مالیكی داوا لە عێراقییەكان دەكات بەشداری لە خۆپێشاندانەكانی سبەی هەینی نەكەن

2011/02/24 at 6:40 PM Leave a comment

له مێدیاکانه وه:نووری مالیكی سەرۆكی حكوومەتی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەم داوای لە عێراقییەكان كرد بەشداری لە خۆپێشاندانەكانی سبەی هەینی لە بەغدا و پارێزگەكانی تری عێراق نەكەن و وریایی دا لە گۆڕینی ئاراستەی خۆپێشاندانە ئاشتیانەكان بەئاراستەیەكی تێكدەرانە.مالیكی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە تەلاری ئەنجوومەنی وەزیران كە پەیامنێری ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز) ئامادەی بوو گوتی، لە پێگەی خەمخۆری بۆ گیانی عێراقییەكان و بەمەبەستی پوچەڵكردنەوەی پلانەكانی دوژمنانی ئازادی، داوایان لێ دەكەم بەشداری لە خۆپێشاندانی سبەی هەینی نەكەن.
زیاتر گوتی، بەپێی زانیارییەكان چەند لایەنێكی زانراو هەن هەوڵی بازدان بەسەر داواكارییەكانی هاووڵاتییان و گۆڕینی ئاراستەی خۆپێشاندانەكان بەئاراستەی تر دەدەن، لەپاڵ هەوڵی بەئامانجگرتنی خۆپێشاندانەكان.
مالیكی جەختی كردەوە، عێراقییەكان مافی ئەوەیان هەیە بیروڕا و داواكارییەكانی خۆیان دەربڕن، بەڵام پێویستە رەچاوی سیستەمی گشتیی وڵات و داوودەزگەكانی بكرێ و ئاماژەی بۆ دۆخی عێراق بەر لە 2003 و ئێستە كرد لە رووی دابینكردنی وزەی كارەبا و خزمەتگوزارییەكانی تر.
مالیكی لە وتەكانیدا داوای لە هاووڵاتییان كرد پاڵپشتیی حكوومەت بكەن لە نەهێشتنی گەندەڵی و زانیاریدان لەسەر كەسانی گەندەڵ و داواشی لە دادگەی عێراق كرد هەڵوێستی خۆی لەبارەی فایلەكانی گەندەڵی كاراتر بكات و دیاردەی گەندەڵی بە”تیرۆر” چواند.
لە ماوەی دواییدا خۆپێشاندانی جەماوەری چەند ناوچەیەكی بەغدای پایەتەخت و ژمارەیەك پارێزگەی عێراقی گرتەوە و خۆپێشاندەران داوای دابینكردنی خزمەتگوزاریی زیاتر، دابینكردن هەلی كار و باشتركردنی بژێوی هاووڵاتییانیان كرد لەپاڵ لادانی ژمارەیەك بەرپرسی گەندەڵ لە پۆستەكانیان، بڕیاریشە 25ی ئەم مانگە واتە سبەی هەینی خۆپێشاندانێكی فرەوان ناوچە جیاجیاكانی عێراق بگرێتەوە بۆ ئەو مەبەستە.

لە برادۆست لاوێن، ن: عەبدوڵا سەبری، و: مەحموود ئیسماعیل/ئاکانوز

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک... Tags: .

ڤیدیۆ:خۆپیشاندانه که ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید تــه‌قــه‌كــردن له‌ خۆپیشانده‌ران هــێرش كــردنه‌ بۆ سه‌ر په‌رله‌مان

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,797 hits

%d bloggers like this: