بازگه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی رێگری له‌ هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی ده‌که‌ن بۆ سه‌ردانکردنی هه‌ولێر

2011/02/24 at 9:26 AIM: لێدوانێک بنووسە

سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ بازگه‌ی‌ پشكنین دانراوه ‌‌و ڕۆشتن له‌ سلێمانییه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر قه‌ده‌غه‌ كرا

له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانی شارو شارۆچکه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، بازگه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی هه‌ولێر كێشه‌ی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتیان دروستكردوه‌و رێگه‌ به‌دانیشتوانی‌ سنوری‌ ئیداره‌ی‌ سلێمان ناده‌ن سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ بکه‌ن.ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی و خوێندكار له‌قه‌زای‌ كۆیه‌ که‌ رێگه‌یان پێنه‌درابو بچنه‌ ناو هه‌ولێره‌وه‌، بۆ (سبه‌ی) ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌کرد، “له‌دوای‌ خۆپیشاندانی‌ شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌بازگه‌كانی سنوری‌ ئیداره‌ی هه‌ولێر له‌كاتی‌ هاتوچۆكردن بۆ شارو شارۆچكه‌كانی‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی كێشه‌ی‌ زۆر بۆ هاوڵاتیان دروست ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌ هه‌ردو بازگه‌ی دێگه‌ڵه‌ و كه‌سنه‌زان”.
ئه‌و هاوڵاتیانه‌ ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕو، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابوردودا ‌له‌ کاتێکدا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر هاوڵاتیان راده‌گرن و ده‌یانپشکنن، ده‌یان هاوڵاتی دانیشتوی سنوری‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی سلێمانی رێگه‌یان پێنه‌دراوه‌ سه‌ردانی پارێزگای هه‌ولێر بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی و بێزاری لای ته‌واوی هاوڵاتیان دروستکردوه‌و به‌کارێکی نه‌شیاو له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن، هاوکات رۆژی (سێشه‌ممه‌)ی رابوردوش تیمێكی‌ كه‌ناڵی‌ KNN پاش روماڵکردنی خۆپیشاندانێک له‌شاری کۆیه‌، دواتر له‌كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پارتی‌ له‌بازگه‌ی‌ دێگه‌ڵه‌ رێگه‌یان لێ گیرا و نه‌یانهێشت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر.

ئاری سابیر

Entry filed under: سبه‌ی.

عومه‌ری سه‌ید عه‌لی:ئــه‌م چـینـه‌ سـیـاسییــه‌ مشــه‌خــۆره‌ی کــوردســتان قوربانییەکانی خۆپیشاندانەکەی شاری سلێمانی به وێنه

لێدوانێک بنووسە

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS کمپین بین المللی حقوق بشر

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 813,272 hits