هەولێریش هەڕەشەی خۆپیشاندان دەكات

2011/02/23 at 3:00 PM Leave a comment

لە بەیاننامەیەكدا كۆمه‌ڵێك قوتابی‌ و چالاكڤانی كۆمەڵی مەدەنی و رۆژنامه‌نوس له‌ هه‌ولێر رایانگه‌یاند كە “سبەی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئیدانەكردنی تەقەكردن لە خۆپیشاندەران و دژی گەندەڵی كۆده‌بینه‌وه و داواكارییەكانمان ئاراستەی پەرلەمان دەكەین، ئەگەر داواكان جێبەجێ نەكەن خۆپیشاندان دەكەین”.

ئەمە ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یە‌:
به‌یاننامه‌ی كۆمه‌ڵێك گه‌نجی قوتابی‌و خوێندكاری زانكۆ‌و نوسه‌ر‌و ڕۆژنامه‌نوس‌و چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی شاری هه‌ولێر بۆ په‌رله‌مانی كوردستان!
به‌ڕێز سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی‌و یه‌كه‌ به‌یه‌كه‌ی ئه‌ندامانی به‌ڕێزی په‌رله‌مانی كوردستان، تكایه‌ له‌ئاستی به‌رپرسیارێتی ویژدانی‌و ئه‌خلاقی‌و ئینسانی خۆتاندابن‌و ڕێگربن له‌و ئاگره‌ی كه‌خه‌ریكه‌ له‌ئه‌نجامی پشتگوێخستنی داخوازییه‌كانی خه‌ڵك‌و گوێنه‌گرتنی ده‌سته‌ڵاته‌وه‌ له‌وڵاته‌كه‌ماندا ده‌كه‌وێته‌وه‌، به‌ڕێزان ئێوه‌ شاهێدن كه‌ پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی 5شه‌ممه‌ 17/2/2011 دووای ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێكی هێمنانه‌ له‌شاری سلێمانی‌و ته‌واوبوونی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ له‌ مه‌یدانی سه‌رای ئه‌و شاره‌، ئاراسته‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ره‌و لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان به‌خۆپیشاندان ده‌گۆڕێت‌و له‌ئه‌نجامی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌كدارییانه‌ی پاسه‌وانه‌كانی ئه‌و باره‌گا حیزبییه‌شه‌وه‌، چه‌ندین بریندار‌و قوربانی ده‌كه‌وێته‌وه‌، ئێمه‌ لای خۆمانه‌وه‌ وه‌كو كۆمه‌ڵێك گه‌نجی قوتابی‌و خوێندكاری زانكۆ‌و نوسه‌ر‌و ڕۆژنامه‌نوس‌و چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌شاری هه‌ولێر، ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ پاڵ سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه‌ داوای چاكسازی ئیداری‌و چاككردنی باری ژیانی خه‌ڵكی‌و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر‌و له‌سه‌روهه‌مووشیانه‌وه‌ گوێگرتن بۆ ڕای شه‌قام ده‌كه‌ن.
به‌ڕێز سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان‌و یه‌كه‌ به‌یه‌كه‌ی ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كان، به‌ناوی گه‌له‌وه‌، له‌پایته‌ختی وڵاته‌وه‌، له‌و شوێنه‌ی كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌دامه‌زراوه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی تێدایه‌، داواتان لێ ده‌كه‌ین په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئه‌ركی ویژدانی‌و ئه‌خلاقی خۆی هه‌ڵبستێت‌و له‌ئاستی ئه‌و متمانه‌یه‌دا بێت كه‌ گه‌ل له‌سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن پێی به‌خشییه‌وه‌، تكایه‌ ئه‌گه‌ر خۆتان به‌نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌ل ده‌زانن داواتان لێده‌كه‌ین كه‌:
1 ـ له‌و دانیشتنه‌ نائاساییانه‌ی په‌رله‌ماندا كه‌ سازده‌كرێت، بڕیار بدات كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌دامه‌زراوه‌ سه‌ربازی‌و چه‌كداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌حیزبی‌و ده‌وڵه‌تییه‌وه‌، ناچار بكات به‌وه‌ی چه‌كه‌كانیان دژ به‌ ناڕه‌زاییه‌تییه‌كانی شه‌قام به‌كار نه‌هێنن.
2 ـ داوا ده‌كه‌ین په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ناچار بكات به‌ ئه‌نجامدانی هه‌رچی به‌په‌له‌ی چاكسازی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌یان كه‌ كه‌مترین كاتیان ده‌وێت بۆ جێبه‌جێ كردن‌و به‌ڵێندان بۆ جێبه‌جێ كردنی ته‌واوی خواسته‌كانی تری خه‌ڵكی تووڕه‌و ناڕازی هه‌رێمی كوردستان.
3 ـ داوا ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ په‌رله‌مان كوردستان پێكی هێناوه‌، له‌كه‌سانی بێلایه‌ن‌و ڕاستگۆ بن، تاوه‌كو ته‌قه‌كه‌ران بدرێن به‌دادگا ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر هۆكارێك ده‌ستڕێژی به‌قه‌ستی كوشتیان له‌خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ری شاری سلێمانی كردووه‌، چونكه‌ ئێمه‌ پێمان وایه‌ شكانی شوشه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌كی حیزبی‌و سیاسی‌و چه‌كداری هیچ پاساو نیه‌ بۆ كوشت‌و كوشتاری خه‌ڵكی ناڕازی‌و توڕه‌ی كوردستان‌و شكاندنی شوشه‌ی باڵه‌خانه‌كانمان له‌ ڕژانی خوێنی ڕۆڵه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ پێ گرنگتر‌و به‌بایه‌ختره‌.
4 ـ داوا ده‌كه‌ین به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بووه‌ په‌رله‌مانی كوردستان فشار بخاته‌ سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان تاوه‌كو ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست بدات به‌خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پاسه‌وانانی یه‌كێك له‌ئۆرگانه‌كانی ده‌ست ڕێژی ڕاسته‌وخۆیان له‌خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر كردووه‌‌و سه‌رباری بوونی هێزی پۆلیس‌و ئاسایشی شاره‌كه‌ش، ئه‌و حیزبه‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ناردنی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی خۆی بۆ سه‌ر ئه‌و شاره‌، كه‌ به‌بۆچوونی ئێمه‌ ئه‌مه‌ ئه‌وه‌نده‌ی هێمای سه‌ركوتكردنی ده‌گه‌یه‌نێت نیوهێنده‌ بۆ پارێزگاری كردن نه‌بووه‌ له‌باره‌گا‌و شوێنه‌ حیزبییه‌كان.
5 ـ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دووئیداره‌یی به‌زه‌قی هه‌ستی پێده‌كرێت، داوا ده‌كه‌ین به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بووه‌، په‌رله‌مانی كوردستان فشار بخاته‌ سه‌ر به‌رپرسانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و ڕوون كردنه‌وه‌ی پێویستیان لێ وه‌ربگرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ناوچه‌ی ژێرده‌سته‌ڵاتی حیزبه‌كه‌یاندا گرژی سه‌ری هه‌ڵداوه‌و فه‌رمانی جوڵه‌پێكردنی سه‌رجه‌م ده‌زگا سه‌ربازییه‌ ده‌وڵه‌تی‌و حیزبییه‌كان دراوه‌.
6 ـ داوا ده‌كه‌ین په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك نوێنه‌ری خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه‌، بۆ هاوڵاتیه‌كانی خۆی ڕوون بكاته‌وه‌ كه‌ ئایا ئه‌و كه‌س‌و لایه‌نه‌ كێیه‌ كه‌ فه‌رمانی ته‌قه‌كردنی داوه‌ به‌چه‌كداره‌كانی ئه‌م وڵاته‌ كه‌ به‌و جۆره‌ ده‌ستڕێژی گولله‌ له‌هاوڵاتیه‌كانی خۆیان بكه‌ن‌و بێ ڕه‌حمانه‌ منداڵ‌و مێردمنداڵی شارێك داركاری بكه‌ن.
7 ـ داوا ده‌كه‌ین په‌رله‌مانی كوردستان لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و هه‌ریه‌كه‌ له‌ده‌زگاكانی پۆلیس‌و ئاسایش‌و فریاگوزاری بكات كه‌ هۆكار چییه‌ نه‌یان توانیوه‌ ڕێگری بكه‌ن له‌هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر باره‌گای هه‌ر یه‌كه‌ له‌پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سلێمانی‌و سوتاندنی باره‌گای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌شاری هه‌ولێر! له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ په‌رله‌مانی كوردستان لێپێچینه‌وه‌ له‌هه‌ر یه‌ك له‌وه‌زیری ناوخۆ‌و هه‌ردوو به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگاكانی ئاسایشی سلێمانی‌و هه‌ولێر بكات.
8 ـ داوا ده‌كه‌ین به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بووه‌ په‌رله‌مانی كوردستان فشار بخاته‌ سه‌ر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان، تاوه‌كو ڕێگه‌ به‌ میدیاكانیان نه‌ده‌ن ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك به‌(ئاژه‌وه‌گێڕ) وه‌سف بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ هێنده‌ی تر توڕه‌ییه‌كانی شه‌قام زیاد ده‌كات‌و به‌تێكچوونی باری ئارامی كوردستانیش هیچ كه‌س‌ولایه‌نێكمان سودمه‌ندنین، ئێمه‌ پێمان وایه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا ڕووده‌ده‌ن ده‌رئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی میلله‌ته‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا به‌پێی پێویست گوێی بۆ نه‌گیراوه‌، بۆیه‌ به‌گونجاویشی ده‌زانین سه‌رجه‌م میدیاكان ده‌سته‌واژه‌ی (خۆپیشاندان) له‌بری(ئاژاوه‌گێڕ) به‌كار بهێنن.
9 ـ له‌هه‌ر وڵاتێكی دیموكراسی دنیادا ئه‌گه‌ر دۆخی وڵات به‌ره‌و گرژی بڕوات، سه‌رۆكی وڵات له‌هه‌رشوێنێكی دنیا بێت به‌په‌له‌ ده‌گه‌ڕێـته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی‌و هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ ده‌دات، بۆیه‌ له‌ڕێی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ داوا ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ گه‌شته‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌‌و به‌و پێیه‌ی به‌رپرسی باڵای هێزه‌ چه‌كداره‌كانی هه‌رێمه‌، فه‌رمانی پێویست بدات به‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی وڵات كه‌ له‌ئه‌گه‌ری هه‌رگرژییه‌كدا چه‌ك به‌كار نه‌هێنن.
10 ـ ئێمه‌ ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه‌ پاڵ ده‌نگی ئه‌و كه‌س‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ داوای چاكسازی ئیداری‌و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی‌و بێدادی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن‌و داواش له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ بڕیاری خێراو به‌په‌له‌ بدات به‌سه‌ر حكومه‌تدا كه‌ گوێ بۆ داخوازییه‌كانی شه‌قام بگرێت، تا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ متمانه‌ی خۆیشی نه‌كوتووه‌ته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌.
11 ـ گوێنه‌دان به‌م داواكارییه‌مان ناچاری خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تی‌و مانگرتنمان ده‌كاته‌وه‌.
كۆمه‌ڵێك گه‌نجی قوتابی‌و خوێندكار‌و نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوس‌و چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی شاری هه‌ولێر.
22/2/2011
هه‌ولێر

ناوه‌كان:
1 ـ بیار ڕه‌شید عارف كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كان
2 ـ بورهان حه‌مه‌ غه‌ریب كۆلێژی زمان به‌شی فه‌ره‌نسی
3 ـ جێمس چینی كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كان
4 ـ ڕابه‌ر فاریق شاعیر
5 ـ ڕێبین فه‌تاح ڕۆژنامه‌نوس
6 ـ به‌رزان عه‌لی حه‌مه‌ ڕۆژنامه‌نوس
7 ـ هه‌ڤاڵ نه‌ژاد ڕۆژنامه‌نوس‌و چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
8 ـ ڕه‌وه‌ز یاسین قادر كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كان
9 ـ هونه‌ر ئه‌حمه‌د سالار كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كان
10 ـ هاوبیر عه‌لی كۆلێژی زمان به‌شی فه‌ره‌نسی
11 ـ جوانڕۆ به‌ختیار كۆلێژی زمان به‌شی فه‌ره‌نسی
12 ـ شاد ڕه‌شید عارف كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كان
13 ـ عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ڕۆژنامه‌نوس
14 ـ مه‌حمود یاسین كوردی ڕۆژنامه‌نوس
15 ـ كه‌مال چۆمانی ڕۆژنامه‌نوس
16 ـ یادی هاشم كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كان
17 ـ ئالان ساحێبقران ڕۆژنامه‌نوس
18 ـ هاوكار شێخه‌ كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كان
19 ـ سعود هاشم ڕۆژنامه‌نوس
20 ـ سابات حه‌مید مه‌جید كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كان
21 ـ ڕه‌نجه‌ حه‌مه‌ جه‌زا كۆلێژی ئاداب به‌شی فه‌لسه‌فه‌
22 ـ هێمن فه‌رید چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
23 ـ هه‌نگاو هاشم ڕۆژنامه‌نوس
24 ـ هێمن مه‌لازاده‌ سه‌رۆكی ڕێكخراوی ڕا بۆ پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
25 ـ سه‌نگه‌ر حسێن ڕۆژنامه‌نوس
26 ـ شكار ئه‌حمه‌د ڕۆژنامه‌نوس
27 ـ ئاڤان فارس جاف ڕۆژنامه‌نوس‌و قوتابی زانكۆ
28 ـ مه‌هدی ئه‌بوبه‌كر ڕۆژنامه‌نوس
29 ـ رێبین ڕه‌سوڵ نوسه‌ر‌و چالاكوانی مه‌ده‌نی
30 ـ ئیبراهیم عه‌لی ڕۆژنامه‌نوس
31 ـ عیسا خدر ڕۆژنامه‌نوس
32 ـ سه‌عید محه‌مه‌د خدر توێه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
33 ـ فواد خه‌تات قوتابی زانكۆ
34 ـ مه‌هدی شه‌عبان محه‌مه‌د ڕۆژنامه‌نوس
35 ـ شیروان یاسین ڕه‌مه‌زان قوتابی زانكۆ
36 ـ ڕامیار سیراجه‌دین قوتابی زانكۆ
هه‌ركه‌س‌و لایه‌نێك پشتگیری ده‌كات ناوی خۆی بنێرێت بۆ ئه‌م ئیمه‌یلانه‌ی خواره‌وه‌ تاوه‌كو بیخه‌ینه‌ ڕیزی ناوه‌كانه‌وه‌، هه‌ر تێبینییه‌كیشتان هه‌یه‌ ده‌توانن به‌یاننامه‌كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكه‌ن.
Barzan_alihama@hotmail.com
Haval_zagros@yahoo.com

Entry filed under: رۆژنامەنووس و رۆشنبیران و چالاكوانان. Tags: .

“هه‌رپێشمه‌رگه‌یه‌ك گوڵ له‌لوله‌ی تفنگه‌كه‌ی بكاته‌وه‌ فه‌سڵ ده‌كرێت” خۆپیشاندانه‌کانی سلێمانی بۆ رۆژی حه‌وته‌م به‌ وێنه‌ ببینه‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,893 hits

%d bloggers like this: