ده‌سڵاتدارانی کوردستان کام نوسخه‌ی میژوویی له‌ چاره‌نوسی دکتاتۆره‌کان‌ هه‌ڵده‌بژێرن:بن عه‌لی،موباره‌ک یان قه‌زافی؟

2011/02/23 at 2:00 PM Leave a comment

ئامانج پیرۆت:ئه‌گه‌ر تا 17ی شوبات ده‌سڵاتدارانی کوردستان بواری ئه‌وه‌یان هه‌بوو، به‌ موناسه‌به‌ و بێ موناسه‌به‌ نکولی له‌وه‌ بکه‌ن که‌ کوردستان جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ تونس و میسر نیه‌ و ته‌نیا ده‌یانتوانی به‌و( درۆ) یه‌ وره‌ بده‌ن به‌ خۆیان و قه‌ڵه‌م به‌ ده‌ست و خزمه‌تکاره‌ جۆراوجۆره‌کانیان،  که‌ ڕابردووی ئه‌مان زۆر جیاوازه‌ له‌ ڕابردووی بن عه‌لی و موباره‌ک و گوایه‌ ئه‌مان به‌ کوده‌تا و به‌ سواری پشتی ده‌بابه‌ نه‌هاتونه‌ته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئه‌وا ئێستا ده‌بێت بیر له‌وه‌ بکه‌نه‌وه‌ که‌ ده‌یانه‌وێت له‌ داهاتودا چ جیاوازی و له‌یه‌کچونێک بخه‌نه‌ نێوان خۆیان و ئه‌وانه‌وه: ئایا وه‌ک بن عه‌لی بۆ وڵاتێکی تر هه‌ڵدێن؟ ئایا وه‌ک موباره‌ک ده‌چنه‌ شرم الشیخه‌کانی خۆیان له‌ سه‌ری ره‌ش و قه‌ڵاچۆلان؟ یان وه‌ک قه‌زافی به‌ هه‌موو جۆره‌ چه‌کێک و به‌ ده‌بابه‌ و فڕۆکه‌( که‌ دوور نیه‌ به‌م زوانه‌ نه‌یکڕن یان له‌ کۆمپانیا و ده‌وڵه‌تێکی به‌‌ کرێ نه‌گرن) به‌ر ده‌بنه‌ گیانی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیو و له‌ ناکاو کوڕه‌ ئازاکانیان( وه‌ک سیف الإسلام القذافي) دێنه‌ سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و به‌ خه‌مساردی یه‌وه‌ ده‌ڵێن: تا دوا فیشه‌ک ده‌جه‌نگین و ئه‌وی کوژرا کوژرا، ئه‌ویشی نه‌کوژرا ده‌بێت له‌ برساندا بمرێت؟

توانای خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی کوردستان له‌ ئێستادا هه‌رچۆنێک بێت و هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ده‌سڵاتداران و حزبه‌ هه‌لپه‌رسته‌کانی یه‌کگرتوو، کۆمه‌ڵ، گۆڕان بۆ ڕزگار کردنیان هه‌رچیه‌ک بێت، داهاتوو تا ئێستا ئه‌و سێ نوسخه‌ چاپکراوه‌ی بۆ چاره‌نوسی ده‌سڵاتداران داناوه‌، مه‌گه‌ر ئه‌مان ئیبداعێک له‌ قه‌تڵ و عامدا بکه‌ن و خه‌ڵکی ناچار بکه‌ن نوسخه‌ی چواره‌م له‌ چاره‌نوسی (دیکتاتۆر) ه‌کان چاپ بکات و بیخاته‌ ئه‌رشیفی مێژووه‌وه‌!چونکه‌ تازه‌ وه‌ک چۆن ئه‌و ساته‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌، که‌ (پێشمه‌رگه‌) که‌کانی لقی چوار به‌ کوته‌ک نه‌کێشن به‌ سه‌ری (زمناکۆ) ی شانزه‌ حه‌ڤده‌ ساڵدا و نه‌یخه‌ته‌ کۆما(غیبوبه‌) وه‌، تازه‌ وه‌ک چۆن ئه‌و ساته‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌، پێشمه‌رگه‌ و ئاسایشه‌کانیان په‌نجه‌ نه‌نێن به‌ په‌له‌پیتکه‌ی تفه‌نگه‌کانیاندا و(ڕێژوان) و سورکێو و شێرزاد جوانه‌ مه‌رگ نه‌که‌ن و ده‌یان لاوی بێئومێدی سایه‌ی ده‌سڵاتی ئه‌م فیرعه‌ونانه‌ بریندار نه‌که‌ن، تازه‌ وه‌ک چۆن ئیتر ناتوانن ئه‌و بڕیارانه‌ بگێڕنه‌وه‌ که له‌ بیست ساڵی رابردودا‌ داویانه‌ بۆ تاڵان کردن و هه‌ڕاج کردنی سامانی کۆمه‌ڵگا و سه‌رکوت کردنی چین و توێژه‌ ناڕازیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، ئاواش هه‌رگیز ناتوانن ئه‌و چاره‌نوسه‌ بسڕنه‌وه‌ که‌ هه‌ر ئێستا سێ کۆپیه‌یان له‌ به‌رده‌ستدایه‌! 21.02.2011

Entry filed under: ئامانج پیرۆت. Tags: .

کرێکارێکی بێکار و هەژار بۆ منداڵە برسیەکانی دەدوێ: ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتاری عێراق بۆ پشتگیری خه‌ڵکی سلێمانی ده‌چنه‌ ‌مه‌یدانی ئازادی

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,937 hits

%d bloggers like this: