پـــارتی‌ لـــه‌هـــه‌ولێر هـــه‌ڕه‌شه‌ لـــه‌یه‌كێتی‌‌و كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو ده‌كـــات

2011/02/24 at 9:15 PM لێدوانێک بنووسە

پارتی‌ پێیوتوین ئه‌گه‌ر به‌شداری‌ بكه‌ن تۆڵه‌تان لێده‌كه‌ینه‌وه‌‌و باره‌گاكانیشتان له‌هه‌ولێر سه‌لامه‌ت نابێت

پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌‌و یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌‌و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ده‌كات‌و ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نابێت به‌شداری‌ ئه‌و خۆپیشاندانه‌ بكه‌ن كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ینێ له‌شاری‌ هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ باڵا له‌یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ پشتڕاستكرده‌وه‌‌و وتی‌ كه‌ پارتی‌ پێی راگه‌یاندوون ئێوه‌ به‌نیازن به‌شداری‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی‌ سبه‌ینێ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها وتی‌ پارتی‌ پێیوتوین ئه‌گه‌ر به‌شداری‌ بكه‌ن تۆڵه‌تان لێده‌كه‌ینه‌وه‌‌و باره‌گاكانیشتان له‌هه‌ولێر سه‌لامه‌ت نابێت.
لای‌ خۆشیه‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ باڵا له‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ بۆ سایتی‌ هاوڵاتی‌ وتی‌ كه‌ پارتی‌ پێیوتوون ئێوه‌ به‌شداری‌ خۆپیشاندان له‌هه‌ولێر ده‌كه‌ن‌و له‌رێگه‌ی‌ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانتانه‌وه‌ هانی‌ خه‌ڵكتان داوه‌ به‌شداری‌ خۆپیشاندان بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ پارتی‌ وتویانه‌ ئێوه‌ به‌یاننامه‌ی‌ رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نیتان له‌هه‌ولێر خوێندووه‌ته‌وه‌‌و ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ كه‌ كۆمه‌ڵ ده‌یه‌وێت به‌شداری‌ خۆپیشاندان بكات.
به‌هۆی‌ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌شه‌وه‌ ئێستا پاسه‌وانی‌ باره‌گاكانی‌ یه‌كێتی‌‌و كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتوو له‌ ئینزاردان.
هاوكات، سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار له‌ناو یه‌كێتی‌ بۆ سایتی‌ هاوڵاتی‌ وتی‌ كه‌ یه‌كێتیش كه‌وتووه‌ته‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی‌ پارتییه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانی‌ سبه‌ینێ له‌هه‌ولێر.
سایتی‌ هاوڵاتی‌ په‌یوه‌ندیكرد به‌ ئاسۆ ئه‌ڵمانی‌ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی‌ 3 ی‌ یه‌كێتی‌ له‌هه‌ولێر به‌ڵام وتی‌ هیچ شتێكی‌ وا له‌ئارادا نییه‌.
 

وریا حه‌مه‌كه‌ریم، ژیار عومه‌ر

فوتو له ئه نتر نێت وه رگیراوه

Entry filed under: پارتی دیموکراتی کوردستان.

تــه‌قــه‌كــردن له‌ خۆپیشانده‌ران هــێرش كــردنه‌ بۆ سه‌ر په‌رله‌مان له‌ ماوه‌ی 72 سه‌عاتدا،مام جلال 5 جار په‌یوه‌ندی به‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵه‌وه‌ ده‌كات و ئه‌ویش سوره‌ له‌سه‌ر كاری خۆی

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 731,960 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: