بڕوخێ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌کان!

2011/02/20 at 6:35 PM Leave a comment

حه‌مه‌غه‌فور:خه‌ڵکی سلێمانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌17شوبات، به‌هه‌ڵبڕینی دروشمی”بڕوخێ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌کان!”، له‌کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆیاندا، نه‌سیمی شۆڕشی تونس‌و میسریان گه‌یانده‌به‌رده‌رکی سه‌راو حه‌ماسی شۆڕشگێڕانه‌یان له‌نێو دڵ‌و ویژدانی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستاندا گه‌شانده‌وه‌. شنه‌بای ڕاپه‌ڕین‌و شۆڕشی جه‌ماوه‌ری نائومێدیی که‌ڵه‌که‌بووی خه‌ڵکی کوردستانی به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌کان گۆڕی بۆ ئیراده‌نواندن‌و ده‌سبردن بۆ گۆڕانکاری شۆڕشگێڕانه‌له‌کۆمه‌ڵگای کوردستاندا. وه‌کو چۆن له‌تونس‌و میسر شۆڕشی گشتگیر به‌خێرایی له‌دروشمێکی سه‌رانسه‌ریدا خۆی وێناکرد، وازهێنانی هه‌ردوو دیکتاتۆر، بن‌ عه‌لی‌و حوسنی موباره‌ک، له‌کوردستانیش خواستی سه‌رانسه‌ری جه‌ماوه‌ری ناڕازی کوردستان به‌دژی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی‌و قه‌ڵای فیرعه‌ونه‌کانی کوردستان به‌دروشمی “بڕوخێ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌کان!” جه‌به‌روتی ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کوردی له‌یه‌که‌م ساته‌کانیه‌وه‌ڕاوه‌شاند.

 

خه‌ڵکی سلێمانی وه‌کو په‌یمانێک بۆ سووربوون له‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی شۆڕشگێڕانه‌یان به‌هه‌مان شێوازی خه‌ڵکی شۆڕشگێری تونس‌و میسر، گه‌نجانی شار له‌پێشیانه‌وه‌ به‌ر ده‌رکی سه‌رایان ناو نا “مه‌یدانی ئازادی”، وه‌کو هێماو هاودڵی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕۆحیه‌شۆڕشگێڕانه‌یه‌ی که‌مه‌یدانی ئازادی قاهیره‌ی پایته‌ختی میسری کرده‌ناوکۆکه‌ی شۆڕش‌و له‌ماوه‌ی 18هه‌ژده‌ڕۆژی خه‌بات‌و تێکۆشانی لێبڕاوانه‌دا سه‌رۆکی یه‌کێک له‌ده‌سه‌ڵاته‌سته‌مگه‌رو دیکتاتۆره‌هه‌ره‌به‌هێزه‌کانی جیهانی عه‌ره‌بیان له‌سه‌ر عه‌رشی ده‌سه‌ڵات ڕاکێشایه‌خواره‌وه‌!

 

هه‌رچه‌ند ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی بنه‌ماڵه‌کان له‌کوردستان یه‌که‌م خونچه‌گوڵی شۆڕشی کوردستانیان له‌چه‌ند ساتێکدا شه‌ڵاڵی خوێن کردو تاوانێکی گه‌وره‌یان له‌دژی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجامدا، به‌ڵام ته‌وژم‌و تینی شۆڕشگێرانه‌ی به‌گوڕتر کرد به‌پێچه‌وانه‌ی خواستی تفه‌نگچیانی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه‌. ده‌سڕێژی کوێرانه‌ی پارتی به‌نێو خۆپیشانده‌ران‌و دواتریش لێدوانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌له‌خه‌ڵک‌‌و هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ی ده‌ست‌و قاچ بڕینه‌وه‌کانی سه‌رانی پارتی‌و ته‌سلیمبوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و ئیسلامیه‌کان به‌ملهوڕیه‌کانی پارتی، زۆرتر ڕێبازی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری کوردستانی ڕۆشن کرده‌وه‌و مه‌یلی ئیراده‌نواندنی سه‌ربه‌خۆی جه‌ماوه‌ری له‌نێو ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکیدا به‌هێزترو هه‌مه‌گیرتر کرد. سه‌رباری سیناریۆسازی پارتی‌و یه‌کێتی بۆ هێوڕکردنه‌وه‌ی ته‌وژمی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری تا بگا به‌هه‌ڕه‌شه‌و چاوسوورکردنه‌وه‌کان، به‌ره‌به‌ره‌شه‌پۆلی ئیراده‌نواندن‌و هاتنه‌مه‌یدانی شۆڕشگێڕانه‌ته‌شه‌نه‌ئه‌کاو شارو شارۆچکه‌و ناوچه‌کانی تری کوردستان ئه‌گرێته‌وه‌. به‌دروست ڕێگای به‌هێزکردنی به‌ره‌ی خه‌ڵکی دژی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌هه‌ر ئه‌مه‌یه‌.

 

ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌کان له‌کوردستان دوایین بێچوه‌دیکتاتۆره‌کانن که‌گره‌و له‌سه‌ر ئه‌سپی دۆڕاو ئه‌که‌ن‌و دڵیان به‌وه‌خۆشکردووه‌که‌به‌سه‌رکوت‌و به‌خوێنڕشتنی ڕۆڵه‌کانی ئه‌م خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ره‌شۆڕشگێڕه‌ئه‌توانن ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری پاشگه‌زکه‌نه‌وه‌و واداریان بکه‌ن جارێکی تریش مل بۆ ده‌سه‌ڵاتی فیرعه‌ونی بنه‌ماڵه‌کان ڕاکێشن! پارتی هێزی چه‌کداری زۆری جووڵاندوه‌بۆ سه‌ر ماڵ‌و ژیانی هاوڵاتیانی سلێمانی‌و شاره‌که‌یان میلیتاریزه‌کردووه‌. ئه‌وان که‌ته‌قه‌یان له‌خۆپیشانده‌ران کردووه‌و خه‌ڵکی شاری سلێمانیان خه‌ڵتانی خوێن کردووه‌، بێشه‌رمانه‌باسی ئاژاوه‌گێڕی‌و تێکده‌ران‌و پێکهێنانی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌و ئه‌م شتانه‌ئه‌که‌ن! له‌کاتێکدا خواستی ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان ته‌سلیمکردنی تاوانبارانی ئاشکرای ناو لقی 4چواری پارتیه‌به‌دادگاو سزادانیانه‌، وه‌کۆتاییهێنانه‌به‌میلیتاریزه‌کردنی شار. خه‌ونی ناردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی توڕه‌و ڕاپه‌ڕیو بۆ ماڵه‌وه‌له‌لایه‌ن سه‌رانی پارتی‌و یه‌کێتیه‌وه‌ ئێستا له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕینی شۆڕشگێڕانه‌دا لێیان بۆته‌کابووسێکی گه‌وره‌و وه‌کو دڕنده‌یه‌کی بریندار به‌چوارده‌وری خۆیاندا هه‌ڵمه‌ت‌و په‌لاماری کوێرانه‌ئه‌ده‌ن.

 

ئێستا ئیتر ڕۆژی هه‌ق‌و حساب له‌گه‌ڵ ئه‌م تاڵانچی‌و فیرعه‌ونانه‌ی کوردستاندا نزیک بۆته‌وه‌و خه‌ڵکی سه‌رانسه‌ری کوردستان به‌دڵ‌و به‌گیان خۆیان‌و ویژدانیان له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕینی شاری سلێمانیدا گرێداوه‌و به‌ئومێدی سه‌رانسه‌ری کردنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین‌و هاتنه‌مه‌یدانی گه‌وره‌و ملیۆنیی به‌ووردی چاودێری ڕووداوه‌کان ئه‌که‌ن.

 

به‌ڵام ته‌واوی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێ ئه‌و ڕاستیه‌بزانن، وه‌ئه‌و وانه‌یه‌له‌شۆڕشه‌کانی تونس‌و میسره‌وه‌فێربووبێتن، که‌سیناریۆکانی ده‌سه‌ڵات بۆ کپکردنه‌وه‌ی شه‌پۆلی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری‌و ناردنه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌وه‌کۆتایی نایه‌ت. گه‌ره‌نتی سه‌رکه‌وتنی ئیراده‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵکیش له‌هاتنه‌مه‌یدانی هه‌رچی زیاتری هاوڵاتیانی شارو شارۆچکه‌کانی تری کوردستاندایه‌بۆ نێو شه‌قام‌و به‌هێزکردنی ڕیزی ڕاپه‌ڕینه‌. هاتنه‌مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی شاره‌کانی تری کوردستان هاوکات له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی شاری سلێمانیدا، به‌به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشمی “بڕوخێ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ڵه‌کان!” ده‌سه‌ڵاتی پارتی‌و یه‌کێتی وادار ئه‌کات مل بۆ ئیراده‌ی شۆڕشگێڕانه‌دانه‌وێنن. شه‌قامه‌کان ده‌بێ هه‌تا سه‌رکه‌وتن وه‌کو مه‌یدانی ئازادی قاهیره‌و شاره‌کانی تری میسر به‌ئاپۆڕه‌ی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری داپۆشرێت. ئه‌مڕۆ خه‌ڵکی کوردستانیش وه‌کو خه‌ڵکی وولاتانی تری ناوچه‌که‌ته‌نها شه‌قام پشت‌و په‌نایانه‌. ته‌نها هاتنه‌مه‌یدانیان بۆ نێو شه‌قامه‌کان به‌دروشمی شۆڕشگێڕانه‌وه‌گه‌ره‌نتی سه‌رکه‌وتنیانه‌.

20شوبات11

Entry filed under: حمه سور. Tags: .

به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان کوژراوێک و(18)بریندار هه‌یه‌ به‌یاننامه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ رووداوه‌كانی‌ سێ‌ رۆژی‌ رابردووی‌ كوردستان

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS مطالب سایت آزادى بيان

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,827 hits

%d bloggers like this: