“سبه‌ینێ هه‌ینی خۆپیشاندان ده‌کرێت”

2011/02/24 at 2:17 PM لێدوانێک بنووسە

بانگه‌وازی شۆڕشی نێرگز بۆ خه‌ڵکی خۆڕاگری پایته‌ختی کوردستان

شۆڕشی نێرگز
بانگه‌واز بۆ خه‌ڵکی خۆڕاگری بایته‌ختی کوردستان
شاری هه‌ولێری دلێر

پاش روداوه‌کانی ناوچه‌که‌ و کاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌که‌ی 17ی شوباتی شاری سلێمانی، کوردستان پێی نایه‌ قۆناغێکی نوێوه‌، قۆناغێک که‌ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و رژانه‌ سه‌ر شه‌قام بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانمان بۆته‌ تاکه‌ رێگا چاره‌.
بۆیه‌ داوا له‌ دانیشتوانی شاری قه‌ڵا و مناره‌ ده‌که‌ین، سبه‌ی (هه‌ینی) به‌شداری له‌ خۆپیشاندانه‌که‌ی به‌ر بازاری نیشتمان بکه‌ن و به‌ شێوازێکی مۆدێرنانه‌ داوا ره‌واکانیان بخه‌نه‌ڕو، داواتان لێ ده‌که‌ین زۆر وریایانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌که‌تان به‌ ئاقارێکی تردا نه‌بات.
هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ به‌ پێوستی ده‌زانین له‌ ده‌رگای ویژدانی پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وته‌کان بده‌ین و پێیان ده‌ڵێین وته‌کانی خواتان بیربێت که‌ ده‌فه‌رموێت ” فبای ژنب قتلت ” و ” قتل النفس البریئه‌” که‌ باس له‌ کوشتنی که‌سانی بێ گوناه و بێ چه‌ک ده‌که‌ن.. و هه‌ڵوێستی پێغه‌مبه‌ر د.خ ده‌هێنینه‌وه‌ بیرتان که‌ له‌ده‌روازه‌ی مه‌که‌ی پیرۆز ده‌یگوت گه‌ر مه‌که‌ 7 جار بڕوخێنرێت ئه‌هوه‌نتره‌ له‌وه‌ی خوێنی موسڵمانێک بڕێژرێ، ئه‌مانه‌ وه‌بیر موسڵمانان بێنه‌وه‌ و داوایان لێ بکه‌ن پشتیوانی برایانیان بن له‌ شاری سلێمانی، مامۆستایانی به‌ڕێز ئێوه‌ ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م خوای په‌روه‌ردگار به‌رپرسیاریه‌تیه‌کی دینی و ئه‌خلاقیتان که‌وتۆته‌ ئه‌ستۆ بۆ داکۆکی کردن له‌ رۆڵه‌کانتان.
به‌ لاوان و گه‌نجانی شاری هۆلاکۆ به‌زێنیش ده‌ڵێین.. خۆراگری باو و باپیرانتان چۆکی به‌ هۆلاکۆ دادا، بیرتان نه‌چێت ئێوه‌ ده‌توانن داهاتوی خۆتان دیاریکه‌ن.
هاوڕێیانتان له‌ سلێمانی چاویان له‌ ده‌ستی ئێوه‌یه‌ پێیان بڵێن “ئه‌وا هه‌ولێر هه‌ستا، سلێمانی تۆ کاتی پشوته‌”
هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ به‌ گشت هێزه‌ چه‌کداره‌کان ده‌ڵێین، ببنه‌ پارێزه‌ری میله‌ت نه‌ک تۆقێنه‌ری.
سه‌رکه‌وتوبن تا چاکسازی ریشه‌ی و بنه‌ڕه‌تی
ژوانی ئازادی له کاتژمێر 2 پاش نیوه‌ڕۆ له‌ بازاری ئازادی ده‌ست پێ ده‌کات

گروپی شۆڕشی نێرگز له‌ فه‌یسبوک
http://www.facebook.com/home.php?sk=group_154282511292864&ap=1

Entry filed under: خۆپیشاندان و ناره زاێتی خه ڵک...

وه‌زیری‌ ناوخۆ و وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌ستێان له‌كاركێشایه‌وه‌ خوێندكارێكی‌ زانكۆی‌ سه‌لاحه‌دین هه‌ره‌شه‌ی‌ لێده‌كرێت

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 728,420 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: