به‌رهه‌م ساڵح داوای‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ نه‌وشیروان موسته‌فا ده‌كات ‌

2011/02/19 at 5:31 PM Leave a comment

دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕایگه‌یاند”بۆ هێوركردنه‌وه‌ی‌ بارودۆخ و گرژی‌ و ئاڵۆزییه‌كان قسه‌م له‌گه‌ڵ نه‌وسیروان موسته‌فا و سه‌رۆكی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ و كۆمه‌ڵ كردوه‌ بۆ هێوركردنه‌وه‌ی‌ بارودۆخه‌كه‌.له‌میانی‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ڕاديۆ نه‌وا ، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد” دوای‌ ئه‌و ڕووداوانه‌ی‌ كه‌ له‌سلێمانی‌ ڕویداو گله‌یی‌ ئه‌وه‌ هه‌بوو كه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان نه‌یانتوانیوه‌ پارێزگاری‌ باره‌گای‌ پارتی‌ بكات ،بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هێزی‌ زێره‌ڤانی‌ هێنراوه‌ته‌ سلێمانی‌,
وتیشی‌” كاتێك ئه‌و هێزانه‌ هێنرایه‌ ناوچه‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ په‌یوه‌ندیان پێوه‌كرا نابێت ئه‌و هێزانه‌ بێنه‌ ناو شاری‌ سلێمانی‌ و له‌گه‌ڵ هێوربوونه‌وه‌ی‌ بارودۆخ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانی‌ خۆیان و به‌نیازین دوو سبه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ دیوانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ساز بكرێت .
چه‌قی‌ ململانێكه‌ له‌ سلێمانیه‌و ئه‌وه‌ش كه‌لتووری‌ شه‌ڕێكی‌ ناوخۆیه‌و ئه‌وه‌ داوای‌ چاكسازی‌ نیه‌و وه‌ك حكومه‌ت هه‌موو هه‌نگاوێك ده‌نێین و داوا له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین هه‌نگاو بۆ هێوركردنه‌وه‌ی‌ دۆخه‌كه‌ بكه‌ن.
ئه‌و دۆخه‌ی‌ كه‌ هه‌یه‌ زمانی‌ ڕاگه‌یاندن نیه‌و زمانی‌ فیتنه‌یه‌ و زمانێكه‌ خه‌ڵكی‌ ئاژاوه‌چی‌ سوودی‌ لێوه‌رده‌گرن و داواكارم ڕاگه‌یاندنه‌كان هێوری‌ ڕاگه‌یانن و زمانی‌ ته‌شهیر نه‌گرنه‌به‌ر.

Entry filed under: هه‌رێمی‌ كوردستان. Tags: .

خۆپیشاندانه‌كانی‌ گه‌ڕه‌كی‌ كانێسكان له‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ وێنه‌ ببینه‌ ئه‌و كوشتاره‌ی‌ له‌سلێمانی‌ روویدا لەدڕندەییدا دەگمەن‌و کەم وێنەیە

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,937 hits

%d bloggers like this: