هه‌ڵمه‌تی‌ ده‌ستگیركردن بۆ روناكبیرو سیاسییه‌كان ده‌ستیپێكرد

2011/02/19 at 5:51 PM Leave a comment

فاروق ره‌فیق‌و خانه‌ی‌ حیكمه‌ت‌و سه‌ركردایه‌تیه‌كی‌ یه‌كگرتوو فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه‌

ئاسایشی سلێمانی‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردن بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ روناكبیر فاروق ره‌فیق به‌رپرسی خانه‌ی‌ حیكمه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ فه‌لسه‌فی‌و ته‌واوی‌ ئه‌ندامانی‌ خانه‌كه‌ ده‌دات. هه‌روه‌ها فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ د.موسه‌نا ئه‌مین، ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كگرتوو ده‌رده‌كات.
ئه‌مڕۆ خانه‌ی‌ حیكمه‌ت رۆشتنه‌ ناو ئاپۆڕای‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی‌ سلێمانی‌ و داوایانكرد كه‌ كه‌ هێزه‌كانی‌ زێره‌ڤانی‌ سلێمانی‌ به‌جێبهێڵن‌و به‌رپرسانی‌ لقی‌ چواری پارتی‌ دادگایی بكرێن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ له‌ خانه‌ی‌ ناوبراو به‌ لڤین پرێسی راگه‌یاند؛ ته‌واوی‌ ئه‌ندامانی‌ خانه‌كه‌ كه‌ بریتین له‌ فاروق ره‌فیق‌و ناسك قادرو دانا ئیسماعیل‌و رێبوار ئه‌حمه‌د فه‌رمانی‌ ده‌سگیركردنیان له‌ لایه‌ن ئاسایشی سلێمانیه‌وه‌ بۆ ده‌رچووه‌.
سه‌رچاوه‌كه‌ رونیشیكرده‌وه‌ كه‌ به‌رپرسانی‌ یه‌كێتی‌ نیگه‌رانن له‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ ئاسایشی سلێمانی‌.
هه‌روه‌ها وتی‌ كه‌ ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر خۆپیشاندان و سبه‌ێنێش درێژه‌ی‌ پێده‌ده‌ن.
دوای‌ ئەوەی‌ وەک هاووڵاتییەکی‌ کوردستان لەخۆپیشاندانەکەی‌ بەردەرکی‌ سەرا بەرشداریدەکات، لەلایەن پارتی‌‌و یەکێتییەوە ئامر قەبز بۆ مامۆستایەکی‌ زانکۆ، لەهەمانکاتدا ئەندامی‌ سه‌ركردابه‌تی‌ یەکگرتووە دەردەکات.
د. موسەنا ئەمین دوای‌ ئەوەی‌ و بەشدرایدەکات لەخۆپیشاندانەکەی‌ بەردەرکی‌ سەرا، لەلایەن پارتی‌‌و یەکێتییەوە بەتۆمەتی‌ (گێرەشێوێن) ئامر قەبزی‌ بۆ دەردەچێت.
 
لەو بارەیەوە د. موسەنا ئەمین بەلڤینی‌ راگەیاند “بەڵێ من ئامر قەبزم هەیە، برایانی‌ مەکتەبی‌ سیاسی‌ یەکگرتوو، داوایان لەپارتی‌‌و یەکێتی‌ کردووە، کە ئەو کارە کارێکی‌ یاسایی‌ نییە، بەڵام تا ئەم کاتەش من قسەتان لەگەڵ دەکەم ئەو بڕیارە هەر ماوە”.
لەبارەی‌ ئەوەی‌ کە ئایا ئەم بڕیارە لەلایەن دادگاوە دەرکراوە یان لایەنێکی‌ تر، د. موسەنا ئەمین وتی‌ “ئەو بڕیارە لەلایەن لیژنەی‌ ئەمنی‌ پارتی‌‌و یەکێتییەوە دەرکراوە، ئەمە کارێکی‌ نایاساییە، تاوەکو بچمە بەردەم دادگا، هیچ باکێکیشم نییە لەوەی‌ بچمە بەردەم دادگا، بێباکم و بێتاوانم”. 

Entry filed under: لڤین. Tags: .

پارتی‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌و كه‌لار ده‌كه‌وێته‌ ئینزاره‌وه‌و گه‌نجانی‌ سه‌ید سادق سبه‌ینێ‌ رێگه‌ی‌ مه‌رزی‌ پاشماخ داده‌خه‌ن به‌ر له‌خۆپێشاندانه‌كه‌ی پێنجشه‌ممه‌ نه‌وشێروان و جه‌یشی قودس كۆبوونه‌ته‌وه‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,943 hits

%d bloggers like this: