ده‌نگی پێی شۆڕش گۆڕان‌و یه‌کێتی ئاشتکرده‌وه‌!

2011/02/25 at 4:38 PM Leave a comment

 حه‌مه‌غه‌فور:ئه‌مڕۆ ترسی شۆڕشی جه‌ماوه‌ری، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانی له‌ده‌وری مێزی گفتوگۆ کۆکرده‌وه‌. له‌هه‌ردوو لاوه‌دوو وه‌فدی باڵای ئه‌م دوو باڵه‌لێکترازاوه‌ی ناسیونالیزمی کوردی نێو یه‌کێتی، ئه‌مڕۆ له‌پێناو خۆکۆکردنه‌وه‌و خۆئاماده‌کردن بۆ ئامانجی به‌لاڕێدابردنی ڕاپه‌ڕینی سه‌رانسه‌ری کوردستان، باوه‌شیان پێکداکردو هه‌ردوولایان دوای ماوه‌یه‌ک عاجزی‌و دابڕان، ئه‌سڵ‌و فه‌سڵی سیاسه‌ت‌و مانیفێستۆی خۆیان بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی نیشاندایه‌وه‌. ئه‌وان نوێنه‌ری واقعی چینی بۆرژوایی‌و ده‌وڵه‌مه‌ندان‌و سه‌رمایه‌داران‌و کۆنه‌په‌رستانی ووڵاتن.

 

ئه‌وان ئیتر ده‌مامکی ململانێی سه‌رده‌می ڕه‌ونه‌قی بازاڕی ناسیونالیزمی کورد‌و عه‌یش‌و نۆشیان لابرد که‌له‌پێناو کورسی‌و ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به‌شه‌ڕی هێنابوون. ئه‌مڕۆ په‌ستانی شۆڕشی خه‌ڵکی کوردستان له‌دژی ده‌سه‌ڵات‌و ئه‌زموون‌و جه‌به‌روت‌و گه‌نده‌ڵی‌و پارله‌مان‌و هه‌موو شتێکی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی، به‌ڕوون‌و ڕه‌وانی به‌سه‌ر ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاو مه‌لا به‌ختیاره‌وه‌ئه‌بینرێت. ئه‌م دوو باڵه‌ی یه‌کێتی دوێنێ شه‌ڕی نێوانیان په‌یوه‌ندی به‌خه‌ڵکه‌وه‌نه‌بوو، شه‌ڕی ئه‌وان له‌سه‌ر دابه‌شکردنی داهاتی به‌تاڵانبراوی خه‌ڵکی کوردستان بوو.

 

ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دروست بۆ هێوڕکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که‌یه‌، وه‌کو سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که‌ڕایگه‌یاندووه‌.

 

ئه‌وان ئیتر شه‌ڕو عاجزیان ئه‌خه‌نه‌لاوه‌و ئه‌چنه‌وه‌پاڵ یه‌کتر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شۆڕش‌و ڕاپه‌ڕینی شاره‌کانی کوردستان‌. ئه‌م دوو حزبه‌قه‌ومیه‌پێرێڕۆژ یه‌ک باڵی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تیان پێکهێنابوو به‌رامبه‌ر به‌پارتی، هه‌ر بۆیه‌ش شه‌رم نیه‌ئه‌مڕۆ بچنه‌وه‌هه‌مان پێستی پێشوویان، کاتێک پارتی زه‌بری گورچکبڕی ڕاپه‌ڕینی به‌رکه‌وتووه‌و خه‌ریکی خۆکۆکردنه‌وه‌یه‌بۆ خۆقایمکردن له‌سه‌ریڕه‌ش، وه‌ئه‌م شۆڕشه‌هاوپه‌یمانی ستراتیژی نێوانیانی بردووه‌به‌هه‌وادا.

 

نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ر یه‌که‌م لێدوانی به‌شوێن تاوانی لقی 4چواری پارتیدا، پێوه‌ی دیار بوو بۆنی شۆڕشی جه‌ماوه‌ری کردبوو، بۆیه‌ئیدانه‌ی به‌ردهاویشتنی گه‌نجانی توڕه‌ی سلێمانی کردو به‌شوێن پارتی‌و یه‌کێتیدا خۆپیشانده‌رانی به‌ئاژاوه‌گێڕ ناوبرد! نابینن خه‌ڵکینه‌چۆن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م 9 نۆ ڕۆژه‌ی چه‌خماخه‌ی شۆڕش‌و ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریدا ئه‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ر ئه‌کات! هه‌ر جاره‌ی هه‌ڵوێستێک ئه‌گرێته‌به‌ر. ئه‌وه‌کت‌و مت سه‌نگی شۆڕشه‌وا تووشی شۆکی کردوون‌و هه‌موویان شپرزه‌و په‌شۆکاو ده‌س‌و پێی خۆیانیان بزرکردووه‌. ته‌ماشاکه‌ن ڕاپه‌ڕینی ئێوه‌چۆن پارتی ناچارکردووه‌خۆی له‌هه‌ولێر توند کاته‌وه‌و یه‌کێتی‌و گۆڕانیش له‌سلێمانی ئاشتئه‌کاته‌وه‌!

 

ئاکامی ئه‌و ئاشتبوونه‌وه‌یه‌ڕامه‌گه‌یه‌نن، هه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌به‌سه‌بۆ خه‌ڵکی کوردستان. ئێوه‌ئه‌گه‌ر چی جیاوازیتان زۆر بوو سه‌باره‌ت به‌تاڵان‌و بڕۆی داهاتی ووڵات‌و کورسی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام له‌ڕووی چینایه‌تیه‌وه‌درز نه‌بووه‌له‌نێوانتاندا. ئێوه‌به‌رامبه‌ر به‌چین‌و توێژه‌کانی تری کوردستان جگه‌له‌ده‌وڵه‌مه‌ندان‌و سه‌رمایه‌داران‌و ملیۆنێره‌کان، ناتوانن یه‌کنه‌بن، لۆژیک ئه‌ڵی؛ ناکرێ یه‌ک جه‌بهه‌نه‌بن، نابێت!! ئه‌وه‌تانێ ئه‌مڕۆ له‌به‌رگی واقعی خۆتاندا ئه‌تانبینینه‌وه‌. له‌به‌رامبه‌ر به‌شۆڕشدا یه‌کئه‌کرنه‌وه‌. ئه‌گه‌ر نا دوێنێ بۆچی جیابوونه‌وه‌؟ وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌.

 

له‌ئه‌مڕۆوه‌ئیتر خه‌ڵکی کوردستان، جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو، گه‌نجان‌و جه‌ماوه‌ری بێزارو قینله‌دڵ دژ به‌ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌کان‌و دژی گه‌نده‌ڵی‌و به‌رامبه‌ر به‌سوڵته‌ی حزب‌و وه‌هم‌و موزه‌خره‌فاتی قه‌ومی، ئێوه‌، یانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و یه‌کێتی نیشتمانی هه‌ر وه‌کو زه‌مانی پێشوو سه‌یرتان ئه‌کا. وه‌کو ئه‌و یه‌کێتی نیشتمانیه‌ی که‌نه‌وشیروان مسته‌فا گه‌سی دووهه‌می بوو! ئیتر گۆڕان کۆتاییهات. شۆڕش هه‌مووتانی گۆڕی. ئه‌مه‌ئیراده‌ی خه‌ڵکه‌ناوی شۆڕشه‌! فه‌رامۆشی مه‌که‌ن. ئه‌مه‌هێشتا ده‌نگی پێی شۆڕشه‌. به‌ڵام که‌شۆڕش هات، کایه‌که‌ئه‌وکاته‌خۆش ئه‌بێت!

 

هاوڕێیانم، له‌ڕیزی شۆڕشی کوردستان، هاوڕێیانم ئه‌وانه‌ی وا هێشتا بوارتان نه‌کردۆته‌وه‌ته‌نووره‌ی شۆڕش گه‌رمکه‌ن؛ ژنان، پیاوان گه‌نجانی کوڕو کچی کوردستانه‌که‌م، سه‌یرکه‌ن چۆن ده‌نگی شۆڕشی ئێوه‌یاریه‌که‌ی قڵپکرده‌وه‌و هه‌موو شتێکی گۆڕی به‌خودی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه‌، به‌پرۆگرامیشیه‌وه‌، به‌فراکسیۆنی نێو پارله‌مانیشیه‌وه‌! سه‌یرکه‌ن چۆن وه‌کو سێوێکی که‌رتکراو چوونه‌وه‌پاڵیه‌ک‌و ئاشتیکردنه‌وه‌!

 

که‌واته‌شۆڕشی ئێوه‌بۆ ئامانجی تر به‌رپاکراوه‌، جیاواز له‌و ئامانجانه‌ی یه‌کێتی‌و گۆڕان‌، پارتی که‌هیچ، وه‌له‌به‌رنامه‌ی ئیسلامیه‌کان‌و په‌ڕوباڵه‌کانی تری جووڵانه‌وه‌ی قه‌ومی کورد. ئێوه‌له‌پێناو ئازادی، یه‌کسانی، دادپه‌روه‌ری، نان‌و ئارامی‌و خۆشگوزه‌رانی‌و دابه‌شبوونی داهات‌و هه‌موو شتێکی ووڵاتدا به‌یه‌کسانی به‌سه‌ر هه‌موو تاکێکی ووڵاتدا ڕاپه‌ڕیون.

 

وه‌کو چاوتان پێویسته‌پارێزگاری له‌ڕیزی ئه‌م شۆڕشه‌تان بکه‌ن. نه‌هێڵن گه‌نده‌ڵکاران‌و میلییگه‌رایانی دوێنێ که‌گوێکانیان به‌رامبه‌ر به‌داواکانی ئێوه‌که‌ڕبوون، منه‌تیان پێتان نه‌بوو، له‌پێستی دیکه‌دا خۆیان بێننه‌وه‌پێشه‌وه‌و خۆیان بکه‌نه‌وه‌به‌خاوه‌نی شۆڕشی ئێوه‌، شۆڕشێک که‌ له‌دژی ده‌سه‌ڵات‌و ئه‌زموونی ئه‌وان به‌رپاکراوه‌. ئێوه‌خۆتان ئه‌توانن هه‌ر ئێستا له‌هه‌موو شوێنێک، له‌کاگه‌و کارخانه‌و زانکۆو قوتابخانه‌و گه‌ڕه‌ک‌و شارو شارۆچکه‌کانی ووڵاتدا، نوێنه‌رانی واقعی‌و راسته‌قینه‌ی خۆتان هه‌ڵبژێرن‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و شوێنانه‌بگرنه‌ده‌ستتانه‌وه‌. کۆبوونه‌وه‌ی گشتی خۆتان به‌رپاکه‌ن‌و نوێنه‌رانتان له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵبژێرن. چاوه‌ڕوانی پارله‌مانی بۆرژوایی مه‌که‌ن که‌به‌گزی‌و ساخته‌کاری‌و فڕوفێڵ‌و ده‌نگکڕین، خۆیان بکه‌نه‌وه‌کیلی خه‌ڵکی. ده‌سه‌ڵاتی شورایی خۆتان به‌رپاکه‌ن‌و ئیراده‌ی ڕاسته‌وخۆو ئازادانه‌ی خۆتان که‌هه‌موو کات‌و ساتێک له‌سه‌رو هه‌موو ده‌سه‌ڵات‌و شتێکی تره‌وه‌یه‌، له‌و شورایانه‌دا پراتیک بکه‌ن، کریستاڵیزه‌ی بکه‌ن. مه‌هێڵن بۆرژوازی ده‌ست بخاته‌ئه‌م شورایانه‌وه‌.

25شوبات11

 

لینکی هه‌واڵی کۆبه‌وه‌ی گۆڕان‌و یه‌کێتی:

http://www.cawder.org/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=19027

حه‌مه‌غه‌فور

hamagafur@gmail.com

 

Entry filed under: حه‌مه‌غه‌فور. Tags: .

رێکخراوی داکۆکی لەمافەکانی ژنان شەوە ئاهەنگێکی پڕ چالاکی بەبۆنەی 8ی مارس سازدەکات جه‌ماوه‌ری توڕه‌ی کوردوستان ده‌بێت به ئاگابن!

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,893 hits

%d bloggers like this: