په‌رله‌مانتارانی‌ سوید”كوشتن و بریندار كردنی خۆپیشانده‌ر مه‌حكوم ده‌كه‌ین”

2011/02/20 at 6:51 PM Leave a comment

له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ مه‌سعود بارزانی‌؛ 15 په‌رله‌مانتاری‌ سویدی‌: كوشتن و برینداركردنی گه‌نجی خۆپیشانده‌ر مه‌حكوم ده‌كه‌ین

ماوه‌ی دو مانگه ‌به‌ به‌رچاوی دنیاوه‌ ناڕه‌زایی خه‌ڵك دژ به‌گه‌نده‌ڵی و زوڵم و زۆر وڵاته‌كانی باكوری ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتۆته‌وه, بێكاری به‌رفراوان و نزمی ئاستی ژیانی خه‌ڵک چونه‌ته‌سه‌ر باری گرانی و نه‌بونی ئازادی و زوڵم و زۆری ده‌سه‌ڵاتداران، ئه‌وه‌ش وای كردوه‌ كه‌خه‌ڵك له‌و وڵاتانه‌دا چیتر به‌رگه‌نه‌گرن و ده‌ڕژێنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و گۆڕانكاری له‌ناوچه‌كه‌دا.
وا خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ر گه‌یشته ‌كوردستانی عێراقیش.
رۆژێ 17/2/2011 پلان وابو خۆپیشاندانێكی هێمنانه ‌له‌ گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی شاری سلێمانی رێكخرابا بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی دژی گه‌نده‌ڵی, پاش ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كه ‌گه‌یشته‌به‌رده‌م باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان، زۆرێك له ‌گه‌نجه‌كان ده‌ستیان كرد به ‌به‌ردگرتنه‌ باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان كه ‌یه‌كێكه ‌له ‌حیزبه ‌ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم, به‌داخه‌وه‌ چه‌كداره‌كانی ناو ئه‌و باره‌گایه ‌له‌باتی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان هه‌وڵ بده‌ن كه ‌كێشه‌كه ‌گه‌وره‌نه‌بێت و گه‌نجه‌كان هێور بكه‌نه‌وه، به‌ده‌ستڕێژی گوله‌ وه‌ڵامی به‌ردی گه‌نجه‌كانیان دایه‌وه، ئه‌و روداوه‌ش به‌ڤیدیۆ گیراوه‌ و به‌ئاشكرا دیاره‌ كه ‌له‌باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ ده‌ستدرێژی گوله ‌له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كرێت.
به‌پێیی زانیاریه‌كانی رۆژنامه ‌ئازاده‌كانی ئاوێنه ‌و هاوڵاتی و لڤین، چه‌ند گه‌نجێك كوژراون و زیاتر له ‌50 كه‌سیش برینداركراون به ‌گوله‌ی چه‌كدارانی پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێك له‌و گه‌نجانه ‌ته‌مه‌نی 15 تا 16 ساڵ بوه.
ئێمه ‌ئه‌و زه‌برو زه‌نگه ‌زۆره ‌تاوانبار ده‌كه‌ین، كوشتن و برینداركردنی گه‌نجی خۆپیشانده‌ر مه‌حكوم ده‌كه‌ین كه‌ تاوانه‌كه‌یان ته‌نیا ده‌ر بڕینی ناڕه‌زایی و به‌رد گرتنه‌ باڵه‌خانه‌یه‌كه‌ كه ‌باره‌گای پارته‌كه‌تانه.
داواتان لێده‌كه‌ین كه‌ تاوانبارانی ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه‌ له‌باره‌گای پارتییه‌وه ‌ده‌ستڕێژیان له‌ خه‌ڵك كردوه‌ بدرێنه ‌دادگا، داوا ده‌كه‌ین پارتی دیموكراتی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم زامنی سه‌لامه‌تی خۆپیشانده‌ران بكه‌ن.
خه‌ڵك مافی خۆیه‌تی خۆپیشاندان بكات و رای خۆی ده‌ربڕێت له‌پێناوی مافه‌ گشتیه‌كاندا، ‌ده‌بێت رێزیشیان لێبگیرێت له‌لایه‌ن پارته‌كه‌تانه‌وه ‌و حكومه‌تی كوردستانه‌وه.

ناوی په‌رله‌مانتاره‌ سویدییه‌کان:
لارش ئولین سه‌رۆكی پارتی چه‌پ و ئه‌ندامی په‌رله‌مان
هێلێن لێكانده‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مان
ئێڤا ئولۆفسۆن ئه‌ندامی په‌رله‌مان
یان لیندهۆڵم ئه‌ندامی په‌رله‌مان
یوسفین برینك ئه‌ندامی په‌رله‌مان
یاكوب یۆنسۆن ئه‌ندامی په‌رله‌مان
ئه‌نیكا لیلیه‌مێت ئه‌ندامی په‌رله‌مان
هانز لینده‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مان
كێنت پێرسۆن ئه‌ندامی په‌رله‌مان
ئه‌مینه‌كاكه‌باوه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مان
جه‌بار ئه‌مین ئه‌ندامی په‌رله‌مان
بێنگت بێرگ ئه‌ندامی په‌رله‌مان
Torbjörn Björlund
Hillevi Larsson
 Hillevi Larsson
Rossan Dinamarca

ستۆكهۆڵم 20/02/2011

Entry filed under: مــێدیــاکــان. Tags: .

به‌یاننامه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ده‌رباره‌ی‌ رووداوه‌كانی‌ سێ‌ رۆژی‌ رابردووی‌ كوردستان بانقه حكومیه‌كانی‌ سلێمانی‌ چۆڵده‌كرێت.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,943 hits

%d bloggers like this: