جه‌ماوه‌ری توڕه‌ی کوردوستان ده‌بێت به ئاگابن!

2011/02/25 at 4:44 PM Leave a comment

 یاشێخ:ئه‌گه‌ر کار وابڕوات ئه‌مه‌ ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری یه‌کیێتیه‌ بۆ ڕاماڵینی پارتی نه‌ک بۆڕاماڵینی حکومه‌ت! یان،روونتر بڵێین  شێوازو سونه‌تیکی گه‌شانه‌وه‌ی پشکۆو ژیله‌مۆی شه‌ڕی ناوخۆیه‌ به‌شیوازێکی سه‌رده‌میانه‌.گه‌نده‌ڵی حکومه‌ته‌که‌ی هه‌رێم راستیه‌کی حه‌شا هه‌ڵنه‌گره‌و،گه‌نده‌لیه‌که‌ی پارتیو یه‌کیه‌تیو هاوپه‌یمانه‌کانی به‌ گۆرانیشه‌وه‌ هیجیان له‌وی تریان که‌مترنیه‌. ده‌ریشکه‌وتوه‌ که‌ چاکسازیو پاکسازی له‌ ده‌ستوری کاری ئه‌واندانیه‌. ئه‌مه‌ڕاستیه که‌، که‌‌ جه‌ماوه‌ری زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردوستان زۆرده‌مێکه‌ لێی تێگه‌یشتوون و ویستوشیانه‌ چا‌ره‌سه‌رێکی گونجاوی بۆ بدۆزنه‌وه له‌رێگه‌ی ناره‌زایه‌تی لێره‌و له‌وی‌.

هه‌رچۆنێک بێت، دڵسافی ئه‌ و‌جه‌ماوه‌ره‌و بوونی خۆشباوه‌ڕیه‌کیش که‌ گوایه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ له‌کورده‌و ئه‌گه‌ر گؤشتیشت بخوات ئه‌وه‌ ئیسکه‌کانت ناشکێنێت،ئه‌وه‌ توره‌ییو ناره‌زیه‌تیه‌کانی بچڕ بچرو نه‌فه‌س کورت کردوه‌. به‌ڵام روو له‌زیاد بوونی رووداوه‌ دڵته‌زێنه‌کانی ناو هه‌رێمی کوردوستانو خاڵی بوونی گیرفانی به‌رپرسانی خیزانه‌کانو به‌تالبوونی سفره‌ی خوانه‌کانی زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ر، مه‌وج دانی شه‌پۆلی بیکاری له‌لایه‌ک ،وه‌ هه‌لئاوسانی توانا مادیو زاتیه‌کانی به‌رپرسانی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ش له لایه‌کی تره‌وه‌، ده‌ری خست  که‌ ده‌سه‌لات هه‌ربه‌خواردنی گۆشتو خوێنی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ ناوه‌ستێت به‌ڵکو ئسکه‌کانیشی هاڕیتن. به‌جۆریک که‌، دروشمی ده‌سه‌ڵات هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ بوه‌؛ ئه‌وه‌ی خۆم بۆخۆم ئه‌وه‌ی تۆش ئه‌خۆم.

بیگومان له‌هه‌لومه‌رجیکی وه‌هادا جه‌ماوه‌ر له‌هه‌ڵچوونێکی مه‌دوجه‌زریدا ده‌بیت. واته‌ به‌پێی ئاستی هوشیاری هه‌ڵسوڕاوه‌ پێشڕه‌وه‌کان توانیه‌یه‌تی ئاستی بزووتنه‌وه‌که‌ به‌ئه‌مڕۆ بگه‌یه‌نێت.

 که‌شو هه‌وای سه‌رده‌می هه‌لبژاردنه‌کان رێک ئه‌و بێباوه‌ڕیه‌ی جه‌ماوه‌ری نیشانداین به‌و ده‌سه‌ڵاته‌، به‌ڵام مۆته‌که‌ی سیاسی گۆڕان ئه و‌جاره‌ش جه‌ماوه‌ری ده‌سته‌مۆی ده‌سه‌لاتی حاکم کردو له‌ ده‌وری سندوقه‌کانی ده‌نگدان به‌ ئدعاکردن بۆ بنیات نانی ئۆپسزیۆنی یاسیایی خۆڵی کرده‌ چاو جه‌ماوه‌ر.

ئه‌مرۆکه‌ش جه‌ماوه‌ری کوردوستان که‌لیره‌و له‌وێ ده‌یه‌وێت بریسکه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان بگه‌شێێنێته‌وه‌ بۆ ئاستێکی جه‌ماوه‌ری و سه‌رتاسه‌ری، ئه‌وه‌تا بزووتنه‌وه‌که‌ی گؤڕان ، وا توڕه‌بوونه‌ جه‌اماوه‌ریه‌که‌ی خه‌ڵکی کوردوستانی  راپێچی شه‌ڕێکی ناخۆکردوه‌ که‌ ده‌مێکه‌ خۆی له‌که‌مین بۆداناوه‌. ئه‌وشه‌ڕه‌ی که‌ خودی پارتیو یه‌کیه‌تیو هاوپه‌یمانه‌کانی شه‌رمه‌زاری به‌رده‌م جه‌ماوه‌رکردبوو، بێ وه‌ڵام مابوونه‌وه‌. به‌لام سه‌رۆکی گۆڕان هیچ لای مه‌به‌ست نیه‌ هه‌زاره‌هالاوومیردمنداڵ به‌گولله‌ی چه‌کداره‌کانی پارتی مێشک بپژیت به‌ناوی سیاسه‌تی ریسواکردنی پارتی.ئایائه‌و حکومه‌ته‌ به‌ته‌نها هه‌رپارتیه‌ یان گۆڕانو یه‌کیه‌تیه‌که‌یو هاوپه‌یمانه‌کانیشیه‌تی؟ بۆیه‌ ئه‌ و گولله‌یه‌ی سنگی خۆپیشاندانی هه‌ڵته‌کاندوه‌ ئه‌وه‌ گولله‌ی هه‌رهه‌موو ده‌سه‌لاتدارانی پارته‌کانی ناو حکومه‌ته‌که‌ی هه‌رێمه‌و هه‌رهه‌مویان به‌رپرسن. جه‌ماوه‌ری کوردوستانیش هێنده‌ هؤشیاریان هه‌یه‌و ده‌بێت هه‌شبێت، که‌ بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تیه‌کانیان نابێت خۆ بده‌ن له‌ بنکه‌ حزبیه‌کانی هیچکام له‌ حزبه‌ ده‌سه‌لاته‌کان، جه‌ه‌نکه‌ ئه‌انه‌ له‌بیانووده‌گه‌رین له‌زه‌ربه‌دان له‌جه‌ماوه‌ری توه‌ره‌ له‌ حکومه‌ت. بۆیه‌  ده‌بێت رووبه‌ڕوی ده‌زگا به‌رپرسه‌ مه‌ده‌نیه‌کان  خۆپیشاندان سازبده‌ن، تا بتوانرێت نیشان بدریت که‌ هه‌موو باڵو شاباڵه‌کانی حکوومه‌ت له‌و گه‌نده‌ڵیو بارگرانی ژیانه‌ به‌رپرسن. ده‌بیت خۆیان له‌و ئاگره‌ به‌دوربگرن که‌ سه‌رکردایه‌تی گۆڕان به‌پشتیوانی ئه‌وبه‌شه‌ی تری لاشه‌که‌ی که‌ یه‌کێتیه‌و نیوه‌ی ده‌سه‌لاتشی هه‌یه‌له‌ حکومه‌تدا، ده‌یانه‌وێت سازی بده‌نو له‌ڕێگای به‌کاربردنی توره‌ییو ناره‌زاییه‌کانی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ کڵاو له‌سه‌ر پارتی هاوپه‌یمانیان بکه‌ن. ئه‌وشه‌ره‌مه‌خسوسیه‌تی خۆیانه‌و شه‌ری ئێمه‌ی جه‌ماوه‌رنیه‌. شه‌ری جه‌ماوه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا شه‌ڕی لابردنی یه‌کێکێک یان دوان له‌ له‌و پارته‌ده‌سه‌لاتدارانه‌ نیه‌. به‌ڵکو ده‌بێت شه‌ڕی ڕاماڵینی هه‌رهه‌موویان بێت. چوونکه‌ شورای چین له‌ نیوان گه‌نده‌ڵیه‌کانیاندا نیه‌. هه‌رهه‌موویان ته‌واو که‌ری یه‌کترن له‌گه‌نده‌ڵیو مشه‌خۆریدا. له‌سازدانی شه‌ری ناوخۆدا. له‌ زینده‌ به‌چالکردنو به‌خه‌یاڵی کردنی سه‌ربه‌خۆبوونی کورد له‌ کیانی نه‌ته‌وه‌یی خۆیدا.

به‌رپرسانی ئه‌وپارته‌میلیشاتانه‌ که‌ ئێستا له‌ده‌سه‌لاتێکی هه‌رێمیدا خۆیان سازداوه‌، وه‌ک پیشه‌ی دوینێی ناوشاخو ئه‌مرۆی ناوشار، هه‌میشه‌ که‌تووشی دڵه‌راوکێو بێوه‌ڵامی بوونه‌ته‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ردا، له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون کاریک بکه‌ن به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ یان هه‌ره‌شه‌و ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێکی ناوخۆ، وایانکردوه‌ راستیه‌کانو خواسته‌کان له‌بیر جه‌ماوه‌رببه‌نه‌وه‌. ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆش وه‌نه‌بێت پارتی بێئاگابێت له‌وه‌ی چ له‌ئارادایه‌بۆی له‌لایه‌ن یه‌کیه‌تیو گۆڕانه‌وه‌، به‌ڵام له‌پلانی ئه‌وه‌دایه‌ که‌ چۆن حه‌رام بۆخۆی حه‌ڵاڵ بکات ، تا ڕاشکاوانه‌ ئاگری شه‌ره‌ ناوخۆییه‌که‌ بگه‌شێنێته‌وه‌، به‌قازانجی خۆی. دیاره‌ په‌نا بردنه‌ به‌ر پلانی سازدانی شه‌ڕی ناوخۆ، دواپلانه‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ نه‌یانتوانیوه‌ چیتر جه‌ماوه‌ری کوردوستان به‌به‌ڵێنی وه‌ک بڵقه‌ ئاو فریو بده‌ن.

 ده‌بیت ڕابه‌رانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ که‌ له‌ئه‌گه‌ری سه‌رپێی خۆ وه‌ستاندایه‌، زۆر هۆشیارانه‌ ریزبه‌ندی خۆیان جیا بکه‌ن له‌وبزووتنه‌وه‌یه‌ی به‌ناوگؤران که‌ به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ یه‌کیه‌تی- خه‌تی گشتیه‌که‌ی له‌خزمه‌تیدایه‌و که‌ پیده‌چیت هامئاهه‌نگی سازدانی شه‌رێکی ناوخۆیان له‌ده‌ستوردایه‌، له‌رێگای به‌لاریدابردنی هه‌ڵچوونه‌کانی جه‌ماوه‌ر به‌ مه‌به‌ستی سیاسی خۆیان، که‌ڕاماڵینی پارتیو سه‌قام گیرکردنی خۆیانه‌ یه‌کیتیو گۆڕان، که‌ گیانیکنو له‌یه‌ک جه‌سته‌دا.

دیاره‌ به‌ڕاماڵینی به‌ته‌نها پارتی گه‌نده‌ڵی کۆتایی نایه‌تو دیکتا تۆری تاکه‌حزبیش سه‌ردڵمان ده‌گرێت. ئه‌گه‌ر ئێستا  ده‌توانیین له‌ سایه‌ی ناکۆکیه‌کانی نێوان ئه‌و دوولایه‌نه‌ سه‌ره‌کیه‌وه‌ حه‌ره‌که‌تێک بکه‌ین ئه‌وکات هه‌موومان له‌ مه‌نگه‌نه‌ده‌درێین.

که‌وتنه‌ دوای سیاسه‌تی گۆڕان، ڕێک بوونه‌ به‌ئازوخه‌ی ئاگری شه‌رێکی ناوخۆیه‌. که‌ئه‌مجاره‌یان کاک نه‌وشیروان پێده‌چیت ته‌جروبه‌ی میلیشیاتی له‌به‌رسیاسه‌تی نیوده‌وله‌تی وه‌لانابیت نه‌وه‌که‌ به‌تیرۆریست ناوزه‌ڕبکریت، بۆیه‌ له‌هه‌وڵی به‌کاربردنی ناره‌زایه‌جه‌ماوه‌ریه‌کاندایه‌ بۆ ستراتیجیه‌تی خۆی بۆ وروژاندنی توره‌یی جه‌ماوه‌ر له‌پارتیو ژیاندنه‌وه‌ی یه‌کیه‌تیه‌که‌ی.جا ئه‌گه‌ر توانی ئه‌وه‌ حه‌ج، خۆئه‌گه‌ر نه‌شی توانی عه‌مره‌یه‌ وا ته‌ هه‌ڵسانی جه‌ماوه‌ری له‌خشته‌ده‌باتو بێباوه‌ر به‌خۆده‌کات.

جه‌ماوه‌ری کوردوستان به‌تایبه‌ت هه‌ڵسوراوانی ناره‌زایه‌تیه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کان ده‌بێت به‌ئاگابن، که‌ ئه‌وهه‌لو مه‌رجه‌ نه‌بێته‌ شه‌ری  نفوس و جه‌ماوه‌ری پارته‌میلیشیاته‌کانی وه‌ک پارتیو یه‌کێتی-گۆڕانه‌که‌ی، چوونکه‌ به‌ڕاستی گه‌ر کاری له‌وجۆره‌ رووبدات زۆر خراپتر ده‌بیت له‌وشه‌ره‌ناوخۆیه‌ی که‌بینیومانه‌. چوونکه‌ مه‌ترسی شه‌ڕی نفوس و جه‌ماوه‌ره‌ مه‌ده‌نیه‌کانی ئه‌وپارته‌ میلیشیاتانه‌ ده‌بیته‌ روداویک له‌چه‌شنی ڕواندا ی ئه‌فریقا.

بۆیه‌ راپه‌رینی جه‌ماوه‌ری ئه‌وکاته‌ به‌وجود دێت که‌ زۆرینه‌ی نفوسی جه‌ماوه‌ری سیاسیو کۆمه‌ڵایه‌تی خودی ئه‌ومیلیشیاتانه‌ش به‌ئاشکرا پشت ده‌که‌نه‌ ئاغاکانیانو له‌پێش به‌شه‌که‌ی تری جه‌ماوه‌ردا به‌روویاندا رادوه‌ستن. ئه‌رکی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌وه‌یه‌ به‌به‌رزکردنه‌وه‌ی داخوازیه‌کانیان سه‌رنجی نفووسه‌ جه‌ماوه‌ریه‌کانی ئه‌و پارتانه‌ به‌لای خۆیاندا رابکێشن تا پشتیان تێبکه‌ن. چوونکه‌ ئه‌وه‌ی دوێنێو ئه‌مرۆو به‌یانیش ده‌یکه‌ن هه‌ر به‌پشتیوانی ئه‌و نفووسه‌ فریودراوانه‌وه‌یه، چوونکه‌ بمانه‌یتو نه‌مانه‌ویت ئه‌وانه‌ نفوسیان هه‌یه هه‌ر بۆیه‌ش ماونه‌ته‌وه‌و وامان پێده‌که‌ن‌‌. بۆیه‌ ئه‌ و کاته‌ی ئه‌وانه‌ له‌و پارتانه‌ پاشه‌کشیان کرد ئه‌وکاته‌ش بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌وجودهاتوه ئه‌مه‌ش بۆگه‌لان مه‌حاڵ نه‌بوه‌و بؤئێمه‌ش مه‌حاڵ نیه‌و دوریش نیه‌، جام که‌ پربوو لێی ده‌ڕژێت.

 بزووتنه‌وه‌ی راپه‌رینی نوێی ووڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌کان رێک کاتێک سه‌رپێی خۆی که‌وت که‌ زۆرینه‌ی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی که‌ تا دوێنێبوو چه‌ڵه‌یان بؤ دیکتاتۆر لێده‌دا، ئه‌مڕۆ لێی بوونه‌ ئاگر بۆگیانی.

گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریش به‌سنیه‌ به‌وه‌ی بڵێن ڕاپه‌رینی جه‌ماوه‌ریه‌، ئه‌وه‌خۆشباوه‌ڕیه‌. کاتێک له‌ده‌ورانی شۆرشی گه‌لانی ئیراندا رابه‌ری ئیسلامی خومه‌ینی هه‌ر که‌ ده‌یگووت ئه‌لله‌اکبر ته‌نانه‌ت ئه و ‌کاته‌ی له‌ فه‌ره‌نسه‌ش بوو ئاپۆره‌ی جه‌ماوه‌ری ملوین به‌شه‌ری هه‌بوو له‌ ته‌هران، به‌ڵام ئه‌وه‌بوو هه‌ڵسانه‌ جه‌ماوه‌ریه‌که‌شی زینده‌به‌چالکرد.

که‌ وایه‌، مداخه‌له‌ی لیره‌و له‌وێی یه‌کیه‌تی به‌ناراسته‌وخۆ که‌سی سیاسی باش هه‌ستی پێده‌کات، که‌ سه‌رجه‌م یه‌کیه‌تی له‌خزمه‌تی گۆڕاندایه‌، ئه‌گه‌ر ئه وان نا حه‌زی گؤرانن به‌ڕاستی با ڕێگایان له‌و سوپایه‌ نه‌گرتایه‌و بهاتایه‌ تا گرده‌که‌ی بگرتایه‌. که‌ی ئاخر یه‌کیه‌تی به‌ته‌نگ سلێمانیه‌وه‌ هاتوه‌،(له‌راستیدا له‌خه‌می گۆراندابووه‌- بۆیه‌ به‌شپرزه‌یی پره‌نسیبی به‌ناو یاسایی ده‌وڵه‌ته‌ حه‌مامۆمۆکه‌که‌شیان ژێرپێ نا). ئه‌ی ئه‌وه‌نه‌بوو له‌پێناو مشتیک دۆلاری ئبراهیم خه‌لیلدا شه‌ڕی ناوخۆیان له‌گه‌ڵ پارتیدا سازداو کوردوستانیشیان پێوه‌ سوتاند به‌ جووته‌ دوای په‌روباڵکردنی پارته‌ بچووکه‌ هاوپه‌یمانه‌کانیشیان. ئه‌ی ئه‌وه‌ نه‌بوو له‌شکرکێشی تورکیاو ئیرانیان سازدا بۆسه‌ر شاره‌کانی کوردوستان به‌ سلێمانیشه‌وه‌، که‌ناویان ناوه‌ دڵه‌زیندوه‌که‌ی کوردوستان. ئه‌ی ئه‌وه‌ نه‌بوو له‌شکرکێشی به‌عسیشیان بۆسه‌ر قه‌لاو مناره‌و خۆیان ووته‌نی دڵ و قودسه‌که‌ی کوردوستان- که‌رکوک یان سازدا.

ده‌بێت له‌ پلانی ته‌واوی ئه‌وپارته‌ شه‌ره‌نگیزانه‌ به‌ئاگاداربین، ئه‌م ئاستی ناره‌زاییو توره‌یه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ردی ئه‌وه‌نه‌به‌ن که‌ له‌لوبنان پارته‌ میلیشیاته‌کان ساڵانی 76-77 به‌بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و خواسته‌ چینایه‌تیه‌کانیانکرد، به‌هه‌ڵگیرساندنی شه‌رێک، که‌ قابیلی له‌بیرچوونه‌وه‌ نیه‌، خواسته‌ جینایه‌تیه‌کانیش وه‌گؤڕنرا.

ده‌بیت ئاگاداری ئه‌وانه‌ش بن که‌ مزایه‌ده‌ به‌ بیرو هزرو قه‌له‌مه‌کانیانه‌وه‌ده‌که‌ن. تکایه‌ ئاگاداربن، په‌له‌ مه‌که‌ن، راپه‌رینی سه‌رتا سه‌ری جارێ ماویه‌تی، به‌ڵێ  توڕه‌یی جه‌ماوه‌ر سه‌رپێی خۆی که‌وتوه‌و با به‌مل شکاندنی نه‌ده‌ین به‌ده‌ست پلانگیرانی پارتیو یه‌کیه‌تیو گۆرانو هاوپه‌یمانه‌کانیان. ئه‌وان گه‌ر له‌یه‌کیش زویر ببن پێکدێنه‌وه‌. به‌ڵام که‌ ریزی جه‌ماوه‌ر که‌رتو په‌ل بوو زۆر به‌دره‌نگ سازده‌بێته‌وه‌.

جێگای نائارامیشه‌ ئه‌مجاره‌شیان چه‌په‌کانو هه‌ڵسوراوانی ناو بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی، دیسان ته‌رحی هه‌ڵگه‌راوایان هه‌یه‌واده‌زانن سۆڕشی کۆمۆناره‌کانی فره‌نسه‌و 1905 و 1917 روسیه‌ به‌رێوه‌یه‌. من حه‌دم نیه‌ له‌ بوونی توره‌یی جه‌ماوه‌ر که‌م بکه‌مه‌وه‌، به‌ڵام سه‌ره‌رای هه‌رتێروانینێک ده‌بوایه‌ ئه‌وان له‌ هه‌موان زووتر له‌فیکه‌ی کاک نه‌وشیرانی بکوژی هاوڕێکانیان( به‌قه‌ولی خۆیان)، تیبگه‌یشتنایه‌ که‌ ئه‌و ڕاپه‌رێنه‌ ساوایه‌ خه‌ریکه‌ ئاودیوی باوه‌شی شه‌ڕێکی ناوخۆ ده‌کرێت، هێشتر وه‌ها نیه‌ بیکه‌ی به‌گژ کێوی قوله‌ی قافدا. ئه‌وه‌راپه‌رینی جه‌ماوه‌ر نیه‌ ئه‌وه‌ بروسکه‌ی توره‌یی ئه‌وراپه‌ڕینه‌یه‌. نه‌ ئه‌مه‌ وه‌ها گه‌وره‌بکه‌ن، وه‌ نه‌ ئه‌وه‌ی 1991 یشتان واهه‌وا دانه‌بزاندایه‌ که‌ سه‌رتاسه‌ری کوردوستان راپه‌ریبوو به‌ رووداو حه‌ده‌ستان ناو زڕده‌کرد. له‌کاتێكدا راپه‌رین سه‌رتا سه‌ری بوو دژی رژێم بوو.

 راپه‌رین وه‌ک بورکان وایه‌ کاتو ئامانی نیه‌، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ها ده‌بوو ئه‌گه‌ر گۆڕان پیشبینی خۆی زووتر له‌سه‌ر نه‌کردایه‌و وه‌دوای خۆی نه‌خستایه‌.  که‌ وایه‌ با خودی جه‌ماوه‌ر پاسه‌وانی ریزه‌کانی خۆی بێت نه‌ک هیزه‌کانی ئاسایش، که‌ خۆیان له‌فیت ده‌گه‌رین بۆشکاندنه‌وه‌ی له‌تمه‌یه‌ک به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری توره‌دا. که‌وایه‌ با ئه‌و بروسکه‌ی رپه‌رینه‌ به‌ گورگانخواردو نه‌ده‌ین و حسابێک بۆ ئاستو تواناکه‌ی بکه‌ین له‌ به‌گرخستنیدا.            25/02/2011                 

Entry filed under: یاشێخ. Tags: .

ده‌نگی پێی شۆڕش گۆڕان‌و یه‌کێتی ئاشتکرده‌وه‌! — هه‌واڵی به‌په‌له‌و ڕۆژ‌ —

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,943 hits

%d bloggers like this: