تەنیا راپەرین و ئاڵوگۆری بنەرەتی رێگا چارەیە،نەک دادگایی کردنی ژمارەێەک قۆچی قەزاوەگێر!

2011/02/19 at 7:00 AM Leave a comment

عوسمان مەلا:لە سایتی هاوپشتی راپرسیەک دانراوە کە دەڵێ: “پێتواێە دەبێت ئەو کەسانەی کە تەقەێان لە خۆپیشاندەرانی سلێمانی کرد دادگایی بکرێن؟”دیارە زۆربەی هەرەزۆری خەڵک دەڵێ بەڵێ دادگایی بکرێن. من پێم واێە ئەمە جۆریک خۆ  فریودانی ئاگاهانە و نائاگاهانەێە بەرانبەر بە ٢٠ ساڵ دەسەڵاتی حیزبە ناسیونالیست-ئیسلامیستەکانی کوردستان. دەسەلاتی کوردی ٢٠ سالە خۆی ناساندوە و بە کردەوە ئەم راستیەی سەلماندوە کە هەمو شتیک دەکەنە قوربانی بەرژەوەندی خۆێان، میلەت و ئاڵا و نیشتمان بۆ ئەوان بریتیە لە کالا و کەرەسەکانی پاراستنی دەسەلاتە خوێناویەکەێان.

بەرانبەر بە راپرسیەکەی سایتی هاوپشتی و هەمو جەماوەری کوردستان کۆمەڵیک پرسیار دێتە ئاراوە کە جێگای تێرامان و وڵام دانەوەێە.

کاتێک دادگا دەزگاێەکی حکومیی خۆێانە، حاکم پیاوی خۆێانە، محامەی ناوێرێ دیفاع بکا، پۆلیسی دادگا چەکداری خۆێانە، یاسا خۆێان داێان ناوە و خۆشیان بە پێی بەرژەوەندی خۆێان سەرو کلکی دەکەن و لە خزمەت خۆێانداێە، یاسا دانەر خۆێانن، دادگاکەش هەر بە پیی قازانج و بەرژەوەندی خۆێان ترازو هەڵدەبرێ. ئاکامی ئەو دادگاێە ئەگەر داشی بنێن هەر لە ئێستاوە رون و ئاشکراێە کە چی حوکمێک دەردەکا.

 ئاێا گالتەجاریەک کە بۆ لێکٶڵینەوە لە تریروری سەردەشت عوسمان بە ناوی دادگاوە خستیانە رێ، بەس نیە بۆ تێگەیشتن لەم حەقیقەتە کە نابێ فریوی ئەم سیناریوە گاڵتەجاریانە بخوین؟ دوسیەی سەردەشت عوسمانیان بە کوێ گەێاند؟

ئاێا دادگایی کردنی شیخ زانا کە ١٠ ساڵ گەنجانی کوردیان پێ سەربری، دەستدرێژیان پێ کردە سەر ژنان و کچۆڵەکان و خۆشکەکانمان و دواتر کوشتنیان بەو شیوەێە کە بینیمان بەس نیە بۆ ئەوەی تێبگەین کە هەمو شتیک لە خزمەت خۆێانداێە؟

نابێ چیتر خۆمان فرێو بدەین و داوای دادگایی کردنی بەرێوەبەری بریار و فەرمانەکانی سەرانی تاوانبار بکەین. بۆ پاساو و پاکانە کردن فریدان و دامرکاندنەوەی خەڵکی تورە وراپەریو ئامادەن تاوانیتر بکەن. بێگومان چەند رۆڵەێەکیتری ئەم میلەتە چەوساوەێە دەکەنە قوربانی و خۆێانی پێ دەرباز دەکەن. نمونەی ئەم ساختە کاریانەێان هەمان سیناریوەکەی شیخ زانەێە. هەر وەک بینیمان کاتێک کە جیناێەتکانی پارتی لە زیندانەکانیدا ئاشکرا بون، ئەو سیناریو قیزەون و ریاکارانەێان ساز کرد کە بینیمان. بۆ داپۆشنی رسواییەکایان و دامرکانی تورەیی خەلک شیخ زانایان هەر لەو نادادگاێەی خۆێاندا حوکم دا و ئیعدام کرد و منەتیان کردە سەر میلەتیش.

بە دڵنیاییەوە ئەگەر جەماوەر زەختیان لێ بکا، ئەوا ژمارەێەکیتر لە چەکدارەکانی خۆێان کە بە فەرمانی خۆێان تەقەیان لە خەڵکی سلێمانی کرد و کوشتاریان کرد، دەبەنە دادگاکەیان و حوکمی ئیعدامیان بەسەردا دەسەپێنن و ئیعدامیشیان دەکەن. لێرەدا کێ زەرەرمەند دەبێ؟ دیارە هەر خەڵکی بەش مەینەت و ستەمدیتوی کوردستان. ئەو چەکدارانە وەک قوچی قوربانی پەروەردەیان دەکەن بۆ ئەم حاڵەتانە و لە کاتی پێویست دا دەیانکەنە قەزاوگێری خۆێان.

تەنیا رێگای کوتایی هاتن بەم بەش مەینەتی و رەنجەرۆییە، بەم کوشت و کوشتارە بێ کۆتاییە، بەم بێ ئاسویی و بێ دەرەتانیە، بەم بارگرژی و گەندەڵیانە کە وەک خۆرکە خەریکە خاک و والات و ژیان و داهاتوی کوردستان دەخوا و دەیسوتێنی، راپەرینی جەماوەریە بو بێ دەسەڵات کردنی ئەم تاوانبارانە. تاوانباری یەکەم سەرانی حکومەتە. تاوانباری یەکەم لەم کوشتارەی سلێمانیدا سەرۆکی پارتی و مەکتەبی سیاسی پارتیە. تەنیا رێگا چارە و رێگای رزگار بون لەم بارودۆخە دەستکردەی دەسەڵاتی میلیشایی و گەندەلەکان سەپاندنی ئیرادەی میلەتە کە لە داخوازە ئینسانیەکانیان و جێبەجی کردنیانداێە.

تەنیا دادگایەک کە جێگای سیقە و موعتەبەرە و دەتوانی تاوانباران دادگایی بکا، راپەرینە! خۆپیشاندانی جەماوەر راست هەمان دادگاێە کە جەماوەر دایناوە بۆ لێپرسینەوە لە دەسەڵات و حوکمی خۆی داوە. بەردەوام بونی ئەم دادگا جەماوەریەێە کە تاوانباران لە تاوان کردن رادەگرێ.

عوسمان مەلا

١٨/٢/٢٠١١

Entry filed under: عو‌سمان- م. Tags: .

بۆ پشتیوانیكردن له‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان،كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی‌ فراوان له‌به‌رده‌م گردی‌ زه‌رگه‌ته‌ به‌رده‌وامه‌ تونس و میسر،کوردستان و ئیزرائیله‌کانی ئۆپۆزسیۆن

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,907 hits

%d bloggers like this: