بارزانی به‌ ته‌له‌فۆن پەیوەندی به‌ باوكی شەهیدی (رێژوان)ـه‌وه‌ ده‌كات .

2011/02/21 at 4:30 PM 1 comment

ئەمرۆ مه‌سعود به‌رزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان  لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ حاجی عەلی باوكی شەهیدی رێژوان، هاوخەمی بۆ شەهیدبوونی كوڕەكەی ده‌ربڕیی‌و رایگه‌یان:”خوێنیشی بە هیچ شێوەیەك بەهەدەر ناچێت و ئەوەی هۆكاریش بووە لە شەهیدكردنی جا هەر كەس و لایەنێك بێت دەبێ‌ بە سزای یاسایی و عادیلانەی خۆی بگات”.

مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا به‌باوكی شه‌هید رێوانه‌وه‌ رایگه‌یاند:”كە كوڕی ئەو كوڕی ئەمیشەو كوڕی ئەو میللەتەیە و خوێنیشی بە هیچ شێوەیەك بەهەدەر ناچێت و ئەوەی هۆكاریش بووە لە شەهیدكردنی جا هەر كەس و لایەنێك بێت دەبێ‌ بە سزای یاسایی و عادیلانەی خۆی بگات‌و بە بەرێزیانیشی راگەیاند كە پاش گوێگرتن لەو پەیامەی كە ئاراستەی خەڵكی كوردستانی كردبوو داوا لە خوای گەورە دەكات نموونەی وەك ئەو لەناو میللەتدا زۆر بێت و بە هەوڵی دڵسۆز و خەمخۆرانی ئەم ئەزموونەی هەرێمی كوردستانیش رادەیەكی یاسایی بۆ ئەو تاوانبارانە دابنرێ‌ كە بۆ مەبەستێكی گلاو خۆیان خزاندبووە ناو خۆپێشاندەرانی شاری سلێمانی خۆشەویست و بوونە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەك لە هاوڵاتی”.

لەبەرامبەردا ، حاجی عەلی باوكی شەهید رێژوان رایگه‌یاندووه‌:”خوێنی كوڕەكەی ببێتە هەوێنی ئاشتی میللەت چونكە ئەو میللەتە ئەوەندە دوژمنی هەیە ئەوەندە دۆستی نییە و سوپاسی خوای گەورەشی كرد كە ئێستا كورد خاوەن كیانێكە كە بە خۆێنی شەهیدان و خەباتی ئەم گەلەو فرمێسكی دایكان هاتۆتەدی و روونیشیكردەوە ئەگەر ئەو كیانەتێكچوو كەس ناتوانێ‌ دروستی بكاتەوە و داواشی كرد كە هیچ كەس و لایەنێك بۆ مەرامێكی تایبەت ئیستغلالی ناوی كوڕە شەهیدەكەی نەكات”.

krp

Entry filed under: مه‌سعوود بارزانی. Tags: .

“به‌جلی مه‌ده‌نیه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌هاوڵاتیان کراوه‌” نیوه‌ شه‌وی رابردوو به‌ نارنجۆك هێرشكرایه‌ سه‌ر ماڵی كه‌ڕووبی

1 Comment Add your own

  • 1. farhad  |  2011/02/22 at 11:08 AM

    YAKAM BKOJ HAR AW SAROKA SARMAYADARAYA KA BA

    XWENI XALKI CHAWSAWAY KURDESTAN BOATA AW

    ZEL HEZAY KA XOPISHANDARANI PE AKOJEN

    BEJI SOCIALIZM

    BEJI AZADI , BARABARI , DASALATI KEREKARI

    DOOR NIA AW ROJ KA AMANISH LA GOR BENREN BO HAMISHA

    Reply

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 722,040 hits

%d bloggers like this: