موحسین ره‌زایی‌: ئێران و حیزبی‌ دێموكرت رێككه‌وتوون كه‌ دژی‌ یه‌ك چالاكی‌ چه‌كداری‌ نه‌كه‌ن

2009/08/31 at 6:25 PM Leave a comment

موحسین ره‌زایی‌، فه‌رمانده‌ی‌ پێشوی‌ سووپای‌ پاسداران و كاندیدی‌ ئێستای‌ سه‌ركۆماری‌ له‌ ئێران ده‌ڵێت، رێككه‌وتننامه‌یه‌كی‌ نێوان حیزبی‌ دێموكرات وyezdanp1 copy سووپای‌ پاسداران به‌ ناوبژبوانی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌، سكرتێری‌ گشتیی‌ یه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانی‌ كوردستان، رێگای‌ له‌ به‌رده‌وامی‌ چالاكی‌ ئه‌و دو لایه‌نه‌ له‌ دژی‌ یه‌كتر گرتووه‌.

موحسین ره‌زایی‌، له‌ وتووێژێك دا كه‌ ساڵی‌ 1386 له‌ گه‌ڵ عیرفان قانعی‌ فه‌رد دا ئه‌نجایداوه‌ و قانعی‌ فه‌رد به‌ تازه‌یی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌ له‌شكركێشی‌ هێزه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ بۆ سه‌ر بنكه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكرات له‌ قووڵایی‌ خاكی‌ باشووری‌ كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، “له‌ ساڵه‌كانی‌ داوی‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ شه‌ڕی‌ ئێران ــ عێراق، هێرشمان كرده‌ سه‌ر باره‌گاكانی‌ دێموكرات ئاغای‌ تاڵه‌بانی‌ رۆڵی‌ به‌رچاوی‌ هه‌بوو و نه‌یهێشت زۆر به‌ره‌و پێش برۆین و ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه‌، تفاقی‌ باشی‌ شه‌ڕمان پێبوو و زه‌ربه‌یه‌كی‌ كاریگه‌رمان لێده‌دان”.

ره‌زایی‌ له‌و دیمانه‌یه‌ی‌ دا كه‌ له‌ سه‌ر ژیان و كه‌سایه‌تی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌، له‌ گه‌ڵ عیرفان قانعی‌ فه‌رد ئه‌نجامی‌ داوه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ “ئاغای‌ تاڵه‌بانی‌ چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌ گه‌ڵ ئێمه‌ و حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستان دا ئه‌نجامدا و تا گه‌یشتینه‌ رێكه‌وتنێك”. ره‌زایی‌ وتووشێتی‌: “ئیتر حیزبی‌ دێموكرات ناچار بوو له‌و چوارچێوه‌یه‌ دا بمێنێته‌وه‌ و به‌رده‌وام بێ و ئیتر نه‌ئێمه‌ ته‌قه‌مان لێكردن و نه‌ ئه‌وانیش هیچ دژ كرده‌وه‌یه‌كیان هه‌بوو، ئاغای‌ تاڵه‌بانی‌ رۆڵێكی‌ به‌رچاوی‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌بوو”.

ره‌زایی‌ له‌و دیمانه‌یه‌ دا باسی‌ له‌ گرتنی‌ “پادگان”ی‌ مهاباد كردووه‌ و وتوویه‌تی‌: “ئێمه‌ له‌ ئێران و له‌ سه‌ره‌تای‌ شۆڕشی‌ ئیسلامی‌ دا رۆڵی‌ سه‌داممان حسێنمان بۆ شكست پێهێنانی‌ ئه‌و شۆڕشه‌ بینی‌، گرووپێك چه‌كدار له‌ 7ی‌ ئیسفه‌ندی‌ 1357 ئه‌و پادانی‌ مهابادیان گرت”. ره‌زایی‌ ده‌ڵێت: “ئێمه‌ هه‌ر له‌ سه‌رتاوه‌ به‌وه‌مان زانی‌ كه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ ئه‌وان هه‌نگاوێكی‌ جه‌ماوه‌ری‌ نیه‌، چه‌نكه‌ له‌ شۆڕشی‌ ئێران دا كورده‌كان رۆڵێكی‌ زۆر به‌رچاویان هه‌بوو و دژی‌ شۆڕشی‌ خۆیان هه‌ڵنه‌ده‌گه‌ڕانه‌وه‌”.

كاندیدی‌ ئێستای‌ سه‌ركۆماریی‌ ئيران له‌و دیمانه‌یه‌ی‌ دا سه‌باره‌ت به‌ پێوه‌ندی‌ یه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانی‌ كوردستان و ئێران وتوویه‌تی‌: “له‌ سه‌ره‌تا دا یه‌كیه‌تیی‌ نیشتمانی‌ كوردستان به‌ سه‌رپه‌رستی‌ ئاغای‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌، گومانیان هه‌بوو و له‌ پێوه‌ندی‌ گرتن له‌ گه‌ڵ كۆماری‌ ئیسلامی‌ یان گروپه‌ چه‌كداره‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ دا و ته‌نانه‌ت له‌ سه‌ره‌تاش دا ئه‌وان بۆ لای‌ ئه‌وان چوون، به‌ڵام به‌ تێپه‌ڕینی‌ كات، یه‌كیه‌تیی‌ نیشمانی‌ بۆی‌ رون بۆوه‌، كه‌ گروپه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ و دێموكرات پێوه‌ندی‌ و هاوكاریان له‌ گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی‌ رێژیمی‌ به‌عس هه‌یه‌ ه‌ ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌یكه‌ رۆژ به‌رۆژ ئاغای‌ تاڵه‌بانی‌، له‌وان دوور كه‌وێته‌وه‌.

Entry filed under: هه ر دوو به شی حزب دمکرات کردستان, عرفان قانعي فرد. Tags: .

نا بۆ خه‌باتی‌ چه‌كداری‌، به‌ڵێ‌ بۆ خه‌باتی‌ مه‌ده‌نی بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌یه‌ك لیست بۆ به‌غدا دابه‌زن مه‌سعود بارزانی‌ سه‌ردانی‌ نه‌وشیروان موسته‌فا ده‌كات و نانبڕاوه‌كانیش ده‌گێڕێته‌‌وه‌ شوێنی‌ خۆیان

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,996 hits

%d bloggers like this: