کرێکارێکی بێکار و هەژار بۆ منداڵە برسیەکانی دەدوێ:

2011/02/23 at 1:40 PM Leave a comment

عوسمان مەلا:رۆڵەکانم، جگەرگوشە چاوگەشەکانم, ئەم ئێوارەێەش بمبورن بە دەستی بەتاڵ گەرامەوە بۆ ماڵ. بمبورن ئەم ئێوارەیەش دەستە پیناوی و زبر و قڵەشاوەکانم ناتوانێ بە لەتە نانیک و شوکلادەیەک نەوازشتان بکا. برواتان بی خیزانەکەم، وردیلە جوان و رۆح سوکەکانم، زۆر شوێن گەرام، لە مەیدانی کار زۆر راوەستام، لە فلکەی شار بە خۆم و پاچ و بێل و چەکوشمەوە وەستام کە بەڵکو ئاغاێەک، دەوڵەمەندیک، موستەشاریک، بەرپرسیک، وەزیریک بێت و بمبا بۆ کار، بەلام تاوانی من نیە باوەرتان بی کەس نەهات. هەر من نەبوم، باوکی سۆران و کەژانی دراوسێشمان ، باوکی سەردار و سروەش هەر وەکو من بە دڵی پر لە خەم و بە شەرمەوە، بە دەستی بەتاڵ گەرانەوە بۆ ماڵ.

رۆلەکانم، دەبی باش بزانن ئەوەی کە هەیە و بینیوتانە، خانوە خۆشەکان، ئەو شوقانەی ئاسمانی شینیان گرتوەتە باوش، ئەو هەمو سەێارە جوان و رەنگامانە، ئەو هەمو جل و بەرگە شیکانە، ئەو هەمو گەنم و برنج و دانوێلانە، ئەو هەمو نوقڵ و شیرینیانە، ئەو هەمو باڕ و رەستورانانە، ئەو هەمو پاس و قەتارانە، ئەو هەمو تەلار و کوشکی سەرۆکان و وەزیرانە، ئەو هەمو یاریە جوانانە و هەرچیەک کە هەێە لەم دنیا بە رەنجی من و دایکت و دایک و باوکی سەردار و سروە و سۆران و کەژان دروست کراوە! ئێمە ناومان کارگەرە، کارگەریش داهێنەرە و خوڵقینەرە. هەمو شتیک ئیمە دروستمان کردوە، بەڵام خۆمان لێی بی بەشین. ئێمە بەرهەممان هیناوە بەڵام هیچی هین ئێمە نیە، ئەگەر پارەشمان نەبی هیچمان نادەنی، ئەوە نیە ئێمە بێکار و بێ پارەین ئێستا! پارە خوداێە، خاکە، نیشتمانە، ئاڵاێە، شەرەفە، ئابرویە، پلەیە، هونەرە، نانە و حورمەتە. ئێمە پارەمان نیە و ئیتر هیچ لەو شتانەشمان نیە و بێ حورمەتین. ئەگەر بە حورمەتترین بی، پاکترین بی، زاناترین بی، بە ئەخلاقترین بی، پارەت نەبو هیچ و پوجی. پێوەری ئەم سیستەمە ئینسان بون نیە، پارەێە و ئێمەش نیمانە رۆلەکانم، هیچمان نیە؟ ئاخر خوداکان و سەروکەکانمان توەرە دەبن داوای نان بکەین. باور ناکەن، ئەوەتا هەر دوێنی بو باوکی رێژوان داوای نان و کارەبای کرد، خوا و سەروک تورە بون و بێ گیانیان کرد. گوناهە و ناشوکریە، گێرە شیوەێنی و ئاژاوە گێریە داوای نان بکەین رۆڵەکانم. باوکە دەکوژن وەک چۆن زمناکۆیان کوشت.

بمبورن ئەم ئیوارەێەش بە دەستی بەتاڵ دێمەوە بۆ ماڵ. لەبەر کوشتن نەموێرا داوای نان بکەم رۆڵەکانم. ئاخر تەنیا بوم و بە تەنیاییش هێجم پێ ناکرێ. بەڵام، موژدە بێ لیتان و دڵنیا بن! بەڵێنمان داوە هەمو باوکان و دایکانی کارگەر و بێ بەش لە دەسترەنجی خۆمان یەکبگرین. کە یەکمان گرت، ئێوارەکان بە عەلاگەی پر لە  نان و نوقل و یاری و جلی جوان دەینەوە بۆ مال بۆ لاتان.. دڵنیا بن رۆڵەکانم لە بەرەبەێانی سبەی رۆژی یەکگرتنمان، سبەی رۆژی هەڵهاتنی هەتاوی خۆمان، پر ماڵمان ەبێ لە خواردنی خۆش و جلی جوان! دەتانبەم بۆ شاری یاری! ئاخر رۆڵەکانم بە ئەمری خودا و فەرمەدەی سەرۆک ئێستا بۆ ئێمە حرامە شاری یاری و شتی جوان، بەس حەلالە تەنیا بۆ مندالانی وەزیران و خوا پێدراوان.

دڵنیا بن سبەی رۆژی هەڵهاتنی خۆری خوروشانمان، جلی جوان دەکەینە بەرمان! نوقل و شوکلادە، بوکەشوشە و یاری، کەباب و شیرینی دێنم بوتان بە دیاری. کاتێک کە من و باوکی سۆران و کەژان و سروە و سەردار و هەزاران باوکیتری بێکار، دراوسێەکان و ماموستاکان،، خوێندکارانن و فەرمانبەران یەکدەگرین و دەچین بەرەو پیری خۆری خۆمان، ئەبینە هاوری و هاودەنگ، ئەبینە شەپۆلی زریان و هەوری رەش رادەماڵێن، شار پر دەبی لە کار و ئیتر بە دەستی بەتال ناێەمەوە بۆ لاتان بۆ ماڵ!

دڵنیا بن رۆڵەکانم سبەینێ هین ئێمەیە و بۆ هەمومانە کە یەکمان گرت. ئاخر بریارمان داوە چیتر نابێ لێگەرێین خوشکانمان کراسی خەجاڵەتباری فاحێشەکان لەبەر بکەن تا منداڵەکانیان لەبرساندا نمرن! بریارمان داوە چیتر نابی بیدەنگ بین و باوەگەورەی پیرمان لە بەر نەخۆشی لە سێبەری لاکۆلانەکان و لە پەنا دیواری مزگەوتەکاندا بە دەم ئازار و ئێشەوە، لە بێ دەرمانیدا گیان بدەن. بریارمان داوە بە یەکگرتویی ریزەکانمان ئیتر بیدەنگ نابین کچۆڵەکانمان  بە ورێنەی مەلایەکی مشەخۆر و وتنی چەند وشەی عەرەبی کە سوکایەتیە بە ئینسان بە ناوی حەڵاڵ و نیکاح، بۆ رازاندنەوەی دیوەخانی سەرۆک و دەوڵەمندان لەشی تەرچکیان تێک بشکی و گوڵی تەمەنیان هەڵوەرێ! نا ئیتر رێگا نادین بە ناوی ئێمەوە لە پشتی دەرگا داخراوەکان بریار بدەن سنورەکان مین رێژ بکەن بۆ پەراندنی لاقی منداڵەکان.

ئەم ئێوارەێەش بمبورن روڵەکان بە دەستی بەتاڵ دێمەوە لاتان. بمبورن کە ئەمجارەش دەستە قلەشاوەکانم نەیتوانی نەوازشتان بکا. ئەوەتا دەنگی “یەکگرن پاڵە و رەنجدەران” کەوتە شەقام و کٶلان، دڵنیا بن ئیتر کوتایی شەوی رشی بی نانی و هەڵهاتنی خوری نان و ئاوەدانیە سەبەینی! سبەینی بە دەستی پر دێمەوە لاتان رۆڵەکانم.

Entry filed under: عو‌سمان- م. Tags: .

بۆ دەبێت خۆپیشاندانەکان نەوەستن ده‌سڵاتدارانی کوردستان کام نوسخه‌ی میژوویی له‌ چاره‌نوسی دکتاتۆره‌کان‌ هه‌ڵده‌بژێرن:بن عه‌لی،موباره‌ک یان قه‌زافی؟

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,943 hits

%d bloggers like this: