای‌ ده‌ستوری‌ توركیا بڕیاری‌ داخستنی‌ پارتی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ دیموكراتی‌ ده‌ركرد.له‌ كاتێكدا هه‌وڵه‌كانی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ پرسی‌ كورد له‌ توركیا به‌رده‌وامه‌و حكومه‌تی‌ دادو گه‌شه‌پێدان سوربونی‌ خۆی‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و پرسه‌ دوپاتده‌كاته‌وه‌، دادگای‌ ده‌ستوریی‌ توركیا بڕیاری‌ داخستنی‌ پارتی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ دیموكراتی‌ ده‌ركرد. (درێژه‌…)

1 comment 11. كانونی یه‌كه‌م 2009

73 ئــه‌نـدام پــه‌رلــه‌مـانـی ئــێران داواده‌کـــه‌ن خـــوێـــندن بـــه‌زمـــانـــی دایـــک بـــێـــت

ئامانج خه‌لیل :له‌نامه‌یه‌کدا که‌ ئاراسته‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆک کۆماری ئێرانیان کردووه‌، 73 ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئێران که‌ ژماره‌یه‌کیان کوردن، داوای خوێندن‌و نووسین به‌زمانی دایک ده‌که‌ن.له‌نامه‌که‌دا که‌ کۆپییه‌کی به‌سایتی‌ هاوڵاتی گه‌یشتووه،‌ تێیدا داوا ده‌کرێت که‌ “به‌ندی 15ی ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی ئێران جێبه‌جێبکریت که‌ رێگه‌ ده‌دات به‌خوێندن‌و نووسین به‌زمانی دایک له‌قوتابخانه‌ سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی، ئاماده‌یی‌و زانکۆکاندا”. (درێژه‌…)

Add comment 11. كانونی یه‌كه‌م 2009

ۆینه ی لێباس شخسیه کان له دژێ خۆپێشاندران ئیران

اين لباس شخصي در روز 22 خرداد به همراه حسين منيف اشمر و ساير مزدوران حزب الله لبنان به ستاد قيطريه موسوي حمله كرد و بار ديگر چهره كريه اين فرد را درحال وطن فروشي در روز 16 آذر 88 مي بينيم و يقينا اين فرد در طول اين 6 ماه در تمام سركوب هاي مردم آزاديخواه نقش فعال داشته است. (درێژه‌…)

Add comment 11. كانونی یه‌كه‌م 2009

پــــــه‌نــــــجــــــه‌كــــــانـــى نــــــه‌وشــــــیـــروان خــــــه‌بــــــاتـــى هــــــاوڕێــــــكانـــى ده‌شـــێوێـــنـــێـــت ‌

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی‌ :چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا، زنجیره‌ وتارێكی له‌ژێر ناوی له‌نێوان مام جه‌لال و مندا له‌سایتی سبه‌ی بلاوكردۆته‌وه‌، گه‌رچی نوسینه‌كه‌ی به‌قه‌ولى خۆی باس له‌په‌یوه‌ندی و كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ مام جه‌لال ده‌كات، به‌لام له‌به‌شێكی زۆری گێڕانه‌وه‌كانیدا كۆمه‌ڵێك تۆمه‌ت و قسه‌ی ناڕه‌وای له‌سه‌ر ئێمه‌و مێژوویی تێكۆشانمان له‌ناو یه‌كێتی و سه‌رده‌می به‌رپرسیارێتیم له‌سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، (درێژه‌…)

Add comment 5. كانونی یه‌كه‌م 2009

کـــه‌ریم خاڵدار فەرماندەی هێـــزەکـــانی شـــاهۆ و داڵاهـــۆی حـــدک:ولام پرسیارێک ۆ نامه یه ک بۆ حدکا

ڕەشـــە کـــوژی و ئـــێعدامی ژمـــارەیـــێک ئـــەنـــدامـــی حیـــزب لـــە نـــاوچـــەکـــانـــی مـــەهـــابـــاد، بـــۆکـــان، ســـەقـــێز و پـــیرانـــشار لـــە ســـەر بـــڕیـــاری ڕێـــبەری حیـــزب بـــە گـــشتی و د.قـــاســـملوو و د.شـــەرەفـــکەنـــدی بـــە تـــایـــبەتی بـــە بـــێ ئـــەوەی هیـــچ تـــاوانـــێکـــیان کـــردبـــێ (درێژه‌…)

Add comment 4. كانونی یه‌كه‌م 2009

سەلاحی مازوجی: ئیسلاحخوازانی كورد هەوڵیاندا بە چەند داخوازی بەرتەسكی ئیداری و فەرهەنگی ژێرپێی بزووتنەوەی كوردستان بنكوڵ بكەن

ئـــێـــمە پـــڕوژەیـــەكـــمان بـــۆ پـــێكهێـــنانـــی بـــەرەی كـــوردســـتانی نـــیـــیـــە.

سەلاح مازوجی، ئەندامی كومیتەی ناوەندی كۆمەڵه و ئەندامی كومیتەی ئیجرایی حزبی كۆمۆنیستی ئێران لەمەڕ چەند پرسێكی هەنوكەیی لە گۆڕەپانی سیاسی ئێران و رەوتی ئۆپۆزیسیۆن و باردودۆخی هەرێمی كوردستان و چەند تەوەرێكی دیكە، وەڵامی پرسیارەكانی كوردستان راپۆرت دەداتەوە. (درێژه‌…)

Add comment 4. كانونی یه‌كه‌م 2009

لیـــێدوان کـــه‌ریم خاڵدار فەرماندەی هێـــزەکـــانی شـــاهۆ و داڵاهـــۆحـــدک لـــه ســـه ر شـــەڕی کـــۆمـــەڵـــە و حـــدکـــا

ڕێـــبەری حـــدکا تـــووشـــی هـــەڵـــەیـــێکی ســـیاســـی زۆر گـــەورە بـــوو و بـــڕیـــاری شـــەڕی ســـەراســـەریـــان بـــۆ لـــە نـــاو بـــردنی کـــۆمـــەڵـــە ڕاگـــەیـــاند کـــە د.قـــاســـملوو و د.شـــەرەفـــکەنـــدی ڕۆلـــی هـــەرە ســـەرەکیـــان لـــە داســـەپـــانـــدنـــی ئـــەو بـــڕیـــارە دا هـــەبـــوو. (درێژه‌…)

Add comment 30. تشرینی دووه‌م 2009

پــرســیار لــه‌ ســه‌ر ژن هێــنانــی‌ عــه‌لــی‌ بــاپــیر ده‌كــات

خــۆ وڵاتــی‌ ئێــمه‌ وه‌ك ئێــوه‌ نییــه‌،پــیاو بــه‌ كــه‌یــفی خــۆی‌ هــه‌ر ئــه‌وهــا بــكات ژنــێكــی‌ بــده‌نــێ‌

هه‌یفا وه‌هبی‌ كچه‌ گۆرانی‌ بێژی‌ لوبنان له‌ دیمانه‌یه‌كی‌ گۆڤاری‌ نواڵه‌یی‌ نوێ‌ كه‌ ڕۆژنامه‌نوسێكی‌ كورد له‌ به‌یروت ئاماده‌ی‌ كردووه‌، پرسیار له‌ سه‌ر ژن هێنانی‌ عه‌لی ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ‌ ده‌كات (درێژه‌…)

Add comment 25. تشرینی دووه‌م 2009

«پــێویــستــه‌ پــارتــی‌ لــه‌گــه‌ڵ بــزووتــنه‌وه‌ی‌ گــۆڕانــدا پــه‌یــوه‌نــدی‌ هــه‌بــێت«…به‌شی‌ دووه‌م‌و كۆتایی

نــێچیــرڤــان بــارزانــی‌، ســه‌رۆكــی‌ پــێشــووی‌ حكــومــه‌تــی‌ هــه‌رێــم بــۆ هــاوڵاتی‌

سازدانی‌: هاوڵاتی‌/له‌به‌شی‌ دووه‌م‌و كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم باس له‌كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا ده‌كات‌و هاوكات دان به‌وه‌شدا ده‌نێت سیستمی‌ مووچه‌ له‌كوردستان ناعه‌داله‌تی‌ تێدایه‌. (درێژه‌…)

Add comment 24. تشرینی دووه‌م 2009

نێچیرڤان بارزانی، ئه‌ردۆگان به‌سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات

KNA: نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ستایشی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ده‌كات‌و به‌سه‌ركرده‌یه‌ سه‌ركه‌وتوو له‌قه‌ڵه‌می ده‌دات.له‌میانی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی “توركیه‌”ی توركی “نێچیرڤان بارزانی” سه‌رۆكی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی به‌كرانه‌وه‌ی حكومه‌تی توركیا به‌ڕووی كوردو هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد ده‌ڕبڕی. (درێژه‌…)

Add comment 23. تشرینی دووه‌م 2009

به‌بڕیاری‌ مالیكی‌ هه‌ردو كۆلێژی‌ سه‌ربازی‌ قه‌ڵاچوالان و زاخۆ داده‌خرێت

له‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ داهاتو جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت

جه‌بار یاوه‌ر:ئه‌مینداری‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌پێی‌ بڕیارێكی‌ نوێی‌ نوری‌ مالیكی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق، هه‌ردو كۆلێژی‌ سه‌ربازیی‌ قه‌ڵاچوالان و زاخۆ داده‌خرێن. (درێژه‌…)

Add comment 22. تشرینی دووه‌م 2009

هــــۆکــــاره‌کــــانی هــــه‌ژاری بــزوتــنه‌وه‌ی کـۆمـۆنێــست لـه‌کـوردسـتان

وه‌ستا کمال :ڕاستیه‌که‌ی کێشه‌ی بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ و کۆمۆنیزم یه‌جگار زۆره‌، بۆ خۆی هه‌ڵگری دنیاییه‌ک قه‌یرانه‌، هه‌ڵبه‌ت له‌ میتۆده‌که‌دا نا، به‌ڵکو له‌به‌ڕێوه‌ بردنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا.هه‌رچه‌نده‌ زۆر دۆست و هاوڕێی کۆمۆنیست نه‌زه‌ری خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ گرنگه‌ ده‌ربڕیوه‌، منیش پێم خۆش بوو ئیزافه‌یه‌ک بخه‌مه‌ سه‌ر قسه‌کانی ئه‌و هاورێانه‌م که‌ماوه‌یه‌کی دوورو درێژ هاوسه‌نگه‌رم بوون بۆ ڕزگاری ئینسان له‌لایه‌ن ئینسانه‌وه‌. (درێژه‌…)

Add comment 22. تشرینی دووه‌م 2009

ئه‌نارکیزم چییه‌؟

ئه‌نارکیزم تیئۆرییه‌کی ڕامیارییه‌ به‌ ئامانجی پێكهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌نارکی “بێ خاوه‌ن و بێ سه‌روه‌ر. “ [P-J Proudhon, What is Property , p. به‌ واتایه‌کی تر، ئه‌نارکیزم تیئۆرییه‌کی ڕامیارییه‌، که‌ ئامانجی پێکهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌که‌، که‌ تێیدا که‌سه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی ئازادانه‌ و یه‌کسان هاوکاری یه‌کتر ده‌که‌ن. به‌پێی ئه‌مه‌ ئه‌نارکیزم دژ به‌ هه‌موو جۆره‌ سیستمێکی قوچکه‌یی (hierarchical control ) کۆنترۆڵه‌ -چ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ بێت، چ له‌ لایه‌ن سه‌رمایه‌داره‌کانه‌وه‌- وه‌ك شتێکی زیانبه‌خش بۆ که‌سه‌کان و تاکایه‌تییان، هه‌روه‌ها ناپێویستیشه‌. (درێژه‌…)

Add comment 22. تشرینی دووه‌م 2009

بــــــیـــره‌وه‌ریــــــیـــه‌کـــانـــی پـــێـــشـــمـــه‌رگــــــه‌یـــه‌ک

خالید عه‌لیپه‌ناه:له‌ رێکه‌وتی 8ی سه‌رماوه‌ز(آذر)ی ساڵی 1358ی هه‌تاوی، له‌ شاری سنه‌دا چوومه‌ ریزی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه‌. به‌ڵام له‌ سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ ته‌مه‌نم که‌م بوو، واته‌ ته‌مه‌نم 14ساڵ بوو، چه‌کیان پێنه‌دام. به‌ڵکوو زیاتر له‌ ئاشپه‌زخانه‌ی بنکه‌ی سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵه‌، هه‌ڵکه‌وتوو له‌ ” چوارڕێیانی شوهه‌دا “، کارم ده‌کرد.
پاش شه‌ڕی 24 رۆژه‌ی سنه‌، چوومه‌ نێو لقی ” شه‌هید سه‌عید ” له‌ ناوچه‌ی ” ساڕاڵ ” ، که‌ فه‌رمانده‌ی ئه‌و لقه‌ کاک شوان بوو.  (درێژه‌…)

1 comment 20. تشرینی دووه‌م 2009

رێـــبـــوار:شیعر هە‌ستی هە‌بوون وە‌ك بەشێك لە‌ بە‌شە‌رییە‌تی هوشیار و ئازادیخواز بە من دەبەخشێت

سازدانی: ئەنوەر حسێن بازگر
ئەدەب و هونەر: با لە زمانی خۆتەوە، تەمەن و ژیانی هاوسەری و بارودۆخی خێزانی و خوێندن و شوێنی دانیشتنت بزانین؟
رێبوار: لە ساڵی (1947) لە مەریوان لە دایكبووم، سەرەتای (60)ەكان، بۆ درێژەدان بە خوێندن چوومە تاران، ساڵی (1969) بەشی ئابووریم تەواوكرد. لەسەردەمی منداڵی و لاویمدا هۆگری خوێندنەوەی كۆمەڵایەتی و هونەری، بەتایبەت شیعر و ئەدەب بووم، یەكەم ئەزموونی شیعریم، بەكوردی و فارسی، هی سەردەمی تازە لاویمە. لە هەڵسووڕانی سیاسیشدا لە شانەی چەپی بزووتنەوەی خوێندكاریدا بووم، ئەو كات سەردەمی پێكهاتنی ریكخراوەكان و سەرنجی رەخنەگرانەبوو لە قوتابخانە سیاسییەكاندا. لەگەڵ كۆمەڵێك لە هاوڕێیان، رێكخراوێكمان پێكهێنا، كە دوایی ناونرا كۆمەڵە. مەبەستمان دامەرزاندنی حزبێكی كۆمۆنیستی سەرانسەری بوو لە ئێراندا، خۆمان لە رێكخراوەكانی ئەو سەردەمە (تودەو چریك و دیموكرات و …) بەجیاواز دەزانی و رێبازێكی كۆمۆنیستی راستەقینەمان لەبەرچاو بوو، هەرچەند ناسیۆنالیسم هێشتا دەستبەردارمان نەببوو. (درێژه‌…)

Add comment 20. تشرینی دووه‌م 2009

ئاوڕێک له‌ سی ویه‌ک ساڵ تێکۆشانی بێ ناوبه‌ر، سی ویه‌ک ساڵ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی

محمد شیخی:لێکولێنه‌وه‌یکی ورد له‌ چه‌ند به‌شدا له‌سه‌ر سی و یه‌ک ساڵ خه‌باتی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی کورد به‌ ڕێبه‌رایه‌تی پارتی کرێکارانی کوردستان
به‌شی یه‌کم
27-11-1978له کۆمه‌ڵێک گه‌نج پاش شه‌ش ساڵ جموجۆلی سیاسی له‌ناوخوێندكارانی زانكۆ و لاوان، هه‌روه‌ها چین و توێژه‌كانی کۆمه‌ڵگا به‌گشتی،له‌گوندی فیسی سه‌ربه‌ قه‌زای لیجه‌ی شاری ئامه‌د له‌ كۆنگره‌ێه‌كی22 که‌سیدا،
خۆیان كرد به‌پارتی و ناویان له‌خۆیان نا پارتی کریکارانی کوردستان .  (درێژه‌…)

Add comment 20. تشرینی دووه‌م 2009

فــــرێــــدریــــش ئــــێــــنگڵــــس و ڕزگــــاریــــی ژنــــان – بــــاســــێــــكی ئــــاڵــــۆز

فرێدریش ئێنگڵس[1] ساڵی 1820 له‌دایك بووه، كوڕی كارخانه‌دارێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی قوماشسازیی شاری بێرمان بوو. سه‌رده‌می ئه‌و، سه‌رده‌مێكی ئاڵۆزی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری بوو كه‌ بوو به‌ هۆی بزۆێنه‌ره‌ی بیروباوه‌ری تازه‌، زانست، تێئۆری و ئیسمه‌كان، كه‌ ئه‌وانیش به‌ نۆره‌ی خۆیان له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گێروگرفته‌ قورسانه‌دا بوون كه‌ به‌ دوای شۆرشه‌ گه‌وره‌كانی فه‌رانسه‌ و سه‌نعه‌تیكردندا وه‌دیهاتبوون؛ گه‌لێك ناوی ئه‌و سه‌ردمه‌ له‌ بیرچوونه‌ته‌وه‌، ناوی خودی ئێنگلس هه‌میشه‌ به‌ گه‌وره‌ترین ئیسم (ism ) سه‌ت ساڵه‌ واتا ماركسیسمه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌. (درێژه‌…)

Add comment 20. تشرینی دووه‌م 2009

به‌م نزیكانه‌ مالیكی‌ بڕیاری‌ له‌ سێداره‌دان بۆ عه‌لی‌ كیمیاوی‌ واژۆ ده‌كات ‌

نوری‌ مالكی‌ به‌ڵێنی‌ داوه‌ پێش هه‌ڵبژاردن عه‌لی‌ كیمیاوی‌ له‌سێداره‌ بدریت و دانیشتوانی‌ شاری‌ به‌سره‌ش داوا ده‌كه‌ن عه‌لی‌ كیمیاوی‌ و داروده‌سته‌كه‌ی‌ سزای‌ له‌ سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێبكرێت.عه‌لی‌ شه‌لال به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندیه‌ هه‌واڵگیریه‌كانی‌ عێراق ئاشكرایكرد” سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق بریاری‌ داوه‌ پێش ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان عه‌لی‌ كیمیاوی‌ و سه‌رانی‌ رژێمی‌ پێشوی‌ به‌عس كه‌ سزای‌ له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌ پێش ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق بڕیاره‌ له‌سێداره‌ بدرێن. (درێژه‌…)

Add comment 19. تشرینی دووه‌م 2009

دەرگای گفتوگۆ لەبەردەم ئێران كراوەیە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ئاشكرایی كرد كە دەرگای گفتوگۆ لەبەردەم وڵاتی ئێران كراوەیە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەكەی.داوا لە شەش وڵاتە زلهێزەكەی جیهان دەكەم كە سزای زیاتر بەسەر ئێران بسەپێنن ئەگەر نەگەیشتینە ڕێككەوت لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەكەی چونكە كاتی زۆرمان بەدەستەوە نەماوە.

Add comment 19. تشرینی دووه‌م 2009

کۆنفرانسەکەی سوئێد بۆنی خوێنی لێ دێت!

یاسین حاجی زاده‌:بڕوا بکەن شتێکی سەیر ناڵێم، هەر وایە! ئەگەر ئەم کۆنفرانسە لە لایەک بە کۆنفرانسی دیالۆگ ناودێر کراوە، لە لایەکی دیکەوە تەنیا بۆنی شەڕ و باڕوت و خوێنی لێ دێت! ئەگەر بیر لە یەکەم رۆژی بڵاوبوونەوەی هەواڵی گرێدانی کۆنفرانسەکە دەکەمەوە، نەختێک پێکەنینم بە خۆم دێ! ئاخر ئەو رۆژە زۆر بەوە دڵخۆش بووم کە چەند کەسێکی خۆوڵاتی و هاوزمان و رابردووپاک و ئاکادیمی و ناسراو دەرگایەکی دیالۆگ و بەیەکەوەدانیشتنیان بە رووی هەموولایەک دا کردۆتەوە تاوەکوو بۆ ساتێک دڕدۆنگییەکان وەلا بنێن و، (درێژه‌…)

Add comment 18. تشرینی دووه‌م 2009

ســـوســـیالـــیزم لـــه‌ ڕوانــــگه‌ی مـــاركـــسه‌وه‌

مانای سوسیالیزم له‌ ڕوانگه‌ی ماركسدا سه‌رچاوه‌ گرتووی مانای مرۆڤه‌ له‌ بۆچوونی ئه‌ودا. سوسیالیزم كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌ كه‌سانی ڕێكخراو و ڕێكخستنی نیزامیخوازانه‌ و خۆكرد نییه‌، كه‌سانێك كه‌ له‌ نێوانیاندا به‌رابه‌ری داهات و به‌رهه‌م بوونی هه‌بێ یان نه‌بێ و یان له‌ خواردن و پۆشاكی پێویست بێبه‌ش بن یان نه‌بن. سوسیالیزم كۆمه‌ڵگایه‌ك نییه‌ كه‌ تێیدا تاك له‌لایه‌ن حكومه‌ت و ماشێن و یان له‌لایه‌ن دیوانسالاریه‌وه‌ ملكه‌چ كرابێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت هه‌روه‌ك “سه‌رمایه‌داری ئینتزاعی”، خاوه‌نكار بێت؛ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ((هه‌موو ئابووری كۆمه‌ڵگا له‌ده‌ست سه‌رمایه‌دارێكی تاكدا یان كۆمپانیایه‌كی سه‌هامی سه‌رمایه‌داری تاكدابێت)) نابێت ئه‌مه‌ وه‌ك سوسیالیزمێك ناو ببه‌ین. (درێژه‌…)

Add comment 17. تشرینی دووه‌م 2009

دەبێــــت وا لــــە حكــــومــــەت بــــكەین،لــــە سێــــبەری خــــۆی بــــترســــێــــت

كــــابیــــنەی د. بــــەرهــــەم ســــاڵــــح لــــە بــــەردەم سێــــبەری خــــۆیدا

به‌رپرسێكی باڵای گۆران: دەبێـتوا لـە حكـومـەت بـكەیــن، لـە سـێـبەری خـۆی بــترســیـت.ئــــه‌نــــدامیــكی مـــه‌كــــته‌بی ســــیاســـی پــــارتی:هەركارێك ئۆپۆزسیۆن ئەنجامی بدات، ئەگەر بابەتە سلبییەكان بۆ باشتركردنی ئیجابییات بێت، بەباشیnawawbarham دەزانین. ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پێكهێنانی حكومەتی سێبەر بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن و سەرلێشێواندنی خەڵكە (درێژه‌…)

Add comment 16. تشرینی دووه‌م 2009

ئیـــسرائـیل وفـه‌لـــه‌ستـین:تـــروســـكایی‌ئـــاشتـــی‌ داخـــراوتـــرده‌بـــێـــت

فاتیح شێخ:ئه‌نجامی‌ سه‌فه‌ری‌ یه‌ك هه‌فته‌یی‌ هیلاری‌ كلینتۆن بۆ ڕۆژهه‌لات، كه‌ش و هه‌وای‌ به‌ره‌و پێش چوونی‌ دانوسانی‌ نێوان ئیسرائیلFatih-Shex وفه‌له‌ستین به‌سته‌ڵه‌ك تر ده‌بێ‌ وله‌خاڵی‌ سفری‌ جێگای‌ سه‌رنجی‌ ناتانیاهۆ و لیبرمان نزیك ده‌بێته‌وه‌. پێش هیلاری‌ كلنتۆنیش، جۆرج میشل نێردراوی‌ تایبه‌تی‌ ئۆباما بۆ بزواندنی‌ پڕۆسه‌ی‌ دانوسانه‌كان، دوای‌ چه‌ند سه‌فه‌رێكی‌ بێ‌ئاكام، چۆكی‌ له‌به‌رده‌م پێداگری‌ ناتانیاهۆ داو له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌سیاسه‌تی‌ ئۆردوگاسازی‌ له‌ڕۆژهه‌لاتی‌ شاری‌ قودس وگه‌لێ‌ شتی‌تر ڕێكه‌وتنی‌ مۆركرد. (درێژه‌…)

Add comment 16. تشرینی دووه‌م 2009

هۆکاری سه‌ره‌کیی زۆربوونی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان پیاوانن.

ئه‌ڵماس مسته‌فا  :زۆرن ئه‌وانه‌ی که به ده‌ست کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن، زۆربه‌ی زۆری ئه‌و کێشانه‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ نه‌بوونی سۆز و خۆشه‌ویستی یان راده‌ی تێگه‌یشتنی هاوسه‌ره‌کان.زۆر که‌س پێیان وایه‌ – وه‌ک له‌ ئه‌فسانه‌ کۆنه‌کاندا هاتووه‌ – که‌ ” خۆشه‌ویستی بۆ یه‌که‌م جار له لایه‌ن (ئاده‌م و حه‌وا)ه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه‌؛ گوایه‌ کاتێک ئاده‌م چاوی به حه‌وا ده‌که‌وێ به‌جۆرێکی هێنده‌ قووڵ سۆزیان بۆ یه‌کتر ده‌بزوێ و ئاشقی یه‌کتر ده‌بن تا راده‌ی توانه‌وه‌ی رۆحیان له‌نێو یه‌کتردا.. (درێژه‌…)

Add comment 15. تشرینی دووه‌م 2009

Previous Posts


ــــــه‌نــــــــارکـــــیزم چــــــیـــــیه‌؟

ـــه‌ڵـــمـــاس مســـته‌فـــا

فــــرێــــدریش ئـێـنـگڵس

كــــه‌مــــپــــه‌یــــن بــــه ندکــــراوان

كـــه‌ژاڵ ئیـــسماعیـــل

لــیــنــیــن

مــه‌نــسور حــکمــت

نــه‌وشیــروان مستــه‌فــا

نــامـــه‌ی کــچـێکــی خویێندکــاری ئـێرانـی

کــــــــۆمــــــــه‌ڵایــــــــه‌تــــــــی

کـــــارل مـــــارکـــــس

کــــۆیــلــه‌کـــردنــى ئـافـره‌تــــ‏

پــــه‌یــــام عــــه‌بــــدوڵا

تــــۆنــــی کــــلــــیــــفــــ

دارا ئــــــه‌حـــمــه‌د

رێــــژیــــن كــــــــورد

زواج یــــا جــــنــــایــــتــــ؟

RSS هه‌واڵه‌کانی VOAی به کوردی

RSS نوێترین هه واڵه وه رزشێ

RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

RSS دەنگەکانی عێراق به کوردی

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

RSS بي بي سي -العربية

RSS کمپین بین المللی حقوق بشر

RSS تــه‌نــدروستی زانـست و ژیــنگە

RSS دیـــمــانــــه(چــاوپـــــــکــه‌وتـن)

RSS گــــۆرانیــــی وڤیــدیــــۆ کلێـــپ هه‌مــــه‌ڕه‌نــــگ ۆیــــراش نــــیــــوز

نوێترین هه‌واڵ

پڕ خوێنه‌رترین با به ت

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان (ســــه‌رژمێر)

هــــاپــــۆلــــه کــــان

ئه‌رشیفه‌کان

دوا لێدوانه‌کان

Fatah Ahmadi on ده‌تــــــــــــــــه‌پـــــــ…
Hapali on چــالاكێــكی خــوێــندكار کــو…
kawa ali on زواج 450 کچ 6 تا 10 ساله له گه…
rostam on عێراقی – ساڵح موتڵه‌گ: ب…
fara on بـه‌نـووسراو شـارێـكـى ئیتاڵیا…
rashad on بــــــیـــره‌وه‌ریــــــیـــه…
کــــــومــــــار ئی… on ئاوێنه‌ پوختەی قسەکانی تاڵه‌با…
rojhilat on شه‌رو پێكانێك له‌ شاری‌ سنه‌ چ…
زمانه on عه‌بدوڵا كۆنه‌ پوشی(عبه دلیر):…
shorsh984 on بۆ ناوه‌نده‌ جیهانییه‌کانی په‌…
Anonymous on سه وزه له گۆڕانی فو لکلور…
ahmed on باجگیری چه‌کداره‌کانی په‌ژاک ش…
Kurdo on باجگیری چه‌کداره‌کانی په‌ژاک ش…
چیا on دارستانه‌كانی مه‌ریوان و سه‌وڵ…
gio on ئه‌و نهێنیانه‌ی وای كرد ئه‌مری…

رۆژژمێر

كانونی یه‌كه‌م 2009
S M T W T F S
« Nov    
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031