لــــه‌ هــــه‌ڵه‌بجه‌ تــــه‌قــــه‌ لــــه خــــۆپیــــشانده‌ران ده‌كــــرێــــت

2011/02/22 at 7:27 PM لێدوانێک بنووسە

بــــرینداره‌كــــان هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید گــــه‌یشتــــنه‌ 29 كــــه‌س

هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید:له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مرۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كه‌ بۆ پشتگیری له‌ خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی رێكخرا‌و ده‌یان هاوڵاتی تێیدا به‌شدار بون لانیكه‌م 29 برینداری لێكه‌وته‌وه‌.میهره‌بان سه‌لام، هه‌ڵه‌بجه‌: له‌ خۆپیشاندانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بۆ ئیدانه‌كردنی رووداوه‌ خوێناوییه‌كه‌ی 17ی شوباتی سلێمانی، خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و لقی 12ی پارتی دیموكرات به‌ڕێكه‌وتن‌و به‌ردبارانیان كرد‌و له‌چه‌ندین شوێنش به‌ سوتانی تایه‌، ئاگریان كرده‌وه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ پێشیان پێگیرا‌و به‌ته‌قه‌كردن به‌ئاسمان پاشه‌كشه‌یان پێكردن.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ قائیمقام‌و ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئایینی هه‌ڵه‌بجه‌ هاتنه‌ ناو خه‌ڵكه‌كه‌و له‌ هه‌وڵی هێمنكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌دا بوون، به‌ڵام خۆپیشاندران گوێیان بۆ نه‌گرتن، تاكوو ئه‌وه‌ كه‌مێك پێش ئێستا‌و به‌ كۆتایی رۆژ خۆپیشاندانه‌كه‌ ته‌واوو بوو.

سه‌باره‌ت به‌ برینداره‌كانی ئه‌مرۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، گۆران ئه‌دهه‌م به‌سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند له‌و خۆپیشاندانه‌دا 29 كه‌س به‌ به‌رد برینداربوون كه‌ 28یان هێزه‌كانی ئاسایش‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانن‌و یه‌كێكیش هاوڵاتییه‌كی سڤیله‌، دواتر قائیمقام‌و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كرد‌و برینداره‌كانیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌.

پاش خۆپیشاندانه‌كه‌ش به‌رپرسی لقی پارتی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا ده‌ستخۆشی له‌هێزه‌كانی ئاسایش‌و ناوخۆ‌و هاوڵاتیان كرد كه‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ زه‌ره‌ری گیانی لێنه‌كه‌وتوه‌

.ئاۆینه

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک...

بـــه‌ وێـــنه‌ خـــۆپیشانـــدانه‌كـــه‌ی ئـــه‌مرۆی رانـــیه‌ کــورته ی چه ن هــه واڵ له بــاشووری کـوردستان /لـه مێـدیاکانـه وه

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 740,665 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: