رێکخراوی داکۆکی لەمافەکانی ژنان شەوە ئاهەنگێکی پڕ چالاکی بەبۆنەی 8ی مارس سازدەکات

2011/02/25 at 3:11 PM Leave a comment

رێکخراوی داکۆکی لەمافەکانی ژنان لەوڵاتی سوید بەبۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان شەوە ئاهەنگێکی  پڕچالاکی سازدەکات، سەرۆکی ڕێکخراوەکەش رایدەگەیەنێت ئەوەی لە خۆرهەڵاتی ناوەراست روو دەدات نیشانەی ناڕازی بونی مرۆڤەکانەو ژنانیش ناڕازیترینیانن دەبێت لەو هەلە کەڵک وەرگرن.رێکخراوی داکۆکی لەمافەکانی ژنان لە وڵاتی سوید، کە خەبات بۆ بەدیهێنانی مافەکانی ژنان و بەرابەری ژیان دەکات، بەبۆنەی 8 ی مارس رۆژی جیهانی ژنان، شەوە ئاهەنگێکێکی قەشەنگ ساز دەکات و هەر لەو شەوەدا چەندین چالاکی گرنگ ئەنجام دەدرێت، سۆزان ئەمین سەرۆکی رێكخراوەکە لەو بارەیەوە رایگەیاند”ئەم یادکردنەوەی 8 مارسی ئەمساڵ، وەک رێزلێگرتن و پشتیوانێک دەبینین، بۆ هەموو بزووتنەوە یەکسانیخوازەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست بەتایبەت بزووتنەوەی ژنانی یەکستانیخوازی کورد.  ئەم ئاڵوگۆرە سیاسیانەی کە زۆر بە خێرایی و بەگروتینێکی زۆرەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا روو دەدەن، نیشانەی رازینەبوونی مرۆڤەکانی کۆمەڵگەکانە بەو نۆرم و یاسایانەی کە وڵاتەکانیان پێ بەرێوەدەبردرێت، ژنانیش بێگومان نارازیترینیانن، بۆیە گرنگە کە ژنان لەم هەلە بەقازانجی مافەکانی خۆیان کەڵک وەربگرن و بەشداری چالاکانەیان هەبێت لە گۆرینی ئەو کۆمەڵگەیانەی تێیدا دەژین.

سەرۆکی رێکخراوەکە هیوای ئامادەبونی خەڵکی کوردی خواست لەو شەوە ئاهەنگەدا کە بەبۆنەی رۆژی جیهانی مافەکانی ژنان سازدەکرێت.

کات 4ی مارس کاتژمێر

00:00 – 18:00

بۆ زانیاری زیاتر

Tel:073 90 84 190 – 08 42031411

Entry filed under: سه نته ری نینا. Tags: .

وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌:هـــێزى پێـــشمه‌رگه‌مـــان بـــردووه‌ بـــۆ كـــه‌ركـــووك ده‌نگی پێی شۆڕش گۆڕان‌و یه‌کێتی ئاشتکرده‌وه‌!

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s

Trackback this post  |  Subscribe to the comments via RSS Feed


RSS هه‌واڵه‌کانی BBCی به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بابەتەکان لە بالاترین به فارسی

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

RSS بي بي سي -العربية

  • An error has occurred; the feed is probably down. Try again later.

ژمــــاره‌ی ســــه‌ردان

  • 721,996 hits

%d bloggers like this: