خۆپێشاندانه‌كه‌ی‌ سلێمانی‌(3)كوژراو(56)برینداری‌ لێ‌ كه‌وتۆته‌وه‌ ‌

2011/02/17 at 7:53 PM Leave a comment

خۆپێشاندان به‌ دروشمی”تا كار له‌كار نه‌ترازاوه‌ ده‌سه‌ڵات كاتت ماوه‌”

سلێمانی:پشتگیری‌ له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ میسر و تونس به‌سه‌ر رژێمه‌ دیكتاتۆره‌كانی‌ موباره‌ك و بن عه‌لی‌، جه‌ماوه‌رێكی به‌رفراوان له‌ گۆڕه‌پانی سه‌رای سلێمانی‌ كۆبونه‌‌وه‌.
كاتژمێر 2ی پاشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ  به‌ سه‌رپه‌رشتی تۆری‌ به‌رگری‌ له‌ ماف‌و ئازادیه‌كانی‌ خه‌ڵك‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی زیاتر له‌ 2 هه‌زار‌و 500 هاوڵاتی له‌به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی كه‌به‌ “گۆڕه‌پانی ئازادی” ناوی لێنراوه‌، به‌ دروشمی “تا كار له‌كار نه‌ترازاوه‌ ده‌سه‌ڵات كاتت ماوه‌” خوازیاری گۆڕانكاری‌و ریفۆرمی به‌په‌له‌ بوون.
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا وێڕای‌ پشتگیڕی‌ ده‌ربڕین بۆ جه‌ماوه‌ری‌ میسر تونس و ده‌ستخۆشی لێكردنیان، داوا ده‌كرێت ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ زوترین كاتدا چاو به‌ گه‌نده‌ڵی‌ و نه‌بونی‌ خزمه‌تگوزاریدا بخشێنێته‌وه‌و هه‌وڵی‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی‌ بێكاری‌ و نه‌بونی ده‌رفه‌تی كار بدات.هاوكات داوا ده‌كرێت لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاراندا بكرێت و به‌پێی‌ یاسا، سزا بدرێن.
دوای‌ ته‌اوبوونی‌ كۆبونه‌وه‌ جه‌ماتوه‌ریه‌كه‌ خۆپێشانده‌ران به‌شه‌قامی‌ مه‌وله‌وی‌ سلێمانی‌ دا گه‌یشتنه‌ به‌رده‌م سلێمانی‌ پالاس و باره‌گاكانی‌ پارتی‌ ویه‌كێتی‌ له‌شه‌قامی‌ سالم .
به‌ وووتنه‌وه‌ی‌ چه‌ندین دروشم وناره‌زای‌ ده‌ربرین داوای‌ گۆڕانكاری‌ وباشتر كردنی‌ بژێوی‌  وژیانی‌ خه‌ڵكی‌ یان ده‌كر به‌لاَم داواتر ئاراسته‌ خۆپێشاندانه‌كه‌ گۆڕا و هێًرش كرایه‌ باره‌گای‌ لقی‌ چواری‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان وباره‌گای‌ ڕێكخراوه‌ دیمكراتیه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان و به‌ به‌رد‌ په‌لاماری‌ باره‌گاكان دراو زۆرینه‌ خۆپێشانده‌ران له‌به‌رده‌م لقی‌ چواری‌ پارتی‌ دا كۆبونه‌وه‌ ودروشمه‌كانیان ئاراسته‌ی‌ ئه‌وان كرد .
ئه‌مه‌و دواتر له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی‌ باره‌گاكه‌وه‌ به‌ته‌قه‌كردن وه‌لاَمی‌ خۆپێشانده‌ران درایه‌وه‌ وبه‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك كوژراو برینداری‌ لی‌ كه‌وته‌وه‌ .
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ سلێمانی‌ به‌كوردستانيوزى ‌ ڕاگه‌یاند تائه‌م ساته‌ 3 كوزراو 53 برینداری‌ له‌َ كه‌وتۆته‌وه‌ وتیشی‌ له‌ ئێستا دا برینداره‌كان پێویستی‌ زۆریان به‌ خوێنه‌و خه‌ڵكێكی‌ زۆر له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی‌ سلێمانی‌ دا ئاماده‌ن بۆ خوێن به‌خشین به‌ برینداره‌كان .
له‌لایه‌كی‌ تره‌ وه كه‌سوكاری‌ كوژراو برنداره‌كان‌ به‌چه‌كه‌وه‌ به‌ره‌و باره‌گای‌ پارتی‌ رۆشتوون وه‌ك ناره‌زایی‌ له‌به‌رامبه‌ر كوژارن برینداربوونی‌ كوڕه‌كانیاندا .
تا ئاماده‌كردنی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ ڕه‌وشه‌كه‌ به‌ره‌و ئاڵوزبوون ده‌ڕوات و پارتی‌ ویه‌كێتی‌ بزووتنه‌ه‌وی‌ گۆڕان ئۆپۆزسیون به‌ده‌ست هه‌بوون له‌پشتی‌ ئه‌م ڕووداوه‌ ده‌زانن .
هه‌رچی‌ بزووتنه‌وی‌ گۆران و یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ یشه‌ له‌به‌یاننامه‌ی‌ ڕه‌سمی‌ خۆیاندا بێ‌ ئاگایی‌ خۆیان و له‌و رووداوه‌ ده‌رده‌برن و ئاماده‌یی‌ خۆشیان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی‌ ڕه‌وشه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منی‌ و به‌رپرسه‌كاندا دوپاتكردۆته‌وه‌ .
هاوكات له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا هه‌وادارانی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و خه‌ڵكێكی‌ زۆر له‌ شاری‌ هه‌ولێر په‌لاماری‌ باره‌گای‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆرانیان داوه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی‌ نه‌ودونۆی‌ شاری‌ هه‌ولێر و باه‌گاكه‌یان سوتاندووه‌ .
هه‌روه‌ها له‌شاری‌ سلێمانی‌ هێزێكی‌ زۆری‌ ئاسایش و پۆلیس و پێشمه‌رگه‌و زێره‌فانی‌ له‌ هه‌وڵی‌ پارێزگاری‌ باره‌گاو باڵه‌خانه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ دا له‌مه‌ترسی‌ ئه‌گه‌ری‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی‌ خۆپێشاندان و ڕووداوی‌ هاوشێوه‌ی‌ ئه‌مڕۆ .
له‌دوایین هه‌واڵدا پارێزگاری‌ سلێمانی‌ باری‌ ته‌نگه‌تاوی‌ له‌ كاتژمێر 7ی‌ ئێواره‌ تاكاتژمێر 7ی‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ ڕاگه‌یان ئه‌مه‌ش بۆ هێوركردنه‌وه‌ی‌ ره‌وشه‌كه‌ به‌لاَم تا م ساته‌ جموجۆڵی‌ هاولاَتیان له‌ شه‌قامه‌كاندا به‌ چڕی‌ ده‌بینرێت و هاولاَتیان پابه‌ند نه‌بوون به‌ وبڕیاره‌وه‌ .

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک... Tags: .

ژماره‌ی‌ كوژراوه‌كانی‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی سلێمانی گه‌شته‌ 2 كوژراو و52 بریندار گه‌رده‌لوله‌كه‌ ی وڵاتانی عه‌ره‌بی کوردستانێشی گرته وه

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,893 hits

%d bloggers like this: