“تـــاوانێـــکی جـــه‌رگ بـــڕ”باوكی‌ رێژوان:داوای‌ یاسایی له‌سه‌ر به‌رپرسی‌ لقی‌ چواری‌ پارتی‌ تۆمار ده‌كه‌م

2011/02/18 at 5:42 PM Leave a comment

کوره که م بۆخۆپیشاندان نه‌چوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌،به‌ڵكو بۆ ئاسیاسێل رۆشتوه‌، له‌وێ‌ فیشه‌كیان پێوه‌ناوه‌ كوشتویانه‌

باوك و دایكی‌ رێژوانی ته‌مه‌ن دوانزه‌ ساڵ، داوای یاسایی‌ له‌سه‌ر بكوژان و به‌رپرسی‌ لقی‌ چواری‌ پارتی‌ و سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت و سه‌رۆكی‌ هه‌رێم تۆمار ده‌كه‌ن، داوای‌ دادگاییكردنی‌ بكوژانی‌ رێژوان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) 18-2-2011  له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و له‌ مزگه‌وتی‌ دارۆغا پرسه‌ی یه‌كه‌م رۆژی‌ (رێژوان حاجی‌ عه‌لی‌ كاشی‌) دانرا، كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی‌ دوێنێی شاری‌ سلێمانی‌ كوژرا، ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ هاولاَتیانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و هاوڕێیانی‌ دۆستانی‌ رێژوان له‌ پرسه‌كه‌یدا ئاماده‌بون.
رێژوان كوڕه‌ گه‌وره‌ی‌ ماڵی‌ خۆیان بو، له‌گه‌ڵ برا بچوكه‌كه‌یدا پێكه‌وه‌ بون، خاوه‌نی‌ چوار خوشكی‌ دیكه‌یه‌.
حاجی‌ عه‌لی‌، له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌ت بۆ (سبه‌ی‌)، به‌ دڵێكی‌ زۆر غه‌مباره‌وه‌ باسی‌ له‌وه‌كرد كه‌ كوڕه‌كه‌ی‌ ئه‌و بۆ ئاژاوه‌گێڕی‌ و خۆپیشاندان نه‌چوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵكو بۆ ئاسیاسێل رۆشتوه‌، له‌وێ‌ فیشه‌كیان پێوه‌ناوه‌ كوشتویانه‌، وتی‌: “من كێشه‌یه‌كیشم له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی‌ سیاسی‌ دا نیه‌، نه‌ ئیسلامی‌ و نه‌عیلمانی‌، روداوه‌كه‌ زۆر دڵته‌زێنه‌و زوڵمێكی‌ گه‌وه‌ریان لێكردوم، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌و شێوه‌یه‌ بێت من حكومه‌تم ناوێت، به‌لاَم ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ كوڕی‌ منیان كوشتوه‌ و داوای‌ یاسایی له‌سه‌ر سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت و به‌پرسی‌ لقی‌ چوار و بكوژانی‌ ناو لقی‌ چواریش تۆمار ده‌كه‌م”.
دڵسۆز عه‌بدولاَ دایكی‌ رێژوان، به‌ده‌نگێكی‌ گریانه‌وه‌ و شین و واوه‌یلاوه‌ ده‌یوت كوڕه‌ نازداره‌كه‌م بۆچی‌ چویت بۆ بازاڕ؟،  وتی‌: “خوا هه‌قی‌ بسه‌نێت، ئێمه‌ داوایی یاسا له‌سه‌ر بكوژانی‌ تۆمار ده‌كه‌ین، كێ‌ ته‌قه‌ی‌ كردوه‌ ئه‌و كوڕه‌كه‌ی‌ منی‌ كوشتوه‌”.
هاوڕێیه‌كی‌ رێژوان به‌دڵێكی‌ پڕ له‌ گریانه‌وه‌، ده‌ڵێت: “زۆر ناشیرینه‌ بۆ ده‌سه‌لاَت هاوڕێیه‌كی‌ ئێمه‌ی‌ كوشت!”
شۆخانی‌ خوشكی‌ رێژوان، به‌ده‌نگی‌ گریانه‌وه‌، ده‌یوت برا نازداره‌كه‌م تۆ بۆ كوێ‌ رۆشتی‌؟ یاخو ئه‌وه‌ی‌ ته‌قه‌كه‌ی‌ لێكردی‌ هه‌ردو ده‌ستی‌ له‌ بندا وشك بێت! دوێنێ به‌ جل و پێڵاوی‌ بۆیاخكراوه‌وه‌ رۆشتوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌.
ناوبراو، باسی‌ له‌ چۆنیه‌تی‌ هه‌واڵی‌ كوژرانی‌ براكه‌یان پێگه‌شتوه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ چه‌ندینجار په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردوه‌، وه‌لاَمی نه‌داوه‌ته‌وه‌ دواتر یه‌كێك وه‌لاَمی‌ داوته‌وه‌ وتویه‌تی‌ رێژوان برینداره‌ و وه‌رن بۆ نه‌خۆشخانه‌، خه‌ڵكی‌ گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی‌ خۆمان به‌رده‌وام رویانده‌كرده‌ ماڵی‌ ئێمه‌، ئێمه‌ش نه‌مانده‌زانی‌ كه‌ رێژوان برینداره‌ یان مردوه‌؟، دواتر زانیمان كه‌ كوژراوه‌ ” ئه‌و كاته‌ی‌ كه‌ فیشه‌كه‌كه‌ی‌ به‌ركه‌وتوه‌ گیانی‌ له‌ ده‌ستداوه‌، یاخوا بكوژانی‌ وه‌ك براكه‌ی‌ ئێمه‌ی‌ لێبێت” به‌دڵێكی‌ پڕ گریانه‌وه‌ و ده‌نگێكی‌ پڕ له‌ حه‌زینه‌وه‌، وتی‌: “ئه‌بێت چ هه‌ستێك بێت برا تاقانه‌كه‌ت به‌ كوژراوی‌ بۆ بێنه‌وه‌!”.
رێكاری‌ ته‌مه‌ن 10 ساڵ، برا بچوكی‌ رێژوان، وتی‌: رێژوانم خۆشده‌ویست، برایه‌كی‌ زۆر باش بو له‌ گه‌ڵمدا.
رێژینی‌ خوشی‌ رێژوان، كه‌ پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دایكدا ده‌گریان، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد دوایین كاتی‌  پێكه‌وه‌ بوین، رۆشتونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌لاَم ئه‌و دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كاره‌كه‌كه‌مان ته‌واو بو  خواحافیزی‌ له‌من كرد، وتی‌: ده‌ڕۆم كولێره‌ به‌ قیمه‌ ده‌خۆم له‌ دارۆغا،” توخوا بۆ جه‌رگی‌ باوكمیان سوتاند؟ به‌ كرێكاری‌ رێژوانی‌ گه‌وره‌ كردبو، توخوا بۆ جێیهێشتین!”.

ئیسماعیل عوسمان

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک... Tags: .

نوسینگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا نـــوێتـــریـــن وێـــنه‌ کانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی‌ سلـــێمانـــی‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,893 hits

%d bloggers like this: