CNN:خۆپیشاندانه‌ سه‌رتاسه‌ریه‌كی عێراق له‌ رۆژی هه‌ینی داهاتو، به‌رپرسانی‌ ترساندوه‌

2011/02/23 at 5:41 PM 1 comment

به‌ پێی راپۆرتێكی مالپه‌ری CNN ،ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق نیگه‌رانن له‌و خۆپیشاندانه‌ سه‌رتاسه‌رییه‌ی كه‌ بریاره‌ رۆژی هه‌ینی به‌ریوه‌بچێت و له‌ فه‌یسبوك و تویته‌ره‌وه‌ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت.له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتوه‌: رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كه‌ له‌ سه‌ر سایتی فه‌یسبوك و توێته‌ر چه‌ند گروپێكیان پێكهێناوه‌ كه‌ تائێستا نزیكه‌ی 20000 هه‌زار ئه‌ندامیان كۆكردوه‌ته‌وه‌.
له‌ راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌، بۆ هێوركردنه‌وه‌ی‌ بارودۆخی عێراق، سه‌رۆك وه‌زیران و وته‌بێژی حكومه‌ت ئه‌وه‌یان راگه‌یاندوه‌، كه‌ موچه‌ زیاد ده‌كه‌ن و نزیكه‌ی 300000 سێسه‌د هه‌زار هه‌لی كاریش بۆ هاوڵاتیانی‌ عێراقی دابین ده‌كرێت.
خۆپیشاندانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی‌ عێراق كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر كاره‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دروستكردوه‌و له‌وباره‌وه‌ مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌ CNNی‌ وتوه‌، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تا رۆژی (شه‌ممه‌) كاره‌كانی وه‌ستاندوه‌، چونكه‌ زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی‌ له‌ كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ پارێزگاكانیان.
هه‌ر له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌: ده‌نگۆ و كاركردنی‌ بۆ خۆپیشاندانه‌ سه‌رتاسه‌ریه‌كه‌ی‌ عێراق له‌ رۆژی‌ هه‌ینی‌ داهاتو له‌ كاتێكدایه‌، له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ دژی نه‌بونی خزمه‌تگوزاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان و بۆ داوای چاكسازی سیاسی، و به‌غداد و سلێمانی كۆبونه‌ته‌وه‌.سبه ی

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک...

هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید:پۆلیسێك كوژراو 3 خۆپیشانده‌ریش برینداربون عومه‌ری سه‌ید عه‌لی:ئــه‌م چـینـه‌ سـیـاسییــه‌ مشــه‌خــۆره‌ی کــوردســتان

1 لێدوان Add your own

  • 1. farhad  |  2011/02/23 له‌ 5:50 PM

    HAR BEJI SOCIALIZM

    HAR BEI AZADI , YAKSANI , DASALATI SHORAY

    HAR BJI AZADI BARABARI, HOKOMATI KEREKARI

    BEJI YAKYATIO YAKRIZI KEREKARAN

    TAKYATI , TEKOSHAN, SARKAWTEN

    BO NAMANI YAKJARI SARMAYADARI

    BO DAMAZRANDENI HOKOMATI KEREKARI

    HAR BEJI SOCIALIZM

    وەڵام

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 725,117 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: