بەێان نامە،یان هەرەشە نامەی کوسرەت رەسول لە میلەت؟

2011/02/20 at 2:24 PM Leave a comment

کۆسرەت رەسول دیسان قەوانە کۆنەکەی ٧٠ و ٨٠کانیی سەدەی بیستی لێداێەوە.

عوسمان مەلا:بە گەیشتنی شەپۆلی عەدالەت و ئازادیخوازی بۆ کوردستانیش کە لە ئونس و میسرەوە هەڵیکرد، وە خەریکە سەرتاسەری جیهانی ژێر حاکمیەتی سیستەم و نیزامی دژی ئینسانی و نا عادیلانەی سەرمایەداری و کونەپەرەستی دەگریتەو، کەبوەتە هۆی بەرینبونەوە برسیەتی، هەژاری، بیکاری، نا ئەمنی و کۆشتار، شەری قەومی و دینی، گەندەڵی و فەحشا، ئاوارەیی و بێ لانەیی میلیونان ئینسان، تیجارەتی ئینسان و کاولکاری و کوشتاری بە کۆمەل لە سەرتاسەری دنیا، جەماوەری ستەم لێکراوی کوردستانیش بە دەست پێشخەری و رێبەریی شاری همێسە هوشیار و پێشرەوی سلێمانی راپەرین و مافە زەوت کراوکانی خۆێان دەوی کە دەێان سالە لە لاێەن حکومەتە فاشی و سوڤینیەکانی عێراق و ناوچەکە و ٢٠ ساڵە بە دەستی حکومەتی کوردی کە خەونی پێوە دەدی، پێشێل و خەڵتانی خوێن کراوە و بەردەوام دەکری.

لە لاێەکیتر دەسەڵاتی ستەمکار و گەندلی کوردی بۆ جارێکیتر فریودانەوە و یان سەرکوت کردنی جەماوەری بەتەنگ هاتوی کوردستان کەوتەنە خۆیان. لە لایەک بەڵینی گالتەجارانەی هەڵبژاردن و خزمەتگوزاریە درۆینەکانی تا ئێستا بە جەماوەر دەدەن، وە لە لاێەکیتر هەرەشە و گۆرەشەی دەستکرد و دوژمن سازی بو بێدەنگ کردنی میلەت دەکەن. باسی قارەمانەتیەکانی میلەت دەکەن لە رۆژی تەنگانە و پشو درێژی و بەڵینیان پێ دەدەن کە چاکسازی بکەن. پاش چەندین رۆژ خۆپێشاندان و کوشتاری بەعسی ئاسای جەماوەری نارازی بە دەستی هێزە وەحشیەکانی بنەماڵەی بارزانی و دەسەلات، جەماوەر چاوەرۆان بون کە لانیکەم کەسێکی وەک کۆسرەت رەسول شەخسی دوهەمی یەکیەتی و بریادەرێکی دەسەلات داوای لێ بوردن لە میلەت بکا و پشتگریی داخازەکانیان بکا، بەڵام ئەویش چوە پال قاتلانی میلەت و بە دەر کردنی بەێانیک کە هەر ئەوەی لێ چاوەروان دەکرا پشتی لە میلەت کرد و داوای لێ کردن برۆنە ماڵەوە با منداڵەکانیان نەکۆژن.

جەماوەری کوردستان بە گشتی و شاری هەمیشە پێشرەوەی شورشی نوێخوازی و ئازادیخوازیی کوردستان، ئیتر بەم دروشمە سواو و بەڵێنە درۆینانە فریو ناخۆن. خواستی ئەم جەماورە نان، ئازادی، سەرپەنا، ئاو و کارەبا، دەرمان و خزمەتگوزاری، وە هەروەها نەمانی گەندەڵیی ئیداری، سیاسی و کۆمەڵاێەتیە. خواستی میلەت و پێکهاتەی دەسەڵاتیکی گەندەل کە کۆی حیزبە ئیسلامی و عەشایر و ناسیوناللیستەکانە لێک جیاوازن و تەنانەت دژ بە یەکتریشن. خواستی میلەت و مافەکانی لە لاێەن ئەو حیزبانەوە زەوت و پێشیل کراوە و میلەت بریاری وەرگرتنەوەێانی داوە.

کوسرەت رەسول دەڵێ لاێەنە سیاسیەکان پێکەوە دادنیشن بۆ تاوتوی کردنی ئەم بارودۆخەی ئێستا کە لە کوردستان روی داوە. ئێمەش دەپرسین ئەم بارودۆخە کێ پێکی هێناوە؟ میلەت یان ئەم لاێەنە سیاسیانەی دەسەڵات؟ ئەم لاێەنە ناسیاسیانە هەر کاتێک زانیویانە میلەی نارازیە و جموجول لە دژی گەندەڵی دەستی پێ کردوە، کەوتونەتە پیلان دارشتن بۆ بێدەنگ کردنی و بە هەڵگیرسانەوەی شەری ناوخۆ و ترس و توقاندن کە هەر میلەت زەرەرمەن بوە و رۆلەکانی بوەتە قەزاوگێری ئەم حێزبانە و سەرەزلەکان، خەڵکیان ناردوەتەوە ماڵەوە و دواتر دیسان پێکەوە لە دژی میلەت یەکیان گرتوەتەوە.

کوسرەت رەسول وادەزانێ هێستا دەێەکانی ٨٠ و ٧٠ی سەدەی بیستە و بە دروشمی رسوای مافی چارە نوس، یانی رۆژی قیامەت بۆ میلەت دەێەوی میلەت فریو بدا. کوسرەت رەسول دیسان هەرەشەی هەڵگیرساندەوەی شەری ناخو دەکا لە میلەتی کورد کە ئەگەر بێدەنگ نەبن ئەوا ئەگەری سەرهەڵدانەوەی  شەری ناخۆتلە ئاراداێە و با خوێنی زیاتر نەرژێ و ئەم ئازادیە لە دەست نەچێ. بەڵام کوسرەت ناڵێ کام ئازادی؟ دیارە خۆێان ئازادن نەک هەر لە کوردستان، بەڵکە لە هەمو جیهان.

کوسرەت رەسول داوا لە میلەت دەکا کە دان بە خۆێاندا بگرن و هەست بە بەرپرساێەتی بکەن بە دیسان خوێنی رۆلەکانی میلەت نەرژیت. دنیایەکی سەیرە گولم. ٢٠ ساڵی رەبەقە ئەم میلەتە خۆشی نەدیتوە دانی بە خۆیدا گرت، رۆڵەکانتان بە یەکتر بە کۆشتدا و دانی بە خۆیدا گرەت، سامانە سروشتی و ئامرازەکانی ژیان و بەرهەم هێنان و ئاوەدان کردنەوەی کوردستانتان فروشت بۆ گیرفان و قازانج و بەرژەوەندی حیزبی حاکمیەتی خۆتان، میلەت دیسانەکە هەستی بە بەرپرساێەتی کرد و ئێوە لەم هەست کردنە سوئیستفادەتان کرد. میلەت دانی بە خۆیدا گرت کە بەڵکو ئیوەی سپلە راچلەکێن و بە تواوی لە ناوی نەبەن، ٢٠ ساڵە درۆی لەگەل دەکەن و میلەت هەستی بە پرساێەتی کرد و دەرفەتی داپێتان کە بەڵکو برێک شەرم بکەن، رۆژ لە دوای رۆژ خراپترتان کرد و نەتان بیت، ئەوەی پێتان کرا خەیانەتتان کرد و تالانتان کرد، ئێستاش هیزە چاوسورەکانتان کە بە خوێن و سامانی دزراوی ئەم میلەتە بێ بەشە داتان بەستون رۆژانە رۆلەکان و مندالانی ئەم میلەتە دەکۆژن، دیسانەکە بێشەرمانە داوا لە میلەت دەکەن هەست بە بەرپرسیاتی بکەن.

نە ئیتر بە قەوانی کۆنی چارەی خۆ نوسین کە بڵێنێکە لە چەشنی بەهەشتی بی شوین و نادیار، بە هەرەشەی شەری ناخۆ، بە بونی دوژمنی ساختەی دەروبەر، بە تاوانبار کردنی میلەت بە تابوری پێنجەمی داگیرکەران، بە تومەتی ئاژاوەگیری و گێرە شیوینیتان، وە بە کۆبونەوەی ساختەکاریی پشتی دەرگا داخراوەکان، واتە ژوری عەمەلیات و پیلان دارشتن لە دژی میلەت، ئەم میلەتە بێدەن نابی و ناگەرێتەوە بۆ ماڵ! مافەکانی خۆی دەوێ! میلەت ئیتر ئەێەوی سیما و نمای شارەکانی وەک شارەکانی وڵاتانی پێشکەوتو و مەدەنی بیت. ئەو ماعەسکەرانە چی دەکەن لە ناو شارەکان؟ جەبهەی شەری پاراستنی سنورەکانی ولاتە و داگیرکەر هێرشی هێناوە؟ یان ئامادە کراون بۆ کوشتاری میلەت؟ ئەو هێزە میلیشیایانە بۆ مۆلیان خواردوە و دەست لەسەر پەلاپیتکەی چەک ئامادەن بۆ کۆشتار؟ کامە دوژمن شاری داگیر کردوە؟ میلەت دوژمنە؟ کێ دەکوژن؟

جەماوەری سڵیمانی هیچ چاوەروانیەکی چاکسازی و خزمەتگوزاری و ئاوەدانی و دابین بونی داخوازە رەواو ئینسانیەکانی لە ئێوە نیە ئیتر. ٢٠ سالە ئەم میلەتە چاوەروانی کرد کە لانیکەم رەحمی پێ بکەن، بە سەدان مندالی ئەم میلەتە لە دەست ئێوە و شەرەکانتان هەڵهات و ریگای هات و نەهاتی ئوروپای گرتە بەر و لە ناو چون، بونە خوراکی ماسیەکانی دەریا و لە ناو ترەیلیەکانی بار هەلگردا خنکان و تەرەمکەنیشان کەس نازانێ لە کوێە.

میلەت خوازیاری لاچونتانە لەسەر کورسی تاوان و دزی و تالانتان، میلەت دەێەوی خۆی ولاتەکەی بەرێوە بەرێ، میلەت دەێەوی پسپۆران و شارەزاێانی دەرچوی زانکوەکان، ئابوری زانان، ئەندازیاران، کۆمەلناسانی خاوەن دۆکتۆرا، خاوەن دوکتوراکانی بواری سیاسی و ئابوری و کولتوری و کۆمەڵاێەتی ناوەندی سیاستگوزاری و وەلات بەریوە بەرن و بریاردەر بن، نەک تاقمێک سەرۆک عەشیرە و مەلاەی کۆنەپەرەست و سەرۆک خێلی خەوالوی ئەو پارلەمان کە راست دەڵیی حوجرەکانی ٥٠٠ سال لەوە پێشە.

کوسرەت رەسول موژدەی هەڵبژاردنی شارەوانیەکان بە خەڵک دەدا کە بەم زوانە بەرێوە دەچی و دەڵێ خەڵ ئازادن نوێنەری خۆێان هەڵبژیرن. هەر ئەم میلەتە بو کە فریوتانی خوارد، فریوی سوێندەکانتان بە خوێنی شەهیدانی بەدەست خۆتان کوژراو، سوێند بو خاکی نیشتانی کوردستان و ئالای کوردستان کە خزمەتکاری بن و شادی و خۆشی و ئاوەدانی بۆ دابین بکەن، لە هەلبژاردنەکانتاندا بەشدرای کرد، بەڵام تەنی وەک وەسیل و رەقەمی دەنگ حێسبتان بۆ کرد. نازانم بە چی روێکەوە باسی هەڵبژاردن دەکەن؟ کاتێک کە هەمو ناوەندەکانی دەسەڵاتی ئابوری و سیاسیتان پاوان کراوە، کاتێک کە ماعەسکەرەکان چاویان لە میلەت دەر پەراندوە و هەرەشی کوشتاری لێ دەکەن باسی کامە دەنگدانی ئازاد دەکن؟ ئەگەر خەڵک ١ دەنگیش نەدا، ئێوە هەر براوەن و بەشتان کردوە و لە سەدا سەدی دەنگەکانتان بە بێ دەنگدان مسوگەر کردوەتەوە.

نا ئیتر فریوتان ناخۆین. جاریک واتان لێمان کرد قەی ناکا، جارێ دوهەم خوا بتان گری، بەڵام جاری سێهەم خوا خومان بگری.

عوسمان مەلا

٢٠/٢/٢٠١١

Entry filed under: عو‌سمان- م. Tags: .

“ده‌روازه‌ی که‌ڵه‌وانانی مه‌عه‌سکه‌ر سه‌لام راده‌ستی پارتی کراوه”‌ خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌شاری رانیه‌ به‌رده‌وامه‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,996 hits

%d bloggers like this: