وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌:هـــێزى پێـــشمه‌رگه‌مـــان بـــردووه‌ بـــۆ كـــه‌ركـــووك

2011/02/24 at 10:10 PM 1 comment

نزیكه‌ى 4 هه‌ژار كه‌س له‌ هێزه‌كانى زێره‌ڤانى له‌ ده‌وروبه‌رى شارۆچكه‌ى دوبز جێگیر كراون‌و 5 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ش بردراون بۆ ناو شارى كه‌ركووك

هێزێكى زۆرى پێشمه‌رگه‌‌و زێڕه‌ڤانى به‌ڕێكراون بۆ شارى كه‌ركووك‌و ده‌وروبه‌رى، وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش ئه‌و زانیارییه‌ پشتڕاستده‌كاته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به‌ (رووداونێت)ى راگه‌یاند نزیكه‌ى 4 هه‌ژار كه‌س له‌ هێزه‌كانى زێره‌ڤانى له‌ ده‌وروبه‌رى شارۆچكه‌ى دوبز جێگیر كراون‌و 5 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ش بردراون بۆ ناو شارى كه‌ركووك. ئه‌ویش به‌ مه‌به‌ستى به‌رگرى كردن له‌ هاووڵاتیانى كورد له‌ ئه‌گه‌رى هه‌ر رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌ك كه‌ به‌هۆى ئه‌و خۆپیشاندانه‌ى سبه‌ى هه‌ینى رووبدات.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ (رووداونێت) هه‌واڵى بردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ى بۆ شارى كه‌ركووك پشتڕاستكرده‌وه‌و گوتى “به‌ڵێ هێزمان بردووه‌ بۆ كه‌ركووك”، وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ له‌ درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا گوتى “له‌ هه‌ر شوێنێك مه‌ترسى له‌سه‌ر كورد هه‌بێ، هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌وێ ئاماده‌یه‌”، گوتیشى “ئه‌و هێزه‌ ته‌نیا به‌رگرى له‌ كورد ناكات، به‌ڵكو هه‌ر كوردێك، یان عه‌ره‌بێك، یان توركمانێك له‌و ناوچانه‌ له‌ مه‌ترسیدا بێ هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌وێ ئاماده‌یه‌‌و به‌رگریان لێده‌كات”.
بڕیاره‌ سبه‌ى هه‌ینى 25/2/2011 خۆپیشاندانێكى جه‌ماوه‌رى له‌ زۆربه‌ى شاره‌كانى عێراق به‌ شارى كه‌ركووكیشه‌وه‌ به‌ڕێوه‌بچێت، به‌رپرسانى كوردیش هۆشدارى ده‌ده‌ن‌و ده‌ڵێن ئه‌و خۆپیشاندانه‌ى شارى كه‌ركووك هه‌وڵى هه‌ندێك عه‌ره‌ب‌و توركمانى توندڕه‌وه‌ بۆ ده‌رپه‌ڕاندنى كورد له‌ شارى كه‌ركووك.

سه ر چاوه: روداونیت

Entry filed under: هه‌رێمی‌ كوردستان.

له‌ ماوه‌ی 72 سه‌عاتدا،مام جلال 5 جار په‌یوه‌ندی به‌ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵه‌وه‌ ده‌كات و ئه‌ویش سوره‌ له‌سه‌ر كاری خۆی رێکخراوی داکۆکی لەمافەکانی ژنان شەوە ئاهەنگێکی پڕ چالاکی بەبۆنەی 8ی مارس سازدەکات

1 لێدوان Add your own

  • 1. farhad  |  2011/02/25 له‌ 8:12 AIM:

    HAR BEJI YEKBONI XALKI KEREKARO SETAMDIDAY

    IRAGH , BO RAMALINI YAKJARI GANDALANO

    SARMAYADARANI CHAW CHENOKO MFTXORO, ZEL HEZI

    ERAGH .

    HAR BEJI AZADI, YAKSANI, HOKOMATI KEREKARI

    HAR BEJI SOCIALIZM

    BEROXE SARMAYADARI,O TERORISTAN

    وەڵام

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

RSS بي بي سي -العربية

  • هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا؛ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م feed کار نه‌کات. دواتر هه‌وڵبده‌وه‌.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 725,141 hits

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: