نه‌وشیروان مسته‌فا ڕاستی کرد!

2011/02/19 at 7:46 AM Leave a comment

  به‌ر له‌ ماوه‌یه‌ک نه‌وشیروان مسته‌فا وتی:ئاماده‌ین ژوورێک له‌ گرده‌که‌ بده‌ین به‌ ده‌زگای زانیاری.

ئامانج پیرۆت:تا ئه‌مڕۆ که‌س نه‌یده‌زانی به‌ دیاریکراوی مانای واقعی ئه‌و پێشنیاره‌ی نه‌وشیروان چی بوه‌ و چۆن که‌وتوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌ ڕونکردنه‌وه‌که‌یدا و له‌ ده‌رخستنی هه‌ڵوێستی خۆی(سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانه‌که‌ی خه‌ڵکی سلێمانی و ئه‌و کوشتاره‌ دڕندانه‌ی که‌ پێشمه‌رگه‌کانی پارتی له‌ دژی لاوانی وه‌ته‌نگ هاتوو ئه‌نجامیاندا) زۆر ڕاشکاوانه‌ ئه‌وه‌ی سه‌لماند که‌ ئه‌و و هاوڕێکانی له‌ سه‌رکردایه‌تی گۆڕان، هه‌ر کوڕ و کاڵه‌که‌ی جارانی(ده‌زگای زانیاری) ن و ئاماده‌ن (نه‌ک ژوورێک له‌ گرده‌که‌) به‌ڵکو هه‌موو گرده‌که‌ش بده‌ن به‌ (ده‌زگا فه‌رمی یه‌کان!) به‌ پاراستنی پارتیشه‌وه‌.

نه‌وشیروان له‌و ڕونکردنه‌وه‌یه‌دا له‌ هه‌ر کاتێکی تر ڕاسگۆیانه‌تر دوا و ئه‌وه‌ی سه‌لماند که‌ ئه‌و     ( هاهو) کێشان (وه‌یان ته‌نانه‌ت به‌رد تێگرتن) ی لاوانێکی خێر له‌ خۆ نه‌دیوی داهاتوو تاریکی سایه‌ی ده‌سڵاتی پارتی و یه‌کێتی، ئه‌وه‌نده‌ به‌ لاوه‌(تاوان) ه‌ که‌ به‌ په‌له‌ پڕوزێ و به‌ هه‌ناسه‌ بڕکێ ئیدانه‌ی ده‌کات! به‌ڵام وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌کداره‌کانی ده‌زگا فه‌رمیه‌کانی ئه‌وه‌نده‌ به‌لاوه‌ ڕه‌وا و ئاسایی یه‌ که‌ نه‌ک ئیدانه‌ی ناکات، به‌ڵکو ئاماده‌شه‌ به‌ هه‌موو توانایه‌کیه‌وه‌ پشتیوانی و هاوکاری یان بکات!

به‌ڵێ ئه‌مڕۆ نه‌وشیروان له‌و ڕونکردنه‌وه‌ی خۆیدا توانی زۆر ئازایانه‌ سه‌ره‌تایه‌کی وا له‌ مێژووی بزوتنه‌وه‌که‌یدا تۆخ بکاته‌وه‌ که‌ ئیتر که‌س ناتوانێت وه‌ک سه‌ره‌تای مێژوویه‌کیش له‌ ڕسوایی ئاشکرایشی نه‌یبینێت. ئه‌م تۆخ کردنه‌وه‌یه‌ به‌ ڕاده‌یه‌که‌، که‌ ئه‌گه‌ر هه‌رچی زوه( په‌رله‌مانتار و ڕۆشنبیره‌ سه‌ماکه‌ره‌کانی ده‌وری مۆمه‌که‌) نه‌یبینن و هه‌ڵوێستی خۆیان ئاشکرا نه‌که‌ن، ئه‌وه‌ له‌مڕۆ به‌ دواوه‌ ئه‌وانیش شتێک نابن جگه‌ له‌ (شه‌مشه‌مه‌ کوێره‌ شه‌واره‌ کردوه‌کانی ده‌وری مۆمه‌که‌ی نه‌وشیروان)! 17.02.2011‌

Entry filed under: ئامانج پیرۆت. Tags: .

تونس و میسر،کوردستان و ئیزرائیله‌کانی ئۆپۆزسیۆن بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندان له‌به‌رده‌ركی‌ سه‌رای‌ سلێمانی‌ ده‌كرێت

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,030 hits

%d bloggers like this: