تابناك”تاڵه‌بانی كلیلی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی كوردستانه”

2011/02/22 at 8:55 AM 1 comment

چه‌ند رۆژێكه‌ كوردستانی عێراق نائارامه‌‌و هه‌ربه‌وهۆیه‌وشه‌وه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌فه‌رێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا گه‌ڕایه‌وه‌ سلێمانی. به‌ وته‌ی په‌یامنێرانی سایتی تابناك له ‌هه‌رێمی كوردستان، نه‌وشیروان موسته‌فا جێگری پێشووی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ یه‌كێتی نشتمانی كوردستان‌و سه‌رۆكی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ره‌خنه‌ی راشكاوانه‌‌و شه‌فافی له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌‌و هه‌رئه‌وه‌شه‌ كه‌ ئێستا كاردانه‌وه‌‌و هه‌ڵوێستی جیاجیای لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

نه‌وشیروان موسته‌فا له‌ ساڵه‌كانی 1995-1996 به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبێك له‌ باره‌ی مێژووی كوردستانی عێراق، لێكدانه‌وه‌ی بۆ رووداوه‌ جیاجیاكان كرد‌و ته‌نانه‌ت له‌و بڕوایه‌دابوو كه‌ تا ئه‌و كاته‌ی بارزانی بۆ ئه‌وپه‌ڕی ئاوه‌كانی زاب راونه‌نرێت، كوردستان ئاسایش‌و ئارامی به‌ خۆیه‌وه‌ نابینێت. به‌ڵام دواتر له‌ 1997 به‌دواوه‌ كه‌ رێككه‌وتنێك له‌ نێوان یه‌كێتی‌و پارتی به‌سترا، نه‌وشیروان كۆتایی به‌ ره‌خنه‌كانی هێنا‌و چووه‌ له‌نده‌ن. ساڵی 2001 له‌ سه‌ر داوای مام جه‌لال بۆ كوردستان گه‌ڕایه‌وه‌‌و له‌ سه‌رده‌می په‌لاماری ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عێراق ناوبراو ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی حكومه‌تی كاتی بوو.

ناوبراو دواتر ره‌خنه‌ی شه‌فاف‌و ئاشكرا له‌ هاوڕێ‌و هاوكاره‌ پێشووه‌كه‌ی ده‌ستپێده‌كات‌و باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ ئیمتیازه‌كانی تاڵه‌بانی به‌ بارزانی به‌مه‌به‌ستی رازیكردنی بارزانی بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری له‌لایه‌ن تاڵه‌بانییه‌‌و دواتر ره‌خنه‌كانی نه‌وشیروان هه‌موو یه‌كێتی نیشتمانی گرته‌وه‌. نه‌وشیروان پرسی گه‌نده‌ڵی ئیداری‌و دارایی ناو یه‌كێتی نیشتمانی وروژاند‌و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی باڵای حزبی به‌ گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تباركرد. ئه‌و مه‌سه‌له‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌ندامانی دیكه‌ی یه‌كێتی بكه‌ونه‌ هه‌وڵ بۆ وه‌لانانی نه‌شیروان‌و دواجار تاڵه‌بانی 14 ملیۆن دۆلاری دا به‌ نه‌وشیروان تا چالاكی فه‌رهه‌نگی بكات‌و له‌ سیاسه‌ت دووربكه‌وێته‌وه‌.

رۆژه‌كان تێپه‌ڕی‌و سه‌ره‌نجام نه‌وشیروان موسته‌فا له‌ لوتكه‌ی یه‌كێك له‌ گرده‌كانی شاری سلێمانی ناوه‌ندێكی راگه‌یاندنی رێكخست. رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌ی دامه‌زراند، كۆمپانیای وشه‌ی كرده‌وه‌‌و دواتریش بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی رێكخست.

وتاردانه‌ ئاگرینه‌كانی نه‌وشیروان بووه‌ هۆی راكێشانی سه‌رنجی رای گشتیی خه‌ڵكی كوردستان‌و ره‌خنه‌ توونده‌كانی بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌شێك له‌ ره‌خنه‌گرانی نه‌وشیروان به‌ پیاوی ئه‌مریكا‌و بریتانیا پێناسه‌ی بكه‌ن.

ئه‌و چالاكییانه‌ی نه‌وشیروان تا ئه‌و شوێنه‌ پێشكه‌وتنی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی كه‌ رایگه‌یاند بارزانی شیاوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی نییه‌. ئه‌گه‌رچی ئه‌و وتانه‌ی ناوبراو به‌ جیدی وه‌رنه‌گیرا‌و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بارزانی كورسی زیاتری له ‌ناوبراو به‌ده‌ستهێنا.

نه‌وشیروان درێژه‌ی به‌ ره‌خنه‌كانی دا‌و ئه‌و په‌یامه‌ی به‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان دا كه‌ داهاتووێكی باشتر‌و به‌زرتر له‌ پاوانكردنی دوو حزبه‌كه‌ به‌ دیاری بۆ جه‌ماوه‌ر دێنێت‌و دیموكراسیش له‌ سه‌ره‌وه‌ی پاوانكردنه‌. جیلی گه‌نجی كورد وتاره‌كانی نه‌وشیروانیان به‌ دڵ بوو‌و به‌ شێوازێك پێشوازیان له‌ ناوبراو كرد كه‌ نه‌وشیروانیان به‌ هه‌ناسه‌ی دۆخی داخراو پێناسه‌كرد‌و ره‌خنه‌گران له‌و بڕوایه‌دان كه‌ ده‌یتوانی ببێته‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و به‌ڵام له ‌دوایین رۆژه‌كاندا نه‌چووه‌ په‌رله‌مان.

نه‌وشیروان به‌ رۆژنامه‌ی نیۆیۆركی تایمزی وت “به‌ بارزانیم وتووه‌ كه‌ ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ فه‌زای ره‌خنه‌گرتن بكاته‌وه‌ تا بڕوا به‌ ره‌وتی به‌رپاكردنی حكومه‌ت بكه‌ین‌و ئه‌گه‌ر پێكهاته‌ی كابینه‌ی به‌ دڵ نه‌بوو با واز له‌ پرسی حكومه‌ت بێنێت.” ئه‌و وته‌یه‌ی نه‌وشیروان به‌ پێچه‌وانه‌ی دیموكراسیخوازی بوو‌و هه‌رئه‌وه‌ش بووه‌ دارده‌ستی نه‌یارانی نه‌وشیروان.

له ‌ریۆڕه‌سمی حزبه‌كه‌ی مه‌سعوود بارزانیدا، نه‌وشیروان به‌ گه‌مه‌ی تاڵه‌بانی‌و درێژه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی پێناسه‌كرا‌و تاڵه‌بانی بۆ رزگاربوون له‌ ره‌خنه‌‌و نیگه‌رانییه‌كانی مه‌سعوود، له‌ ریۆڕه‌سمی پلینیۆمی حزبیدا  به‌رپرساریه‌تی رووداوی هه‌ڵه‌بجه‌ی خسته‌ ئه‌ستۆی نه‌وشیروان‌و دواتر وتی كه‌ چه‌ند ملیۆن دۆلاری به‌ نه‌وشیروان داوه‌ تا واز له‌ سیاسه‌تی كوردستان بێنێ‌و نه‌وشیراونی به‌ خیانه‌ت به‌ كورد‌و كوردستان‌و هۆكاره‌كانی نائارامی ناوزه‌د كرد.

ئه‌و وته‌ تووندانه‌ی تاڵه‌بانی تاراده‌یه‌ك نیگه‌رانییه‌كانی بارزانی كه‌مكرده‌وه‌‌و به‌ڵام هیچ كات شك‌و گومانه‌كان نه‌ڕه‌وینه‌وه‌‌و ناوبه‌ناوه‌ ره‌خنه‌یه‌ك له‌لایه‌ن نه‌وشیروانه‌وه‌ بڵاوده‌كرایه‌وه‌‌و كاریگه‌ری له‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی بارزانی‌و تاڵه‌بانی داده‌نا.

رووداوه‌كانی میسر‌و تونس بووه‌ بیانووێكی نوێ كه‌ نه‌وشیروان بۆ جارێكیتر ره‌خنه‌ توونده‌كانی ئاراسته‌بكاته‌وه‌‌و حكومه‌تی هه‌رێم به‌ فریودانی رای گشتیی‌و له‌ ناوبردنی سامان‌و موڵكی گشتیی تۆمه‌تبار بكات. وته‌كانی نه‌وشیروان هێنده‌ تووند بوو كه‌ كاردانه‌وه‌ی چه‌ندان به‌رپرسی باڵای یه‌كێتی لێكه‌وته‌وه‌.

پاش لێدوانه‌كه‌ی ئه‌مدواییانه‌ی نه‌وشیروان چه‌ندان خۆپیشاندان له ‌سلێمانی شكڵی گرت‌و جیلی گه‌نج‌و نه‌یاری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستیاندایه‌ دروشمدان له‌ دژی حكومه‌ت.

خۆپیشاندانه‌كان ئاسایش‌و ئارامیی كوردستانی به‌ره‌ورووی گرفتی جیدی كرده‌وه‌. په‌لاماری باره‌گای پارتی له‌ سلێمانی درا‌و كوژران‌و برینداربوونی چه‌ندان كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌‌و ئه‌و مه‌سه‌له‌ بووه‌ هۆی ره‌خنه‌ی زۆر له‌ حكومه‌تی هه‌رێم‌و به‌ڵام نێچیرڤان بارزانی به‌رگری له‌و مه‌سه‌له‌كرد‌و داواكاری بۆ به‌كارهێنانی هێزی عه‌سكه‌ری خسته‌ ئه‌ستۆی به‌رهه‌م ساڵحه‌وه‌.

له‌و نێوه‌دا ره‌خنه‌گران‌و لێكۆڵه‌ران لێدوان‌و هه‌ڵوێستی جیاجیان هه‌بووه‌. یه‌كێك له‌ به‌رپرسان به‌ ئاژاوه‌گێڕیی  ناودێرده‌كات‌و پێیوایه‌ به‌ هاندانی حكومه‌تی ئێران به‌ هۆی بوونی پژاك له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بارودۆخه‌ دروستبووه‌‌و ئێران ده‌یه‌وێ سه‌قامگیری هه‌رێم بشێوێنێت. به‌رپرسێكیش باس له‌ ده‌ستی توركیا ده‌كات‌و گرووپێكیش په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆلای سوریا‌و ته‌نانه‌ت ئه‌مریكا راده‌كێشن.

پاش هاتنه‌ئارای رووداوه‌كه‌، به‌رپرسانی ئه‌منی‌و سه‌ربازی پارتی‌و یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌یان پێكهێنا‌و به‌رپرسێكی ئه‌منی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی تابناكی رایگه‌یاند”ئێمه‌ بڕوامان به‌ تیوه‌ری وه‌هم‌و مئامه‌ره‌ نییه‌. ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئێران یه‌كین‌و ئێران نیشتمانی ئێمه‌یه‌‌و هاوره‌گه‌ز‌و هاوخوێن‌و برای یه‌كترین. په‌لاماری تووندڕه‌وه‌كان بۆ سه‌ر كونسولخانه‌ی ئێران له ‌هه‌رێم ئیدانه‌ده‌كه‌ین‌و به‌ڵام له‌ ده‌ره‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئێمه‌ روویدا. نائارامی له ‌كوردستان به‌ زیانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو لامانه‌‌و نابێ سنووره‌كانی نێوان هه‌رێم‌و ئێران تووشی نائارامی بێت‌و ده‌بێ نا ئارامییه‌كان كۆنترۆڵ بكرێت. هاوكات هه‌رچه‌شنه‌ گۆڕانكارییه‌كی سیاسیی له‌ پێكهاته‌ی حكومه‌ت ده‌بێ له ‌رێگه‌ی یاسا‌و چاكسازی بكرێت نه‌ك به‌ شێوازی هاندان‌و تووندوتیژی.”

یه‌كێكی دیكه‌ له‌ به‌رپرسانی حزبی له‌ لێدوان بۆ تابناك وتی “نه‌وشیروان بۆ خۆی راگه‌یاندنی داوه‌ كه‌ دژایه‌تی تووندوتیژی ده‌كات‌و ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم هاوكاری بكات تا هه‌رێم به‌ره‌ورووی مه‌ترسی نه‌بێته‌وه‌.”

به‌ پێی راپۆرتی په‌یامنێری تابناك له‌ هه‌رێمی كوردستان رۆژی رابردووش كۆمه‌ڵێك خۆپیشاندان له ‌سلێمانی دروست بووه‌‌و جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسییه‌كان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سلێمانی.

یه‌كێك له ‌ره‌خنه‌گرانی سیاسیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ تابناك ده‌ڵێت “پاراستنی ئاسایش‌و ده‌سكه‌وته‌كانی حكومه‌ت له‌ تاك‌و حیزب به‌ نرخترن‌و ناكرێ به‌ زۆر له ‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات دابنیشێت‌و ده‌بێ رازیبوونی رای گشتی رابكێشرێت‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ نارازییان بكرێت.” ئه‌و ره‌خنه‌گره‌ هیوای خواست به‌ زوویی قه‌یرانه‌كه‌ چاره‌سه‌ربكرێت

.ده‌ستوور

له‌ سایتی تابناك وه‌رگیراوه‌.

تابناك سه‌ر به‌ موحسینی ره‌زایی فه‌رماندیه‌ پێشووی سوپای پاسدارانی ئێرانه‌.

Entry filed under: تاڵه‌بانی‌‌و نه‌وشیروان, ده ستور. Tags: .

له خــۆپیشــانده‌رانی سلێمـــانێدا 3 که س گێانیان له ده س دا و 123 که سێش برێندا بوو حزبی شیوعی،ئاڵودەبوون بە ڕیاکاری

1 Comment Add your own

  • 1. Fatah Ahmadi  |  2011/02/22 at 2:45 PM

    مامه‌ عامیلی هه‌مو ناکۆکیه‌کانه‌و،تازه‌ کارله‌وه‌ ترازا به‌ ده‌مانچه‌ به‌خشینو،دۆلار بڵاوکردنه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی له‌رزۆکیان درێژه‌ بده‌ن!دۆسته‌پاسداره‌کانی مامه‌ شینی خۆێانده‌که‌ن،چون سه‌رنویشتی هه‌مودیکتاتۆرو،موفته‌خۆره‌کان به‌سه‌رچوه‌و،کونه‌مشکیان لێبۆته‌ قه‌یسه‌ری. فه‌تاح ئحمه‌دی

    Reply

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS مطالب سایت آزادى بيان

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,827 hits

%d bloggers like this: