پارێزگاری‌ سلێمانی‌ نامه‌ی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ ده‌داته‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت

2011/02/24 at 1:28 PM Leave a comment

ئاژانه کانی:وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی‌ له‌سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دروستبوه‌، پارێزگاری‌ شاره‌كه‌ ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه‌.سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار له‌پارێزگاری‌ سلێمانی‌ به‌ (سبه‌ی)‌ راگه‌یاند دو رۆژ به‌ر له‌ئێستا به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح_ی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ نامه‌ی‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ پێشكه‌شی‌ د. به‌رهه‌م ساڵحی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت كردوه‌.سه‌رچاوه‌كه‌ “هۆكاری‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ بۆ هێنانی‌ ئه‌و هێزه‌ زۆره‌ی‌ پارتی‌ بۆ سلێمانی‌ و دروستبونی‌ ئه‌و دۆخه‌ نا ئاساییه‌ی‌ له‌پارێزگاكه‌دا دروستكراوه،‌ گێڕایه‌وه‌”.
به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كانی‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت له‌م كاته‌دا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی‌ پارێزگاری‌ قبوڵنه‌كردوه‌.
لای خۆشیه‌وه‌ توانا عه‌لی سكرتێری‌ رۆژنامه‌وانی‌ پارێزگار بۆ (سبه‌ی) ره‌تیكرده‌وه‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌، ته‌ئكیدی‌ كرده‌وه‌ كه‌ به‌هیچ جۆرێك له‌ به‌رنامه‌ی‌دانییه‌ پارێزگار ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌.
جێی باسه‌، ساڵی رابردو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ دانانی به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح، پارێزگاری سلێمانیان ره‌تکرده‌وه‌، به‌وپێیه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه‌ سه‌پێنراوه‌.

Entry filed under: هه‌رێمی‌ كوردستان. Tags: .

هێزه‌ ئه‌منییه‌کان هه‌ڵمه‌تی ره‌شبگیرییان ده‌ستپێکردوه‌ بۆ ده‌ستگیرکردنی هاوڵاتیان مه‌لا ماجیدی‌ حه‌فید چوه‌ ناو خۆپیشانده‌ران

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,907 hits

%d bloggers like this: