حه‌ڤده‌ی شوبات شۆڕشی توڕه‌یی خه‌ڵکه‌،ئه‌ سه‌رکوت‌ دانامرکێته‌وه‌

2011/02/22 at 6:46 PM Leave a comment

ئازاد به‌کر:جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕ، خۆپیشانده‌رانی ناڕازی و ئازا و چاونه‌ترس،  داخوازی ئێوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ‌مافه‌ ڕه‌واکانتان کڵپه‌ی ئاگری شۆڕشێکی نوێی سته‌ملێکراوانی ‌کوردستانه‌ له‌پێناوی ئازادی و یه‌کسانیدا، تازه‌ هیچ هێز و ده‌سه‌ڵات و میلیشیایه‌ک ناتوانێ ساردتانکاته‌وه‌ و سازش‌تان پێ بکات، ده‌سه‌ڵاتی کوردی شکستی هێناوه‌ و ده‌بێ بڕوخێت.ئه‌م ڕاپه‌ڕین و خرۆشانه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ به‌ڕێکه‌وت و کوت و پڕ و له‌‌خۆوه‌ نیه‌، ئه‌مه‌ ئاکامی 20 ساڵ که‌ڵه‌که‌بوونی سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ و زۆرداری و گه‌نده‌ڵی و سه‌رکوت و برسیکردن و بێکاری و بێبه‌شکردنی خه‌ڵکه‌ له‌ هه‌موو خێروبێر و داهاتی ئه‌م ووڵاته‌یه‌‌، ئاکامی بۆگه‌نبوونی کورسی ده‌سه‌ڵاته‌ تائه‌وپه‌ڕی دیکتاتوری و زۆرداری، هه‌ر بۆیه‌ گڕکانی توڕه‌ییتان شۆڕشی هه‌ڵگیرساندووه‌. وه‌ڵامی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌کانیه‌وه‌ به‌ته‌قه‌ له‌ جه‌ماوه‌ری بێ چه‌ک مایه‌ی ئیفلاسی ته‌واوی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ئینسان کوژه‌یه‌.

 

 له‌مێژه‌ خه‌ڵکی ‌به‌شمه‌ینه‌ت و چه‌وساوه‌ی کوردستان له‌ پێناوی دادپه‌روه‌ری و ژیانێکی ئازاددا خه‌بات و تێکۆشان ده‌که‌ن، له‌مێژه‌ گۆماوی خوێن به‌گیانی شۆڕشگێڕانی ئازادیخواز و یه‌کسانیخوازی وه‌ک ڕێژوان و سورکێو و شێرزاد و سه‌رده‌شت و سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ و ئه‌وانی تر پڕبووه‌. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئێوه‌ ئاگری توڕه‌یتان داگیرساند، گڕی ئه‌و ئاگره‌ به‌روڕووی ده‌سه‌ڵاتدارانی دیکتاتۆری خاوه‌ن زیندان و ئه‌شکه‌نجه‌دایه‌، که‌ڕۆژانه‌ به‌به‌رچاوی هه‌موانه‌وه‌ سوکایه‌تی به‌ئینسانه‌کان ده‌که‌ن و مافیان پێشێل ده‌که‌ن و ئازادیان لێ قه‌ده‌غه‌ده‌که‌ن و تاوان و تیرۆر به‌رانبه‌رمان ده‌که‌ن.

 

 ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه‌، ئه‌م یاسا و ده‌ستوره‌ی بۆرژوازی کۆمه‌ڵگه‌ی کۆت و زنجیر کردووه‌، ئه‌مانه‌ ته‌نیا به‌رژوه‌ندی خۆیان و چینه‌که‌یان ده‌زانن، ئه‌مانه‌ فێڵباز و درۆزنن، ڕاستیه‌کان له‌به‌رچاوتان وون ده‌که‌ن، ئه‌م داموده‌زگایه‌ له‌ هه‌ژاری و بێکاری و چه‌وسانه‌وه‌ زیاتر هیچی تریان بۆ ئێوه‌ پێ نیه‌. ئه‌مانه‌ مێژوویه‌کی پڕ له‌تاوانن، به‌ زیندانی نهێنی و ئاشکراو تیرۆر و سه‌رکوت ماونه‌ته‌وه‌، ئه‌مان هه‌ست و نه‌ست و ویژدانی ئینسانیان دۆڕاندووه‌، ئه‌مه‌ ڕیفۆرمی تیا ناکرێت ده‌ست له‌هه‌ر کوێیه‌کی بده‌ی بۆگه‌نه‌.

 

ده‌سه‌ڵاتداران سامان و ئابووری ووڵاتیان بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان قۆرخکردووه‌ و به‌ئاره‌زووی خۆیان داهاتی کۆمه‌ڵگه‌ ئه‌دزن و تاڵان ده‌که‌ن و سوکایه‌تی به‌ژیانی ملیۆنه‌ها پیر و گه‌نجی ئه‌م ووڵاته‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ناتوانن ژیان و گوزه‌رانیان دابین بکه‌ن. ئه‌مڕۆ گه‌نجانی بێکا ر و به‌شخوراو ناتوانن ئومێد و ئاواته‌کانیان له‌ هێنانه‌ دی ئایینده‌یه‌کی گه‌شدا له‌سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ میلیشیایه‌دا ببینه‌وه‌، له‌ ئه‌نجامی سیاسه‌تی چه‌وت و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ریدا ئه‌و هه‌موو داهات و سامانه‌ی له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه‌ هه‌زاران بێکار و برسی و بێخانه‌ولانه‌ و بێ خزمه‌تگوزاری لێکه‌وتۆته‌وه‌‌، هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ کۆمه‌ڵگه‌ی نوقمی دواکه‌وتوویی و کۆنه‌په‌رستی و نه‌زانی له‌ڕووی ئابووری و سیاسی و فه‌رهه‌نگیه‌وه‌ کردووه‌.  بارودۆخێک ئه‌مڕۆ کوردستانی پێدا تێده‌په‌ڕێ هیچی له‌ تونس و میسر و جه‌زائیر و لیبیا و ئه‌و ووڵاتانه‌ که‌متر نیه‌ که‌ شۆڕش و ڕاپه‌ڕین تێیدا ده‌ستی پێکردووه‌ و شنه‌بای ئه‌و شۆڕشه‌ بۆته‌ باهۆزی ئازادی و یه‌کسانی کوردستانیشی گرتۆته‌وه‌. بۆیه‌ ناکرێ چیتر بێده‌نگ بین و ده‌بێت به‌هێزی یه‌کگرتوومان به‌شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه‌ مافه‌کانی خۆمان به‌ده‌ست بهێنین.

 

 سه‌رکه‌وتنی شۆڕشه‌کانی تونس و میسر فێریان کردین، ده‌بێ سه‌ری گه‌نده‌ڵه‌کان و سه‌رکوتگه‌ران له‌سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ ده‌رکێشین، فێریان کردین ئاگایی و گیانی شۆڕشگێڕی تا ڕوخانی یه‌کجاری خاو نه‌بینه‌وه‌ و سازش نه‌که‌ین، ده‌بێ له‌ دادگای دادپه‌روه‌رانه‌دا تاوانبارانی ده‌سه‌ڵاتدار دادگایی بکرێن له‌سه‌ر ئه‌و دزی و گه‌نده‌ڵی و تیرۆر و کوشتنه‌ی به‌رانبه‌ر جه‌ماوه‌ری کوردستان کردوویانه‌.

 

 شۆڕشی تونس چرایه‌کی ڕوناکه‌ و ڕۆشناییه‌که‌ی پانتایه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌م جیهانه‌ی داگرکردووه‌، وانه‌کانی ده‌وڵه‌مه‌ندن و فێریان کردین نابێت له‌بیرمان بچێته‌وه،‌ که‌ ته‌نیا شۆڕش و خه‌باتی یه‌کگرتووی جه‌ماوه‌ری کرێکار و چه‌وساوه‌یه‌ ده‌توانێ کۆتایی به‌سه‌رکوت و تیرۆر و توند و تیژی بهێنێ. فێریان کردین چۆن به‌ربه‌ستی ترس و سامی زۆرداران بشکێنین، که‌چه‌ندان ساڵ دیکتاتۆری له‌ دواییدا له‌به‌ر هێزی جه‌ماوه‌ردا چۆکی دادا. فێری کردین ده‌بێت سه‌رانی وولات ناچار به‌وازهێنان و هه‌ڵهاتن بکه‌ین، فیریان کردین هه‌موو گۆڕه‌پانه‌کانی شاره‌کانی کوردستان بکه‌ین مه‌یدانی ئازادی. فێریان کردین که‌چۆن هێزه‌کانی ئاسایش و ده‌زگاکانی تری چه‌کدار له‌به‌رده‌م هێزی جه‌ماوه‌ردا خۆی پێناگیرێ و فشه‌ڵه‌. فێریان کردین که‌چۆن خۆڕاگر و وه‌ستاو دان به‌خۆماندا بگرین له‌گه‌ڵ قوربانیدانیشدا  تا سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاری نه‌هێشتنی سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌.         

 

ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تایه‌که‌ بۆ بنیادنانێکی نوێ، ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی کوردی و حیزبه‌ گوێ له‌ مسته‌کانی ئه‌مریکا و ناوچه‌که‌ خۆیان و فایلی خیانه‌ت و خوێنڕێژیان بچنه‌وه‌ باوه‌شی باوه‌گه‌وره‌یان، میژوو ده‌بێت هه‌موو چه‌وسێنه‌ران بخاته‌ زبڵدانه‌که‌یه‌وه‌، ده‌بێ خۆیان و پڕۆژه‌ و پلانی دوژمن کارانه‌یان ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵکی کوردستان بپێچنه‌وه‌. پڕۆژه‌ی ئێمه‌ ده‌بێ ئاشکرا له‌پێناوی داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیودابێت، ده‌بێ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌ر و به‌دادگایی گه‌یاندنی تاوانباران و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی موڵک و سامانی لێپرسراواندا بێت، ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی داهاتوومان دادپه‌روه‌ر و هه‌ڵبژێراوی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی کوردستان له‌پێناو ئازادی و یه‌کسانیدا بێت. ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتێکی شارستانی و مۆدێرن بێت تا بتوانین مێژوویه‌کی هاوچه‌رخ و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نوێی بێ چه‌وسانه‌وه‌ پێکه‌وه‌ دابمه‌زرێنین‌.

 

22.02.2011  

Entry filed under: ئازاد به‌کر. Tags: .

حزبی شیوعی،ئاڵودەبوون بە ڕیاکاری

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS مطالب سایت آزادى بيان

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,827 hits

%d bloggers like this: