سه‌رچاوه‌ی نائارامی کوردستان ده‌سه‌ڵاتی فیرعه‌ونی ئێوه‌یه‌!

2011/02/18 at 3:30 PM 1 comment

له‌ په‌یوه‌ند به‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانی پارتی سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌کانی ئه‌مڕۆی سلێمانی

حه‌مه‌غه‌فور:پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌دوای کۆتایی گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌به‌ر ده‌رکی سه‌رای سلێمانی، که‌ له‌لایه‌ن تۆڕی به‌رگری له‌ ماف‌و داخوازی خه‌ڵکه‌وه‌ ڕێکخرابوو، کۆمه‌ڵێک له‌ گه‌نجانی ناڕازی‌و تووڕه‌ی شار‌ ڕووئه‌که‌نه‌ باره‌گای لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌سه‌ر شه‌قامی سالم، وه‌ به‌ دروشمی جۆراو جۆر گه‌مارۆی ئه‌ده‌ن‌و به‌ردبارانی ئه‌که‌ن. به‌رپرسانی باره‌گاکه‌ له‌ وه‌ڵامدا به‌ ده‌سڕێژی چه‌که‌کانیان ڕووبه‌ڕووی گه‌نجانی تووڕه‌ ئه‌بنه‌وه‌، که‌ به‌ ئه‌فسوسێکی زۆره‌وه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر کوژراو و برینداری لێئه‌که‌وێته‌وه‌.

 

له‌ کاتێکدا میتینگی جه‌ماوه‌ری به‌ر ده‌رکی سه‌را به‌شێوه‌یه‌کی هێمنانه‌ به‌ڕێوه‌ چووه‌و هیچ ڕێپێوانێک یا به‌رنامه‌یه‌ک میتینگه‌که‌ی له‌گه‌ڵ بارگرژی لقی پارتی پێکه‌وه‌ نه‌به‌ستۆته‌وه‌، به‌ڵام پێئه‌چێت جامی ناڕه‌زایه‌تی‌و بێزاریی جه‌ماوه‌ری لێڕه‌دا لێیڕژابێ‌و به‌ شێوه‌یه‌کی خۆبه‌خۆیی به‌سه‌ر باره‌گای پارتیدا قڵپ بووبێته‌وه‌!

 

ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌ لێره‌دا پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ر له‌ مه‌سعود به‌رزانیه‌وه‌ تا مه‌کته‌ب سیاسی، تا به‌ فازڵ میرانی، له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی هێمنانه‌ مامه‌ڵه‌ی ڕووداوه‌که‌و دۆخه‌که‌ بکه‌ن، بێن‌و بیسه‌لمێنن که‌ نوێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستانن‌، گوێ ده‌گرن له‌ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی، وه‌ داوای خه‌ڵکی به‌ ڕه‌واو هێرشی چه‌کداری باره‌گاکه‌یان به‌ ناڕه‌وا دابنێن، هاتن‌و نه‌یانتوانی کینه‌و شه‌ڕه‌نگێزی‌و قینله‌دڵیی خۆیان بشارنه‌وه‌و هه‌موویان به‌ تۆنی جیاجیا ووتیان؛ “ئارامی کوردستان قوربانی بۆ دراوه‌و هه‌ر که‌سێک نیازی بێت بیشێوێنێت، بارزانی: به‌توندی به‌ره‌وڕووی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک ئه‌بینه‌وه‌، فازڵ میرانی: ئه‌و ده‌ستانه‌ ئه‌بڕینه‌وه‌ که‌ ده‌ستدرێژی ئه‌که‌نه‌ سه‌ر باره‌گاکانمان…تد، ئاماده‌ن شه‌ڕی ناوخۆشی له‌پێناودا به‌رپاکه‌ن!”.

 

دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانیان داوه‌ هه‌موو باره‌گاکانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داگیرو بسووتێنرێ له‌ هه‌ولێرو شوێنه‌کانی تر، چه‌ندین باره‌گای گۆڕان سووتێنراون، وه‌ هه‌ر ئێستا ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوه‌ که‌ هێزی زێڕه‌ڤانی پارتی پۆلپۆل ئه‌گه‌نه‌ سلێمانی به‌ناوی پارێزگاری باره‌گاکانیانه‌وه‌، ئه‌بینین پارتی خۆی وه‌کو بڵێی هه‌نگوینی له‌ داردا بینیبێته‌وه‌ ئه‌چێت به‌پیری ئه‌م ڕوداوه‌ی سلێمانیه‌وه‌و نه‌ک ڕه‌وشه‌که‌ی به‌ره‌و ئارامی نه‌برد، به‌ڵکو سه‌رتاسه‌ری کوردستانیشی خسته‌ حاڵه‌تی شه‌ڕو پێکدادان‌و دڵه‌ڕاوکێوه‌. پارتی وه‌ یه‌کێتیش وه‌کو چۆن به‌دوای به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕاندا به‌ زرێپۆش‌و ده‌بابه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان نیشانی گرده‌که‌ی گۆڕان دا، لێره‌شدا پارتی له‌ ئاسمان ئه‌م هه‌له‌ ده‌قۆزێته‌وه‌ بۆ میلیتاریزه‌کردنی شاره‌کان، به‌ڵام ئامانجی سه‌ره‌کی پارتی شکاندنی دوو نیشانه‌یه‌ به‌ یه‌ک تیر.؛ یانی هه‌م به‌ نیازه‌ گۆڕان ته‌مبێ تر بکات، به‌ڵام ئامانجی سه‌ره‌کیی پارتی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌ خرۆشان‌و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان که‌ به‌ دوای شۆڕشی تونس‌و میسرو ووڵاتانی تری ناوچه‌که‌دا ئومێدی ته‌واو گه‌شاوه‌ته‌وه‌و بڕوای به‌ ئیراده‌ی خۆی به‌رز بۆته‌وه‌و له‌ ئان‌و ساتدایه‌ که‌ جامی غه‌زه‌ب‌و توڕه‌یی گشتگیر ئه‌م فیرعه‌ونئاوایه‌ی ناسیونالیزمی کوردی له‌باربه‌رێت‌!

 

که‌وایه‌ ئه‌و لوغزه‌ی پارتی‌و ده‌زگا فه‌رمی‌و باڵاکانی تا بگات به‌ ڕاگه‌یاندنه‌کانیشی که‌ به‌رده‌وام ئه‌یڵێنه‌وه‌، واته‌؛ “دابین کردنی ئارامی‌و سه‌قامگیریی کوردستان”، مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه‌ لێی که‌ خه‌ڵکی وادار که‌ن ئه‌م گه‌نده‌ڵئاوایه‌، ئه‌م فیرعه‌ونئاوایه‌، ئه‌م میرنشینه‌ برابه‌شه‌ی پارتی‌و یه‌کێتی که‌ تیایدا دارو ده‌سته‌ی خۆیان‌و بنه‌ماڵه‌کانیان ژیانی شاهانه‌یان بۆ ڕه‌خساوه‌و زۆربه‌ی هاوڵاتیانیش موحتاجی کاره‌باو خزمه‌تگوزاری‌و له‌نێو بێکاری‌و گرانی‌و بێ خانه‌و لانه‌یی‌و هه‌ژاریدا نقوم بوون> قبووڵ بکه‌ن‌و مل بۆ بێمافی‌و مه‌ینه‌تیه‌کانی ژیانیان ڕاکێشن‌و ده‌نگیان له‌ ده‌م ده‌رنه‌چێت، ده‌نا به‌ ده‌ردی خۆپیشاندانی به‌رده‌م لقی چواریان ئه‌به‌ن‌و به‌ زیادیشه‌وه‌!

 

کاردانه‌وه‌ی پارتی، له‌ ئاستی هه‌ره‌ باڵایدا له‌گه‌ڵ ڕوداوه‌که‌ی ئه‌مڕۆی شاری سلێمانیدا، به‌کرده‌وه‌ یه‌ک حه‌قیقه‌تی گه‌وره‌ی ئاشکراکرد؛ یانی ده‌سته‌واژه‌ی ئارامی، مه‌به‌ست لێی ئارامیی سه‌روه‌ت‌و سامانی به‌تاڵانبراوی خه‌ڵکی کوردستانه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆک‌و به‌رپرسانی ئه‌م حزبانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارن له‌ کوردستان، نه‌ک ئارامیی بۆ ژیان‌و گوزه‌ران‌و سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان. ئاسایش، مه‌به‌ستیان ئاسایشی سوڕانی سه‌رمایه‌کانیانه‌ له‌ ناوخۆو له‌ ئاستی جیهاندا بۆیان، نه‌ک ئاسایشی ڕه‌وشی ژیانی ئاسایی کۆمه‌ڵگای کوردستان. سه‌قامگیری سیاسی، مه‌به‌ستیان لێی دابین بوونی ئۆقره‌یی بازاڕو کاری هه‌رزان‌و ژیانی هه‌رزانه‌ له‌پێناو قاناج‌و سوودو که‌ڵه‌که‌ی هه‌رچی زیاتری کاپیتاڵه‌کانیان، نه‌ک فه‌راهه‌مکردنی سیسته‌مێکی سیاسی مۆدێرن‌و تۆکمه‌ی حکومه‌تی‌و ده‌وڵه‌تی‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاسایی که‌ لانی که‌می عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی تیایدا به‌رقه‌رار بێت. جووت حزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردی، که‌ باسی سه‌قامگیری، ئارامی، ئاسایش، یاخود دابینکردنی ئۆقره‌یی سیاسی ئه‌که‌ن، مه‌به‌ستیان به‌ یه‌ک ووشه‌؛ پاراستن‌و ڕاگرتنی ده‌سه‌ڵاتی شاهانه‌و فیرعه‌ونیانه‌ی خۆیان‌و ده‌ورو به‌رو بنه‌ماڵه‌کانیانه له‌ به‌رامبه‌ر به‌ هاتنه‌مه‌یدانی خه‌ڵک‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ر نه‌ک هیچ شتێکی تر‌‌. ئه‌وان، یانی حکومه‌تی کوردی‌و حزبه‌کانیشیان له‌گه‌ڵ کۆنه‌په‌رستترین‌و دوژمنترین ده‌وڵه‌تانی وه‌کو ئێران‌و تورکیا باشترین گوێڕایه‌ڵن بۆیان. ئه‌وان له‌گه‌ڵ قه‌ومپه‌رستانی عه‌ره‌بی‌و ناسیونالیسته‌ شیعه‌گه‌ره‌کانی عێراقدا وه‌کو بران. له‌ یه‌ک ڕسته‌دا؛ مه‌به‌ستیان کڕبوونی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی خواره‌وه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌م فیرعه‌ونئاوایه‌ی بۆ میللیگه‌رایانی کوردی خولقاوه‌ له‌ کوردستان.

 

بیست ساڵی ڕه‌به‌قه‌ ئه‌م حزبانه‌و به‌رپرسه‌ ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌کانیان، ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر ته‌واوی داهات‌و سه‌روه‌ت‌و سامان‌و موقه‌ده‌راتی کوردستاندا، وه‌ خه‌ڵکیشیان له‌نێو هه‌ژاری‌و بێکاری‌و گرانی‌و بێئایینده‌ییدا ڕه‌ها کردووه‌و به‌نیازیشن که‌س وورته‌ی له‌ ده‌م ده‌رنه‌یه‌ت!

 

له‌ واقعدا خه‌ڵکی کوردستان باش ده‌زانن سه‌رچاوه‌ی نائارامی ژیانیان، ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی‌و عه‌شیره‌یی ئه‌م حزبانه‌یه‌و ئه‌و فیرعه‌ونئاوایه‌یه‌ وا به‌ ده‌سبه‌سه‌راگرتنی ده‌سه‌ڵات‌و داهاتی وولات بۆ خۆیان به‌رپایان کردووه‌. ئه‌م فیرعه‌ونئاوایه‌ بۆ خه‌ڵکی کوردستان هیچ پیرۆزیه‌کی نیه‌و له‌ ڕاستیدا کۆسپی به‌رده‌م ڕزگاری‌و ڕه‌هایی‌و به‌رپابوونی عه‌مه‌لی دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ له‌ کوردستان. هه‌ر ئه‌م ڕاستیه‌شه‌ وا پارێزه‌رانی ئه‌م فیرعه‌ونئاوایه‌ لێی تۆقیون‌و به‌ چنگ‌و ددان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌که‌ن که‌ له‌سه‌ر لێواری ته‌قینه‌وه‌یه‌ بۆ کۆتایی هێنان به‌م گه‌نده‌ڵئاوایه‌و به‌م فیرعه‌ونئاوایه‌.

17شوبات11   

Entry filed under: حه‌مه‌غه‌فور. Tags: .

هێزه‌كانی‌ زێره‌ڤانی‌ و سوپای‌ ڕزگاری‌ و چه‌ند هێزێكی‌ تری‌ چه‌كداری‌ پارتی‌ به‌ره‌و سلێمانی‌ دێن ڕاپــــەریــــن و شــــۆڕش هــــەر ئێــــستــــا

1 Comment Add your own

  • 1. farhad  |  2011/02/18 at 7:39 PM

    NA BO GANDALIO KORDAYATI. WA NA BO BE DANG KERDENO

    KOSHTO BR

    BEJI HOKOMATI SHORAY

    BEJI SOCIALISM

    BEJII AZADI, YEKSANI, HOKOMATI KEREKARI

    BEMRE SARMAYADARI

    Reply

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,996 hits

%d bloggers like this: