كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن سوتانی كه‌ناڵی نالیا مه‌حكوم ده‌كه‌ن

2011/02/20 at 3:45 PM لێدوانێک بنووسە

14 ده‌زگای راگه‌یاندن له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا سوتاندنی كه‌ناڵی نالیا مه‌حكوم ده‌كه‌ن‌و رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌ركی‌ حكومه‌ت‌و داموده‌زگاكانیه‌تی‌ كه‌سه‌رجه‌م كه‌ناڵ‌و ده‌زگا میدیایه‌كان‌و گیانی‌ رۆژنامه‌نووسان بپارێزێت.سلێمانی، ئاوێنه‌: ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ ده‌خوێننه‌وه‌:سوتانی‌ كه‌ناڵی‌ نالیا ده‌ستدرێژییه‌ بۆ سه‌ر جه‌م رۆژنامه‌نوسانی‌ كوردستان
كه‌ناڵی‌ ته‌له‌فزیۆن‌و رادیۆی‌ نالیا(NRT) كه‌ كه‌ناڵێكی‌ سه‌ربه‌خۆیه‌، به‌ره‌ به‌یانی‌ 20 / 2 له‌سڵێمانی‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی‌ چه‌كداری‌ زۆره‌وه‌ هێرشی‌ كرایه‌ سه‌ر‌و له‌ئه‌نجامدا كه‌ناڵه‌كه‌ به‌ته‌واوی‌ سوتێنرا‌و پاسه‌وانێكی‌ بیناكه‌ش به‌سه‌ختی‌ بریندار كرا له‌گه‌ڵ دوو كار گوزاری‌ بیانی‌ كه‌ دووچاری‌ هه‌ناسه‌ توندی‌ بوبوون به‌هۆی‌ دوو كه‌ڵی‌ سوتانی‌ بیانه‌كه‌وه‌.

ئاشكرایه‌ كوردستان به‌گشتی‌‌و پارێزگای‌ سلێمانی‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند رۆژێَكه‌ به‌بارودۆخێكی‌ ناسروشتیدا تێپه‌رده‌بێت‌و رۆژبه‌رۆژ ئه‌م بارودۆخه‌ به‌ره‌و خراپتر ده‌روات‌و ده‌ستدرێژی‌ بۆ سه‌ر گیان‌و ژیان‌و ئازادییه‌كانی‌ خه‌ڵك له‌په‌ره‌سه‌ندندایه‌‌و كارگه‌یشتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ی‌ كه‌سه‌رجه‌م ئه‌زموونی‌ هه‌رێم كه‌وتۆته‌ به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌وه‌، ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و باردوۆخه‌شی‌ به‌ره‌و گرژتر بردووه‌ ده‌ستدرێژی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌ بۆ سه‌ر مافه‌ دیموكراسییه‌كانی‌ خه‌ڵك‌و دوا ده‌ستدرێژیش هێرش كردنه‌ سه‌ر كه‌ناڵی‌ ته‌له‌فزیۆن نالیایه‌ كه‌ به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان به‌م ده‌ستدرێژییه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌و فه‌زا ئازاده‌ی‌ له‌م شاره‌دا بۆ میدیای‌ ئازاد هه‌یه‌ به‌رته‌سك بكه‌نه‌وه‌. هاوكات ئه‌م رووداوه‌ وه‌ره‌چه‌خانێكی‌ مه‌ترسیداره‌ له‌ژیانی‌ دیموكراسی‌ ئه‌م هه‌رێمه‌داو ده‌ستدرێژییه‌كی‌ راسته‌خۆ‌و ئاشكرایه‌ بۆ سه‌ر سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نوسان به‌ئه‌هلی‌‌و حیزبییه‌وه‌‌و بۆسه‌ر ئه‌و پاراوێَزه‌ ئازادییه‌ی‌ رۆژنامه‌گه‌رییه‌ی‌ له‌كوردستاندا هه‌یه‌.

ئه‌وه‌ی‌ جێگه‌ی‌ سه‌رنجیشه‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر ئه‌م كه‌ناڵه‌ ئیعلامییه‌ له‌لایه‌ن هێزێكی‌ زۆر‌و رێكخراوه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌و راستییه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و ده‌سته‌ی‌ به‌و كاره‌ هه‌ستاون جێگه‌ی‌ پرسیاره‌ كه‌ چۆن له‌ناو ئه‌م هه‌موو هێزه‌دا ئه‌م كاره‌ كراوه‌.

ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ رۆشنبیران‌و رۆژنامه‌نوسانی‌ كوردستان داوا ده‌كه‌ن كه‌ كۆتایی‌ به‌دیارده‌ی‌ ئه‌و هێزه‌ نایاساییانه‌ بهێنریت كه‌ له‌كوردستان هه‌ن‌و هێزی‌ حیزبن‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ سیسته‌می‌ یاسایی‌ حوكمه‌ته‌وه‌ن، به‌لاَم ئه‌و داوایه‌ی‌ پشتگوێخرا، ئێستا ئه‌وه‌تا له‌م قه‌یرانه‌ی‌ ئه‌مرۆی‌ كوردستاندا ده‌بین كه‌ ئه‌م هێزه‌ چ ده‌ورێكی‌ نێگه‌تیفی‌ هه‌یه‌ له‌ژیانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستاندا.

له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ئه‌ركی‌ حكومه‌ت‌و داموده‌زگاكانیه‌تی‌ كه‌سه‌رجه‌م كه‌ناڵ‌و ده‌زگا میدیایه‌كان‌و گیانی‌ رۆژنامه‌نووسان بپارێزێت.
بۆیه‌ ئه‌م كه‌ناڵانه‌ی‌ كه‌ له‌خواره‌وه‌ ناویان هاتووه‌ ئه‌م كاره‌ مه‌حكوم ده‌كه‌ین.
1- مه‌كته‌بی‌ راگه‌یاندنی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان
2- رۆژنامه‌ی‌ ئاوێنه‌
3- رۆژنامه‌ی‌ رۆژنامه‌
4- رۆژنامه‌ی‌ چاودێر
5- كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ په‌یام
6- ده‌زگای‌ خه‌ندان بۆ په‌خش‌و وه‌شاندن
7- كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ سپێده‌نوسینگه‌ی‌ سلێمانی‌  .
8- گۆڤاری‌ لڤین
9- رۆژنامه‌ی‌ هاوڵاتی‌
10- ته‌له‌فزیۆن‌و رادیۆی‌ نالیا
11- ته‌له‌فزیۆنی‌ كه‌ی‌ ئێن ئێن
12- سه‌نته‌ری‌ میترۆ
13- لیژنه‌ی‌ داكۆكی‌ له‌مافی‌ رۆژنامه‌نوسان
    14- سایتی‌ سبه‌ی‌

Entry filed under: ئاوێنه.

به‌هۆی‌ ته‌قه‌كردنی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان، 5 خۆپیشانده‌ر برینداربون فیلم:ئێڕان/خوپێشاندان ئه مرۆ ی شیراز

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 736,605 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: