هێزه‌كانی پۆلیس به‌ربه‌خۆپیشانده‌ران ده‌گرن به‌ره‌و لقی چوار بڕۆن

2011/02/19 at 3:53 PM Leave a comment

سلێمانی:به‌ده‌یان هاوڵاتی له‌به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌‌و پاش وتارێكی روناكبیر فاروق ره‌فیق خۆپیشانده‌ران له‌ شه‌قامی مه‌وله‌وییه‌وه‌به‌ره‌و لقی چوار به‌رێكه‌وتن به‌ڵام هێزه‌كانی پۆلیسی چالاكییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان رێگرییان لێده‌كه‌ن.
زریان محه‌مه‌د، سلێمانی: به‌دوای رووداوه‌ خوێناوییه‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی به‌ر لقی چواری سلێمانی، له‌نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆوه‌ به‌ سه‌دان هاوڵاتی له‌ به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆدا روناكبیر‌و لێپراسراوی ده‌زگای حیكمه‌ت، فاروق ره‌فیق وتارێكی بۆ ئاماده‌بووان خوێندنه‌وه‌ كه‌له‌ وته‌كانیدا 5 خاڵی ده‌ستنیشان كرد تا ده‌سه‌ڵاتی كوردی جێبه‌جێبكاتو ئەگەر جێبەجێ نەکرێت داوای لە هاوڵاتیان کرد کە سبەینێ لە بەردەرکی سەرا یان بە وتەی فاڕوق رەفیق لە مەیدانی تەحریری سلێمانی کۆببنەوە .

له‌وانه‌: 1.به‌زووترین كات هێزه‌كانی پارتی له‌ سلێمانی بكشێنه‌وه‌.
2. باره‌گا حیزبییه‌كان بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی
3. سه‌رۆكی لقی چوار‌و پاسه‌وانه‌كانی بدرێنه‌ دادگا.
4. سه‌رۆكی هه‌رێمی داوای لێبوردن له‌ خه‌ڵكی كوردستان بكات.
5. خۆپیشاندان له‌ كوردستان نابێت مۆڵه‌تی بۆ وه‌ربگیرێت، چونكه‌ مۆڵه‌ت كۆت‌و به‌ند دروست ده‌كات.

پاش ته‌واو بوونی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌ سه‌دان گه‌نج به‌ شه‌قامی مه‌وله‌ویدا به‌ره‌و شه‌قامی سالم‌و به‌ر باره‌گای لقی چواری پارتی به‌ڕێكه‌وتن، به‌ڵام هێزێكی زۆری پۆلیسی چالاكییه‌ مه‌ده‌نیه‌كان رێگرییان لێده‌كه‌ن.
تا ئێستاش دۆخی ئه‌و شه‌قامه‌ناجێگیره‌‌و ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران روو له‌زیادبوونه‌

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک... Tags: .

له خوپێشاندانه که ی 17/2 گــه نجــان داسلــێمانــی خــڵتانــێ خــوێــن کــران خۆپیشاندان به‌رده‌وامه‌و به‌هۆی ته‌قه‌کردنه‌وه‌ (8) که‌س که برینداربون

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,937 hits

%d bloggers like this: